❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 30000 کومپیۆته‌ر له‌ ئێراندا تووشی Stuxnet بوون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-30 16:24:41

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

30000 کومپیۆته‌ر له‌ ئێراندا تووشی Stuxnet بوون

سی هه‌زار کومپیۆته‌ر تووشی کرمێکی به‌هێز به‌ ناوی Stuxnet بوون
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو کۆماری ئیسلامی ئیران ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راست کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دشوار گیرۆده‌ی کرمی Stuxnet بووه‌. به‌ وته‌ی قسه‌که‌رێکی بورای ئایتی له‌ ئێران، ئه‌م کرمه‌ که‌ به‌ کرمی شوێنه‌ پیشه‌سازییه‌کان ناسراوه‌، توانیوه‌یه‌ 30000 کومپیۆته‌ر تووش بکا، له‌وانه‌ ئه‌و کومپیۆته‌رانه‌ی که‌ له ئێراندا له‌‌ بنکه‌ پێکهێنه‌ره‌کانی چه‌کی نیوه‌کی دا به‌کار دێن.
به‌رپرسێکی کۆمپانیای پارێزگاری سیمانتیک (Symantec) به‌ ناوی Liam O Murchu ده‌ڵێ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌م کرمه‌ دیسانه‌وه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر ئه‌و کومپیۆترانه‌ی که‌ پاک کراوه‌نه‌ته‌وه‌. ..


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3c8f3c16bd.png

هه‌موو جارێک که‌ Stuxnet هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر کومپیۆته‌رێک، تێده‌کۆشێ پرۆگرامێک به‌ ناوی Step 7 بکاته‌ ئامانج و تووشی بکا. Step 7یش پرۆگرامێکه‌ به‌کار دێ بۆ کونترۆڵ کردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ کومپیۆته‌رانه‌ی له‌ لایه‌ن کومپانیای Siemensه‌وه‌ دروست کراون.
ناو براو له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌و په‌ڕگانه‌ی سه‌ر به‌ Step 7 به‌ هۆی Stuxnetه‌وه‌ تووش ده‌بن. ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌ی ده‌یانهه‌وێ په‌ڕگه‌یه‌کی Step بکه‌نه‌وه‌، تووشی ئه‌و کرمه‌ ده‌بن.
ئه‌و کامپیۆته‌رانه‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌بن، ئه‌گه‌ریش خاوێن بکرێنه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ تووش ده‌بنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ تووش بوون به‌م نه‌خۆشییه‌ویه‌وه‌، مانای له‌کۆڵ نه‌بوونه‌وه‌ی که‌ند و کۆسپێکی زۆره‌.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی کومپانیای سیمانتێک‌ ده‌ڵێ: سه‌ناریۆیه‌ک بێنه‌ به‌ر چاو خۆتان، که‌سێک کومپیۆته‌رێکی له‌م کرمه‌ خاوێن کردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێش خاوێن کردنه‌وه‌ی، کوپی له‌ په‌ڕگه‌کانی خۆی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌‌ و پاراستوونی، له‌ نێو ئه‌و په‌ڕگانه‌شدا په‌ڕگه‌یه‌کی Step 7 هه‌یه‌. کاتێک کاتێک ئه‌و که‌سه‌ بیهه‌وێ ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ بکاته‌وه‌، له‌ زووترین کاتدا دیسانه‌وه‌ تووش ده‌بێته‌وه‌.
زۆربه‌ی کومپانیا پارێزگارییه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که ‌ Stuxnet یه‌کێک له‌و کرمه‌ سه‌رسه‌ختانه‌یه‌ تاکوو ئێستا بینراوه‌ته‌وه‌. ئێرانیش یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌یه‌ که‌ به‌ تووندی گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ دوودڵییه‌کی زۆری هوروژاندوو که‌ ئه‌مه‌ شه‌ڕی Warfare (IW) (cyberkrig)ه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئێران دا ده‌ستی پێ کردووه‌.


----
سەرچاوەی هەواڵ : Kurditgroup

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-30 21:07:07

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: 30000 کومپیۆته‌ر له‌ ئێراندا تووشی Stuxnet بوون

راسته ئه مه توشى ئه م كومبانيايه بوه كه كارمه ندن له دروست كردنى وزه ى ئتومى له ئيران به لم تا ئيستا هه موو كومبيوته ره كانى نه كرتوته وه ئه مه ش سياسه تى ئه مه ريكايه ئه م فايروسه ئه خاته ناو كومبيوته ره كان كوبانياي به كارهينانى وزه ى ئوتومى ئيران
ده ستت خوش بيت هاورئ كيان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-30 21:24:29

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: 30000 کومپیۆته‌ر له‌ ئێراندا تووشی Stuxnet بوون

سوپاس کاکە دڵدار ..دەستی تۆش خۆش بۆ پێدانی ئەم زانیارییە بژیت..

ئەبێ بەکارهێنەرانئ ئینتەرنێت ئاگاداری خۆیان بن چونکە لێرەش بڵاو بۆتەوە..
تکایە دژە ڤایرۆسێك کە ڕكابەری کردبێت کاسپەرسکای بووە ،بەڵام ئاڤیرای ئەڵمانی پێش ئەوەی بڵاو بێتەوە لە بنکەیدراوەکەی (Database) تۆماری کردووە

کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net