❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانى شێركۆ بێكه‌س له‌ میسر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-14 13:52:59

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانى شێركۆ بێكه‌س له‌ میسر


بۆ یه‌كه‌مجار ناوه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى بۆ وه‌رگێڕان له‌ قاهیره‌، دیوانه‌ شیعرێكی قه‌باره‌ گه‌وره‌ى بۆ شاعیرى ناودار (شێركۆ بێكه‌س)ی له‌ژێرناوی (انبهارات)دا چاپ و بلاوكرده‌وه‌، ئه‌م ناوه‌نده‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌زگا گرنگه‌كانى چاپكردنى كتێب له‌ میسرو له‌لایه‌ن نووسه‌رى ناودارى عه‌ره‌ب (جابر عسفور)ه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كه‌ له‌ شیعری دیوانه‌كانى شاعیر (شێركۆ بێكه‌س) كه‌ پێشتر بلاوى كردوونه‌ته‌وه‌ء (ئازاد به‌رزنجى) كۆیكردوونه‌ته‌وه‌و زۆربه‌یانى وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و شیعرانه‌شى له‌خۆگرتووه‌ كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن (به‌ختیار عه‌لی و جه‌لال زه‌نگابادی و شاهۆ سه‌عیدء عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ و دانا ئه‌حمه‌دء كه‌ریم ده‌شتى و محه‌مه‌د موكرى و مسته‌فا ساڵح كه‌ریم و نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د)ه‌وه‌ وه‌رگێڕدراون.
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه‌ خودى شیعره‌كان بۆ نێوه‌ندى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى گرنگ بێت كه‌ به‌ر شاعیرێكى ناودارى كورد ده‌كه‌ون، ئه‌وا له‌ روویه‌كى تره‌وه‌ گرنگییه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ناوه‌ندێكى به‌ ناوبانگى عه‌ره‌بى ئه‌م كتێبه‌ى چاپكردووه‌.
(ئازاد به‌رزنجى) وه‌رگێڕء ئاماده‌كارى ئه‌م كتێبه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ زنجیره‌ى چاپكردنى كتێبى شیعریدا كتێبێكى هه‌ڵبژارده‌ چاپ بكات و پێشتر له‌جۆرى ئه‌م كتێبه‌ى بۆ هیچ شاعیرێكى دیكه‌ چاپ نه‌كردووه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ نووسه‌رێكى ناودارى عه‌ره‌ب سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌نێوه‌ندى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بیدا، شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێت: له‌ راستیدا ئاگادارى ئه‌وه‌ نیم چ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى هه‌بووه‌، به‌لام ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه‌ بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دكتۆر (جابر عسفور) له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا به‌ ئاماده‌بوونى رۆشنبیرى ناسراو (فه‌خرى كه‌ریم) سه‌رسوڕمانى خۆى بۆ شیعره‌كان ده‌ربڕى و به‌ڵێنیشیدا كه‌ له‌سه‌ریان بنووسێت. به‌هه‌رحاڵ گرنگ چاپكردنى كتێبه‌كه‌یه‌ له‌ میسرو به‌تایبه‌تیش ناوه‌ندێكى گرنگى وه‌ك ناوه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى بۆ وه‌رگێڕان له‌ قاهیره‌، به‌تایبه‌تیش به‌وه‌ دڵخۆشم كه‌ له‌ رووى دابه‌شكردنه‌وه‌ ده‌گاته‌ هه‌موو كونجێكى ولاتانى عه‌ره‌بى، كه‌ ئه‌مه‌ به‌هیچ ده‌زگایه‌كى چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ی كوردستان و به‌غداش ناكرێت.
(شێركۆ بێكه‌س) سه‌باره‌ت به‌ ئاستى وه‌رگێڕانى شیعره‌كانیشى كه‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌دیب و وه‌رگێڕى ناسراوو خاوه‌ن ئه‌زموون وه‌ریانگێڕاوه‌، وتى: به‌شبه‌حاڵى خۆم له‌ به‌شێكى زۆرى ئه‌و وه‌رگێڕانانه‌ رازیم، به‌لام هه‌مووانیش ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ وه‌رگێڕانى شیعر چه‌ند جوانیش بێت له‌چاو ده‌قه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌یدا بىَ ره‌ونه‌ق ده‌نوێنىَ. ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم هه‌ڵبژارده‌یه‌كى وه‌رگێڕدراو به‌و قه‌واره‌یه‌، چ لاى خوێنه‌رى عه‌ره‌ب و چ لاى ره‌خنه‌گرانى ئه‌و زمانه‌ رووبه‌رێكى وایان له‌به‌رده‌مدا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بتوانن قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن و شاعیرێكى به‌وان نه‌ناسراو باشتر بناسن و هه‌ڵیسه‌نگێنن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ پێشتریش چه‌ند كتێبێكى (شێركۆ بێكه‌س) له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه‌كانه‌وه‌ كراون به‌ عه‌ره‌بی و له‌لایه‌ن رۆشنبیران و ره‌خنه‌گرانه‌وه‌ قسه‌وباسى زۆریان له‌باره‌وه‌ كراوه‌، به‌لام گرنگیی ئه‌م كتێبه‌ نوێیه‌ جگه‌ له‌ به‌هاو ئاستی تێكسته‌كان، بۆ گرنگیى ناوه‌ندى چاپكردنه‌كه‌ء گه‌یشتنى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ زۆربه‌ى خوێنه‌رو كتێبخانه‌ى عه‌ره‌بى له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-14 15:14:30

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانى شێركۆ بێكه‌س له‌ میسر

dest xosh bet frishta gyan bo am babate

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-14 19:38:00

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPMSIE

Re: هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانى شێركۆ بێكه‌س له‌ میسر

ماشالله‌ شاعیرێکی گه‌وره‌یه‌ به‌راستی خۆشم ده‌وێت ... شیعره‌کانی زۆۆر کاریگه‌رن

ده‌ستت خۆش داده‌ فریشته‌ گیان

ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net