.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ئاینی بودا
ئایینێكه له‌هینده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نزیكه‌ی 2500 ساڵ لهمهوپێش له‌لایه‌ن (سیدهارتا گاوتاما) كه‌به بودا ناسراوه، دروستبووه.
500ملیۆن بودی هه‌یه. له‌ئاماری ساڵی 2000دا ژماره‌یان به 450 تا 500 ملیۆن كه‌س مهزهندهكراون. ئایینی بودیزم بووه به دوبه‌شی سه‌ره‌کیه‌وه، یه‌ك (سێراڤادا) واته (زانیاریه كۆنترینهكه)، هه‌موو بودیهكانی سریلانكا و تایلاند په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن. دوو (ماهایانا) واته (عه‌ره‌بانه گه‌وره‌كه)، هه‌موو بودیهكانی نیپاڵ و تیبت و چین و كۆریاو ژاپۆن په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن. لقێكی بچووكتریش هه‌یه‌و پێیده‌وترێت )تانتریسكا(
. له‌م ئایینه‌دا چوار راستی ده‌ستنیشانكراوه ، بریتین له: راستی ده‌رباره‌ی ئازار، راستی ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئازار، راستی ده‌رباره‌ی كۆتایی ئازار، راستی ده‌رباره‌ی رێگه‌ی كۆتایی پێهێنانی ئازار،
له‌م ئایینه‌شدا هه‌شت ئه‌رك دهسنیشانكراوه
بۆچوونی راست، بڕیاردانی راست، قسه‌كردنی راست، واته نابێت له‌قسه‌كردندا درۆ‌و غه‌یبه‌ت و بوختان بكرێت، مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندی، له‌م دوانه‌شدا مرۆڤ نابێت بكوژ‌و دز بێت و ده‌بێت ژیانێكی سێكسی گونجاویشی هه‌بێت، ژیان بردنه‌سه‌ر، مرۆڤ نابێت به‌شێوازێك ژیان به‌سه‌ربه‌رێت كه‌تیایدا ئازار به‌كه‌سانی دیكهبگهیهنێت، ده‌بێت مرۆڤ به‌هۆی رامانه‌وه كۆنترۆڵێكی وردی به‌سه‌ر ژیانی خۆیه‌وه هه‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت مرۆڤ له‌هه‌وڵ و تێكۆشاندابێت
مونكهكانی ئه‌م ئایینه
له‌م ئایینه‌دا 272 یاسا‌و رێسا‌و فه‌رمان هه‌ن كه‌پیاوانی ئایینی (مونك) ده‌بێت ره‌چاوی بكه‌ن، بۆنمونه مونكهكانی ئه‌م ئایینه نابێت (ئێواران نان بخۆن، له‌زه‌ت له‌خۆشییه‌كانی ژیانی وه‌ك مۆسیقا‌و دانس وه‌ربگرن، لهنوێنێكی به‌رفراوان و نه‌رم و خۆشدا بنوون، خاوه‌نی شته به‌نرخه‌كانی وه‌ك ئاڵتون و ئه‌ڵماس و خشڵ بن)، به‌لام ده‌توانن خاوه‌نی ته‌نها (دوو ده‌ست جلی ره‌نگ پرته‌قاڵی بن، یه‌ك ده‌رزی درومان و یه‌ك پشتوێنی چه‌رم بن، یه‌ك ده‌وری بۆنان خواردن، یه‌ك چه‌قۆی مووتاشین، یه‌ك جامی كون كون بۆئه‌وه‌ی نه‌كو ئاوی زۆر بخوات و فه‌رمانی بهبكوژنهبوونی پێشێلبكات).
ئاماده‌کردنی سورێن.......سه‌رچاوه که‌ناڵی ناشیۆنهڵ جیۆگرافیک ئه‌بوزه‌بی.....تایبه‌ت به‌کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه سورێن بۆ نووسینه‌وه و وه‌رگێڕان و دانانی بابه‌ته‌که هه‌ربژیت برا گیان
زانیاری زۆر به‌سوودی تێدا بوو..
به‌ڵام ئه‌م ئاینه‌ش به ویستی مرۆڤ دانراوه واته ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك ڕێی له‌خۆشییه‌کانی مرۆڤ گرتبێت بوونی نییه تێیدا
سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





el7emdolillah 3ela dinillislam.sopas hawrey berezman hershad bi


له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس هاوڕێیان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان وته‌کانتان جێگای ڕێزه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet soran gyan bo am babate jwana her sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه