.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









مامۆستا و شانۆکاری بهتوانا : ئەحمەد سالار بۆ هونەرمەند حەمە جەزا دەنوسێت (( هەر زەمان ناوی کاک حەمە جەزا هات شەپۆلی جۆشو خرۆشی و بزواندنی سەرهەڵ دەدات، حەمە جەزا وەک هونەرمەندێکی ڕەسەن لەماوەیەکی زۆر کورتدا سنوری شارو ناوچەی بەزاندوو بووە شارێکی سەرانسەری، پاشان بووە هێماو دەنگی شۆڕشو پێشمەرگایەتیو کۆڵ نەدان.))
هەمیشە لەکۆششدا بووە بۆ یەکانگیریو هاوتابونەوەی سەرجەم بەهاو بایەخەکانی هونەری گۆرانیبێژیو بەتایبەتیش (( گونجاندن وتن و وشەو ئاواز)) کە سێ بنەمای سەرەکی هونەرەکەن لەتەک جوان رەچاوکردنی لایەنەکانی(( بیرو رونی و جوانکاری ))
ئەحمەد سالار ئەوەش دەڵێت: لەگەرانەوەی بۆ ئاوازە رەسەنەکان و هەڵبژاردنی شیعر و وشەی شیاوی گونجاو لەگەڵ ڕەچاوکردنێکی تەواوەتی توانای دەنگی.
تایبەتمەندییەکی ئەم هونەرمەندە ئەوەیە کە لەو رۆژەوەی هاتووەتە بواری هونەرەوە، رۆژ لەدوای رۆژ جەماوەری لەزیادبوندا بووە، لەگەڵ زیادبونی رێژەی جەماوەری بۆی، هەروەها بەپێچەوانەی ئەوانەی لەپڕدا لەبوارەکەدا قوت دەبنەوەو لەگەڵ ئەوەشدا دەبنە مایەی سەرنج راکێشان و تەحاو پێدا هەڵدان، بەڵام وەک دیاردەیەکی کاتی یان وەرزی لەپڕدا کپ و کڕ دەبن و نامێنن.
ناوەندى راگەیاندنى چوار ستار

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
