.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













پێناسه‌ی كوردۆلۆژی : ئهوزانستهیه باس له نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات وله مێژوو جوگرافیا‌و زمانی كورد ده‌كۆڵێته‌وه، كوردۆلۆژی وه‌ك زانستێك له چوارچێوه‌ی زانستی رِۆژههڵاتناساندا باسكراوه.
رِۆژههڵاتناس: ئه‌و زانسته‌یه له مێژوو زمان و كه‌لتورو رِۆشهنبیری نه‌ته‌وه‌كانی رِۆژههڵات ده‌كۆڵێته‌وه،زمانی كوردیش یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ى كه پشكی له زانسته رِۆژههڵاتناسهكان هه‌یه،رِۆژههڵاناسهكان كاتێك هاتونه‌ته ئه‌م وڵاته له زمان و كه‌لتورو رِۆشهنبیری نه‌ته‌وه‌ى كوردیان كۆلیتهوه، وه ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌م كاره هه‌ستاون پێیان ده‌وترێت رِۆژههڵاتناس.
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی زانستی رِۆژههڵاناسى:
بۆیه‌كه‌م جار له سه‌ده‌ی 14م له ڤێنا له لایه‌ن كه‌نیسه‌وه هاته دامه‌زراندن ، دكتور(كام بریچ) له زانكۆی ئۆكسفۆرد رِۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له دامه‌زراندنی ئه‌م زانسته ، رِۆژههڵاتناسان جگه له‌وه‌ى لیكۆلینه‌وه‌یان ده‌كرد ده‌رباره‌ی زمان و كه‌لتور، له‌ودیوی په‌رده‌ش مه‌رامی خۆیان هه‌بوو وه‌ك مه‌رامی سیاسی وبازرگانی و ئابوری.
ئامانجی رِۆژههلاتَناسان له سه‌ردانی ناوچه‌كانی رِۆژههڵات:
1-ئامانجی سیاسی : مه‌به‌ستی رِۆژههڵاناسان كه سه‌ردانی ناوچه‌ى رِۆژههلاّتیان ده‌كرد مه‌به‌سیان زیاتر كاری سیاسی بوو، وه‌ك دانانی نه‌خشه‌و پیلان بۆ ئه‌و شوینانه كه ده‌یانویست ده‌ستی به سه‌ر دابگرن تا به ئاسانترین شێوه داگیری بكه‌ن .
2-ئامانجی ئابوری : رِۆژههڵاتناسان كه ده‌هاتنه ناوچه‌كانی رِۆژههڵات مه‌به‌ستیان فرۆشتن و سه‌وداكردنی كه‌ل و په‌لى وڵاتی خویان بوو، هه‌روه‌ك (مستربریچ) له نووسینه‌كانی ده‌ڵێت بازارِهكانی رِوژههڵات بازارِیكی گه‌رم بوو به سه‌رفكردنی كاڵاكانی رِوژئاوا.
3-ئامانجی ئایینی : هه‌روها به‌شێك له رِۆژههڵاتناسان به‌مه‌به‌ستی ئایینی گه‌شتیان كردوه بۆ وڵاتانی رِۆژههلات ، به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاینی خۆیان(مسیحی) لای كه‌مه نهتهوكان به تایبه‌تی و له رِۆژههڵات به گشتی.
4-ئامانجی زانستی : مه‌به‌ستێكی تری رِۆژههلاتناسان كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری زانستی بوو، وه‌ك ئه‌و زانیاریانه‌ى له قورئانی پیروزدایه ، توانیان به‌شێكی زور ئه‌و زانیاریانه كۆبكه‌نه‌وه ئیستا له ئه‌رشیفی خویان پاراستویانه، زوربه‌ی زۆرى زانسته‌كان لای ئه‌وان بۆ سه‌رچاوه‌ی گرنگی پێشكه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان به‌كاریان هیناوه، هه‌روها جگه له خۆیان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌یان به كرێگرته ده‌گرت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری.
بایخ وسوودی(پۆزیتیف) رِۆژههڵاتناسهكان له‌خزمه‌تكردنی كوردناسی چیه؟
1-رِۆژههلاتناسان له‌كارو لێكۆلینه‌وه‌كانیاندا كوردیان به نه‌ته‌وه‌كانی تر ناساند.
2-رِۆژههلاتناسان له ئه‌نجام لێكۆلینه‌وه‌كانیاندا ده‌رباره‌ی كوردناسیهوه گه‌لیك مه‌سه‌له‌یان ساغ كردۆته‌وه كه مشت و مری زۆری له سه‌ر بوو له‌لایه‌ن میژوناسانهوه.
3- له ئه‌نجامی كار‌و لێكۆلینه‌وه‌كانی رِۆژههڵاتناسان ،بووه هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی گه‌لێك فهرهنگی (كوردی و ئینگلیزی-كوردی‌و عربی-كوردی وفهرنسی-كوردی وئیتالی).
4-ئه‌و كار‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی كه رِۆژههڵاتناسان ئه‌نجامیاندا رِێگای خۆشكرد بۆ نوسه‌رو رِۆشهنبیرانی كورد كه زیاتر به دوای زانیاریه‌كان بگه‌رێن و شوێن پێی ئه‌وان هه‌ڵبگرن.
5- كاری رِوژههڵاتناسان خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ نوسینه‌وه‌ى مێژوی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی.
6-هه‌موو ئه‌و بڵاوكراوهنهو نوسینانه‌ی كه له لایه‌ن رِۆژههڵاتناسانهوه كۆكرانه‌وه جارێكی تر نوسه‌ران و رِۆشهنبیرانی كورد توانیان سوودی لێوه‌ربگرن.
7-له ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ى رِۆژههڵاناسانهوه زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی سه‌ربه‌خۆ ناسرا له نێو زمانه هیندو ئه‌وروپیه‌كان.
----------------------------------
لایه‌نی(نیگه‌تیڤ)ى رِۆژههڵاتناسهكان چیه؟
1-به‌شێك له رِۆژههڵاتناسان به مه‌به‌ستی جاسوسی و سیاسه‌ت هاتبوونه كوردستان ،نه‌ته‌وه‌ى كوردیان خسته ژیر ده‌سه‌ڵاتی خویان ئه‌مه‌ش بوهۆی ئه‌وه‌ى كه نه‌ته‌وى كورد سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ست بدات، وهه‌روها بووه هۆی خیرو بێرى وڵاته‌كه‌ی له ده‌ست بدات، جگه له‌مه‌ش بووه هۆی كبكردنی ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ى رِزگاری خوازی كورد.
2-رِوژههڵاتناسهكان زۆر جار نووسینه‌كانیان ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌ى كورد رِاست نه‌بوو بۆ نموونه رِۆژههڵاتناس(مینورِسكی) له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خزمهتكردنهى پێكه‌ش به زمانی كوردی كردووه، كه‌چى یه‌كێك له‌و رۆژههڵاتناسانهبوو كه هه‌ندێك رِاستی نه‌دركاندووه وه‌ك شێوازی (لوری و هه‌ورامی)به زمانی كوردی نه‌ناساندوه.
------------------------------------
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌رباره‌ی كوردناسی به‌رهه‌میان نوسیووه:
1-سیاسهتمهدارو سهرلهشكرهكان و پیاوانی باڵیوزخانهكان وه‌ك(مسترریچ-الیكسندر ژاچار).
2-مێژونووس و جوگرافی ناسه‌كان وه‌ك(هیرودۆت-هیكلۆس).
3-ئهدبیاتناس و هونه‌رمه‌نده‌كان وه‌ك(لامارتین).
4-بازرگانه‌كان.
5-پیاوانی ئایینی وه‌ك (ماورینو-گازرَۆنی).
6-پیاوانی ده‌وله‌ت وه‌ك(میجرسۆن)
ئاماده‌کردنی سورێن .................تایبه‌ت به‌کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت برا جوانه‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته جوانه
به‌ڕاستی هه‌ندێك شتی تازه‌م بینی كه پێشتر نهم ئه‌زانی
ده‌سته‌كانت خۆشبێت....و....به‌رده‌وام ..........و....سه‌ركه‌وتوو بیت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه سورێن گیان بۆ پێشکه‌ش کردنی ئه‌م وانه جوانه
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم به‌شێکی زۆر له کۆلیژه‌کان به تایبه‌تی له قۆناغی یه‌که‌مدا وانه‌یه‌ک ده‌خوێنن به ناوی کوردۆلۆجی
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر به‌سوده زۆر جوان باسی کورد ده‌کات
ته‌مه‌ن درێژ بیت ئازیزه‌که‌م
له‌ش ساغ و به‌رده‌وام بیت هاورێی گیان ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه