❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "مۆبایله‌شیعر" په‌سه‌ندترین نامیلكه‌ی‌ گه‌نجانه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-08 09:16:27

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

"مۆبایله‌شیعر" په‌سه‌ندترین نامیلكه‌ی‌ گه‌نجانه‌

ئا: فه‌رمان خێڵانی‌


به‌پێی‌ وته‌ی‌ كتێبفرۆشان‌و گۆڤارو رۆژنامه‌ فرۆشان، له‌ئێستادا خوێندنه‌وه‌ له‌قه‌یراندایه‌و باس له‌چه‌ند هۆكارێكیش ده‌كه‌ن بۆ دروستبوونی‌ ئه‌م قه‌یرانه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ به‌رهه‌می‌ كات به‌سه‌ربردن جێگه‌ی کتێبی‌ فیكری‌‌و ئه‌ده‌بی‌‌و کاری جدی گرتۆته‌وه‌، نمونه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌هێننه‌وه‌و ده‌ڵێن "مۆبایله‌شیعر چه‌ندینجار چاپده‌كرێته‌وه‌و هه‌ر چاپێكیش لانیكه‌م 5000 هه‌زار تیراژه‌كه‌یه‌تی‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌زۆری‌ خوێنه‌رانی‌ گه‌نجانن، له‌به‌رامبه‌ریشدا كتێبی‌ ئه‌ده‌بی‌‌و فیكری‌ ناوازه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ دووجار چاپده‌كرێته‌وه‌و تیراژه‌كه‌یشی‌ له‌1000هه‌زار دانه‌ تێناپه‌ڕێت".


زۆرێك له‌نوسه‌ران پێیانوایه‌ له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌، چاپكردنی‌ كتێبی‌ ناوازه‌ رووی‌ له‌كه‌می‌ كردوه‌ هه‌ر وه‌ك سه‌روه‌ر كه‌ریمی‌ نوسه‌ر ده‌ڵێت "ئێستا زیاتر مۆبایله‌شیعرو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ چاپده‌كرێن كه‌ چیرۆكی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و گێڕانه‌وه‌یه‌، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ كرچ‌و كاڵانه‌ش خزمه‌ت به‌ رۆشنبیری‌ كوردی‌ ناكات‌و خوێنه‌رێكی‌ كرچ‌وكاڵی‌ بۆ به‌رهه‌م هێناوین"

نوسه‌ری‌ ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ هه‌ندێك به‌رهه‌می‌ باشیش چاپده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌ خوێنه‌ری جیدیش كه‌می‌ كردووه‌ وتی‌ "به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان خوێنه‌ری‌ كورد له‌كتێب‌و خوێندنه‌وه‌ تۆراون" هۆكاری‌ ئه‌وه‌ش، به‌بۆچونی‌ ئه‌و بۆ زۆری‌‌و بۆری‌ بڵاوكراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،"زۆرێك له‌و بڵاوكراوانه‌ شتی‌ جیدی‌‌و فیكری‌‌و ئه‌ده‌بییان تێدانیه‌، به‌ڵكو زۆرتر شتی‌ رۆتینی‌‌و بێمانایان تێدایه‌، جگه‌له‌وه‌ش له‌ئێستادا خوێندنه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌م‌و چاپكراوه‌كان ناكرێت‌و لایه‌نه‌ باش‌و خراپه‌كانی‌ به‌رهه‌مه‌كان دیاری ناكرێن".

خاوه‌ن كتێبخانه‌كانیش بۆچونی‌ خۆیان هه‌یه‌‌و ئه‌وانیش پێیانوایه‌، خوێندنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ جیدی‌و فیكری‌ روو له‌كه‌مییه‌، هه‌ر وه‌ك خاوه‌نی‌ كتێبخانه‌ی‌ ئاوات له‌شه‌قامی‌ پیره‌مێردی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت "خوێندنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌ جیدی‌و فیكری‌‌و ئه‌ده‌بییه‌كان له‌قه‌یراندایه‌، پێموایه‌ ئه‌م نه‌خوێنده‌وارییه‌ له‌ئێستادا وه‌ك مۆدێلی‌ لێهاتووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ هیچ هیوایه‌كیان نیه‌، نه‌ ئایدۆلۆژیایه‌ك هه‌یه‌ پابه‌ندبن پێوه‌ی‌، نه‌ هانده‌رێكی‌ حكومیش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانرێت ئه‌م جیله‌نوێیه‌ بكرێن به‌خوێنه‌ری‌ جیدی‌‌و باش".

خاوه‌نی‌ كتێبخانه‌ی‌ ئاوات، پێشكه‌وتنی‌ ته‌كنه‌لۆژیاو سه‌رقاڵبونی‌ گه‌نجان به‌ ئامێره‌كانی‌ وه‌ك مۆبایل‌و كۆمپیوته‌ر هتد..، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو به‌ هۆكارێكیتری‌ دروستنه‌بونی‌ خوێنه‌ری‌ جیدی‌ ده‌زانێ‌، هه‌روه‌ها مێژووی‌ خوێنه‌ره‌كان‌و ژیانی‌ ئاسایی‌ رۆژانه‌یان، به‌ هۆكارێكیتر ده‌زانێ‌‌و ده‌ڵێت "بۆ نموونه‌ گه‌نجێك براكه‌ی‌ ده‌بینێت چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ریكی‌ خوێندنه‌وه‌یه‌و هیچی‌ به‌هیچ نه‌كردووه‌و ئیتر ئه‌و گه‌نجه‌ش خوێندنه‌وه‌ی‌ له‌به‌رچاوده‌كه‌وێت‌و ناخوێنێته‌وه‌".


له‌درێژه‌ی‌ وته‌كانیدا خاوه‌نی‌ ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ند وه‌رگێڕێكی‌ باشمان هه‌یه‌، چه‌ند وه‌رگێڕێكی‌ خراپیشمان هه‌یه‌ كه‌ به‌رهه‌مه‌كان به‌زمان‌و تێگه‌یشتنێكی‌ كرچ‌وكاڵ وه‌رده‌گێڕن، ئه‌و ده‌ڵێت "گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت خۆی‌ رۆشنبیر بكات‌و بخوێنێته‌وه‌، ده‌بێت خۆی‌ فێری‌ زمانێكیتر بكات، به‌ڵام لای‌ ئێمه‌ پشتگوێخستنێكی‌ بێمانا هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌م كێشه‌یه‌ خوێندنگاكانیشی‌ گرتۆته‌وه‌، به‌ش به‌حاڵی‌ خۆم تا ئێستا كتێبم به‌ 3مامۆستا نه‌فرۆشتووه‌، ئیتر چۆن مامۆستایه‌ك ده‌توانێت كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر خوێندكاره‌كانی‌ دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بخوێننه‌وه‌!"

به‌پێی‌ وته‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ فرۆشیاری‌ بڵاوكراوه‌كانن به‌هه‌مان شێوه‌ ئاستی‌ خوێنه‌ر رووی‌ له‌كه‌می‌ كردوه‌، ئه‌حمه‌د شێخ عوسمان كه‌ له‌به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ سلێمانی‌ گۆڤارو رۆژنامه‌ ده‌فرۆشێت له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ خوێنه‌ری‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان روویان له‌كه‌مییه‌كی‌ به‌رچاو كردووه‌.

هاوكات زۆرێك له‌گه‌نجانی‌ ته‌مه‌ن 16 بۆ 20 ساڵ‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌ حه‌زیان هه‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ نییه‌و بگره‌ له‌گه‌ڵ‌ بینینی‌ "كتێب"دا تووشی‌ ژانه‌سه‌ر ده‌بن.

میرشاد كه‌ خوێندكارێكی‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و هیچ چێژێك له‌خوێندنه‌وه‌‌و وشه‌ نابینێت، به‌ڵكو ئه‌و مێشكی‌ له‌سه‌ر بینینی‌ وێنه‌ی‌ ره‌نگاوڕه‌نگی‌ ته‌له‌فزیۆن‌و ئینته‌رنێت‌و مۆبایل راهاتووه‌.

میرشاد وتی‌ "مه‌كته‌ب واتلێده‌كات كه‌ رقت له‌كتێب بێت، به‌تایبه‌تی‌ له‌دنیای‌ ئه‌مڕۆدا كه‌ پڕه‌ له‌ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیای‌ تازه‌‌و سه‌رنجڕاكێش".

ئه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ تاقه‌ شتێك سه‌رنجی‌ رابكێشێ‌‌و خۆی‌ پێوه‌ خه‌ریك بكات‌و بیخوێنێته‌وه‌، نامیلكه‌ی‌ مۆبایله‌شیعره‌، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پڕه‌ له‌قسه‌ی‌ خۆش‌و سوودی‌ هه‌یه‌ بۆ دڵداری‌‌و نامه‌گۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ كچان

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net