.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









خانمی ئازیز، وەرزشکردن پێویستییەکی ڕۆژانەیە کە دەبێت هەمیشە بە پێی بوار و کات و دەرفەتت ئەنجامی بدەیت، ئەوەیش بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە جوانی لەش و لارت بکەیت.
کەواتە وەرزش تەنیا هۆکارێک نییە بۆ دابەزاندنی کێش و خۆلاوازکردن، بەڵکوو ڕێگەیەکی زۆر کاریگەرە بۆ پاراستنی تەندروستیت.
بەڵام وریا بە حەوت هەڵە هەیە کە زۆرێک لە کاتی وەرزشکردندا دەیکەن ئەوەیش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ هەمیشە جوانی و ڕێکی لەشیان لە دەست بدەن.
هەڵەکانیش بریتین لە مانەی خوارەوە:
١-زیادەڕەوییکردن لە وەرزشکردندا:
وەرزش دەبێت بە پێی کاتی گونجاو و بواری تایبەت بکرێت، بێگومان نابێت کاتێکی زۆری بۆ تەرخان بکەیت و لە کاتی پێویستی خۆی زیاتر بێت.
هەر بۆیە پسپۆرانی وەرزشی پێیان وایە کە نابێت وەرزشکردن لە هەموو ڕۆژەکانی هەفتەدا ئەنجام بدرێت، بەڵکوو دەبێت بەلانی زۆرەوە لە ٥ رۆژ تێپەڕ نەکات. واتە ٢ ڕۆژ وەرزش بکەیت و ڕۆژی سێیەم پشوو بدەیت. بەو شێوەیە.
چونکە ماندووکردنی زۆری ماسوولکەکان بە وەرزشکردنی زۆر دەبێتە هۆی کە ماسوولکەکان تووشی کەشەنگبوون ببن و جوانی و ڕێکییان بشێوێت.
٢-وەرزشکردن ببێ خۆ گەرمکردن:
پێش دەستکردن بە وەرزش و مەشقە ڕۆژانەکانت، کەمێک خۆت گەرم بکە واتە (ئیحما) بکە، چونکە پێشتر ماسوولکەکان لە حاڵەتی ئارامیدا بوون، دەمودەست دەستکردن بە وەرزش سیستمی هاتوچۆی خوێنی لەش تێک دەدات و ماسوولکەکانیش ماندوو دەکات.
٣-بەرزکردنەوەی قورسایی زۆر:
پێویستە خۆت تووشی ئەو وەهمە ناڕاستە نەکەیت کە پێی وایە بەرزکردنەوەی قورسایی زۆر هۆکارێکە بۆ لە دەستدانی چەوری زۆری لەش و هۆکارێکە بۆ زوو لاوازبوون. چونکە توێژینەوە زانستییەکان دەریان خستووە کە بۆ تۆی ناسک، بەرزکردنەوەی زۆری ئەو تەنانەی کە کێشەکەیان لە ٢ کیلۆ گرام زیاتر نییە، بۆ تۆ زۆر باشتر و کاریگەرترە و ئەنجامی باشی هەیە.
٤-پەلە مەکە لە بینینی ئەنجامەکان:
هەڵپەهەڵپی بینینی ئەنجامی وەرزشکردنەکەت تووشی بارێکی دەروونی ناجێگیرت دەکات، هێندەیش لە دەوروبەرەکەت مەپرسە\"زۆر دابەزیووم؟\" توخوا لەچاو جاراندا زۆر کەمم نەکردوو؟ یان ڕێکتر نەبووم\".. ئەوانە و چەندین پرسیاری دیکە. ئەو پرسیارانە هیچ خزمەتێکت ناکەن. بەڵکوو بەردەوامبوونی کەم کەم و لەسەرخۆ ئەنجامی گەورە و دڵخۆشکەرت دەداتێ.
٥-مەشق و جووڵەی هەڵە:
وریابە، هەر ماسوولکەیەک جووڵە و وەرزشی تایبەت بە خۆیی هەیە. پێویستە ئاگاداری ئەو خاڵە بیت. هەر بۆیە باشتر وایە کە پێش دەستکردن بە مەشقەکان، واتە لە سەرەتادا پرس بە پزیشک یان ڕاهێنەری پسپۆڕ بکەیت. سەرەتا لەسەر مەشقەکان ڕابێیت پاشان ڕۆژانە دووبارەیان بکەیتەوە.
ئێستایش لە سەرجەم شارەکانی خۆماندا سەنتەر و جێگەی مەشق و ڕاهێنان و لەشجوانی هەن کە دەتوانی سەردانیان بکەیت، یان بە تەلەفۆن دەتوانی ئامۆژگاریی و زانیارییان لێ وەربگریت.
٦ -نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو
لە وەرزش و مەشقدا، لەش بڕێکی زۆر لە ئاو لە ڕێگەی ئارەقەدەردانەوە لە دەست دەدات، بۆیە پێویستە بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە و تۆڵەی بکەیتەوە.
مەبەست لێرەدا ئەوەیە کە نابێت راستەوخۆ پاش مەشقەکان و لەکاتی ماندوو بووندا ئاوی زۆر بخۆیتەوە، چونکە ئەوە مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستیت.
بەڵکوو باشتر وایە کە چەند سەعاتێکی کەم پێش دەستکردن بە مەشقەکان ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە.
نەخواردنەوەی ئاوی پێویست وا دەکات کە جەستەت تووشی وشکبوون بێت، ئەوەیش وا دەکات ڕێکی و جوانی لەشت تێک بچێت.
٧- خۆبرسیکردن:
هەڵەی باو لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئەوەیە کە خانمان ئەو کاتەی کە هەست بە زیادبوونی کێشیان دەکەن، دەمودەست بە ناوی \"ڕژێمی خواردن\" یان ئەوەی کە بەزمانی گشتی پێی دەڵێت\"ڕێجیم\" دەکەن، بە بێ ئەوەی زانیارییان هەبێت، یان پرس بە پسپۆڕان و پزیشکی تایبەت بکەن، دەست لە خواردنی هەندێک خواردن هەڵدەگرن، یان بە شێوەیەکی گشتیی خواردن کەم دەکەنەوە، ئەوەیش لە بری ئەوەی سوودی هەبێت، زیانی زۆرت پێ دەگەیەنێت، سەرباری زیانە تەندروستییەکانی، زیانی زۆری لەسەر ماسوولکەکان و جوانی و ڕێکی لەش و لارت دەبێت.
سهرچاوه:ماڵپهڕی قهڵادزێ

لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
لهسهر هێڵ نییه








zor supas hawre geyan
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
