.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















لێكۆڵه‌ره‌وان هۆشداری له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌ده‌ن، كه له‌سێ ساڵی داهاتوودا له‌ناو خۆردا ڕووده‌دات،
پێشیانوایه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه جیهان دووچاری په‌شێوی‌و ئیفلیجی بكاته‌وه‌و وزه‌ی كاره‌با له‌به‌شێكی زۆری جیهاندا ببڕێت.
ڕۆژنامه‌ی (زه سه‌ن )ی به‌ریتانی، له‌زاری زانایانی بواری گه‌ردوونناسییه‌وه بڵاویكرده‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێت، له‌ساڵی (2013)دا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو خۆردا ڕووبدات‌و ببێته هۆی بڕینی وزه‌ی كاره‌باو دروستبوونی په‌شێوی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌و كاره‌ساته (100) سه‌د ساڵ جارێك ڕووده‌دات، ڕه‌نگه ئه‌مجاره‌ش ببێته هۆی (بڕینی وزه‌ی كاره‌با، سیستمی پهیوهندیو داخستنی خزمه‌تگوزاری ئهنتهرنێتو وه‌ستاندنی سه‌رجه‌م گه‌شته فڕۆكهوانییهكانو زیانگه‌یاندن بهكۆمهكه خۆراكییه‌كانی جیهان)، زانایان ئه‌و كاره‌ساته به‌هاوشێوه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆرییه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، كه جارێكی دیكه له‌ساڵی (1859)دا ڕوویداوه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و كاره‌ساته كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا هه‌بێت، زانایانی بواری گه‌ردوونناسی، پێشوه‌خت هۆشداریانداوه له‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته نوێیه.
(لیام فۆكس) وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا بانگهێشتی سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی به‌په‌له‌ی زانایانی بواری گه‌ردوونناسی له‌شاری له‌نده‌ن ده‌كات، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ساته له‌ساڵی (2013)دا ڕووبدات، زیانه‌كانی ئه‌وه‌نده كاریگه‌رده‌بن، كه مرۆڤایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا داوای له‌زانایان كرد، ستراتیژییه‌ت پێشبخه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته، به‌پێی سیناریۆی چاوه‌ڕوانكراو بۆ ئه‌و كاره‌ساته، له‌ساڵانی داهاتوودا گه‌رده‌لوولی هه‌وری، چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی جیهان ده‌گرێته‌وه، له‌وانه‌ش (له‌نده‌ن، پاریس‌و نییویۆرك).
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆس فریشتهخان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که‌ت هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet frishte gyan bo am babate sarkew to bit le jiyanet

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه