❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#21 2010-09-20 19:48:29

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
السلام علیکم و رحمةالله‌ وبرکاته‌...
به‌شی دووه‌م: سوپاس گوزاری...
بیرێک بکه‌وه‌ له‌ ئازادیت، بیرێک بکه‌وه‌ له‌ دانانی یاسا و رێسای رێگایه‌کی روناک له‌نێو گشت تاریکیه‌کان و ناساندنمان به‌و رێگایه‌ که‌رێی رازی بوونی خوای گه‌وره‌یه‌، سه‌یرێکی ژیانی ئه‌مرۆت بکه‌ سه‌یرێکی ده‌سه‌ڵاته‌ بێ پاناییه‌کانی حه‌زره‌تی حه‌ق بکه‌، سه‌یرێکی زانستی نوێ بکه‌و به‌راوردی بکه‌ له‌گه‌ڵ زانستی قورآن، بیریان لێ بکه‌وه‌ بزانه‌ جگه‌ له‌خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌یی زاتیک که‌متری لێ ئه‌بینرێت، بزانه‌ ئه‌م هه‌موو شته‌ی ئه‌مڕۆمان که‌ ئه‌یان بینین بۆکێ فه‌راهه‌م هاتوون، ئه‌مانه‌ بۆ چ بوونه‌وه‌رێک خه‌لق کراون، له‌وه‌ڵاما له‌لایه‌ن زاتی پاکی خوای جیهانیانه‌وه‌ بۆ مرۆڤ دروستکراون، که‌واته‌ بۆخۆش به‌سه‌ربردنی ژیان وه‌ تاقی کردنه‌وه‌ له‌م ژیانه‌ بۆژیانێکی تر، ئایا رێی راستمان پیشان نه‌دراوه‌، ئه‌ی که‌واته‌ بۆ سوپاس گوزار نه‌بین، بۆنه‌ڵێین الحمدلــلــــه‌، بۆله‌ناخه‌وه‌ نه‌ڵێین سوپاس خوایه‌گیان.
بۆنه‌ڵێین خوایه‌گیان ئێمه‌ له‌سوپاس گوزارانین لێمان خۆشبه‌ و پاکی ته‌نها بۆتۆیه‌.
که‌واته‌ له‌ناو جوانیه‌کانی خوا پێویسته‌ له‌ناخی دڵه‌وه‌ بڵێین سوپاس بۆزاتی پاکی خالقمان خوای میهره‌بان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#22 2010-09-23 20:21:10

sarabb
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-18
په‌یامه‌كان: 16
WindowsXPMSIE7

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

dast xoshbet kak muslim  babateki jwanu baswd buu sarkawtwbitt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#23 2010-09-23 20:32:26

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

la %1000000  waya  kaka  muslim geyan 

,m  zor dlim xosha
  chonka  ,, hamw kat  hast akam ka  tanha  xwayak  haya ka  gwem le  agrit
wa  qatish  mandw nabet  la  gwe  grtn  la  bandakane


dastt   xosh  brai  azizm  kak  muslim

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن yaldz (2010-09-23 20:35:29)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#24 2010-09-24 10:38:20

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

سوپاس هاوڕێیان بۆ به‌شداریتان و هه‌ستی جوانتان
زۆر سوپاس و ده‌ستی تۆش خۆش بێت sarabb گیان، ئینشآءالله‌ سوودمه‌ند بین لێی،
ئاسووده‌ و سه‌رکه‌وتوو بیت، هیوادارم به‌خته‌وه‌ر بین.


/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*/*\*\*\*\*\*\*\*\*\*\*\**\*\**\\*\*\*\*\*\*\*\*\

زۆر سوپاس yaldz گیان سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت
ده‌ستی تۆش خۆش بێت، هه‌مووکات به‌خته‌وه‌ر بیت ئینشآءالله‌
خواسه‌رکه‌وتوومان کات ، ئاسووده‌بیت هاوڕێ گیان
هیوادارم به‌خته‌وه‌ر بین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#25 2010-10-07 14:38:36

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

به‌ناوی خوای لێخۆش بوو و  به‌به‌زه‌یی
زنجیره‌ی پێنجه‌م:ره‌وشت جوانی و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر...
السلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌...
به‌شی یه‌که‌م:ره‌شت جوانی...
ره‌وشت جوانی: ئه‌گه‌ر باسی ره‌وشتی جوان بکه‌ین ئه‌وا به‌راستی ناتوانین حه‌قه‌که‌ی به‌ته‌واوی بده‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی ئه‌مشته‌ باسی ئه‌که‌م، چونکه‌ ره‌وشتی جوان مرۆڤ جوان ئه‌کا، ره‌شتی به‌رز مرۆڤ به‌رز ئه‌کا، ره‌وشتی به‌رز و جوان مرۆڤ خۆشه‌ویست ئه‌کات لای زاتی پاکی په‌روه‌ردگارمان، چونکه‌ به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌ییه‌کی رۆحیمان ئه‌داتێ...
ئه‌توانین بڵێین مرۆڤ له‌ هه‌موو ڕه‌وشته‌کانی تیا کۆبۆته‌وه‌ له‌ باش تاخراپ ،،، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵده‌ین ره‌وشته‌ نزمه‌کان وا لێبکه‌ین که‌بوونیان نه‌بێ له‌ناخماندا و وابکه‌ین هه‌ر به‌نزمی بمێننه‌وه‌، هه‌وڵی به‌دیار خستنی ره‌وشته‌ جوانه‌کان و باشه‌کان و به‌رزه‌کان بده‌ین له‌هه‌ڵسوکه‌وتماندا له‌هه‌ر کاتێکا چونکه‌ ئه‌و کات به‌خته‌وه‌ری و سه‌ربه‌رزی هه‌ر بۆخۆمان ئه‌بێ، وه‌ بیانکه‌ین به‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی ژیانمان...
ره‌وشت جوانی: ئه‌توانم بڵێم هۆی تایبه‌تی ناساندنی که‌سایه‌تی که‌سه‌... تۆ کاتێک ره‌وشتێکی جوانت هه‌یه‌ واته‌ له‌ هه‌رشتێک به‌نرخ تری، که‌واته‌ که‌ ئه‌زانین ره‌وشت جوانی و ره‌وشت به‌رزی هێنده‌ مرۆڤ جوان ئه‌که‌ن، که‌ئه‌زانین مرۆڤ هێنده‌ خۆشه‌ویست ئه‌کات لای ئافه‌رینمان، که‌واته‌ با له‌به‌ر خوا هه‌وڵده‌ین خاوه‌ن ره‌وشتێکی جوان بین،،، با وابکه‌ین جوانترین ره‌وشتمان هه‌بێ، تا هه‌م خۆشه‌ویست بین هه‌م خۆشبه‌خت بین.
کاتێک هه‌ست ئه‌که‌ی ره‌وشتی جوانت کاری کردۆته‌ سه‌رکه‌سێك به‌خته‌وه‌ریه‌ بۆت، سه‌رکه‌وتنه‌ بۆت، خۆشه‌ویستی تۆیه‌ لای که‌سان، خواش ئه‌و که‌سه‌ی خۆش ئه‌وێ که‌ ره‌وشتی جوان بێت، زیاتر خۆشی ئه‌وێت که‌ ره‌وشتی خه‌ڵکی جوان کا.
که‌واته‌ هه‌وڵه‌ده‌م هه‌موو هه‌سته‌کانم یه‌ک بخه‌م تا به‌هه‌موو توانه‌وه‌ ره‌وشتم بکه‌مه‌ ره‌وشتێکی جوان، تا خوا خۆشی بوێم، به‌مه‌ش رۆحم ئاسووده‌تر که‌م، تا دڵ و ناخم پاک بکه‌مه‌وه‌، تا باشان خۆشیان بوێم، تا که‌سان ره‌وشتیان بگۆرن و بزانن ژیانن چه‌نده‌ جوانه‌ کاتێک له‌گه‌ڵ شته‌ جوانه‌کان ئه‌گوزه‌رێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#26 2010-10-07 15:41:47

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

ده ست خۆش بیت خوای گه وره پاداشتت بداته وه

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#27 2010-10-07 21:11:42

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

سوپاس کاکه‌ هێمن گیان
ده‌ستی تۆش خۆشبێت خوا پاداشتی هه‌موومان باته‌وه‌
ئینشآءالله‌ به‌خته‌وه‌ر ئه‌بین
سه‌رکه‌وتوو  و  ئاسووده‌بیت براگیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#28 2010-10-13 15:47:25

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

به‌ناوی خوای کاربه‌جێ

السلام علیکم و رحمةالله‌ و برکاته‌...
به‌شی دووه‌م له‌ زنجیره‌ی پێنجه‌م: مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر...
مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر:یه‌کێکی تره‌ و ته‌وا و که‌ری ئه‌شتانه‌یه‌ که‌مرۆڤ ئه‌گه‌یه‌ننه‌ به‌خته‌وه‌ری به‌وه‌ی به‌ ئه‌نجامدانیان خوا له‌خۆمان رازی بکه‌ین، که‌ تارادده‌یه‌ک له‌ ره‌وشته‌وه‌ نزیکه‌، چونکه‌ ده‌رخستنی ره‌وشتی تیایا ده‌رئه‌که‌وێ.. که‌ ئه‌گه‌ر بێت و بمانه‌وێت به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌کی کورت ده‌ری ببڕین ئه‌م مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ره‌ ئه‌توانین بڵێین:'له‌گه‌ڵ مناڵا به‌ مناڵی ، له‌گه‌ڵ گه‌نجا به‌ گه‌نجی، له‌گه‌ڵ پیرا به‌پیری بدوێ!!! لێره‌دا مه‌به‌ست چیه‌؟ ڕووخۆشیه‌ له‌مامه‌ڵه‌دا له‌قسه‌کردن و گوفتاردا، که‌ بتوانی له‌گه‌ڵ ره‌وشتی هه‌ر جۆره‌ که‌سێک بگونجێی له‌گه‌ڵ منال و گه‌نج و پیر، گه‌ر نا گه‌ر به‌ ره‌وشت و ئه‌خلاقی زۆرێک له‌پیره‌کان یابه‌ساڵا چووه‌کان بکه‌ین، و گه‌ر وه‌کو ئه‌وان بین ئه‌وا له‌زۆر کاتا ئه‌بێ توڕه‌ بین، باسه‌که‌ له‌وه‌نیه‌ به‌ڵکو بتوانین چۆن روو خۆش ئه‌بێت ئاوا له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکا بدوێین و مامه‌ڵه‌ بکه‌ین... هه‌رچه‌نده‌ که‌ شتێکی گرانه‌ چونکه‌ به‌هه‌موو که‌س ناکرێ و له‌گه‌ڵ سروشتی هه‌موو که‌سا یه‌ک نیه‌ و ناگونجێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌بێ بزانین و کاربکه‌ین به‌و په‌نده‌ که‌ هه‌وڵدان ئه‌مان گه‌یه‌نێته‌ هه‌رشتێک که‌ بمانه‌وێت. با نمونه‌ به‌ژیانی خۆمان بێنینه‌وه‌، گه‌ر سه‌یر که‌ین له‌و که‌سانه‌ی له‌ده‌ورووبه‌مان ئه‌ژین که‌سێک که‌رووخۆشه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک چه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌ له‌لای ئه‌وکه‌سانه‌، چه‌نده‌ به‌ڕێزه‌.. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌ر ته‌مه‌شای یه‌کی ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ین که‌ رووگرژن مامه‌ڵه‌یان ناخۆشه‌ خه‌ڵک حه‌زناکه‌ن که‌ بیشی بینن و چه‌نده‌ که‌سێکی خراپه‌ له‌سه‌ردڵی خه‌ڵكی.
ئێمه‌ مرۆڤین باش و خراپ هه‌ر بۆخۆمانه‌ چونکه‌ باشی خۆمان و خراپی خۆمانی پێ ده‌ر ئه‌که‌وێ، به‌لام ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌به‌ر خوا هه‌وڵبده‌ین له‌به‌رخوا خۆمان باشتر که‌ین، نڵێین خوایه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ وامان کرد، تۆش ئه‌ی میهره‌بان خۆشه‌ویستی خۆتمان پێ بده‌ و ئێمه‌ت خۆ
ش بووێ ئه‌ی حه‌زره‌تی حه‌ق، تا ئاسووده‌یی رۆحیمان ژیانمان ڕووناک بکاته‌وه‌ و بتوانین به‌باشیه‌وه‌ و به‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریا به‌سه‌ر به‌رین.


کوردژیــــــــــــــــن هه‌ره‌ باشترین
نووسینی: موسلیــــــــم غه‌مگین
تایبه‌ت به‌: کــوردژیـــــــــــــــــــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#29 2010-10-30 22:24:15

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

dastt xosh bet

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#30 2010-10-31 10:31:54

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#31 2010-10-31 17:06:12

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

سوپاس خه‌مناک گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ئینشآءالله‌ به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو ئه‌بیت هاوڕێگیان.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

ده‌ستی تۆش خۆش بێت و تۆش سه‌رکه‌وتووبیت یاڵدز گیان
هیوام وایه‌ ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ژیانتا هاوڕێگیان.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#32 2010-12-01 21:08:23

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

به‌ناوی خوا
زنجیره‌ی شه‌شه‌م: توڕه‌ نه‌بوون و ساردبوونه‌وه‌ له‌ توڕه‌بوون.
به‌شی یه‌که‌م: توڕه‌ نه‌بوون..
  السلام علیکم ورحمة الله‌ و برکاته‌، توڕه‌بوون ئه‌و حاڵه‌ته‌یه‌ که‌ هه‌مووکه‌س توشی ئه‌بێت، به‌ڵام له‌ که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر ئه‌گۆڕێت، واته‌ هه‌مانه‌ دان به‌خۆیدا ئه‌گرێت وه‌ هه‌مانه‌ دان به‌ خۆیدا ناگرێت و ده‌ری ئه‌بڕێت، به‌ڵام گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاتێک هه‌ستمان کرد که‌توره‌ ئه‌بین واز له‌وشته‌ بهێنین، بۆنمونه‌: که‌ له‌سه‌ر کارین، یا که‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ که‌سێک ئه‌که‌ین، یا له‌ نێو سه‌یاره‌ داین و لێی ئه‌خوڕین...هتد. له‌ هه‌ر حاڵه‌تێ که‌ هه‌ست بکه‌ین ئه‌بێته‌ هۆی توڕه‌ییمان، چونکه‌ سروشتی مرۆڤ وایه‌ که‌ توڕه‌ ئه‌بێت ده‌ماره‌کانی تێک ئه‌چێت به‌ هۆی زۆری توڕه‌ییه‌وه‌ به‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ چه‌ندان کار بکات که‌ زۆر خراپ بێت و لای ئاسایی بێت، بۆیه‌ واباشتره‌ خۆمان ڕابهێنین که‌ توڕه‌ نه‌بین، واته‌ خۆمان له‌گه‌ڵ سروشتی ده‌ورووبه‌ر ڕا بهێنین و بگونجێنین.
   که‌ توڕه‌ نه‌بوویت واته‌ زیاتر خۆ گونجاندنته‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، کاتێک زیاتر گونجایت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ئه‌وا شادیت بۆ دێت، گه‌ر دڵت پاک کرده‌وه‌ له‌ بوغز و قین به‌رامبه‌ر که‌سان له‌ توڕه‌یی و شتانی تر ئه‌وا به‌خته‌وه‌رتر ئه‌بیت، مرۆڤیش پێویستی به‌ به‌خته‌وه‌ری هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ڕێگاکانی و هۆیه‌کانی که‌ خۆمان بپارێزین تا ئه‌توانین له‌ توڕه‌بوون، بابزانین که‌ هه‌ر که‌سێک خاوه‌نی هه‌سته‌ له‌وانه‌یه‌ له‌کاتی توڕه‌بوون قسه‌یه‌ک بکه‌یت یا هه‌ڵسوکه‌وتێک بکه‌ی که‌ له‌هه‌ستی ئه‌وکه‌سه‌ بده‌یت که‌ به‌رامبه‌ری توڕه‌بوونت ده‌ربڕیوه‌،که‌واته‌ هه‌ر زه‌ره‌ره‌، بۆیه‌ خۆ گونجاندنه‌که‌ له‌ هه‌مووی باشتره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕوویدا که‌ توشی توڕه‌بوون بووین با ئاگاداربین که‌ زوو سارد بینه‌وه‌ له‌و توڕه‌ییه‌.


 

نوسینی: موسلیم چۆمانی
تایبه‌ت به‌: کـــــــوردژیـــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#33 2010-12-02 05:40:17

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

ده‌ست خۆش كاك موسلیم زۆر جوان نوسیوته‌ هه‌ربژیت سه‌ركه‌وتووبیت هاوڕی به‌ڕێز

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#34 2010-12-05 18:41:35

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

زۆر سوپاس کاکه‌ احمد گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان
سوپاس بۆ هه‌ستت براگیان سه‌رکه‌وتوو بیت
هیوام وایه‌  ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#35 2010-12-05 19:25:18

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ موسلیم گیان
خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌ هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت ئه‌زیزه‌که‌م
بابه‌ته‌کان زۆر جوان و شازن هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#36 2010-12-06 19:34:57

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

زۆر سوپاس کاکه‌ بڕوا گیان ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ هه‌ستی به‌رز و جوانت سوپاس براگیان
زۆر سوپاس هیواموایه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ژیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#37 2010-12-10 15:43:25

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری هیوا دارم بی خوێننه‌وه‌.

به‌ناوی خوا
به‌شی دووه‌م له‌ زنجیره‌ی شه‌شه‌م
ساردبوونه‌وه‌ له‌ توڕه‌ بوون.

     السلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌، ئێمه‌ زانیمان که‌ تووڕه‌یی چه‌ند زیانی هه‌یه‌ و خراپه‌، به‌ڵام شتێک هه‌یه‌ که‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وکاته‌ی که‌ تووشی توڕه‌یی ئه‌بین، ئه‌ویش ساردبوونه‌وه‌یه‌ له‌ توڕه‌یی.
کاتێک مرۆڤ توڕ ئه‌بێ کاریگه‌ریه‌کی ڕاسته‌وخۆی ئه‌بێت له‌سه‌ر ده‌ماره‌کانی و به‌مه‌ش مێشکی ماندوو ئه‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ زوو ساردبێته‌وه‌، ئه‌گینا خراپتر ئه‌بێت و شتی ناخۆشی لێ ڕووئه‌دات، له‌وانه‌یه‌ دڵی که‌سان بشکێنێ، که‌به‌ڕاستی شتێکی ناخۆشه‌ بۆ به‌رامبه‌ر و بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی توڕه‌بووه‌ ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکا که‌ سارد ئه‌بێته‌وه‌، کاتێک مرۆڤ توڕه‌ئه‌بێت زاڵبێت به‌سه‌رخۆیا ئه‌وا زیاتر خۆگونجاندنیه‌تی، به‌مه‌ش به‌خته‌وه‌ر ترئه‌بێت، چونکه‌ مامه‌ڵه‌شی جوانتر ئه‌بێت، ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌ن نیه‌تێکی پاک بێت له‌ کاتی ساردبوونه‌وه‌یدا که‌سێکی گه‌وره‌یه‌.
     به‌خته‌وه‌ری واته‌ ته‌زکیه‌ی دڵ  واته‌ پاک بوونه‌وه‌ی دڵ، لێره‌شدا مرۆڤ دڵی پاک ئه‌کاته‌وه‌ له‌ توڕه‌یی و کین، ڕێگایه‌کی تری به‌خته‌وه‌ری دۆزیوه‌ته‌وه‌.
    توڕه‌یی که‌ دێت بۆ مرۆڤ پێویسته‌ که‌سه‌که‌ چه‌ند شتێک بکات تا بتوانێت زاڵبێت به‌سه‌ر توڕه‌ییه‌که‌یدا و ساردبێته‌وه‌ له‌ توڕه‌ییه‌که‌ی. که‌سه‌که‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک واز له‌و شته‌یه‌ بهێنێت که‌ ئه‌یکا، له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ که‌ ده‌ستنوێژ باشه‌ له‌گه‌ڵ کردنی دوو ڕکات سوننه‌ت، چونکه‌ مرۆڤ سارد ئه‌کاته‌وه‌ و خوای دێته‌وه‌ یاد، واباشه‌ گه‌ر له‌ژووره‌وه‌ بێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌وایه‌ک هه‌ڵمژێت، یا له‌ هه‌ر شوێنێک بێت باشه‌ شوێنی خۆی بگۆڕێت، زوو په‌شیمانی ده‌ر ببڕێت به‌رامبه‌ر به‌خوا و په‌شیمان بێته‌وه‌.




نووسینی: موسلیــــــم چۆمانی
تایبه‌ت به‌: کـــــــــــوردژیـــــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net