.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














پێرێ بەیانی، لە رادیۆو تەلەفزیۆنەكانمانداو لە هەواڵی خێرایاندا مەرگی ناوادەی هونەرمەندی گەورەی كورد محەمەد جەزای گۆرانیبێژیان پێڕاگەیاندین، كە هەواڵێكی هێندە جگەربڕی بەسۆی بوو هەموومانی لە ناخەوە هەژاندو ئەوەی فرمێسكی باراند بە گریان ناخی خۆی ئارام كردەوەو ئەوانی دیكەش هەر هەموویان خەفەتباربوون، بۆ ئاوابوونی ئەو ئەستێرە درەوشاوەیەی كە هەمیشە لە ئاسمانی هونەری كوردیدا ڕەونەقی درەوشاوەی خۆی هەبوو، لە دوای هەندێش حەمە جەزا هاوشێوەی مامۆستا تایەر تۆفیقی ڕەحمەتی بە هونەرمەندی گەل و نیشتمان دەژمێردرێ بەوەی هەر لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە، هەم پێشمەرگە بووەو هەمیش تا دواساتەكانی ژیانی، لەبەرەی كوردایەتیدا دانەبڕاوە بەوەی دوای دامەزراندنی تیپی مۆسیقانی شۆڕش، لە شۆڕشی ئەیلوول بووە خودان زۆرترین سروودی نیشتمانی و كوردستانی تۆماركراوی ئێزگەی دەنگی كوردستان. لە پاڵ ئەوەش دەبێ ئەوەمان لە بیرنەچێتەوە كە دوو ساڵ پێش ئەمڕۆو لە بەرواری شازدەی ئابی یادەوەری دامەزراندنی پارتیماندا، لە ئاهەنگی لقی چواری نێو شاری سلێمانیدا، زیاتر لە كاتژمێرێك بە سروود و گۆرانی و ئاواز، ئاهەنگەكەی جوانترو شایستەتر كرد، ئەوەیشی سەلمان كە حەمەجەزا موڵكی هیچ لایەنێكی دیاریكراو نییەو لە خزمەتی هەر هەموو كوردو كوردستان و پارتە شۆڕشگێڕەكانیدایە. هەر بۆیە لە پرسەكەیدا هەموومان خودان پرسەین و هەمیشە لە یادەوەریەكانیاندا خودان جێگەو پێگەی ڕەوای خۆیەتی و لە ئەمڕۆی نێو پرسەكەیشدا پێش هەر هەموو كەس و لایەنێك سەرەخۆشی لە خۆمان دەكەین و دواتریش لە سەرجەم گەلی كورد بەسەرجەم پێكهاتەكانییەوە.
(مەسعود پەرێشان)
سهرچاوهی -- خهبات

لهسهر هێڵ نییه








Bale badaxawa aw honarmanda gawraya koche dwai krd
xwai gawra ba bahashti barii shad bkat
dastt xosh rayan geyan
لهسهر هێڵ نییه








zor supas hawrekam dasti tosh xosh beet
لهسهر هێڵ نییه