❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زەنگەنە 2 هەفتەی دیكە یان دەستپێدەكات یان داوای لێبووردن دەكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-21 16:00:40

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

زەنگەنە 2 هەفتەی دیكە یان دەستپێدەكات یان داوای لێبووردن دەكات

دەرهێنەری زنجیرە درامای گەردەلوول رایگەیاند كە دوو  هەفتەی   دیكە   یان   داوای   لێبووردن  لەخەڵكی  دەكات   یان  دەست بە وێنەگرتنی بەشی سێیەمی دەكات.
دەرهێنەر جەلیل زەنگەنە لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی كاری وێنەگرتنی بەشی سێیەمی زنجیرە درامای (گەردەلوول) بە(رووداو)ی راگەیاند كە ماوەی دوو ساڵ و نیو خەریكی نووسین و ئامادەكردنی بەشی سێیەمی زنجیرە دراماكە بووە "چاوەڕێی ئەوە دەكەم بودجەكەی لەلایەن كەناڵی ئاسمانی (كوردسات)ەوە بۆ دابین بكرێت، ئەوانیش خەریكی ئەوەن، لەوانەیە تاوەكو دوو هەفتەی دیكە یەكلایی ببێتەوە، ئیتر یان من داوای لێبووردن دەكەم لەجەماوەر و بینەرانی ئەو درامایە، یاخود دەست بە كاری وێنەگرتنی دەكەم".
زەنگەنە ئاماژەی بەوەدا كە بەشی سێیەمی زنجیرە درامای گەردەلول لە 60 ئەڵقە پێكدێت و هەر ئەڵقەیەكیش 55 خولەك دەبێ و، نێوەڕۆكی سیناریۆی ئەمجارەش زۆرینەی ناوچە و شارەكانی كوردستان لەخۆ دەگرێت " لەو بەشەدا زۆر بە وردی كارم بۆ هەموو رووداوەكان كردووە، سەرچاوەی زۆر باشی مێژووییم بەكارهێناوە بۆ ئەوەی كارێك بێت هەموو خەڵك و خەباتی خەڵكی كوردستان بگرێتە خۆی".
وەكو جەلیل زەنگەنە باسیكرد زۆربەی ئەو هونەرمەندانەی لەبەشی یەكەم و دووەمی زنجیرە درامای (گەردەلول) رۆڵیان هەبووە، لەبەشی سێیەمدا رۆڵیان نامێنێ، زەنگەنە دەڵێ "تائێستا هیچ هونەرمەندێك پێی نەگوتووم بەشداریی بەشی سێیەم ناكەم، ئەوەی واشیگوتووە خۆی لە سیناریۆكەدا بوونی نییە، واتە سیناریۆكە پێویستی بەو رۆڵانە نییە لەو بەشەدا، من پێشتریش گوتبووم 75%ی ئەو ئەكتەرانەی بەشداریی بەشی یەكەم و دووەمیان كرد لەبەشی سێیەمدا رۆڵییان نامێنێ".
هەروەها گوتیشی "گەردەلول لەبەشی سێیەمدا چەندان ئەكتەری دیكە بە بینەران دەناسێنێ، بەڵام هیودارم تووشی مەغروری و لە خۆباییبوون نەبن، ئەوانەی ئێستا ناسراون لە رێگەی گەردەلول و نایانەوێت بەشداریی بكەن من بەدیلم زۆرە بۆیان".
وەكو زەنگەنە باسیكرد ژمارەی ئەو ئەكتەرانەی لە بەشی سێیەمدا بەشداری دەكەن زۆرن و كەسە سەرەكییەكانی دەگاتە 100 ئەكتەر "لەزۆربەی شارەكانی كوردستان ئەكتەرم هەڵبژاردووە، هەر شارێك بە شێوەزاری خۆی قسە دەكات لە دراماكەدا، دیمەنەكان و رووداوەكان هەریەكەو لە شاری خۆی وێنە دەگیرێت، چونكە گەردەلول ئەمجارە بەشێوازێكی دیكەو بە بەرگێكی دیكەوە دەهێنمە بەرهەم، دڵنیام ئەو بەشە زۆر بەهێزتر و جوانتر دەبێت لە بەشی یەكەم و دووەم".
سه‌رچاوه‌: يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net