.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پاککردنه‌وه‌ی دڵ به ئه‌وینێکی شاهانه
به‌راستی سه‌یرم دێ له‌پارچه گۆشتێک که‌به‌ده‌ست ئه‌گیرێ، هه‌رچه‌نده زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، به‌ڵام ئه‌وشته‌یه‌که‌سه‌ری سوڕماندووم، چۆن ئه‌توانێت به‌م بچوکیه‌یه‌وه ئه‌وهه‌موو گه‌وره‌ییه بنوێنێت، جگه له‌وشه‌ی سبحان الله، الحمد لله، الله أکبر هیچی ترناتوانێ قه‌ناعه‌تم پێ بکات.
خۆ ئه‌زانن که ئه‌وشته دڵه،سه‌یرم لێ‌دێ که ئه‌توانێ ئه‌و هه‌موو عیشقه هه‌ڵگرێ، سه‌رمسوڕماوه که ئه‌توانێ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو غه‌مه بگرێ، تێماوم که‌جگه له‌پیشه‌که‌ی خۆی که پیشه‌که‌شی له‌وانه سه‌رسوڕهێنه‌ر تره به‌گوستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه له‌رۆژێکدا!جگه‌له‌مه چۆن ئه‌توانێت ئه‌وهه‌موو کاره‌ی تر بکات؟؟؟.
به‌راستی ئێمه خراپ ئه‌بین گه‌ر له‌ناو خه‌رابات و کاولکاریا له‌گه‌ڵی بگوزه‌رێنین، ئایا دڵ باشه یاخراپ؟؟؟ گه‌ر نه‌شزانم ئه‌زانم گه‌ر من باش بم ئه‌وا ئه‌و باش ئه‌بێ به‌ڵام گه‌ر من خراپ بم ئه‌و چۆن ئه‌بێ؟؟؟ ئایا بێ ئه‌و ئه‌ژیم؟؟؟ جگه‌له‌وه‌ی زۆر شت هه‌یه که‌زۆر پێویستن به‌ڵام ئه‌توانم بێیان بژیم به‌ڵام بێ دڵ،نا ناتوانم... که‌چی هێشتا هه‌ر خراپم له‌گه‌ڵی، جارێک به‌چاوی دڵ سه‌یری کچێکم کرد، حه‌زه‌کانم وازیان نه‌هێنا تا ئه‌وینی ئه‌وم بۆهات، تاوای لێهات دڵی داگیر کردم، تاعاشقی بووم عاشقێکی شێت و گرتمه به‌ر ڕێیه‌کی هه‌ڵه، جا دڵ چی بکات؟ ئای چه‌نده به‌هێزه!، چۆن ئه‌توانێ به‌رگه‌ی ناخۆشترین له‌گه‌وره‌ترین شت بکات که دابڕانه؟ ئای! به‌راستی به‌هێزی به‌شکاویش هه‌رده‌سه‌ڵات داری وڵآتی گیانی...
من که‌تۆم والێ کرد چی چاکت ئه‌کاته‌وه؟ ئایا ڕێگه چاره هه‌یه؟ تا چیتر پێت نه‌وترێت شکاو، چی چاکت ئه‌کاته‌وه تا له‌و شکانه رزگارتکه‌م؟ شوشه گه‌ر بشکێ ئه‌بێ بتێوێته‌وه ئینجا شێوه‌ی پێ دروست ئه‌کرێته‌وه، منیش ئه‌بێ بتوێنمه‌وه تابتوانم له‌شکان رزگارت که‌م، ئه‌بێ به‌کوڵانێک بت کوڵێنم تا ئه‌توێیته‌وه، ئه‌ویش پێ ویستی به‌سوتانه، به‌ڵام دڵه دڵنیابه له‌جاران جوانتر، خۆراگرتر، به‌خۆشی تر، به‌به‌رگری تر،به‌هێزتر، چاکسازیت بۆئه‌که‌م،ئایا چۆن؟ کام ڕێگا؟
له‌م تاریکیانه‌دا ته‌نها روناکیه‌ک به‌دی ئه‌که‌م، ئه‌چم بۆی تا ئاوێته‌ی بم... وه‌ته‌نها کلیلێک پێ ئه‌زانم تا ئه‌م قوفڵه‌ی پێ بکه‌مه‌وه، ئیتر دڵه ئه‌بێ به‌هێزبی به‌هێز...
به‌راستی بێ ئه‌و رووناکیه دڵ له‌ناو خه‌راباتا ره‌ش ئه‌بێ، ته‌نگ ئه‌بێ، تینووی خۆشی و ئاسووده‌یی ئه‌بێت، حه‌ز ئه‌کا بتوانێت له‌کانیاوی ئه‌وینێکی حه‌قی شاهانه‌دا بگوزه‌رێنێت تا هه‌رده‌م گه‌ش بێت...
خوایه‌گیان زۆر لێت دوور بووم، زۆر بێ فه‌رمانیم کردی که‌هه‌رگیز شیاوی لێ خۆش بوون و میهرت نه‌بووم، که‌چی خالقم تۆ به‌سیفه‌ته جوانه‌کانت هاتی و دڵمت ئاوه‌دان کرده‌وه، هاتی و سه‌راپای ژیانمت گۆڕی، له‌کاتێکا نه ئه‌زانی من کێم؟!،من بۆچیم؟،!،؟له‌کاتێکا نه‌م ئه‌زانی ئه‌وینی ڕاسته‌قینه چه‌نده خۆشیم پێ ئه‌دا، چه‌نده ئاسووده‌م ئه‌کا، چه‌نده دڵم به‌هێز ئه‌کا، ئه‌و دڵه‌ی به‌ئه‌وینێکی دونیایی تێر بوبێ هه‌رگیز له‌مانای ته‌واوی به‌خته‌وه‌ری تێ ناگات و نازانێت...هه‌رگیز له مانای ته‌واوی ئاسووده‌یی رۆح تێ ناگات،،، سوپاس خوایه‌گیان که له‌ناو ره‌قی دڵ و تاریکی دڵا روونکایمان پێ ئه‌به‌خشی و گه‌شانه‌وه‌مان پێ ئه‌ده‌یت...[/size]
[color=#3366FF]به‌ڵام ئه‌ی دڵ تۆ هه‌ر گه‌وره‌ی وا ئه‌بینم هه‌ڵگری ئه‌وینێکی پاکی و پڕی له‌خۆشی و به‌رگه‌ش ئه‌گری به‌و بچووکیه‌ی خۆته‌وه، نازانم هێزێ شاراوه‌ت له‌کوێیه؟؟؟ به‌ڵام گه‌وره‌یی فه‌خری کایینات به‌دیار ئه‌که‌وێت له‌دروستکراوه‌کانی. کاتێک خۆت ئه‌دۆزیته‌وه ئه‌وکات ئه‌زانی نوقمی چ خه‌اباتێک ببوویت، کاتێک هه‌ست به ئاسووده‌یی رۆح ئه‌که‌ی ئه‌و کات ئه‌زانی به‌خته‌وه‌ری راسته‌قینه چه‌نده شیرینه، کاتێک دڵت پڕ ئه‌بێت له‌ئه‌وینی خوا و ئه‌گه‌شێته‌وه پێی ئه‌وکات ئه‌زانی که‌چه‌نده وێڵی خراپه‌کاری ببوی و ئه‌وکات ئه‌زانی تۆ کێی تۆ بۆچیت، ئه‌وکات حه‌قیقه‌تی ژیانت بۆ ده‌رئه‌که‌وێ.خوایه تۆ جوانیت، ئه‌وینت جوانه، مه‌خلوقت جوانن، ژیانیش به‌ئه‌وینته‌وه هه‌ر جوانه، ئاسوده‌ییش سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌بێ هه‌ر جوانه، دوور له‌تۆ دڵ پڕ خه‌رابات و کاولکاریه، خۆشترین کاتی ژیان، پاککردنه‌وه‌ی دڵه به‌ئه‌وینی حه‌زره‌تی حه‌ق و به‌سه‌ر بردنی ژیانه له‌سایه‌یدا...
ئیتر دووره له شکان و سووتان و که‌وتنه به‌ر تیری گه‌رمی عیشقی دڵداری که‌زۆربه‌ی جار ژه‌هراویه...
به‌راستی پاکردنه‌وه‌ی دڵ به‌ئه‌وینی خوا پاککردنه‌وه‌ی دڵه به ئه‌وینێکی شاهانه.

خوایه‌گیان بمان بووره

خوایه‌گیان دڵمان بگه‌شێنه‌وه به‌ئه‌وینت و پێمانبده خۆشه‌ویستیت و خۆشتمان بووی ئه‌ی حه‌قترین زات...
کوردژیــــــــــــن هه‌ره باشترین
نوسینی: موسلیــــــــــــم
تایبه‌ت به: کوردژیـــــــــــــــــن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









نازانم چۆن ده‌ست خۆشیت لێ بكه‌م موسلم گیان
به‌ڕاستی ئافه‌رین بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه
ئاماژه‌كردنه به گه‌وره‌ترین به‌شی مرۆڤ به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه
هیوام سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیته

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه موسلم گیان بۆ ئاماده کلردنی ئه‌م باباته جوانه‌ت ئه‌زیزم،
وه‌کو کاکه مه‌ریوان ده‌ڵێت له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ت کردوه به جوانترین به‌شی مرۆڤ که خوای گه‌وه‌ره پێ به‌خشیوه،
هه‌رده‌م له خۆشی‌دا بیت ئه‌زیزم ، له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت له ژیاندا ،،
سه‌رکه‌وتوو بیت له کاره‌کانتدا،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت باوه‌نووری گیان
زۆر سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت براگیان
زۆر خۆشحاڵم که به‌دڵته هاوڕێ گیان
سوپاس منیش هه‌مان هیوامه بۆت براگیان
ئینشآءالله سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر ئه‌بیت له‌ژیان
**********************************
زۆر سوپاس کاکه یادگار گیان
سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت
سوپاس ئینشآءالله تۆش هه‌رله‌خۆشی دائه‌بیت
ده‌ستی تۆش خۆش بێت براگیان
ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بیت و هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت
***********************************
خۆشحاڵم که‌به‌دڵتان بووه و سووپاسی هه‌ستی جوانتان ئه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه