.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ڕۆژی (5)ی ئه‌م مانگه، ئه‌نسێنتۆس ئه‌كوكو، ئه‌و پیاوه‌ی كه 134 ژن و 160منداڵ و نزیكه‌ی 203 نه‌وه‌ی هه‌یه، له ته‌مه‌نی (93) ساڵیدا له كینیا كۆچی دواییكرد. ئه‌كوكو، كه خۆی به “پێشه‌نگی قوتابخانه‌ی فره‌ژنی له كینیا” داده‌نا و خۆی به‌وه هه‌ڵده‌كێشا كه ژنان داوای زه‌واجی لێده‌كه‌ن، ده‌ڵێن گوایه خه‌ونی ته‌مه‌نی خۆی به‌ده‌ستنه‌هێناوه له‌وه‌ی ژنی زیاتر بهێنێ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌كوكو بۆ یه‌كه‌مینجار له ساڵی 1939، له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا، ژنیهێناوه. ژنی یه‌كه‌می ناوی دینا بووه و دواهه‌میشیان ناوی جۆزفینه كه ساڵی 1992 له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا هێنای. له‌دوای دوازه‌واجه‌كه‌ی و به‌هۆی خراپبوونی ته‌ندروستی و تووشبوونی به نه‌خۆشی شه‌كره، ئه‌كوكو وازی له‌كاركردن هێنا، بێگومان به ناچاریش له ژنهێنان!
له‌دوای كۆچی دواییه‌كه‌شی، ته‌نها 46 ژنی له‌لا مابوونه‌وه، له‌گه‌ڵ 36 ژنی دیكه‌ی ته‌ڵاقدراو كه هه‌موویان هێشتا له‌ژیاندا ماون. مه‌سه‌له‌ی ژنه‌كانی ئه‌كوكو مشتومڕێكی زۆری له كینیا به‌دوای خۆیدا هێنا به‌تایبه‌تی كه له‌م وڵاته‌دا فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها بۆ كه‌مینه‌ی مسوڵمانان نه‌بێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌كوكو ژماره‌ی پێوانه‌یی له ژنهێنان له كینیا و سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ری ئه‌فریقادا شكاند.
به‌هۆی فراوانبوونی خێزانه‌كه‌شی، كه عه‌شیره‌تێكه بۆخۆی، ئه‌كوكو گوندێكی تایبه‌تی به‌ناوی كارونۆجۆ له پارێزگای نیانزا له خۆرئاوای كینیا دامه‌زراند. له ساڵی 1970دا، ئه‌كوكو دوو قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ منداڵ و نه‌وه‌كانی و كڵێسه‌یه‌كی تایبه‌تیشی دروستكرد.
ئه‌كوكو خاوه‌نی “ئیمپراتۆریه‌تی بنه‌ماڵه” بوو كه چه‌ندین پڕۆژه‌ی بچووكی به یارمه‌تی كوڕه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌برد. له‌باره‌ی سیاسه‌تیشه‌وه، گونده‌كه‌ی گرنگی خۆی له لای سیاسه‌تمه‌داره‌كاندا هه‌بوو له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه خۆماڵییه‌كاندا، چونكه ده‌نگه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌نگێكی به‌هێزیان هه‌بوو له مسۆگه‌ركردنی كورسییه‌ك له ئه‌نجومه‌نه‌كاندا.
sarbast
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








Aw hamo zhna ah mashalla hahaha
Dasta kant xosh sarkawt w barawam bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






سوباس بؤبةيامة جوانةكةت yaldz خان زؤر سةيرة ئةو هةموو زنة هةر جؤن فريا كةوتووة لةوانة لة ساليكدا 3 زني هينابي هههههههه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Goran mhamad (2010-10-09 17:44:34)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه