.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















محمود وائل-ى ته‌مه‌ن یانزه ساڵان خه‌ڵكى میسر، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا شاره‌زایى خۆى له‌بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كانه‌وه ڕاگه‌یاند.
ئه‌و منداڵه زانیارییه‌كى ته‌واوى هه‌یه له بوارى وێب دیزایندا، هه‌روه‌ها له بواره‌كانى تر‌ى ئینته‌رنێتدا كه به‌هۆیه‌وه بووه‌ته جێى سه‌رنجى هاورێو كه‌سوكاره‌كه‌ى خۆشى، ئه‌و منداڵه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى سیسكۆیه بۆ ئاستى ده‌ستپێكه‌ران، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى مایكرۆسۆفته‌وه باوه‌ڕپێكراوه.
ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت به‌هۆى شاره‌زایی ئه‌و منداڵه‌وه‌یه له به‌كارهێنانى به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیاكه، كه هه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ ببێته كه‌سێكى شاره‌زا له بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كاندا به‌ده‌ستى ده‌هێنێت، له‌بارى ئاسایی دا ئه‌و ئه‌زمونه دوو سه‌عاتى پێده‌چێ، به‌ڵام ئه‌و منداڵه به 12 ده‌قیقه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه.
محمود وائل ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئاماده‌یه له‌سه‌ر ئاستى پرۆفێشناڵى سیسكۆ به‌شدارى ئه‌زمون بكات، چونكه تواناى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێتۆرك كار بكات، كه كه‌سێك ده‌بێته خاوه‌نى، ئه‌گه‌ر ئه‌ندازیارى سیستم‌و نێتۆرك بێ.
محمود وتى: له خوا به‌زیادبێ توانیم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنمو ئه‌و بڕوانامانه‌ش به‌ده‌ستبهێنم، نه‌مده‌زانى له دواى بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تایى سیسكۆ بڕوانامه‌ى تر‌ى (سی سی بى) هه‌یه، خه‌ونى من بوو كه ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ش به‌ده‌ستبهێنم، مادام توانام هه‌یه بۆ كارى بۆ نه‌كه‌م.
ئه‌و بڕوانامانه‌ى كه محمود به‌ده‌ستیهێناوه، ده‌یكاته بچوكترین شاره‌زاى ئینته‌رنێت له جیهاندا، به‌شاره‌زایى خۆى گه‌یشته ئاستى رێكخراو‌و زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، چه‌ندین په‌یمانگاى تایبه‌تیش له ئهمریكاو كه‌نه‌داو قه‌ته‌ر چانسى خوێندنیان پێداوه له وڵاته‌كانیان، به‌ڵام بریاریداوه له میسر بمێنێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پێم خۆشه له میسر بمێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵى تریش فێر بكه‌م، نامه‌وێ هه‌رخۆم ئه‌و شتانه بزانم ده‌مه‌وێ ئه‌وانیش فێر بكه‌م، پێم خۆشه فێریان بكه‌م چۆن كۆمپیوته‌ریان خۆش بوێ‌و كار بكه‌ن له‌گه‌ڵمدا، ده‌مه‌وێ وه‌ك هاوڕێیه‌ك یارمه‌تییان بده‌م.
خێزانى ئه‌و منداڵه رایانگه‌یاند: شاره‌زاییه‌كه‌ى له‌وكاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه توانى پرۆسه ژمێریارییه ئاڵۆزه‌كان حهلبكات، هاورێكانیشى به‌ناوى مسته‌ر كاكیولیتر بانگی ده‌كه‌ن له‌به‌ر تواناى له بوارى ژمێریاریدا، چه‌ندین بابهتیشى له‌وباره‌وه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه باوكى وتى: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موان سه‌رگه‌رمى كاركردنین، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌و گرنگى بداته ئاره‌زووه‌كانى منداڵه‌كه‌ى ده‌زانێ منداڵ باشترین شته له دنیادا.
ئه‌و منداڵه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه چه‌ند بروانامایهكى به‌ده‌ستهێناوه، له ئێستادا سه‌رگه‌رمى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه سه‌باره‌ت به‌زانستى كۆمپیوته‌ر تا بتوانێ ئاستى زانیارى خۆى زیاتر بكات وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و ركابهرییانهى له داهاتودا به‌ره‌و رووى ده‌بێته‌وه.
Kurdsat
له‌سه‌ر هێڵ نییه









باوكه كيان11سال والله هه ربزى به راستى زوووووور جوانه بابه ته كه ت ده سته كانت خوش بيت هاورئ كيان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








Sopas bo payamakat
xosh7alm ka badltbwa
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاوڕئ گیان بۆ ئه‌م هه‌واڵه.به‌راستی سهیرهبهوتهمهنهبچوكهوه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor sopas kaka Ahmad geyan
xosh halm ka badlt bo
zor sopas bo tosh fanabon gean
xosh7al bom ka badlt bo
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن yaldz (2010-10-06 13:05:52)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش بێت یاڵدز بابه‌تێكی جوانه سه‌ركه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








Zor xosh halm ka badlt bo babataka
dastt xosh mando nabit
له‌سه‌ر هێڵ نییه