❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / *:* ســــه‌رهـــه‌ڵــدانــی كــــه‌مـــووكــــورتـــی لـــه‌ قـــوتــابـــخــانـــه‌دا ... *:*

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » نووسەرانی کوردژین بە گشتی
  •  » *:* ســــه‌رهـــه‌ڵــدانــی كــــه‌مـــووكــــورتـــی لـــه‌ قـــوتــابـــخــانـــه‌دا ... *:*


#1 2010-10-06 11:35:11

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

*:* ســــه‌رهـــه‌ڵــدانــی كــــه‌مـــووكــــورتـــی لـــه‌ قـــوتــابـــخــانـــه‌دا ... *:*

ســــه‌رهــــه‌ڵـــدانــــی كـــه‌مــــووكـــورتــــی لــــه‌ قــــوتـــابـــخــــانــــه‌دا . . .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-8816de6bee.jpg

قوتابخانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانسته‌گه‌ گه‌وره‌كان كه‌ به‌به‌رده‌وامی ڕۆشنای زیاتر و زیاتر به‌خش ئه‌كات ،،
به‌ڵام به‌دڵ بون و وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دی ئه‌گۆڕێت ،،
وه‌ ئه‌توانین بڵێین له‌ هه‌مان كاتدا ماڵی دووه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بونه‌ته‌ دایك و باوك مامۆستاكانن
زۆری شته‌كان له‌ ماڵه‌دا مامۆستا واتا دایك و باوكی دووه‌م ئه‌یخوڵقێنن ،،
وه‌ك ئه‌زانین له‌هه‌موو كات كه‌مووكوڕی هه‌یه‌و ئه‌شبێت به‌ڵام خودی كه‌موكوڕییه‌كان
له‌لایه‌ن كه‌سه‌كانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵئه‌دات ،،ئێستا باس له‌سه‌رهه‌ڵدانی كه‌مووكوڕی ئه‌كه‌م له‌ قوتابخانه‌دا.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-0a0d325594.jpg

مامۆستا وه‌ك به‌رزترین و كاریگه‌رترین سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كه‌مووكورتی یه‌ ،،
ئه‌و منداڵانه‌ی لایان گه‌وره‌ئه‌بن هه‌ر ئه‌وانن بونه‌ته‌ پێشه‌نگی كاره‌كانیان ئه‌گه‌ر چی باش یا خراپ بێت ،
،لێره‌دا وه‌ك نمونه‌ كه‌مێك له‌ كه‌مووكورتییه‌كان باس ئه‌كه‌م .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-072ecd3742.jpg

*تۆ تاكه‌ی ئه‌ته‌وێت ئاوا ته‌مه‌ڵبیت ؟؟؟

*تۆ به‌رده‌وام له‌ماڵیشه‌وه‌ ئاوا بێ گوێیت ؟؟؟

*تۆ بۆ ئاوا پیسو پۆخڵ و ناشرینی ؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b374716eb3.gif

*ئیدی دایك و باوكت ئومێدێكیان به‌تۆ نه‌ماوه‌...

*ئیدی كه‌ هێشیته‌ ده‌ر له‌ماڵ ڕێگاكانیش ڕقیان لێت ئه‌بێته‌وه‌ ...

*ئیدی كاتێ كتێبه‌كان ئه‌بینیت كتێبه‌كان بێزارییان ده‌رئه‌بڕن ...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-719bd1778b.jpg

*ئێوه‌ تاكه‌ی ئه‌تانه‌وێت ئاوا ببنه‌ ته‌خته‌یه‌كی ڕه‌ق له‌ پۆلدا ؟؟

*ئێوه‌ تاكه‌ی ئه‌تانه‌وێت ده‌می من هیلاك بكه‌ن و بمكوژن ؟؟

*ئێوه‌ ئیدی كورسێكه‌تان دانێن بۆ ساڵێكی دی تان ئێ ؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-16546cde7b.gif

ئه‌مانه‌ ئازاری گه‌وره‌ن به‌رله‌وه‌ی كه‌مووكوڕی بێت چون ئازار جه‌رگ بڕتره‌ له‌ كه‌مووكوڕتی . . .

مامۆستا ده‌ڵێت : ئه‌رێ تۆ بۆ دڵسۆزییه‌كانی دایك و باوكت به‌هه‌ده‌رئه‌ده‌یت ؟؟
ئه‌وه‌تا ئێستا سفرت هێناوه‌و ئه‌بێت دانیشیت هه‌ر خه‌م بخۆێت .

مامۆستا ده‌ڵێت : ئه‌رێ بۆ ئه‌وكتێبه‌ی دنیایه‌ زانیاریت پێ ئه‌دات نایخوێنیته‌وه‌و ئه‌یدڕێنی؟؟ ،،
گوایه‌ نازانی ئه‌ كتێبه‌ له‌ڕاده‌ په‌سته‌ لێت .

مامۆستا ده‌ڵێت : هه‌ریه‌كه‌تان دونیایه‌ قسه‌ی گه‌وره‌ ئه‌زانن به‌ڵام كه‌ ئه‌ڵێم
هه‌سته‌ هه‌ندێكی وانه‌ی ئه‌مڕۆم بۆبڵێ ده‌مت له‌ئیش ئه‌كه‌وێت .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-04a119df55.jpg

ئه‌مانه‌ و زۆری دیش هه‌ن كه‌ ئه‌بنه‌ هۆی ناڕه‌حه‌تی و ساركردنه‌وه‌ی
قوتابیو وه‌ سه‌رهه‌ڵدانی كه‌مووكورتی وه‌ هه‌روه‌ها پیشاندانی ڕۆژی دواییان به‌ ڕوانینێكی ڕه‌شبینانه‌ .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-75f772c88f.jpg

زۆرجار قوتابخانه‌ هۆی سه‌ره‌كی یه‌ بۆ له‌ناخا جێگیركردنی كه‌موكورتی ،، ئێستا گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌
له‌هه‌رشوێن ئه‌ركێكمان له‌ئه‌ستۆیه‌ باوه‌ك دڵسۆزترین و گه‌وره‌ترین و جوانترین ئه‌نجامی به‌ین
به‌تایبه‌ت مامۆستاكان چون مامۆستا هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ له‌دوای دایك و باوكمان گه‌ره‌ئه‌كات ...
شتانێ مه‌كه‌ن كه‌ كه‌مووكورتی بێته‌ بون ،، هه‌ڵبێن له‌وشتانه‌ی ناشرین و نه‌شیاون
چ له‌ وتن چ له‌ مامه‌ڵه‌كردنی كرداری تا جوانترین خوێندنگه‌و ژیانێ
له‌ گه‌وره‌ی فێركردن له‌دایك ببێو هێمن هێمن گه‌شه‌ی پێبده‌ن .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-24afe91087.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-cc7c3183e7.gif

* * * نــــوســــیـــــنـــــی : ڤـــــــیــــــان * * *

* * * ڕۆحـــێــــكـــــی دی بــــــۆ كـــــوردژیـــــــن * * *

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-cc7c3183e7.gif

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-06 14:47:23

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: *:* ســــه‌رهـــه‌ڵــدانــی كــــه‌مـــووكــــورتـــی لـــه‌ قـــوتــابـــخــانـــه‌دا ... *:*

ده‌ستخۆش هاوڕێ به‌ڕێزم به‌ڕاستی بابه‌تێکی یه‌کجار جوانه‌ زۆر زۆر سوپاس بۆ ئه‌رک و ماندو بونت هیوادارم نمونه‌ت زیاد بێت ....

زۆر ڕاسته‌ ئه‌م وتانه‌ کاریگه‌ری یه‌کجار زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موکه‌سێک به‌تایبه‌ت خوێندکار له‌ قۆناخی هه‌رزه‌کاریدا .یه‌کێک له‌ به‌سه‌ر هاته‌کانی ئه‌دیسۆن ئه‌وه‌یه‌ که‌ مامۆستاکه‌ی پێی ئه‌ڵیت نازانم دایک وباوکت چیان له‌تۆ دیوه‌ ئاوا ئیهمالیان کردویت به‌ڵام ئه‌دیسۆن ئه‌م وته‌ ئه‌بێته‌ زه‌نگێکی ئاگادار که‌ره‌وه‌ و ئه‌و که‌ڵه‌ پیاوه‌ی لێدروست بوو به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ هه‌موو که‌س ئه‌توانێت به‌م وتانه‌ بێته‌وه‌ سه‌ر خۆی یان که‌سایه‌تیه‌کی ڕوخاوی لێدروست ئه‌بێت بێگومان ئه‌گه‌ری دووه‌مه‌

دوباره‌ ده‌ست خۆش

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-06 16:25:18

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: *:* ســــه‌رهـــه‌ڵــدانــی كــــه‌مـــووكــــورتـــی لـــه‌ قـــوتــابـــخــانـــه‌دا ... *:*

ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ ئیدی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ بگۆردێت بۆ رووه‌ ئیجابیه‌که‌ی ؟
ئایا له‌ بری ئه‌وه‌ی خوێندکار له‌ پۆلدا بشکێندرێته‌وه‌ باشتر نیه‌ رێنمایی بکرێت بۆ کاری جوان؟.
ئایا ئیدی کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و خوێندکار له‌ ترسه‌وه‌ بگۆرین بۆ خۆشه‌ویستی ؟

زۆر شتی تر هه‌یه‌ پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ نه‌هێشتنی که‌م و کورییه‌کانی بواری په‌روه‌رده‌..

ده‌ستت خۆش بێت ڤیان خان له‌سه‌رتا ده‌ستپێکی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌دا تۆش ده‌ستپێکێکی جوانت پێشکه‌ش به‌و بواره‌ کرد
سه‌رکه‌وتوو بیت به‌قوربان له‌ کاره‌ جوانه‌کانتدا ،،هیوای به‌رده‌وامی زیاتر بۆ تۆی هاورێی له‌ ئاماده‌ کردنی بابه‌تی جواندا.
هیوام هه‌میشه‌ خۆشگوزه‌رانیته‌ له‌ ژیاندا ، له‌ش ساغ بیت له‌ ژیاندا ، سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ کاره‌کانتدا،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-06 19:41:45

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: *:* ســــه‌رهـــه‌ڵــدانــی كــــه‌مـــووكــــورتـــی لـــه‌ قـــوتــابـــخــانـــه‌دا ... *:*

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سورێن گیان ،، خۆشحاڵم به‌په‌یامت ،،
هیوام ته‌ندروست باشیت و به‌خته‌وه‌ریته‌ بۆ هه‌میشه‌ .

به‌ژدارییه‌كه‌ت زۆر جوانه‌ وه بابه‌ته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكرد ،،
ڕاسته‌ هه‌مووكه‌س ناتوانێت بۆچونه‌ سلبێكان وه‌ك ئیجابی
سه‌یربكات وه‌ پاشان ته‌عامولی له‌گه‌ڵ بكات .


*****-----*****-----*****

ده‌سته‌كانی تۆش خۆش كاك یادگار گیان ،،هاوڕم مه‌منون بۆ په‌یامت ،،
ئه‌خوازم هه‌میشه‌ دڵخۆش و ئاسوده‌ی ئاسوده‌بژیت له‌ژیانت .

وته‌كانی بیڕێزیشت زۆر جوانن وه‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ بابه‌ته‌كه‌م گه‌وره‌یی یه‌،،
فێربون به‌ به‌كارهێنانی وشه‌ سلبییه‌كان ته‌رككردنی ناڕه‌حه‌ته‌ بۆ كه‌سانێ
كه‌ نایانه‌وێت ،،ژون ویستن كاركردنه‌ بۆی نه‌ك قسه‌كردنی بێ كردار.


*****-----*****-----*****

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » نووسەرانی کوردژین بە گشتی
  •  » *:* ســــه‌رهـــه‌ڵــدانــی كــــه‌مـــووكــــورتـــی لـــه‌ قـــوتــابـــخــانـــه‌دا ... *:*


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net