❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاراسایكۆلۆجی-زانستی بێهاوتا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-26 21:56:47

د.كامةران
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-08-22
په‌یامه‌كان: 226
WindowsXPFirefox

پاراسایكۆلۆجی-زانستی بێهاوتا

پاراسایكۆلۆجی زانستێكی تازه‌ نیه‌ به‌ڵكوهه‌ر له‌ زووه‌وه‌ مرۆڤ هه‌ستی پێی كردووه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی كاتی بۆ ته‌رخان بكات و راهێنانی بۆ بكات و به‌دوای هۆكاری سه‌ركه‌وتن و كارتیكردنیدا دا بگه‌رێت بۆ ئه‌م زانسته‌. بنچینه‌ ئه‌م زانسته‌ پشت به‌ خه‌یاڵ كردن و وێنه‌ به‌رداری كردن ده‌به‌ستێت كه‌تیایدا میشكی مرۆڤ هه‌ڵده‌ستێ به‌ راستاندنی ئه‌و خه‌یاڵه‌ی كه‌سه‌كه‌ هه‌یه‌تی.زۆر جار گوێمان لێبوه‌و گوێمان لێده‌بێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ پێویسته‌ پۆزه‌تیڤانه‌ بیر بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری پۆزه‌تیڤی بۆ بێته‌ پیێش تا ئێستا له‌ خۆتان پرسیوه‌ بۆچی؟
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و توانا له‌بن نه‌هاتووه‌ی مێشكی مرۆڤه‌ كه‌ پێی ده‌گوترێت پاراساكۆلۆجی یان  پارا نۆرمالیتی واته‌ ئه‌و دیو ده‌روون یان ئه‌ودیوی ئاساییه‌كان. مێشكی مرۆڤ له‌ توانای دا هه‌یه‌ خه‌یاڵ كردنه‌كان بكاته‌ راستی و به‌سه‌ریان دا زاڵ بێت بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پۆزه‌تیڤانه‌ بیر بكه‌یه‌ته‌وه‌ رووداوی پۆزه‌تیڤت بۆ ده‌خولقێت .چه‌ند نمونه‌یه‌كی بیستراوتان بۆ ده‌هێنمه‌وه‌ وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌چاو مڵاك خوار ده‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نها پێویستی به‌ باوه‌ر به‌ خۆبوون هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌كرنی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌توانێ ئه‌و مڵاكه‌ خوار بكاته‌وه‌ واته‌ له‌ مێشكی خۆی وای ده‌هێنێته‌ پێش چاو كه‌وا ده‌توانێ ئه‌و كاره‌ بكات و پاشان ته‌واو باوه‌ر به‌خۆی ده‌هینێت كه‌ ده‌توانێ ئیتر ملاكه‌كه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ خوار ده‌بێته‌وه‌ یان چاو نه‌فه‌س (چاوپیسی) كه‌ مرۆڤه‌كه‌ توانای مێشكی زۆر به‌هێزه‌ ده‌توانێ كارتێكردن له‌سه‌ر شته‌كان بكات بۆ نمونه‌ شكاندنی شتێك به‌ڵام له‌ ژێر كۆنترۆلی خۆیان دا نیه‌ ناتوانن به‌ ویستی خۆیان به‌كاری بهێنن. له‌ دونیای ئه‌مرۆمان دا ئه‌م زانسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ راده‌به‌ده‌ر فراوان به‌كار دێ له‌ بواری سیاسی به‌مه‌به‌ستی سیخوریكردن و دزینی زانیاری و ئاشكراكردنی دوژمن له‌ناو بردنی چه‌ك و به‌رهه‌می لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ بواری پزیشكی و ئابوری و‌ كه‌ش و هه‌واو  زانستی ... هتد.
هه‌وڵ ده‌ده‌م چه‌ند شتێكتان بۆ روون بكه‌مه‌وه‌ له‌ سه‌ر به‌شه‌كانی ئه‌و زانسته‌ ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریم له‌سه‌ری هه‌بێت
1- به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركی ده‌كرێتو دوو به‌ش
أ- كارتێكردن                                   ب- په‌ی پێبردن

لقه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م دوو به‌شه‌ش ‌بریتین له‌:-
1- ده‌روونه‌ كارتێكردن:- كارتێكردن له‌ كه‌سێك یان شتێك بۆ ئه‌نجام دانی كارێك به‌ بێ ویستی خۆی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆلی كه‌سی زانا له‌و بواره‌دا. واته‌ ده‌توانێت وا له‌ كه‌سێك بكه‌ی بچێت ئاو بخواته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێبكات كه‌ تۆ پێی ده‌خۆیته‌وه‌ ئه‌م به‌شه‌ زیاتر له‌لایه‌ن پیاوه‌ ئایینیه‌كانه‌وه وه‌كو شێخ عبدالقادری گیلانی‌ به‌هێزه‌ به‌ هۆی باوه‌ر به‌هێزیان به‌ خوادی گه‌وره‌.
2- ده‌روونه‌ گواستنه‌وه‌:- كه‌ باوه‌ركردنی كه‌مێك زه‌حمه‌ته‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌توانێ به‌ میشكی خۆی له‌ شوێنێكه‌وه‌ جه‌سته‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌ بۆ  شوێنێكی تر بێ ئه‌وه‌ی دووری كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ سه‌ری واته‌ چ له‌ نیوان دوو ماڵ دا بێت یان له‌ نێوان دوو ده‌وڵه‌ت دا.
3-پێشبینی:- بینینی داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌كو ئێستا واته‌ كات هیچ سنورێكی بۆ نیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌. ده‌توانێ رابردووش ببینێ ئه‌مه‌ش زۆر كه‌س كردوویانه‌ وه‌كو نوسترا داموس هه‌روه‌ها له‌ كورده‌كانیش  ئێل به‌گی جاف و به‌م دواییانه‌ش شێخ ڕێناس گۆمه‌تاڵی چه‌ند پێش بینیه‌كی كردووه‌
4- خه‌واندنی موگناتیسی:- كه‌ زۆربه‌مان گوێمان لێبووه‌
5-خوێندنه‌وه‌ی بیری مرۆڤ
6- ده‌روونه‌ جوڵاندن :- جولاندنی ته‌نه‌كان ته‌نها به‌ چاو یان به‌ مێشك به‌هۆی یارمه‌تی چاو ئه‌مه‌ش ده‌توانێ بۆ هه‌ڵگرتنی كه‌لو په‌لی قورس به‌كاری بهێنی چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆ به‌رزكرنه‌وه‌ی ته‌نێكی قورس 100 كالۆری وزه‌ت پێویست بێت ئه‌وا به‌ مێشك ته‌نها 10 كاڵۆریت پێویسته‌.
ئه‌م زانسته‌ چه‌ندین لقی تری هه‌یه‌ لێره‌دا ناكرێ باس بكرێ و له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا كۆلیژی تایبه‌تی بۆ كراوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌مه‌ریكاو روسیاو ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا ئه‌سكه‌نده‌نافیا( ته‌نها ئه‌و پێنجه‌م گوێ لێبووه‌)‌ و له‌ هه‌ندێكیشیان به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌خوێندرێ بۆ مه‌رامی سیاسی
ده‌توانن له‌ كه‌سانی بواری ته‌ندروستی ده‌روونی و ده‌روونزانان بپرسن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و تێگه‌یستنی ئه‌م لایه‌نه‌ به‌رزه‌ی ژیانی مرۆڤ‌ بۆیه‌ زیاتر نانوسم چونكه‌ ئه‌گه‌ر زیاتر بنوسم بابه‌ته‌كه‌م بێزار كه‌ر ده‌بێت
(تێبینی ره‌نگه‌ خوێنه‌ر ترسێك یان هه‌ستێكی پێكه‌نیناوی له‌لا دروست بێت یان به‌ جنۆكه‌و شتی وای تێبگات به‌ڵام ئه‌مه‌ زانستیه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ سیحر و جنۆكه‌و شێخ و ده‌روێشه‌وه‌ نیه‌)

زۆر له‌لات ئاسایی بێت ئه‌م كرده‌وانه‌ چونكه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت

(لقد خلقنا الانسان فی احسن التقویم)

صدق الله العظیم

ئه‌گه‌ر خودا بڵێ احسن تقویم ده‌بێت مرۆڤ چۆن بێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
هیوادارم به‌دوای ئه‌م زانسته‌ بكه‌ون و بۆ سودی میلله‌تی خۆتان به‌ كاری بهێنن
( ئه‌م زانسته‌ ناسراوه‌ به‌ دژه‌ ئه‌تۆم)

د.كامه‌ران تایبه‌ت بۆ كوردژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن د.كامةران (2010-10-01 14:45:53)

Kurdzhin
Any man can be a father,but it takes sumone special to be a Dad

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net