❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / * بۆ ئەوەى بەختەوەر بژین دەبێت سوود لە ژیانى منداڵان ببینین !! *

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-03 20:46:31

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

* بۆ ئەوەى بەختەوەر بژین دەبێت سوود لە ژیانى منداڵان ببینین !! *

بۆ ئەوەى بەختەوەر بژین دەبێت سوود لە ژیانى منداڵان ببینین !!

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-8f44ba59b3.gif

لەوانەیە ناونیشانى بابەتەکە بەلاتەوە سەیر بێت! باشە سەرەتا من پێم خۆشە بپرسم : باشە بۆچى منداڵ بەختەوەر دەژى ؟ قەت ئەم پرسیارەت لە خۆت نەکردووە؟ وە پرسیارێکى تر ئەوەیە: بۆچى منداڵ  خۆشەویستە؟ ئایا مەسەلە ئەوەیە کە بچووکەو قسەى خۆش بۆ گەورەکان ئەکات یان ..... ؟
   
ئێمەى مرۆڤ بۆ ئەوەى بزانین کە بەختەوەرین یان نا ئەبێت لە خۆمان بپرسین کە ئایا چێژى تەواو لە خواردن،خەو،کتێب خوێندنەوە ،سەردان،......هتد ئەبینین یان نا ؟!

د.ێلاح ێالح الراشد کە پسپۆڕێکى بوارى گەشەپێدانى مرۆییە پێناسەیەکى جوانى بۆ مرۆڤى بەختەوەر هەیەو دەڵێت: " المستفید من ما چیه ،المتحمس لحاچره، المتفائل لمستقبله" واتە : "سوود لە ڕابردوو دەبینێت ، گەرمو گوڕە بۆ ئێستاى ،گەشبینە بە داهاتووى". لێرەوە دەتوانین وەڵامى ئەو پرسیارە بدەینەوە کە بۆچى منداڵ بەختەوەر دەژى، چونکە منداڵ بە تەواوى بۆ ئێستاى ئەژى و قەت نەمان بینیوە منداڵێک خەفەت بۆ ڕابردووى بخوات یا ترسى لە داهاتووى هەبێت !

ئەوەى سەرەوە کە باسمان کرد یاسایەکى زێڕینە بۆ ئەو کەسەى بیەوێ بەختەوەر بژێت چونکە دووشت هەن کە بە دوژمنى یەکەمى مرۆڤ دادەنرێن (الحزن و القلق) واتە : دڵتەنگى و دڵە ڕاوکێ کە یەکەمیان لە ئەنجامى ئاهو حەسرەت بۆ ڕابردوو و دووەمیان لە ئەنجامى ترس لە داهاتوو پەیدا دەبن ،وە لەبەرەوەى منداڵ ئەو دوو دوژمنەى نیە کەواتە خۆشبەخت دەژى!

د. واین دایر کە پسپۆرێکى بوارى دەرووناسیە سەبارەت بە مەسەلەى "بۆ ئێستا ژیان" نموونەیەک باس دەکات و دەڵێت : "گەنجێکى خەڵکى ناوچەیەکى نێوان پاکستان و ئەفغانستان کە ناوچەیەکى خێڵەکیەو دەسەڵاتێکى یاسایی تێدا نییە، زۆر بە ئاواتى ئەوەوە دەژیت کە لە داهاتوودا ببێتەپزیشکێکى ناودار،هەر بۆیە پاش هەوڵێکى زۆرو قۆناغ بە قۆناغ دەگات بەو شتەى کە خۆى ویستى بەڵام وەکو خۆى تەعبیر لە ناخى دەکات هەست بە ئاسوودەیى ناکات چونکە لە هەموو قۆناغەکانى ژیانیدا تەنها چاوى لە داهاتوو بووە و هیچ چێژى نەبینیوە لەو ساتەى کە تیایدا ژیاوە ئەمە تەواو بە پێچەوانەى منداڵ کە زۆر چێژ دەبینێت لەو ساتەى کە یارى دەکات یا نان دەخوات یا شتێکى تازەى بۆ دەکڕن و قەت چاوەڕوانى داهاتوو نابێت و بیرى لاى ئەوە نیە کە سبەى چى ڕوو دەدات واتە ئێستاى ناکات بە قوربانى داهاتوویەکى نادیار! دیارە لێرەدا مەبەستمان ئەوە نیە کە مرۆڤ خەمى داهاتووى نەبێت و پلانى بۆ داهاتوو نەبێت بەڵکو دەبێت مرۆڤ لە نێوان گەشتن بە ئاواتەکانى و چێژ وەرگرتن لە دیمەنکانى سەر ڕێگا هاوسەنگى دروست بکات، بۆ نموونە کاتێک ئامانجێک دیارى دەکەین نابێت ئیتر ئێمە بەردەوام بیرمان لاى داهاتوو بێت و ئێستامان بیر بچێتەوە وەکو د.دایر دەڵێت لە کاتى خواردنى نانى ئێوارە بیرى لاى ئەوەیە بزانە چی هەیە بۆ چرشەوە بیخوات و بەمجۆرەش چێژ لە نانخواردنەکە نابینێت .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d364ea4281.jpg

ئێستا کاتى ئەویە وەڵامى ئەو پرسیارە بدەینەوە کە بۆچى منداڵ خۆشەویستە؟ کە ناوى منداڵ دەبیسیت لەخۆتەوە پاکێتى ،بەرائەت ،.... دێت بە خەیاڵتدا چونکە ئەم مەخلوقە هێشتا خاوەن دڵێکى بێگەردەو نازانێ (خراپە،تاوان، ڕق،فێڵ ، درۆ،....هتد ) چیە؟ بۆ نموونە دەبینیت دوو منداڵ بە شەڕ دێن بەڵام پاش ماوەیەکى کەم لەگەڵ یەک ئاشت ئەبنەوە و دەس لە مل یەک دەکەن ،ئەمەش تەواو بە پێچەوانەى مرۆڤە گەورەکان کە هەندێ جار لەبەر شتێکى بچوک کارەساتێکى گەورە دەنێنەوە، بۆیە هەر کەس دەیەوێت خۆشەویست بێت لاى هەموو کەس و بەختەوەر بژیت ئەبێ وەکو منداڵ پاک بێت ،وەکو منداڵ سینە ساف بێت، کەواتە منداڵ خۆشەویستە نەک لەبەرەوەى بچوکە بەڵکو لەبەرەوەى مەخلوقێکى پاکەو ڕقى لە کەس نیەو بۆ هەموو کەس پێدەکەنێ ..


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9117a8de66.jpg

****************************

نوسینی : کنعان میکائیل – هندستان

****************************

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net