.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





یلۆدی ـ موزیک ـ یاداشتنامەی هاوتا ئەسعەد /
هەولێر 15 ئەیلول/سێپتێمبەر (کوردمیلۆدی) ـ هونەرمەند هاوتا ئەسعەد ئاشكرای كرد كە خەریكی نووسینەوەی یاداشت و بەسەرهاتەكانی خۆیەتی”لە شێوەی رۆمانێكدا بڵاویاندەaكەمەوە، ئەوانەی چاكەو خراپەیان لەئاست مندا كردووە كارەكتەری سەرەكی نێوەڕۆكی رۆمانەكە دەبن و بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ مێژوو دەیانخەمە بەردەستی خوێنەران”.
هاوتا لەو یاداشتانەیدا ئەو دەنگۆیانەش یەكلایی دەكاتەوە كە 10 ساڵێك لەمەوبەر لەبارەی پەیوەندی نێوان خۆی و هۆزان دەروێش بڵاوبوونەوە كە پەیوەندی بە ژیانی زۆر تایبەتی هەریەك لەو گۆرانیبێژانەوە هەبوو.
هۆزان دەورێش، خەڵكی رۆژئاوای كوردستانەو ساڵی 1997 لەرێگەی هاوتا ئەسعەدەوە هاتووەتە باشووری كوردستان، سەرجەم ئاواز و میلۆدییەكانی یەكەم ئەلبوومی لەلایەن هاوتا ئەسعەدەوە بۆ ئامادەكراو بەنێوی (ئەز هۆزانم) لەسووریا تۆماركراو دواتر بڵاوكرایەوە. هۆزان بەو ئەلبوومە و چەند گۆرانییەكی دیكەی كە بەشێوەی دوێت لەگەڵ هاوتا ئەسعەد تۆماری كرد، نێوبانگێكی دەركرد.
دوای نەمانی هاوكاری نێوان ئەو دوو هونەرمەندە، قسەو باسێكی زۆر كەوتە نێو خەڵك كە گوایە لەسەر چەند بابەتێك لەیەكتری دابڕاون.
یەكێك لە هاوڕێ هونەرمەندە نزیكەكانی هاوتا ئەسعەد كە نەیویست نێوی بهێنرێ گوتی “هاوتا ئەسعەد توانی خانمە هونەرمەند هۆزان دەروێش بهێنێتە كوردستان و بەشێوازێكی چاك فێری گۆرانی گوتنی بكات، چونكە ئەوكات هۆزان تەمەنی زۆر بچووك بوو، هاوتا توانی كەسایەتییەكی زۆر چاك بۆ هۆزان دروست بكات و نەهێڵێت بچێتە هەموو شوێنێك گۆرانی بڵێت، من لە نزیكەوە ئاگادار بووم زۆر هەوڵی لەگەڵ دا تاوەكو توانی ئەو هۆزانەی لێ دروست بكات”.
هاوتا ئەسعەدیش هەر لەوبارەوە گوتی “هیچ كاتێك بابەتێكم بەنێوی كێشە لە ژیانی خۆمدا لە نێوان خۆم و هیچ هونەرمەندێكی كورددا نەبینیوە، دەربارەی ئەو قسەو باسانەی نێوانی من و هۆزان دەروێش، ئەوانەی باسكراون و گوتراون یاخود دەگوترێن هەمووی تەنها بریتی بوون لە دیعایەی بێ مانا و بێ ناوەڕۆك، هەموو ئەوانەش بۆ یەك ئامانج بوون ، كە رووشاندنی شەخسیەت و نێوبانگی من و هونەرەكەم بوو”.
هەروەها گوتی “چەند كەسێك بوونە كاراكتەر و دەرهێنەری ئەو دراما بێ ناوە، كە بەداخەوە وایانزانی خەڵاتی نۆبڵ و ئۆسكاریان پێ دەبەخشرێ، نەیانزانی ئەوەی چاڵ بۆ خەڵك لێبدات لەدواییدا خۆی لەنێو چاڵەكەدا دەبینێتەوە”.
هاوتا ئەسعەد گوتی كە بۆیە هیچ كاتێك قسەی لەسەر ئەو بابەتە نەكردووە، چونكە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ هۆزان نەبووە، بەڵكو “هۆزان وەك وەرقەیەك بەكارهێنرا لەبەرامبەر من، ئەوە جاری یەكەمە قسە لەوبارەوە دەكەم، چونكە ماوەیەكە دەبیستم لە دیدارە رۆژنامەوانییەكانی هۆزان دەروێشدا پرسیاری منی لێدەكرێت، ئەویش بێگوناهی خۆی دەردەخات و باسی پاكی پەیوندی نێوان خۆی و من دەكات. بەڵام من هیچ كاتێك گرنگیم بەو بابەتە نەداوە، بەداخەوە هۆزان تازە بەخۆی دەزانێ كە بۆ چ مەبەستێك بەكارهاتووە و چەند كەسێك كردوویانەتە ئامانج بۆ گەیشتن بە مەرامەكانیان”.
هاوتا ئەسعەد گوتیشی كە ئەو كاتانەی وانەی گۆرانیگوتن بە (كەژێ)ی كچی دەڵێتەوە، ئەو ساتانەی بیردێتەوە كە وانەی هونەری دەدایە هۆزان “ئەوكاتە هۆزان وەك ئێستای كەژێ وابوو، بۆیە من هەمیشە هۆزانم ئاوا سەیر دەكرد و سەیرم كردووە، ئێستاكەش من چەندین ساڵە لە هۆزان دوورم، دیارە ئەو خەریكی ماڵ و حاڵ و ژیانی خۆیەتی و منیش خەریكی ژیانی خۆمم”.
هەروەها گوتی “هۆزان دەبێ ئەوە چاك بزانێ ئەوانەی نان و پیازیان بەو بابەتەوە خواردووە رۆژێك دێت باسیان دەكەم ورایدەگەیێنم كە كتێبێكم لەبەردەستدایە، سەرجەم یاداشت و بەسەرهاتەكانی خۆم نووسیوەتەوە، لە شێوەی رۆمانێكدا بڵاویدەكەمەوە، ئەوانەی چاكەو خراپەیان لەئاست مندا كردووە، كاراكتەری سەرەكی ناو رۆمانەكەی (هاوتا ئەسعەد) دەبن و بە شێوەیەكی بەرچاو بۆ مێژوو دەیانخەمە بەردەستی خوێنەران”.
لەبەرامبەردا خانمە هونەرمەند هۆزان دەروێش لەبارەی ئەو قسانەی لەسەر خۆی و هاوتا ئەسعەد كراون، بە(رووداو)ی راگەیاند “من هەمیشە شانازی بەو ساتانەوە دەكەم كە لەگەڵ هونەرمەندی گەورە و مامۆستام هاوتا ئەسعەد كاری هونەریم كردووە، ئەگەر كاك هاوتا و عوسمانی برام نەبوونایە مەحاڵ بوو ببمە ئەو هۆزانەی ئێستاكە گۆرانی بڵێم بەو شێوەیە، بەداخەوە خەڵكی زۆر بەهەڵە باسی من و هاوتا دەكەن، هاوتا ئەسعەد ئێستاكەش لەلای من و بنەماڵەكەم گەورەترین رێز و پایەی هەیەو هەرگیز لەیاد نەكراوە”.
گوتیشی “بەداخەوە زۆركەس هاتن قسەی هەڵبەستراویان لەنێوانی من و هونەرمەند هاوتا ئەسعەد دروستكرد، كە هیچ ئەساسێكی نەبوو، من دڵنیام ئەگەر ئێمە هونەرمەند نەبووینایە و كاك هاوتاش خاوەنی ئەو پێگە هونەرییە بەهێزە نەبووایە هەرگیز ئەو قسانەیان بۆ هەڵنەدەبەستین و دیعایەی ئاوا بێ مانایان بۆ هەڵنەدەبەستین”.
رۆژنامەی رووداو گواستوویەتیەوە “هۆزان دەروێش كە چەند ساڵێكە پەیوەندی لەگەڵ هاوتا ئەسعەد نەماوە، دەڵێ “هەرچەندە ئێمە لەیەكتر دوورین، بەڵام هەمیشە ئاگاداری كار و پرۆژە هونەرییەكانیم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم”.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە هیوای خواست جارێكی دیكە لەچەند كارێكی هونەریدا لەگەڵ هاوتا ئەسعەد یەكتر بگرنەوەو گوتی “من هاوتا ئەسعەد بە هونەرمەندێكی گەورەو زۆر لێزان دەزانم لەكاری هونەری دا، ئێستاكەش هونەری هاوتا بەلای منەوە هونەرێكی تاك و شازە”.
(کوردمیلۆدی)
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
