.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













زۆر زۆر خۆشحالم بهکردنهوای ئه‌م به‌شه سوپاس بۆ ئه‌رک وماندو بونتان ...به‌ڕێزان من هه‌ر له‌کاتی میوادناریهکهم له‌ساباتی کوردژین ئه‌م پێشنیاره‌م کرد به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێستا ئه‌بینم که به‌شێک کراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ئازیزانه‌ی بابه‌ته‌کانیان تایبه‌ت ئه‌که‌ن به کوردژین ....دوباره ده‌ستان خۆشبێت له‌گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتنتان
مرۆڤناسی چیه؟ماهی الانپروبولوجیا؟
ئه‌و زانسته‌یه كه تایبه‌ته به لێكۆلینه‌وه له سه‌ر بونه‌وه‌ری مرۆڤ و كه‌لتورو داب و نه‌ریته‌كانی،هه‌روها زیاتر له هه‌موو زانسته‌كان توێژینه‌وه له سه‌ر مرۆڤ ده‌كات،كه پێیوایه مرۆڤ رِۆلێكی گرنگی ده‌بێت بۆ شیكردنه‌وه‌ی شارستانیه‌ت، چونكه مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی سروشتی په‌یوه‌ندێكی به هێزی له گه‌ڵ سروشدا هه‌یه،زانستی مرۆڤناسی هه‌ر له ئێستای مرۆڤ ناكۆلێتهوه به‌ڵكو له رِبردوشی ده‌كۆلێته‌وه، وه مرۆڤناسی بایه‌خ ده‌دات به چوارده‌وره‌ی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه مرۆڤ پێوه‌ی به‌نده وه‌كو لایه‌نی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م زانسته ته‌نها چه‌ند سه‌د ساڵك ده‌بێت ،چونكه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به ماوه‌یه‌كی زۆر گۆرِانكای به سه‌ردا دێت.
-------------------------------------------------------
یه‌كه‌م/الانپروبولوجیا (سروشتی):ئه‌م لقه توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه لهسهربایهلۆجی مرۆڤ ده‌كات به‌و پێیه‌ی كه مرۆڤ بونه‌وه‌رێكه په‌یوه‌سته به داب و نه‌ریت و كه‌لتوره‌كه‌ی . له‌م بابه‌ته‌دا زانای به‌ناوبانگ(پرۆفسَۆر وایتر) ئه‌م زانسته ده‌كات به دوو به‌ش:
ا – توێژینه‌وه له سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی مرۆڤ ده‌كات به‌م شێوه‌ی كه مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی وشیارو خاوه‌ن ئه‌قل و بیره.
ب –توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه له سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤ ده‌كات به گشتی ، ئه‌م دوو لقه به یه‌كه‌وه به‌ندن و په‌یوه‌ندیان به تینیان هه‌یه.
دووه‌م/الانپروبولوجیا التاریخی(مێژوویی):ئه‌م زانسته تایبه‌ته به لێكۆلینه‌وه له رِابردوی مرۆڤ ، بۆئه‌وه‌ى بزانێت ئه‌و گۆرانكایانه چیه كه به سه‌ر مرۆڤدا هاتووه له سه‌ره‌تای دروست بوونیدا تا ئیمرِۆ،بێگومان ئه‌م به‌شه لێكۆلینه‌وه‌ى زۆری ده‌وێت چونكه ناتوانین پشت به شته نووسراوه‌كان ببه‌ستین،بۆنموونه هه‌ندێك ده‌ڵێن ملیۆنه‌ها ساڵه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی درووست بووه،به‌ڵام به پێی نوسراوه‌كان ده‌ڵێت پێنج هه‌زار ساڵه سه‌ری هه‌ڵداوه، وه زانایان زۆر پشت ده‌به‌ستن به‌نه‌خشه كۆنه‌كانی سه‌ر دیواره‌كان و خانوو به ركان وئهشكهوتهكان به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی به‌لگه‌یه‌ك ئه‌وه بسه‌لمێنێ.
سێیه‌م/الانپروبولوجیا اللغویه(زمان):زمان ئامرێزێكه بۆ له‌یه‌كگه‌یشتن و په‌یوه‌ندی كردنی مرۆڤه‌كان له گه‌ڵ یه‌كتردا،ئه‌م زانسته هه‌ڵساوه به دیراسه‌كردن و لێكۆلینه‌وه له هه‌موو زمانی نه‌ته‌وه‌كان جیهان به گشتی،چونكه زمان په‌یوه‌ندی به شارستانیه‌ته‌وه هه‌یه ، له سه‌ره‌تادا زمان به‌و شێوه‌ی ئیستامان نه‌بوه بڵكو ورده ورده په‌ره‌ی سه‌ندووه و پێشكه‌وتووه،وه هه‌روها دیراسه‌كردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه زمان چۆن دروست بووه له سه‌رتاوه.
چواره‌م/الانپروبولوجیا الاقتصادیه(ئابووری): ئه‌م زانسته بایه‌خ ده‌دات به لێكۆلینه‌وه له سه‌ر كاری ئابوری له هه‌موو جیهان،هه‌روها دیراسه‌ت ده‌كات له سه‌ر كۆمه‌لگا سه‌رتایه‌كان ئه‌وانه كاری مه‌رداری و شوانكاری و كشتوكاڵ ده‌كه‌ن،وه دیراسه‌ت كردن له سه‌ر باری ئابوری كۆمه‌ڵگاكانی جیهان و جیاوازی نێوانیان،له لایه‌كی تر ئابووری برِبرِی پشتی كۆمه‌ڵگایه،ئه‌گه‌ر میلله‌تێك باری ئابوری به هێز بێت ئه‌وه پێش ده‌كه‌وێت له هه‌موو بواركاندا، به پێچه‌وانه‌ش دواده‌كه‌وێت، هه‌روها جه‌خت ، ده‌كات له سه‌ر بواره‌كانی به‌رهه‌م هێنان و به‌كاربردنی مرۆڤ،له لایه‌كی تر كرین و فرۆشتنی كه‌ل وپه‌ل و كاڵاكان یاخود گورینه‌وه له نێوان وڵاتانی جیهاندا.
پێنجه‌م/الانپروبولوجیا السیاسیه(رِامیاری):ئه‌م زانسته گرنگی ده‌دات به لایه‌نه سیاسیه‌كان، كه چۆن ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی هه‌بێت له وڵات‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك بۆ وڵات و دانانی ده‌ستورو یاسایكی ریَِك و پیَِك كه تاكه‌كانی كۆمهَڵگا له ژێر چه‌تری ئه‌و یاسایه‌دا بژین، یاخود ده‌بینین له گوندێك ده‌سته‌یه‌ك ده‌سنیشان ده‌كه‌ن بۆ بهرِێوهبردن و یاخود هه‌بوونی هه‌ر كێشه‌و گرفتێك وه‌ك كێشه زه‌وی وزاریاخود كێشه‌ی خێزانی، هه‌روها یاسا دوو جۆری هه‌یه:
1-یاسا ئاسمانیه‌كان وه‌ك قورئان و ئینجیل و ته‌ورات.
2-یاسا ده‌ستكرده‌كان وه‌ك ئه‌و یاسایانه‌ی كه مرۆڤ ههڵدهستىچ به دانانی بۆ بهرِێوهبردنی وڵات.
شه‌شه‌م/الانپروبولوجیا التربویه(په‌روه‌رده‌یی):په‌روه‌رده كردن له ناو خێزاندا ده‌ستی پێكردوه وه‌ك(نحن نتاج ابوینا)به‌واتای ئیمه به‌رهه‌می دایك وباوكمانین،لێردا ئه‌م زانسته زیاتر بایه‌خ به لایه‌نی منداڵ ده‌دات كه ده‌بێت له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه به شێوه‌یه‌كی جوان په‌روه‌رده‌بكرێت، وه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان منداڵ ئازاری جه‌سته‌یی بدرێت و توند‌و تیژیی له دژی به‌كاربێت،هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌فرموێت(ئه‌گه‌ر له منداڵهكانیشتاندا له شوێنێكی نه‌رمی بدن ئیسقان نه‌گرێت).
حه‌وته‌م/الانپروبولوجیا الدینیه(ئایینی):هه‌موو میلله‌تێك شانازی به ئاینه‌كه‌ی خۆی ده‌كات ، هه‌روه‌ك ده‌بینین شێوه‌كانی ئایین جیاوازی هه‌یه له كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ده‌گۆرێت،وه جۆره‌كانی ئایین سێ جۆری سه‌ره‌كی یه(ئیسلام-مه‌سیحی-یه‌هودی)،كه ده‌بینین ئایینی ئیسلام ته‌واوكه‌ری ئاینه‌كانی تره، لایه‌نی ئایینی زۆر گرنگی هه‌یه له سه‌ر رِهوشتهكانی مرۆڤ ،چونكه مرۆڤ هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه دوچاری هه‌ندێ كاری خراپ و به‌د رِهوشتی ببێته‌وه به‌ڵام كاتێك بیر له ئاینه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه ده‌بێته هۆی رێگری له ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره خراپه، بویه ئه‌م زانسته بایه‌خێكی ته‌واوی داوه به لایه‌نی ئاینی بۆ كۆنترۆكردنی مرۆڤ.
(زینده‌به‌چاڵكردنی كچان-وادالبنات):ئه‌مه‌ش له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كاندا باو بوو، كاتێك خێزانێك كچی ده‌بوو هه‌ڵده‌ستان به زینده‌به‌چاڵكردنیان، كه ده‌ڵێن له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ى ئابووری بێت ،نه‌یتوانیوه به خێویان بكه‌ن ، یاخود شه‌رم بووه بۆ ئه‌و هۆزانه كچیان هه‌بێت و شوو بكات به كورێك له هۆزێكی تر، ئه‌مه‌ش له دوای هاتنی ئیسلام قه‌ده‌غه كرا هه‌روه‌ك ده‌ڵێن له كوردهواری خۆمان منداڵ رِزقی له گه‌ڵ خۆیه‌تی.
(السوانی):ئه‌مه‌ش سندوقێكه له ناو عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان له باشوری عێراق پهیرِهوى ده‌كه‌ن،واته سندوقێك ته‌رخان ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه هه‌ر كه‌سه‌و به گوێره‌ی توانای خۆی پاره‌ی تێده‌كا ، پاشان پاره‌كه ده‌رده‌هێنن ده‌یده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه باری ئابوریان باش نیه، یاخود بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه كه خێزانه‌كان دووچاری ده‌بنه‌وه.
(ته‌وته‌می): ئه‌مه‌ش ئایینێكه له ئه‌فریقیاو ئوسترالیا به‌دی ده‌كرێت،هه‌ڵده‌ستن به په‌رستنی درختێك یاخود ئاژه‌ڵێك له ئاژه‌ڵه‌كان،به‌ڵام به‌روبومی ئه‌م دره‌خته یاخود ئه‌و ئاژه‌له ناخۆن،به‌ڵام ساڵێ یه‌ك جار هه‌ڵده‌ستن به سهربرشینی ئه‌م ئاژهلهو دابه‌شكردنی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا به مه‌به‌ستی به هێزبونیان تا ساڵی ئاینده.
هه‌شته‌م/انپروبولوجیا الحچاریه(شارستانی): ئه‌و به‌شه‌یه له زانستی مرۆڤ‌ناس كه تویژینه‌وه له سه‌ر گیروگرفتی شاره‌كان و لادێكان ده‌كات به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك لایه‌نه‌كانی ئابورى،سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تی،جگه له‌مانه‌ش دیراسه‌ت ده‌كات له سه‌ر گرفته‌كانی كۆچ كردن لا لادێوه بۆ شار،هه‌روها گرفتی بێكاری(البگاله)، لێردا دبێت ئه‌وه بڵین كه كۆجكردنی جاران وه‌ك ئیستا نه‌بوو،ده‌بینین ئێستا خه‌لك به لێشاو رِودهكهنه شاراكان ،ده‌بێت ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆیه‌كی له پشته‌وه بێت وه‌ك بێكاری ،ئه‌گه‌ر مرۆڤ داهتووێكی ئه‌وتوی نه‌بێت له له‌دێ كه پێی بژیت ناچارده‌بێت كوچ بكات بۆ شار، هه‌روها گرفتی وشكه‌ساڵى ئه‌مش هۆیكی تر بوو بۆ كۆچكردن ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر له ناو شاره‌كان كه له‌وانه‌یه گرفته‌كان زیاتربكات وه‌ك زیادبوونی دروستكردنی خانوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گرفتی ئاو‌و كاربا دروست بێت و به‌شی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه زۆره نه‌كات،یاخود حكومه‌ت نه‌توانێ ئه‌و هه‌موو كه‌سه دابمه‌زرێنێت،جگه له‌مه‌ش ئیستا ده‌بینین خه‌ڵكه‌كه له شار نیشته‌جێ بووه ناگهرِیتهوه بۆ لادێكان.
نۆیه‌م/انپروبولوجیا النفسی(ده‌رونی):ئه‌مه‌ش لقێكی تری زانستی مرۆڤناسیه كه لێكۆلینه‌وه له سه‌ر نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، هه‌روها زانایان ئاماژه‌یان داوه كه هه‌موو مرۆڤێك نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه،واته به كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی خێزان رِۆڵێكی به‌رچاوو گرنگ ده‌بینێت له سه‌ر كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی منداڵ له كۆمه‌ڵگادا ، بۆیه مرۆڤناسی ده‌رونی زیاتر بایه‌خ به خێزان ده‌دات تاكو خێزانێكی دروست و رِێك و پێكی لێ ده‌ربچێت له داهاتوودا،به‌مه‌ش ئه‌م زانسته گرنگێكی زۆربه لایه‌نی منداڵ ده‌دات له گیروگرفته‌كان و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی تا ده‌گاته ته‌مه‌نێكی گونجاو،لیره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بڵین كه بایه‌خدان به هۆزو كۆمه‌ڵگاش به‌گشتی ئه‌نجامی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی رِۆشهنبیرو ته‌ندروست بۆ خزمه‌تكردنی وڵات.
ده‌یه‌م/الانپروبولوجیا الگبیه(پزیشكی): ئه‌م زانسته بایه‌خ ده‌دات به به‌كارهینانی رِوهك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كان، هه‌روه‌ك له كۆنه‌وه باوباپیرانمان ئه‌م جۆره رِوهكانهیان به كارهێناوه بۆ چارسه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كان ، وه هیچ زهرهرێكیش به له‌شی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت(سلبیات)،هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌فه‌رموێت(رِهشكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو نه‌خۆشیه‌كان به‌كار دێت)،هه‌روها به‌كارهێنانی(سیواك)باشترین شته بۆ ده‌م و ددان ،یاخود(په‌لكه هه‌نار) بۆچاره‌سه‌ركردنی قورحه‌ى مه‌عیده به‌كاردێت،یان ژوژك(الحجامه)بۆچاره‌سه‌ركردنی باداری به‌كاردێت.یان (گهنهگهرچهك-دهن الخروع)بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌لێك نه‌خۆشی به‌كاردێت.
یانزه‌م/الانپروبولوجیا السكان(نیشته‌جێ بوون):ئه‌مه‌ش لقێكی تری مرۆڤناسیه كه باس له ژیانی كۆمه‌ڵگا سه‌رتاییه‌كان ده‌كات،كه چون ژیانیان گوزهراندیه له ئه‌شكه‌وته‌كان و دۆلهكان و چیاكاندا،پاشان گۆرِانكاری بهسهرژیانیاندا هات هه‌ستان به‌دروستكردنی خانوو له قورِ،دواترگۆرِا بۆ خانووى به‌رده دواتریش بو جۆری بلۆك،دواتریش پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌بینی تاوایلێهات به شێوه‌یكی زۆر بڵابۆوه له سه‌ر رِوی زه‌مین، لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه چه‌ند رِێژهی
دانیشتوان زۆربێت گیر‌و گرفتی نیشته‌جێ بوون زیاترده‌بێت،له لایه‌كی تر زۆربوونی منداڵ گرفتێكه بۆ نیشته‌جێ بوون،باشتروایه دوو منداڵ به شێوه‌یه‌كی جوان په‌روه‌رده بكرێت باشتره له پێنج منداڵ كه بوار نه‌بێت په‌روه‌رده بكرێن به شێوه‌یه‌كی جوان و دروست، هه‌روها ئه‌م زانسته ده‌رباره‌ی زۆری دانیشتوان ده‌دوێت،ده‌بینین له ههندى ولاتی وه‌كو میسر رِێژهی دانیشتوان زۆره(جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر) فتوایه‌كی ده‌ركرد ئاماژیدا كه مهنحكردنی ئافره‌ت بۆ نه‌بوونی منداڵ كارێكی باش نیه زیان به ته‌ندروستی ئافره‌ته‌كه ده‌گه‌ێنێت جا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت،له لایه‌كى تردهتوانین بڵیین كه زۆری منداڵ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خێزان له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌كردن وته‌ندروستی تا گه‌وره ده‌بێت.
دوانزه/انپروبولوجیا الفولكلور(فۆلكلۆر):ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه وه‌ك مۆسیقا‌و سه‌ماكردن و گۆرانی و نیگاركێشان و،وها ئه‌و كهڵوپهلانهی كه له ئه‌شكه‌وته‌كان ده‌دۆزرێته‌وه،هه‌روها چیرِۆكه خه‌یاڵه‌كان ده‌گرێته‌وه ، بابه‌تی فۆلكلۆر بایخێكی زۆری پێدراوه له هه‌موو بواره‌كاندا،بۆ نموونه له گه‌لێك ولاتدا ،موزه‌خانه‌ی تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌ل و په‌له میژویانهی كه بۆمان ماوه‌ته‌وه له باو باپیرانمانه‌وه بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك وه‌ك پارستنی كاتوری مرۆڤایه‌تی،هه‌روها بۆبه‌هێزكردنی لایه‌نی ئابوری ئه‌و وڵاته، وه تا ئێستاش ده‌بینین زۆر له پیشانگا ده‌كرێته‌وه بۆ نیشاندانی كه‌ل و په‌له فۆلكلۆریه‌كان.
نوسین وئاماده‌کردنی سورێن ......تایبه‌ته به‌کوردژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سورێن (2010-10-01 19:56:21)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









پێشه‌كی زۆر زۆر سوپاسی ده‌سته‌ی به‌ڕیو به‌رایه‌تی ئه‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م بهشهتایبهته بۆ نوسه‌ران و ئاماده‌كارانی بابه‌تی تایبه‌ت به‌م باخچه جوانه‌یه‌ی كوردژین ...
كاكه سورێن گیان ده‌سته‌كانی تۆش خۆشبێت بۆ ئاماده‌كردن و نووسینی ئه‌م بابه‌ته جوانه به‌ڕاستی نۆبه‌ری به‌شێكی وه‌ها شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كلیلی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بابه‌ت به‌ده‌سته‌كانی به‌ڕێزت بێت ،،،، ئه‌خوازم هه‌میشه ئاوه‌ها داهێنه‌رو خاوه‌ن پێشنیاری به‌سوود بیت ،،،،ده‌سته‌كانت خۆش و سه‌ركه‌وت و بیت،،،،،ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستم بوایه میوانداریهكهشتم ئه‌گێڕایه‌وه بۆ چه‌ند پرسیارێك و چه‌ند پێشنیارێكی تری به‌سوود هههههههه...
برای ئه‌زیز ده‌سته‌كانت خۆشبێت بۆ بابه‌ته پڕ بههاكهت هیوادارم له‌هه‌گبه‌ی پڕی بیركردنه‌وه‌و دنیای نوسینت ڕۆژانه‌و هه‌میشه بێبه‌شمان نه‌كه‌یت..
ده‌ستی تۆش و سه‌رجه‌م ده‌سته‌ی بهڕیوبهرایهتیش خۆش بێت بۆ پێشنیاركردن و كردنه‌وه‌ی وه‌ها به‌شێك.....

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس برای زۆر خۆشه‌ویست و ئازیزم ،به‌راستی زۆر خۆشحاڵبووم به په‌یام و وته رازاوهکهت،هه‌میشه ئاواتمه کوردژین چه‌ند ئه‌ندامێکی به‌ڕێز و به‌توانای وه‌ک تۆی هه‌بێت،به‌راستی بویته جێگای شانازی بۆ کوردژین وباوهنور ...چاوت ماچه‌که‌م براگیان هیوام دڵ خۆشی سه‌ر بهرزیته
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت سورێن گیان بۆ نوسین و ئاماده‌کردنی بابه‌تی له‌م جۆره..
آیشاالله له داهاتوو دا ده‌بیته توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پیشکه‌وتوو و هه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کان ئه‌ندامان ئه‌ناسیت
ده‌ست خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh kaka swren bo nwsiny am babata jwana ba hiway bardawamit
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆش بێت کاک سورێن بابه‌تێکی تا بڵێی به‌سووده و ماندوو بونی پێوه دیاره
به‌هیوام بێبه‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته رهنگینهکانت
به‌خته‌وه‌ربیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس هاوڕێیان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان خۆشحاڵم بابه‌ته‌که‌م به‌دڵی ئێوه‌ی به‌ڕێزه هیوادارم توانیبیتم بابه‌تێکی شایسته‌م ئاماده کردبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه