❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-29 17:28:39

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

"بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

سڵاو هاوڕێیان و ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌كان..
حه‌ز ئه‌که‌م یه‌كه‌ یه‌که‌ بنه‌ماڵه‌ی خۆرتان پێ بناسێنم، هه‌رچه‌نده‌ بابه‌ته‌ زانیاریه‌کانی تا ڕاده‌یه‌ك سه‌راتاین به‌ڵام گرنگن و هه‌ندێ زانیاری ده‌گمه‌نیشی تێدایه‌...ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دائیره‌تولمه‌عاریفی عه‌ره‌بی بوو بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی وه‌ریبگێرم وه‌ سوودم له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تریش وه‌رگرتووه‌...به‌و هیوایه‌ی ببێته‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ی ئه‌زیز و سوودی هه‌موو لایه‌ك.

_____________________________________________________________________

سه‌ره‌تا با پێناسه‌یه‌كی (ئه‌ستێره‌ ناسی) بکه‌ین یاخود گه‌ردوون ناسی...
ئه‌ستێره‌ ناسی: یه‌كێكه‌ له‌و زانیاریانه‌ی که‌وا مرۆڤ به‌درێژایی مێژوو به‌دوایدا گه‌ڕاوه‌ و لێی ووردبۆته‌وه‌ .ئه‌م زانیارییه‌ زۆر به‌ربڵاوه‌ و به‌رفراوانه‌ و به‌ئاسانی مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ په‌نجه‌ له‌ قوڵاییه‌كه‌ی بدات ،هه‌روه‌كو خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤیش توانای فڕینی هه‌یه‌ و به‌ره‌و ئاسمانی حه‌وت ته‌به‌ق و قوڵاییه‌که‌ی ،به‌ڵام به‌ربڵاویی و هه‌روایی ئاسمان و گه‌ردوون به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كه‌ هه‌تا وه‌كو بیر و خه‌یاڵی مرۆڤ توانای گرتنه‌ خۆی ئه‌ندازه‌ی دووری و فراوانی ئه‌م ئاسمانه‌ شینه‌ی نییه‌ و به‌لایه‌وه‌ جێگای سه‌رسوڕمانه‌ ،به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ زانستی مرۆڤ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و به‌ره‌و ژوورتر هه‌ڵده‌كشێ.
-----
بنه‌ماڵه‌ی خۆر (Solar System)
پێشی ده‌ڵێن ڕێكخراوی خۆر (المنظومة الشمسیة) Solar system ،ئه‌ستێره‌كان و هه‌ساره‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌ کات و زه‌مانێك و دووریه‌کی تایبه‌تی خۆیان دا به‌ده‌وری خۆر ده‌خولێنه‌وه‌، هه‌ندێكیان به‌ تیشكێكی زۆر و هه‌ندێكیشیان به‌ تیشكێكی که‌م هه‌ر له‌ تروسکه‌ دان ،ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌ کۆنه‌ ساڵه‌که‌ی لای خۆمانیش "ارض" به‌ ژماره‌ بهێنین تێكڕا ده‌بن به‌ هه‌ساره‌ که‌ ده‌وری خۆردا ده‌گه‌ڕێن و به‌ ملیۆنان ساڵه‌ مووچه‌ خۆری پرشنگی خۆرن ،جگه‌ له‌ "عه‌تارد" و "زوهره‌" زه‌وی ئێمه‌ له‌وانی دیکه‌ له‌ خۆر نزیكتره‌.
به‌شێوه‌یه‌كی تێكڕایی هه‌ساره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی خۆر دوو به‌شن : 1- عه‌تارد، زوهره‌، زه‌وی، مه‌ریخ ئه‌م چوار دانه‌یه‌ له‌چاو ئه‌وانی تردا بچووكتر و نزیكترن له‌ خۆر ،چه‌ند هه‌ساره‌ی بچووكیش هه‌ن به‌ناوی هه‌ساره‌كانی "ئه‌ستروئید" .2-ئه‌ستێره‌ی زل و زه‌لامه‌كان وه‌كو:مشته‌ری، زوحه‌ل، ئۆرانۆس ، نبتۆن، پلۆتۆ بۆ خۆی ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌یه‌ که‌ زۆر بچووكه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-aca9243281.jpg
----------
عه‌تارد(Mercury):
به‌ یه‌که‌مین هه‌ساره‌ی ده‌وری خۆر ده‌ژمێردرێت که‌ 58،85 ملیۆن کیلۆمه‌تر له‌ خۆره‌وه‌ دووره‌ ،خێراییه‌كه‌ی له‌ چركه‌یه‌كدا 38،6 کیلۆمه‌تره‌ و به‌ 87،97 ڕۆژ خولێك ته‌واو ده‌كات، تیره‌كه‌ی 2/415 کیلۆمه‌تره‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-7acc201bab.gif
___
زوهره‌ :(Venus)
به‌ دووه‌مین هه‌ساره‌ی ده‌وری خۆر ده‌ژمێردرێت ،108/10 ملیۆن کیلۆمه‌تر دووره‌ له‌ خۆر ،پرشنگ و تیشكی له‌ زه‌وییه‌وه‌ به‌جوانی ده‌رده‌که‌وێت و به‌ ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌به‌یان به‌ناوبانگه‌ ،له‌ 224،70 ڕۆژدا خولێك ته‌واو ده‌كات و خێراییه‌كه‌ی 35،4 کیلۆمه‌تره‌ له‌ چركه‌یه‌كدا ،تیره‌که‌ی 6050 کیلۆمه‌تره‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-bb0fec818c.jpg
___
زه‌وی (Terre):
سێیه‌مین هه‌ساره‌ی ده‌وری خۆره‌ له‌ خۆره‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی 149،50 ملیۆن کیلۆمه‌تر دووره‌،تیره‌كه‌ی 6371 کیلۆمه‌تره‌ ،چێوه‌كه‌ی له‌ هیڵی ئیستیوادا 40075721 مه‌تره‌ تێكڕا ڕووی زه‌وی 510065 * 10^3 کیلۆمه‌تری چوار گۆشه‌یه‌ قورساییه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی 5،5 گرامه‌.
پله‌ی گه‌رمایی له‌ هێڵی ئیستیوادا 60 پله‌یه‌ ،زه‌وی له‌ ماوه‌ی 365 ڕۆژ و بیست و پێنج خوله‌كدا یه‌ك جار به‌ده‌وری خۆردا ده‌خولێته‌وه‌ ،خێرایی زه‌وی 29،8 کیلۆمه‌تره‌ له‌یه‌ك چركه‌دا له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێردا به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه‌ ،یه‌ك پێوه‌ندی هه‌یه‌ که‌ ئه‌ویش مانگه‌.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ffb5cbfb8c.jpg
___
مانگ (Lune):
دوای خۆر ،مانگ جوانترین چاوگه‌ تیشكه‌ له‌ ئاسماندا ،به‌ڕێچكه‌یه‌كی هێلكه‌یی به‌ ده‌وری زه‌ویدا ده‌خولێته‌وه‌ ،350680 کیلۆمه‌تر له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌ ،تاکه‌ مانگ و پێوه‌ندی زه‌وییه‌ ،تیره‌ی مانگ 17736 کیلۆمه‌تره‌ ،له‌ماوه‌ی 27 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 43 خوله‌ك و 11،5 چركه‌دا جارێك به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-53754e2ab6.jpg
------
ئه‌ستێره‌ بچكۆله‌كان:
كه‌وتوونه‌ته‌ نێوان مه‌ریخ و مشته‌رییه‌وه‌ و له‌و نێوانه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی 418،80 ملـــــیۆن کیلۆمه‌تر له‌ خۆره‌وه‌ دوورن.
___
مشته‌ری (Jupiter):
به‌ پێنجه‌مین هه‌ساره‌ی ده‌وری خۆر ده‌ژمێردرێت و 777،6 ملیۆن کیلۆمه‌تر له‌ خۆره‌وه‌ دووره‌ ،15 پازده‌ مانگی گه‌وره‌ و بچووك به‌ ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه‌ ،دووان له‌و مانگانه‌ هه‌ریه‌كه‌یان چێوه‌كه‌ی 4827 کیلۆمه‌تره‌ ،هه‌ساره‌ی مشته‌ری تۆزكاڵێك ڕه‌نگی به‌لای زه‌رده‌وه‌ ده‌نواڕێت ، جووڵانه‌وه‌ی هاتوچۆی مشته‌ری 11 ساڵ و 314،84 ڕۆژه‌ و له‌ماوه‌ی 9 کاتژمێر و 50 خوله‌كدا به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه‌ ،تیره‌که‌ی 69029 کیلۆمه‌تره‌ ،خێراییه‌كه‌ی 12،9 کیلۆمه‌تره‌ له‌ چركه‌یه‌كدا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c5d4462f2f.jpg
___
مه‌ریخ (Mars):
به‌ چواره‌مین هه‌ساره‌ی ده‌وری خۆر ده‌ژمێردرێت و 227،72 ملیۆن کیلۆمه‌تر له‌ خۆره‌وه‌ دووره‌ ،تیره‌ی مه‌ریخ 3395 کیلۆمه‌تره‌ ،جووڵانه‌وه‌ی هاتوچۆی ساڵێكی مریخ 321 ڕۆژ و 73 خوله‌که‌ ،له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێر و 37 خوله‌كدا به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه‌ ،دوو مانگی هه‌یه‌ ،خێراییی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ 25،4 کیلۆمه‌تره‌ له‌ چركه‌یه‌كدا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-8b8b367bff.gif
___
زوحه‌ل (Saturne):
به‌ شه‌شه‌مین هه‌ساره‌ی ده‌وری خۆر ده‌ژمێردرێت ،1425،6 ملیۆن کیلۆمه‌تر له‌ خۆره‌وه‌ دووره‌ ،ده‌ورێكی تیشكی زه‌رد ڕه‌نگ به‌ شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی ئابڵوقه‌ی داوه‌.
جووڵانه‌وه‌ی هاتووصۆی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل به‌ ده‌وری خۆردا 29 ساڵ و 166،98 ڕۆژه‌ ،لــــــه‌ ماوه‌ی 10 كاتژمێر و 14 خوله‌كدا جارێك به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه‌ ،تیره‌که‌ی 59800 کیلۆمه‌تره‌ ،خێراییه‌كه‌ی 10،5 کیلۆمه‌تره‌ له‌ چركه‌یه‌كدا و هه‌ساره‌ی زوحه‌ل خاوه‌نی 10 مانگه‌ که‌ به‌ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه‌.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-cdc25ff961.jpg
___
ئۆرانۆس (Uranus):
به‌ حه‌وته‌مین هه‌ساره‌ی ده‌وری خۆر ده‌ژمێردرێت كه‌وا 2868،1 ملیۆن کیلۆمه‌تر له‌ خۆره‌وه‌ دووره‌. چوار مانگ به‌ده‌وری هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس ده‌خولێته‌وه‌ که‌ ئه‌مانه‌ن: 1-ئاریل 2-ئامیریل 3-تیتانیا 4-ئابرون ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ له‌ 13 مایسی ساڵی 1781 له‌لایه‌ن (هه‌رشــل)ی ئه‌ستێره‌ناسه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ،به‌چاو به‌ئه‌سته‌م ده‌بینرێت.
جووڵانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆردا له‌ 84 ساڵ و 7،45 ڕۆژدا یه‌ك خول ته‌واو ده‌كات ،له‌ 10 کاتژمێر و 42 خوله‌كدا جارێك به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه‌ ،تیره‌ی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس 24840 کیلۆمه‌تره‌ ،خێراییه‌كه‌ی 6،5 کیلۆمه‌تره‌ له‌ چركه‌یه‌كدا.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f0dbbd1d8e.jpg
___
نیپتۆن (Neptune):
به‌ هه‌شته‌مین هه‌ساره‌ی ده‌وری خۆر ده‌ژمێردرێت ،له‌ خۆره‌وه‌ 4494،10 ملیۆن کیلۆمه‌تر دووره‌ ،له‌ساڵی 1846ز دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ ،له‌ماوه‌ی 164 ساڵ و 280 ڕۆژدا جارێك به‌ده‌وری خۆردا ده‌خولێته‌وه‌.
تیره‌كه‌ی 25،550 کیلۆمه‌تره‌ و خێراییه‌كه‌ی 5،6 کیلۆمه‌تره‌ له‌ چركه‌یه‌كدا ،هه‌ساره‌ی نیبپتۆن خاوه‌نی یه‌ك تاکه‌ مانگه‌ که‌ به‌ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه‌.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-deaae14afb.jpg
___
پلۆتۆن (Pluton):
به‌ نۆیه‌مین هه‌ساره‌ی ده‌وری خۆر ده‌ژمێردرێت و له‌ساڵی 1930ز دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ ،له‌ماوه‌ی 246 ساڵ و 249 ڕۆژدا به‌ده‌وری خۆردا ده‌خولێته‌وه‌ ،له‌ خۆره‌وه‌ 5920،8 ملیۆن کیلۆمه‌تر دووره‌ ،تیره‌که‌ی 1609 کیلۆمه‌تره‌ ،خێراییه‌كه‌ی 4،8 کیلۆمه‌تره‌ له‌ چركه‌یه‌كدا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-0d6a0b8b3a.jpg
___
خۆر (هه‌تاو):
ئه‌وسا بیروڕا وابوو که‌ له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ خۆر هه‌ڵ دێت و له‌ خۆرئاوا خۆر ئاوا ئه‌بێت ،به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانییه‌ به‌ڵکو خۆر له‌جێگه‌ی خۆی دایه‌ و ده‌سوڕێته‌وه‌ به‌ده‌وری خۆیدا ،زه‌وی له‌ خولانه‌وه‌یه‌ به‌ده‌وری خۆردا.
كۆرپه‌نیكۆس زانای به‌ناوبانگ یه‌که‌مین که‌س بوو که‌ به‌مه‌ی زانی ،قه‌واره‌ی خۆر 300000 ئه‌وه‌نده‌ی قه‌واره‌ی زه‌وی ده‌بێت ،بارستاییه‌كه‌شی 33400 ئه‌وه‌نده‌ی بارستایی زه‌وی ده‌بێت ،خۆر وه‌كو هه‌ر له‌شێكی تر له‌ گه‌ردوون به‌ده‌وری ته‌وه‌ره‌ی خۆیدا ده‌خولێته‌وه‌ ،خۆیی و ئه‌ستێره‌كانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌خێرایی 250 کیلۆمه‌تر له‌ چركه‌یه‌كدا به‌ده‌وری مه‌جه‌ری ڕێی كاكێشان ده‌خولێنه‌وه‌.
تیره‌ی خپر 108،56 ئه‌وه‌نده‌ی تیره‌ی زه‌وییه‌ و پله‌ی گه‌رمای ڕووی خۆر 11000 پله‌ی فه‌هرانهایته‌ ،به‌ڵام گه‌رما ناوه‌نده‌که‌ی 70 ملیۆن پله‌ی فه‌هره‌نهایته‌.
ماوه‌ی سوڕانه‌وه‌ی خۆر به‌ده‌وری خۆیدا 25 ڕۆژه‌ ،ئه‌گه‌ر مانگ بکه‌وێته‌ نێوان زه‌وی و خۆره‌وه‌ ئه‌وا پێێ ده‌گوترێ خۆرگیران به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مانگ گیران.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-61eb1aba04.jpg
______________________
له‌م که‌موکورتی ببورن ،به‌و هیوایه‌ی توانیبێتم خزمه‌تێك بکه‌م
------------------------------
______________________
بـــــــڕوا
***كوردژین***

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-30 17:29:34

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

ئەودەستانەت خۆش بیت بروا بەرێزم
کاریکی باشت کرد بابەتی وا زۆر پیویستە و بیسی زانیت
سەرکەوتوبیت ..

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-30 18:58:02

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ت زۆر نه‌سوده‌ هیوادارن که‌ به‌رده‌وام بیت
به‌لام ئه‌گه‌ر بکرێت ئاماژه‌ بده‌یت به‌ سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت زۆر چاکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مافی شوێنه‌که‌ و خاوه‌نه‌که‌ی نه‌خورێت له‌گه‌ل رێزمدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-30 19:52:38

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

سڵاو ...
سوپاس ؟دنـــا ؟ خان بۆ پەیامە جوانەکەت ..
سوپاس کاک سیروان هەربژیت برا گیان

بابەتەکە خۆم ئامادەم کردووە کاک سیروان ئاماژەشم پێ داوە کە خۆم ئامادەم کردووە..


سڵاو هاوڕێیان و ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌كان..
حه‌ز ئه‌که‌م یه‌كه‌ یه‌که‌ بنه‌ماڵه‌ی خۆرتان پێ بناسێنم، هه‌رچه‌نده‌ بابه‌ته‌ زانیاریه‌کانی تا ڕاده‌یه‌ك سه‌راتاین به‌ڵام گرنگن و هه‌ندێ زانیاری ده‌گمه‌نیشی تێدایه‌...ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دائیره‌تولمه‌عاریفی عه‌ره‌بی بوو بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی وه‌ریبگێرم وه‌ سوودم له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تریش وه‌رگرتووه‌...به‌و هیوایه‌ی ببێته‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ی ئه‌زیز و سوودی هه‌موو لایه‌ك.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-a2337dfe30.jpg

نازانم کاک سیروان سەرنجی ئەمانەی نەداوە یان چی؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-30 20:04:29

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

کاکه‌ بروا گیان ده‌ستت خۆش بێت
به‌لێ کاکه‌ گیان سه‌رنجی هه‌موو شتێک و نوسینێکم داوه‌ به‌لام پیشتر ئه‌م بابه‌ته‌م بینیوه‌ له‌ شوێنێکی تر بۆیه‌ وام وت ،،، له‌گه‌ل رێزمدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-06-10 20:44:19

paiwand11
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-12-09
په‌یامه‌كان: 501
WindowsFirefox

Re: "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

ده‌ستت خۆش بێت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61497e0e97.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-02-27 21:42:54

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

دةست خو ش بزيت

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-02-28 06:25:46

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

دەســــــــــتت خۆش بــــــــــــــــــێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2012-03-13 09:38:38

hema
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-21
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 78
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

دةست خوش سةركةؤتؤبيت

Kurdzhin
http://i43.tinypic.com/2nsnlg8.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2012-03-15 20:01:09

Zanyar R. Mustafa
خونچەی نوێ
شوێن: Sulaimanyah
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-15
دواترین سه‌ردان: 2012-06-07
په‌یامه‌كان: 23
WindowsFirefox

Re: "بنه‌مـــاڵه‌ی خـــۆر"

دەست خۆش.

Kurdzhin
لە ژیاندا ٣ شت پێویستە بۆ بردنەوەو سەرکەوتن:بەردەوامی، بەردەوامی، بەردەوامی.

کاتێک دەریا هێمنە هەموو دەریاوانەکان نمایشی شارەزایی خۆیان دەکەن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net