.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








به‌ڕێزێكی یه‌كجار زۆره‌وه به پێویستمانزانی كه سوپاسی بێ پایان به هه‌مو خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی كوردستان بگه‌یه‌نین، كه به په‌رۆشه‌وه به‌شداری غه‌م و په‌ژاره‌ی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌جه‌زا یان كردین كه ئه‌گه‌ر جوامێری و به‌وه‌فایی ئێوه نه‌بوایه ئه‌سه‌ری داخ و كۆسته‌كه‌ی لامان زۆر گهورهدهبو، ئه‌وه‌ی ته‌سه‌لای به دڵی ئێمه‌دا به ئه‌مه‌كی و دڵسۆزانه‌ی ئێوه بو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئاشكرابونی نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌تا ته‌واو بونی پرسه‌ی خوالێخۆشبو كه هه‌ر واشمان له‌ئێوه‌ی به‌رێز چاوه‌رێ ده‌كرد، بۆیه ئه‌گه‌ر چی له خه‌باتی گه‌له‌كه‌شماندا بهشداربوبین و قوربانیشمان دابێ ئه‌وا وه‌فاداریتان پێمان ده‌ڵێت ره‌نجتان به‌زایه نه‌چوه، به‌ڵكو ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان سورترمان ده‌كات له‌سه‌ر خزمه‌تكاری گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌ركات و ساتێك‌دا كه پێوستی به ئێمه بێت.
سوپاس و رێزمان بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان كردین له سلێمانی و دانیمارك و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وانه‌ی به ته‌له‌فۆن و نامه و ئیمه‌یڵ و بروسكه و هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه به دڵ به‌شداریان كردین، ئه‌وانه‌ی به‌شداربون له‌مه‌راسیمی به خاك سپاردن، ئه‌وانه‌ی به‌شداری پرسه‌ی دو رۆژه‌ی سلێمانی و سێهه‌م رۆژی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویستیان كردین،ئه‌وانه‌ی له پرسه‌ی وڵات و شاره‌كانی تردا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداربون، بۆ ئه‌وانه‌ی كه دوای پرسه‌ش هاوده‌م و هاو غهمانن.
سوپاس بۆ هه‌مو پارته سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراق و ئێران كه به‌گشتی له‌سه‌ركردایه‌تی تا ئه‌ندامانیان به‌شداری كردین، بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دام و ده‌زگاكانی به‌تایبه‌ت پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ، هه‌مو هونه‌رمه‌ندان و رێكخراوه هونه‌ریه‌كان له هه‌مو پارچه‌كانی كوردستان، رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كان، رێكخراوه حكومی و ناحكومیه‌كان، هه‌مو هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، رادیۆكان گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان، رۆژنامه‌نوسان، سایتهئهلكترۆنیهكان، هۆكاره‌كانی تری راگه‌یاندن.
به‌شداریتان به‌و ژماره زۆر و بێ شوماره له به‌خاك سپاردن و پرسه‌كاندا نیشانه‌ی دڵسۆزی و وه‌فاداریتانه بۆ شۆرشگێر و هونه‌رمه‌ندێك كه ته‌واوی ژیانی خۆی خێزانه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ته‌رخانكرد و سه‌بوری به دڵی ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێشمهرگهیهشدا.
به‌رێزان : چاكتر وایه بێ ناوهێنان سوپاسی هه‌موتان بكه‌ین ده‌نا ده‌بێ هه‌زاران ناو ریز بكه‌ین له‌و جوامێرانه‌ی شایه‌نی سوپاسی زۆرن بۆیه له‌بری جارێك هه‌زاران سوپاس بۆ هه‌موتان و پێتان ده‌ڵێین منه‌تبار و قه‌رزارتان كردین كه هه‌رگیز بۆمان جوبران ناكرێته‌وه مه‌گه‌ر ته‌نها خوا به‌گه‌وره‌یی خۆی ئه‌جرو پیاوه‌تیتان بداته‌وه، چه‌ندیش هه‌وڵبده‌ین ناتوانین وه‌ك خۆی گوزارشت له خۆشه‌ویستیمان بۆ ئێوه‌ی به‌رێز بكه‌ین ته‌نها بیرخستنهوهیهكیش ئاسودهترمان ده‌كات كه ئه‌ویش گوزارشهكانی خۆتان كه پێمان ده‌ڵێن حه‌مه‌جه‌زا ته‌نها موڵكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی ئێوه نه‌بوه به‌ڵكو موڵكی نه‌ته‌وه‌ی كورده، كوری هه‌مومان بوه و بۆ هه‌مومان ژیا‌و بۆ هه‌موشمان مرد، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی ئه‌ویش ئاسودهكهین و رۆحیانه‌تی هه‌ست به‌وه بكات كه قسوری له خزمه‌تكردنی ئێوه‌دا نهكردو ه ئه‌وا گه‌ردنی ئازا بكه‌ین و به چاوی رێزه‌وه له هونه‌ره‌كه‌ی و خه‌باتی ناو زیندانه‌كان و پێشمه‌رگایه‌تی بڕوانن له كۆتایی دا ته‌نها ڕێگه‌مان پێبده‌ن كه وه‌ك نمونه‌ی وه‌فاداری سوپاسی:
-سه‌رۆك كۆمار جه‌نابی مام جه‌لال كه ئه‌ركی تێچونی ته‌وای خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ئه‌ستۆگرت و بروسكه‌ی ماته‌مینی بۆ ناردین و نوێنه‌ری له پرسه‌كه‌دا به‌شداری كردین و چه‌پكه گوڵی خۆی به نوێنه‌ریدا بۆ سه‌ر مه‌زاری خوالێخۆش بو بۆ ناردین.
- سه‌رۆكی هه‌رێم كه به بروسكه‌ی ماته‌مینی به‌شداری كردین نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی كاك سیداد بارزانی برای نارده لای ئێمه له‌بری خۆی بۆ سه‌ره‌خۆشی و دانانی چه‌پكه گوڵ له‌سه‌ر مه‌زاری حه‌مه‌جه‌زا.
جارێكی تر سوپاس بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ڕێزی له تێكۆشه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌كانی گرت
بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ند
حه‌مه‌جه‌زای حاجی عه‌لی به‌گ
6/10/2010

له‌سه‌ر هێڵ نییه








Dasti tosh xosh
hiwadarim ama dwa xami am bna mala aziza bet
xwai gawra babahashti barin shadi bkat
له‌سه‌ر هێڵ نییه







zor supas azezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
