❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوی زه‌مزه‌م بخوێنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-26 10:30:33

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوی زه‌مزه‌م بخوێنه‌وه‌

دوورگه‌- ئاماده‌كردنی: دارا ره‌شید محه‌مه‌د/ ئاوی زه‌مزه‌م چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌، لێره‌دا ته‌نها به‌ چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باسی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بكه‌ین ئه‌وه‌ كاتێكی زۆرمان ده‌وێت، بۆیه‌ زۆر به‌خێرایی ئاماژه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوی زه‌مزه‌م ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م له‌ بیرێكدا هه‌ڵده‌قوڵێت كه‌ كۆنترین بیری ئاوه‌ و تا ئێستا وشكی نه‌كردووه‌.
دووه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م خواردنه‌ و ده‌خورێت، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ده‌فه‌رموێ: ئاوی زه‌مزه‌م خواردنه‌ و جێگه‌ی خواردنیش ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی بیخواته‌وه‌ تێر ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌و بیره‌ی زه‌مزه‌می لێهه‌ڵده‌قوڵێت تا ئاوی لێ ده‌ربهێنیت ئاوه‌كه‌ی زیاد ده‌بێت!!
چواره‌م: ئاوی زه‌مزه‌م رێژه‌یه‌كی زۆری خوێی تێدایه‌، كه‌چی شیرینه‌! ئه‌و رێژه‌ خوێیه‌ی له‌ هه‌ر ئاوێكی دیكه‌دا هه‌بووایه‌ له‌ سوێرییان كه‌س نه‌یده‌خوارده‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌مزه‌م شیرینه‌.
پێنجه‌م: كه‌س ناتوانێت ئاوێكی وه‌ك ئاوی زه‌مزه‌م ئاماده‌ بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پێكهاته‌ی ئاوی زه‌مزه‌م ئاشكرایه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵێكی زۆریش دراوه‌ كه‌چی كه‌س ناتوانێت ئاوێكی وه‌ك ئاوی زه‌مزه‌م ئاماده‌ بكات.

شه‌شه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م وه‌ك هه‌نگوینه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ ئاوی زه‌مزه‌م وه‌ك هه‌نگوین ره‌نگ و تام و بۆنی ناگۆڕێ، چونكه‌ هه‌نگوینیش نه‌ ره‌نگی ده‌گۆڕێت و نه‌ تامیشی.
حه‌وته‌م: ئاوی زه‌مزه‌م چاره‌سه‌ره‌، له‌ جار ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ: (گوێم له‌ پێغه‌مبه‌رب خوا بوو (ص) ده‌یفه‌رموو: ئاوی زه‌مزه‌م بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بخورێته‌وه‌ دێته‌ دی). بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر بخورێته‌وه‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌.
هه‌شته‌م: هه‌موو بیره‌كانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز تاڵاون و ئاوه‌كانیان بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌ست نادات، ته‌نها ئاوی زه‌مزه‌م نه‌بێت، هه‌تا دانیشتووانی مه‌ككه‌ش زۆرتر بێت ئاوی زه‌مزه‌میش زۆرتر ده‌بێت. ئێستا هه‌موو شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز له‌ زه‌مزه‌م ده‌خواته‌وه‌، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌م هه‌موو موسڵمانه‌ی كه‌ بۆ خوداپه‌رستی رووی تێده‌كه‌ن.

نۆیه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌ و به‌ڵگه‌ زۆر ئاشكراكانی خودای گه‌وره‌.
ده‌یه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م دڵی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی (ص) پێ شۆراوه‌.
یازده‌هه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م له‌ پیرۆزترین شوێنی جیهاندا هه‌ڵقوڵاوه‌، چونكه‌ ئه‌م ئاوه‌ له‌ په‌نای (بیت)ی ماڵی خودا له‌ نزیك (الركن) و (المقام) و(الصفا) و (المروی) هه‌ڵقوڵاوه‌.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ده‌ڵێ: سكی خۆتانی لێ پڕ بكه‌ن.

ئه‌مه‌ پوخته‌ی كتێبی (زه‌مزه‌م چاره‌سه‌ره‌)ه‌ كه‌ له‌ 2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-26 10:35:34

Kchi Pashay Faransa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 485
WindowsXPSafari

Re: تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوی زه‌مزه‌م بخوێنه‌وه‌

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و زانیاریه‌ به‌سودانه‌
سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman 
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-19 10:04:41

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوی زه‌مزه‌م بخوێنه‌وه‌

dest xosh bet gyan bo am zanyary be suden her sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-28 19:38:14

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوی زه‌مزه‌م بخوێنه‌وه‌

ده سته كانت خؤش بيت هاوزين كيان بؤ ئه م بابه ته جوانه ت خوا خيرت بؤ بنوسيت بمينيت بؤ ئيمه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net