.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















کاتێک ئازیزترین که‌س لێت ئه‌گۆرێت چی ئه‌که‌یت؟؟؟؟؟؟؟
که‌سێک زۆر ئازیزه لات
زۆربه‌ی کاته‌کان پێکه‌وه به سه‌ر ئه‌بن....
رۆژێک له رۆژان هه‌ستت کرد هه‌ڵسوکه‌وتی نامۆ
بووه به‌رامبه‌ر تۆ..
کاتێک سه‌یری مۆبایلی ئه‌که‌یت
ئه‌بینیت ئه‌وو
په‌یوه‌ندیانه‌ی وه‌لام نه‌دراوه=10
وه نامه‌کانیش =5
وه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه هی تۆن
خۆی نایه‌وێت وه‌لام بداته‌وه

وا هه‌ست ئه‌که‌یت که ئه‌و که‌سه‌ی که تۆ خهمهکانیت پی هه‌ڵده‌ماڵی
زه‌ردخه‌نه‌ی لێوه‌کانی خۆشی ئه‌خسته ناو دڵی تۆ
هه‌روه‌ها گرینگی به رای تۆ ئه‌کرد..
هیچ کات نه‌ی ئه‌توانی لێت دابرێت

ئه‌و کاتانه هه‌ستت به باشی ئه‌کرد
کاتێک هه‌موو رۆژ گوێت له ده‌نگی ئه‌بوو ..

له نیوان شه‌و و رۆژێکدا لێت گۆرا
وه هه‌ڵسوکه‌وتی بهرامبهرهت گورا
هه‌روه‌ک هیچ کات یه‌کترتان نه ناسیوه وه نه‌تان بینیوه
ئایا رای تۆ چی ئه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م که‌سه ئازیزه
ئایا هه‌وڵ ئه‌دێت هویهکه بزانیت؟
یان له بیری ئه‌که‌یت وه هیچ گرینگی پێ ناده‌یت؟
یان تۆش وه‌ک ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وت ئه‌که‌یت؟
ئاماده‌کردنی فریشته‌ی کورد
تایبه‌ت به کورد ژین

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ست خۆش فریشتهخان
به‌ڵام ئاخ كه‌مێك فراوان تر‌و قوڵترت بكردایه بابه‌ته‌كه چونكه زۆر شت هه‌ڵده‌گرێت
به‌ڕاستی سهردێڕهكهی خۆی هه‌موو شتێك لای خوێنه‌ر دروست ئه‌كات و ئه‌زانێت مه‌به‌ست چیه ؟
له‌به‌كارهێنانی ئه‌و بابه‌ته‌و ئه‌و ڕسته‌یه،،،،
ئه‌خوازم هه‌میشه شاد و سه‌ركه‌وتوو سه‌رفه‌راز بیت و له‌توانا شاراوه‌كانی خۆت بێ به‌شمان نه‌كه‌یت
ده‌سته‌كانت خۆش بێت من زۆرم به‌دڵه

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت فریشته خان بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه
ئایا رای تۆ چی ئه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م که‌سه ئازیزه
ئایا هه‌وڵ ئه‌دێت هویهکه بزانیت؟
یه‌کسه‌ر ناتوانم رام هه‌بێت به‌ڵام ناتوانین خۆمان له‌گومان رزگار که‌ین به‌ئاسانی به‌ڵام هه‌وڵه‌ده‌م گومانم باشبێت تا گومانم ناهێڵم، به‌ڵێ هه‌ڵ ئه‌ده‌م تا بتوانم هۆکه‌ی چیه، به‌وه‌شه‌وه كێشه‌که چاک که‌م.
یان له بیری ئه‌که‌یت وه هیچ گرینگی پێ ناده‌یت؟
گه‌ر به‌راستی پێی بڵێم ئازیز له‌ناخه‌وه، ئه‌وا له‌بیری ناکه‌م به‌ڵکو مۆڵه‌تی ئه‌ده‌م تا شته‌کان روون ببنه‌وه.
یان تۆش وه‌ک ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وت ئه‌که‌یت؟
په‌ندێک هه‌یه ئه‌ڵێ خوێن به‌خوێن ناشۆرێ، که‌واته گه‌ر بزانم هه‌ڵه‌یه ئه‌وا هه‌وڵه‌ده‌م لێم تێ‌بگا، گه‌ر بزانم حه‌قیه‌تی ئه‌وا هه‌وڵی باش کردنی خۆم ئه‌ده‌م، تا شته‌کان ئاسایی ئه‌بنه‌وه، گه‌ر واشی لێنه‌هات که‌واته دوای هه‌وڵدان ئیتر باشه شته‌کان له‌بیر بکرێن، به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنیش له‌ناخۆشترین شته‌کانه.
دووباره ده‌سته‌کانت خۆش بێت، سه‌رکه‌وتوو بیت هاوڕێ گیان.
به‌راستی هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌که‌ت هه‌مه‌ره‌نگه به‌ڵام وه‌کو راپرسی لێهات هههههههههه،
گرنگ سوود وه‌رگرتنه، به‌خته‌وه‌ر بیت ئینشآءالله.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








Wai walla agrim hahahah
dastaknt xosh bet yaxwa
har sarkawtw bet,,Ensha alla
له‌سه‌ر هێڵ نییه
وهى توخوا زۆر ناخۆشه من زۆر جار به هاوریکانم ئه‌لیم گۆراون له‌گه‌لم
زۆر لیى ئه‌ترسم
ئه‌گه‌ر وابیت ئه‌ونه ئه‌گریم تا خۆم بیزار ئه‌بم له گرییان ده‌ستتت خۆش بیت





له‌سه‌ر هێڵ نییه
وه‌کو کاکه مه‌ریوان ده‌بێژێت سه‌ردێری بابه‌ته‌که‌ت دونیایه مانا له خۆی هه‌ڵده‌گرێت ،
جا چی هه‌یه له دابرانی ئازیزترین که‌س چا ئه‌و ئازیزه هاورێی بێت خۆشه‌ویست بێت برا بێت خوشک بێت .......هتد.
له‌م هاڵهتهدا چیم له ده‌ست بێت بۆ هۆکاری گۆرانی هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌م و تا لێ تێبگه‌م هۆکاری گۆرانه‌که‌ی ،
تا ناخی خۆم خاڵی نه‌که‌مه‌وه له‌و خه‌یاڵاته ناخۆشه‌کان به‌رده‌وام بهشێوێن ئه‌و هۆکاره‌دا ده‌گه‌رێم که که‌سه ئازیزه‌که‌م له‌گه‌ڵم گۆراوه،،،،،،،،
هاڵهتێکی تابڵێ ناخۆشه هه‌زم کردنی له ناخ و دڵ و ده‌روندا که‌مێک ئه‌ستمه ،،،
ده‌ستت خۆش بێت فریشته گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه‌ت ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بیت هاورێی گیان
به هیوای به‌رده‌وامیت له کاره جوانه‌کانتدا ..
هه‌رده‌م له خۆشی ژیاندا بیت .....

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌ڕیز فریشته،،،من ئه‌ڵێم هیچ که‌سێک له خۆوه ناگۆڕیت چونکه ئه‌وه سروشتی ژیانه ته‌نانه‌ت بۆ ئاسانترین شت که هه‌ناسه دانه ئه‌بێت هۆکار هه‌بێت ، بۆیه گرنگترین شت که مرۆڤی ژیر بیکات دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌یه له دوای ئه‌وه هه‌موو بریاره‌کان ژیرانه‌یه هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت .

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه









له‌نێو هه‌ر پێكه‌وه بونێكدا چه‌ندان نوێبونه‌وه ئه‌خوڵقێنن ...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئازاره‌دا نه‌بونی ده‌نگێكه له ویست ...
له‌نێو هه‌ر شه‌پۆلێكی ده‌ریا سه‌خته‌كاندا نامۆییه‌ك به‌دی ئه‌كرێت ...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئازاره‌دا گۆڕانی ته‌نها شه‌پۆلێكه ...
له‌نێو گشت خه‌مه‌كاندا خه‌نده‌كان بونن ...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌نده‌یه‌ك لهسێدارهئهدات ڕۆحێكه بێ خه‌نده ...
شه‌و ڕۆژ گشت هه‌ناسه‌كان ئاسوده‌ن بۆ بون ...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی فرمێسكه‌كان ئه‌ڕژێنێ ئازاری ......................
بمبوره ویستم به‌م شێوهبهژداربم ... هیوامه قبوڵبێت .
ده‌سته‌كانت خۆش فریشته گیان ئه‌زیزم ،،ماندونه‌بیت هاوڕێم ...
هیوام سه‌ركه‌وتنته بۆ هه‌میشه ،،ئه‌خوازم ئه‌وه‌ی ئاواتی
بۆئهخوازی بێته‌دی به‌زووی اینشاءالله گیانه .

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بیت خاتوو فریشتە
بابەتەکەت زۆر جوانە و رازاوەییە..
ئەوەی ئەگۆریت خۆی هەستی پیناکەت تەنیا بۆ دەروبەر .بەڵام نازانم
ئەوەی ئەگۆریت هەست بە شانازی ئەکات یان نە ..گۆران لە ژیانی کەسەکاندا
ئەوەناگەیەنت کە شانازی بکەیت هیچ کەس لە کەسیکتر گەورەترنییە وە بچووکتریش نییە
هەمیشە سەرکوتووبیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









شتێکی چه‌نه ناخۆشه گه‌ر وای کرد به‌رامبه‌رم هه‌وڵه‌یه‌م بزانم بۆۆۆۆۆۆۆۆ وا ئه‌کات گه‌ر بێ بنه‌ما بوو وزی لێئه‌هێنم
به‌ڵام له دلا ناتوانم بیریکهم ئه‌گه‌ریش بنه‌مای هه‌بو قسه‌کانی هه‌وڵئه‌یه‌م خۆم چاک بکه‌م
ده‌سته‌کانت خۆشبێت به‌قوربان بابه‌تێکی زۆۆر جوان بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس هاورێیان ده‌ست و په‌نچه ره‌نگینه‌کانی ئیوه‌ش خۆش بێت بۆ ئه‌م په‌یامه جوانه‌تان زۆر خۆشحڵم که بابه‌ته‌که‌م به دڵی ئیوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویسته هه‌ر له خۆشی و به‌خته‌وه‌ریدا بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه