❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قه‌ت خێر ئه‌كه‌یت بە خۆت؟؟؟! چۆن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-22 09:22:18

sarbast88
خونچەی نوێ
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-06
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 59
WindowsXPMSIE

قه‌ت خێر ئه‌كه‌یت بە خۆت؟؟؟! چۆن؟

http://www.l22l.com/uploads/1871a4922d.bmp


خێر.!

باخه‌وانێك ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك تۆوی‌ گه‌نم بڕوێنێت..كاتێك به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ ئه‌دورێته‌وه‌ 700 ده‌نكه‌ گه‌نمی‌ بۆ به‌رهه‌م هاتبێت.! ئه‌گه‌ر بپرسین له‌ خۆم و ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز ئایا ئه‌مه‌ مه‌زنترین پڕخێرترین مامه‌ڵه‌و كاسبی‌ نیه‌ ؟ هه‌موو ده‌رونێكی‌ دروست وه‌ڵام ئه‌یاته‌وه‌ و ئه‌ڵێ‌: به‌ڕاستی‌ قازانجێكی‌ زۆر زۆر گه‌وره‌ یه‌ كاتێك (1=700) به‌ڵێ‌ به‌ڕاستی‌ ئه‌مه‌ هاوكێشه‌یه‌كی‌ مه‌زنه‌...
ئه‌م هاوكێشه‌ چیرۆك و خه‌یاڵ نیه‌..ئه‌مه‌ حه‌ققه‌ته‌ ڕاستتر له‌ حه‌قیقه‌تیش..به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ ڕاستی‌ و حه‌قیقه‌ت وا ئه‌فه‌رموێت كه‌ (خوای‌ گه‌وره‌ی‌ تاكی‌ پاك)ه‌.لێره‌وه‌ ئه‌مه‌وێت بێمه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی‌ باسه‌كه‌م من باسی‌ خێر ئه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ واته‌ ته‌نها به‌خشینی‌ شته‌مادیه‌كان ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو خێر كردنێكیش هه‌یه‌ كه‌ خێر كردنه‌ له‌گه‌ڵ خودو ناخی‌ خۆمان .
ئێمه‌ی‌ مرۆڤ زۆر پێویستمان به‌خێركردنه‌ له‌گه‌ڵ و خودو كه‌سایه‌تی‌ خۆمان ئه‌ی‌ مه‌گه‌ر ڕووح دڵ پێویستی‌ به‌ خۆراك و له‌ خێراژیان و خێرركردن نیه‌.بینایی‌ و بیستن و دڵ سێ‌ جومگه‌ی‌ ئه‌ساسی‌ پێك هاته‌ی‌ جه‌سته‌یی‌ ئینسانن ده‌بێت به‌رده‌وام له‌ خێرا به‌ڕێیان بكه‌ین چونكه‌ مه‌گه‌ر خوانافه‌رموێت به‌رپرسیارین له‌ ئاستیاندا.؟ به‌مانایه‌كی‌ تر ئه‌بێت له‌ بۆ خێر و له‌ خێردا به‌كاریان بهێنین ، چونكه‌ ئه‌وكات له‌ئاست به‌رپرسیارێتی‌ یاندا ئه‌بین سه‌ركه‌وتوو ئه‌بین.
كاتێك ئینسانی‌ بڕوادار له‌م سه‌رده‌می‌ (پشكۆ به‌ده‌ست)ی‌ یه‌ دا بڕیار ئه‌دات و به‌یداغی‌ (خێر) هه‌ڵ بكات به‌ڕاستی‌ خوای‌ گه‌وره‌ نه‌ك حه‌وت سه‌د قات پاداشتی‌ ئه‌داته‌وه‌ به‌ڵكو زۆر له‌وه‌ زیاتر كۆمه‌كی‌ ئه‌كات و جه‌سته‌و ڕووحی‌ لێوان لێو ئه‌كات له‌ ئارامش..چ ئارامی‌ یه‌ك؟؟ ئه‌و ئارامی‌ یه‌ی‌ كه‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ وێڵ و شه‌یدای بوون و ئه‌كۆشن بۆی‌ به‌ڵام ئه‌فسوس پێ‌ ناگه‌ن چونكه‌ وه‌سیله‌كانیان خێر نین هه‌ربۆیه‌ ڕووح و دڵیان هه‌میشه‌ ماندووی‌ به‌دووگه‌ڕانی‌ ئارامین. به‌ڵێ‌ به‌ڕێز م له‌ خێردا ژیان و خێر ویستن و پشتگیری‌ كردنی‌ خێر به‌رهه‌می‌ زۆره‌ گرنگ ترین یان به‌ده‌ست هێنانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ خوای‌ گه‌وره‌ی‌ میهره‌بانه‌.
گه‌ر خه‌ڵكی‌ خێرمان پێ‌ بكات باشه‌ به‌ڵام گرنگ ترو باشتر له‌وه‌ خێر كردنی‌ خۆمانه‌ له‌گه‌ڵ خودی‌ خۆمان. (وه‌ره‌و له‌ ئامێزی‌ خێرا بژی‌ تا به‌هه‌شتی‌ دوونیاشت پێشكه‌ش بكرێت.!)
گه‌ر شیرینی‌ و چێژی‌ له‌ خێر دا ژیان خێر ئه‌نجامدان هه‌ست پێ‌ بكه‌یت..هه‌رگیز شیرینی‌ دووربوون له‌ خوای‌ گه‌وره‌ و ئه‌نجام نه‌دانی‌ خێر به‌ شیرین نازانیت.!
(وه‌ره‌و هه‌نگوین بخۆ ، تا شاد بیت شاد...!)
ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ له‌ خۆمان بپرسین پێش ئه‌وه‌ی‌ لێمان بپرسرێت و هه‌لی‌ قه‌ره‌بووی‌ هه‌ڵه‌كانمان نه‌بیت..
* ئایا من مرۆڤێكی‌ خێر خوازم بۆ خودی‌ خۆم؟
*ئایا من له‌ خێرا ئه‌ژیم؟
*ئایا من خێرم خۆش ئه‌وێت و پشتگیری‌ سه‌رسه‌ختی‌ بانگه‌وازكارانیم؟
* ئایا من پشتگیری‌ خێر ئه‌كه‌م به‌ گیان و كات و سامانم؟


نوسینی‌/ سه‌ربه‌ست محمد

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن sarbast88 (2010-09-22 09:33:44)

Kurdzhin
كه‌جامی رِوحم خالَی بیَ    .....  جه‌سته‌ تيَريش بيَت برسی يه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-22 10:22:56

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: قه‌ت خێر ئه‌كه‌یت بە خۆت؟؟؟! چۆن؟

کاکه‌ سه‌ربه‌ست گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌
به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوان و گرنگه‌،
خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net