.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














وەک ئاشنایە لاتان لەم دوایانەدا بواری بازرگانی بەشێوەیەکی گەورە لە ئێڕاق و بە تایبەت لە کوردستاندا بوارێکی سەرەکییە. لە ئێستادا جگە لە بازرگانەکان زۆرێک لە کەسانی ناوداریش هەڵساون بە کاری بازرگانی. لەم دوایانەدا وەک دەبینین زۆرێک لە هونەرمەندان کار لە بەرەو پێشچوونی وڵاتەکەیان دەکەن. ماڵپەڕی چوارستار لە پەیوەندیەکی بە گۆرانی بێژ ”دیلمان دیۆ”ـوە، پێیڕاگەیاندین کە ئێستاکە دیلمان سەرقاڵی چەند کارێکی بازرگانییە، بۆ زێدەتر زانیاری لەمەڕ کارەکانی کاک دیلمان بەچەند پرسیارێک بەسەرمان کردەووە.
چوارستار: وەک ئاگادارین ئێستا بەڕێزتان گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی چەند کارێکی بازرگانی، دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەم کارانەت بدەیت؟
دیۆ:لەڕاستیدا گەڕانەوەی من بۆ زێدەکەم خەونی چەندین ساڵەم بووە، بەڵام ئەمجارە گەڕانەوەی من بە شێوەیەکی دیکەیە. گەڕاومەتەوە تاکوو پەرەی زیاتر بدەم بە بواری بازرگانی. من ئێستا لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیای ”Parfum and Make up/Fargrance and All Crems”گرێبەستم نووسیوە بە مەبەستی کردنەوەی لقێکی گەورە لە کوردستان. ئەمەش بۆ جاری یەکەمە کە بەشێوەیەکی سەرەکەی ئەم شێوەیە بازرگانییە بکرێت لە سەرتاسەری ئێراق ناوچەکەدا.
چوارستار: دەکرێت ناوی هەندێک لەو کۆمپانیانە بهێنیت کە تۆ گرێبەستت لەگەڵ کردوون؟
دیۆ:بەڵێ، بەپێی ئەوەی من چەندین ساڵە لە هەندەران کاری من لەم بوارەدا بووەو شارەزاییەکی باشیم لە بوارەکەدا هەیە، توانیومە پەیوەندیەکی پتەو لە نێوانماندا هەبێت، سەبارەت بە کۆمپانیاکان من گرێبەستم لەگەڵ زۆرینەی کۆمپانیا بەناوبانگەکان کردووە کە ئەم کۆمپانیانە بۆ جاری یەکەمە کارێکی هاوشێوەی ئەمە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. تێکڕای کاڵاکان خۆی لە دوو کلاس دەگرێت. ئەمەش ناوی ئەو کۆمپانیایانەن کە گرێبەستم لەگەڵیاندا کردووە:
کلاسی یەکەم:
Guerlain, Dior, Chanel, Lancome, Clarins, YSL, Kanibo, CK, D & G, Biothem, Hugo, Boss, Cucci, Burberry, Escada, Giorgio Armani, Versace, Kenzo, Jean Paul, Poloو Perada.
کلاسی دووەم:
Loreal, Niva, La Peria, Amor Amor ,The Body shop
چوارستار: پێت وانیە کارێکی وا گەورە ڕێگە بە کاری هونەریت بگرێت و نەتوانی بەردەوامبیت لەسەر کاری هونەریت؟
دیۆ:هەوڵدان و تێکۆشانی من لەم ڕێگەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزکردنی بواری هونەری من. واتا لەم ڕێگەیەوە دەتوانم هونەرەکەم بەڕێوە بەرم لەڕووی ماددیەوە.
چوارستار: وەک ئاگادارین ئێستاکە سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبوومێکی نوێیت، دەکرێت کەمێک لەسەر ئەلبوومەکەت بدوێیت؟
دیۆ:بەڵێ، ئەلبوومە نوێیەکەم ئەرکێکی زۆرم لەگەڵیدا کێشاوە، چەندین ساڵە خەریکی کارکردنم تێیدا. زۆرینەی کارەکانی بەتەواو گەیشتووە. ئەلبوومەکەم بریتیە لە ٩ تراک و لە چەندین ستایلی جیاوازدا خۆی دەبینێتەوە، هەریەک لە شاعیران ”ئیسماعیل خورماڵی، هەردی نوری و هێمن کارێزەیی”ئەرکیان لەگەڵدا کێشاوم لە ڕووری تێکستی گۆرانیەکانەوە وەهەروەها لە ڕووری موزیکیەوە هەریەک لە ”دلێر نامۆ، بڵند عەبدوڵڵا و حەسەن غەفوور”پشتگیری باشیان کردووم. هیواداریم لە داهاتوویەکی نزیکدا بێتە گوێی ئاشقانی هونەری گۆرانی کوردی.
ئیمه ش وه ک ناوه ندی ڕاگه یاندنی چوار ستار هیوای سه ر که وتن بۆ کاک دیلمان ده خوازین.
- ئامادەکردن: هێڤی نوری
4ستار

لهسهر هێڵ نییه