❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-09 14:30:37

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

*.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

جــــــۆره‌كـــــانـــــی خـــــۆشـــــه‌ویـــــســــتـــــی . . . لـــــه‌ بـــــونــــــدا

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3931d91b0b.jpg   

خۆشه‌ویستی ده‌ریایه‌كه‌ له‌ گشت شه‌پۆله‌كانیدا هاوارێكی پڕ ده‌نگ ئه‌هێنێته‌ بون ،،
ده‌ستپێكێكه‌ له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاودا چه‌ندان ڕێگای سپی بۆ ئاسوده‌یی ئه‌خوڵقێنێت ،،
شارێكه‌ جیا له‌گشت شاره‌كانی دی به‌رده‌وام موحیبه‌تی زیاتر ئه‌نه‌خشێنێت له‌گشت
كوچه‌ و شه‌قامه‌كانی ،،له‌ هه‌ر وه‌رزیكدا نۆته‌یه‌ك ئه‌نوسیو به‌ گشت ئاله‌ته‌كان لێی ئه‌دات ،،
ئاسمانێكه‌ هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ساماڵه‌ و دووره‌ له‌ لێڵی .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-293c7bea4c.gif

هه‌ر توێرێك سه‌باره‌ت به‌ خۆشه‌ویستی پێویسته‌ به‌ توێرێك سه‌باره‌ت به‌ خودی گشت
مرۆڤه‌كان ده‌ستپێبكات ،، خوشه‌ویستی له‌گه‌ڵ گشت ژیانی مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام بونی هه‌یه
‌ وه‌ به‌رده‌وام وێنای جوان ئه‌نه‌خشێنن له‌ سپێتی نیشتمانێكی دی ،،
له‌هه‌ر كوێ له‌هه‌رجێگه‌یه‌ك ئه‌ڕوانی ته‌نها خۆشه‌ویستییه‌ بۆته‌ خور و ڕوناكی
زیاد و زیاتر ڕۆژانه‌ و ده‌قه‌ به‌ ده‌قه‌ و سات به‌سات ئه‌به‌خشێت ،،
ئه‌و لێڵییانه‌ی كه‌ ده‌مێكه‌ نابینان خۆشه‌ویستی دێت و كانییه‌ك له‌ڕونییا پێ ئه‌به‌خشێت.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-486bbfc398.gif

هه‌ریه‌كه‌ما ئه‌زانین كه‌ خۆشه‌ویستی جۆری هه‌یه‌ وه‌ شێوازی ته‌عامولكردنیان جیاوه‌زه‌
به‌ڵام هه‌مووشیان ئه‌گه‌نه‌وه‌ هه‌مان ڕوناكی په‌خشكراو كه‌ خۆشه‌ویستی یه‌ ،،،
ئێستا باس له‌ هه‌ندێك له‌ جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی ئه‌كه‌م به‌كورتی .


****************
*******


* خۆشه‌ویستی دایكانه‌ :

ئه‌مه‌ خۆشه‌ویستی یكه‌ ده‌ستپێكی نوێبونه‌وه‌و گه‌وره‌بون و په‌روه‌رده‌كردنی و دابین كردنی پێداویستییه‌كانی منداڵه‌ ،،
دایك به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی خۆی به‌ پاڵپشتی و پاراستن و گه‌شه‌كردنی منداڵه‌كه‌ی ئه‌سه‌لمێنی
وه‌ دایك بۆ هه‌میشه بۆ دووری منداڵه‌كه‌ی ئه‌ڕوانێت كه‌ئه‌مه‌ موحیبه‌تێكی زۆر بو منداڵه‌كه‌ له‌ژیانیدا ئه‌ڕوێنێ ،،
بونی هه‌ریه‌ك له‌ كوڕ و كچ بۆ دایك وه‌ك یه‌كه‌ بۆ موحیبه‌تێكی ڕاست و پڕ ئاسوده‌یی ،،،
نه‌ك جیاوازی كردن له‌نێوانیاندا و هه‌م ئازار بۆ خۆی دروستكا و به‌تایبه‌ت منداڵه‌كه‌ش كه‌ بریندارییه‌كه‌
منداڵه‌كه‌ به‌ ئازاره‌وه‌ گه‌وره‌ئه‌كا و دوای هه‌ست به بونی منداڵی ناكات زوو گه‌وره‌یی ئه‌ژی له‌گه‌ڵی ،،
لێره‌دا ئه‌مه‌ده‌ڵێم : خالق كاتێك فه‌رموویه‌تی به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایكایه‌ ،، ئه‌بێت دایكیش هه‌ستابێت
به‌به‌جێهێنانی ئه‌وئه‌ركانه‌ی كه‌ خالق لێی داوه‌اكردووه‌ نه‌ك ته‌نهاژیانێكی هیچ بۆ منداڵی بێت
و بشیه‌وێت به‌هه‌شت بۆ ئه‌وبێت ،،دایك ئه‌جری گرانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام بونیشی
بۆ هه‌ریه‌كه‌مان نوێبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌رده‌وامیمانه‌ ،،
بۆیه‌ زۆربه‌ی ڕا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی دایك گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی یه‌له‌دای خالق ...


( دایكان له‌ بونتان ئاسوده‌یی له‌ شارێك بژیه‌نن بۆ منداڵتان
ئه‌وه‌ ته‌نها ئێوه‌ن سه‌ره‌تاو كۆتای و جوانیی هه‌مووشتێكی مناڵه‌كه‌تی )


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c41543d847.jpg

* خۆشه‌ویستی خالق :

خۆشه‌ویستی یه‌كه‌ له‌ میهر و گشت جوانییه‌كه‌ن ،، به‌رده‌وام وتنێك نی یه‌ بۆ بونمان كه‌ بۆته‌ ئاسوده‌یی هه‌ریه‌كمان
ئه‌گه‌ر ڕاستی له‌ ناخماندا په‌روه‌رده‌كرابێت و خودی خۆمان گشت جوانییه‌كانمان تێدا نه‌خشاندبێت ،،
ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ جیایه‌ له‌ گشت خۆشه‌ویستی یه‌كانی تر له‌لای گشت مرۆڤه‌كان  ،،
وه‌ گه‌وره‌تره‌ چون له‌هه‌ر بچوكی ده‌نگێكمان خالق ملیونه‌ها ده‌نگی گه‌وره‌یی داوه‌پێمان ،،
ئێمه‌ چه‌ند لێی نزیك بینه‌وه‌ ئه‌و زیاد له‌ئێمه‌ لێمان نزیك ئه‌بێته‌وه وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمانه‌و جێمان ناهیلێت ،،
خالق خۆشه‌ویستی بۆ ئێمه‌ له‌وكاته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌م شتی بۆ خۆشگوزه‌رانی ئێمه‌ خوڵقاند وه‌ تا گه‌وره‌ترین
شتی كه‌ گه‌ر به‌رده‌وام سوجده‌بین بۆی هێشتا نه‌گه‌شتوینه‌ته‌ ده‌ستپێكێكیش له‌ سه‌ره‌تایه‌ك ،،
بۆیه‌ ده‌ڵێین خالق هه‌میشه‌ له‌ڵمان به‌ ته‌نها ساتێكیش ته‌نیامان مه‌كه‌ چون به‌ ته‌نیایمان له‌ دووری تۆ
له‌ نێو ده‌ریایه‌كداین كه‌ خنكاوین ،، له‌نێو بیابانێكداین بێ دڵۆپه‌ ئاوێك بۆ توینێتی شكاندنمان ،،
له‌نێو باخێكداین گه‌رده‌لولی دڕك گشت گیانمانی كردووه‌ به‌خوێن ،،
له‌نێو ده‌ستێكی داخراوین خاڵین له‌ گشت جوانییه‌ پڕین له‌ بێ ڕونی ...


(له‌هه‌ر كاتی له‌ هه‌ركوێیت هه‌رچی ئه‌كه‌یت ته‌نها خالق له‌بیر مه‌كه‌
چون ته‌نها ئه‌وه‌ له‌ گشت كه‌س زیاتر ئه‌زیزه‌ بۆت و لێت نزیكه‌ )


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e5741b912a.jpg

خۆشه‌ویستی هاوڕێیانه‌ :

ئه‌مه‌ش خۆشه‌ویستییه‌كه‌ وه‌ك پیویست مامه‌ڵه‌ی جیاوازی خۆی هه‌یه‌ ،، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ندان هه‌نگاو ده‌سپێكن
بۆ گه‌وره‌كردن و ه‌رده‌وامی پێدانی ،، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا بۆ یه‌كتر ناسین له‌به‌ر خالق خۆشه‌ویستییان
دروست ئه‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی پێ ئه‌ده‌ن ،،له‌گشت خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كدا
وه‌ك هاوبه‌شی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیه‌تی و جێی ناهێڵێت ،، له‌گشت ئاره‌زووه‌كانی یه‌كدا دونیایه‌كی دی له‌ بون ئه‌هێننه‌ بون ،،
به‌رده‌وام پاكێتی ه‌ستپێكی بچوكترین كاریانه‌ تا گه‌وره‌ترین ،، له‌ گشت وتنه‌كانیاندا
ڕاستی گشت جوانییه‌كانیان گه‌وره‌ترئه‌كات ،، وه‌فایان بۆیه‌ك له‌ كردنی كاره‌كانیاندایه‌ بۆ یه‌ك،
به‌ڵام نه‌ك به‌ قسه‌ به‌ڵكوبه‌كردار ،، له‌ئامانجه‌كانی یه‌كدا بونی ئه‌وی دیان ئه‌بنرێت چون تێكه‌ڵبوون بونی هه‌یه
‌ وه‌ دڵخۆشن به‌ بونیان بۆ پێكه‌وه‌یی ،، گه‌ر كاتێ بۆچونێكی خراپ بێته‌ بون له‌ گشت خراپییه‌كان باشییه‌ك ئه‌هێننه‌ بون ،،
به‌رده‌وام زانیاری بۆیه‌كدی به‌خشئه‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی له‌ ئاستی یه‌كدا نۆعێ له‌ڕق و ناخۆشی هه‌بێ ،،
له‌ خه‌نده‌كانی یه‌كدا گه‌شبینی بۆ به‌رده‌وامییان ئه‌بینرێت ،، له‌ فرمێسكه‌كانیشیاندا په‌یوه‌ست بونی زیاتر ...


‌( هاوڕێیه‌تیت له‌ به‌ر خالق بێنه‌ وجود تا كۆتاتان بونی نه‌بی
ده‌ستی هاوڕێكه‌ت بگره‌، له‌گه‌ڵی به‌ له‌ هه‌مووكات بێ ئازار )


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-dc67e5f683.jpg

خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ و كچ :

له‌هه‌ر ده‌ستپێكێكی ناسیندا بینینێك له‌ نزیكی ئه‌بیته‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ هه‌نگاونانیان پێكه‌وه‌ ،،
خۆشه‌ویستی یه‌كه‌ ئه‌میش جیاواره‌ له‌ جۆره‌كانی تر ، چون ئه‌نجامی پێكه‌وه‌یی یه‌و ژیانێكی نوێی
  ته‌مه‌نی هه‌ردووكیانه‌ ،، به‌رده‌وام هه‌ڵئه‌ده‌ن بۆ له‌یه‌ك گه‌یشتنیان له‌یه‌ك تا هه‌ڵه‌یه‌ ڕونه‌دات ،،
ڕاستگۆیی له‌قسه‌كانیاندا و له‌ كرداره‌كانیاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌و ئه‌بینرێت ،، خۆشه‌ویستی یه‌كه
‌ له‌ گشت ڕه‌شبینییه‌كان گه‌شبینی بێ سنور  ئه‌خولقێنن ،، له‌هه‌ر چاوداخستنێكیاندا ئاسوده‌ییه‌ك
له‌ خه‌یاڵی یه‌كدی دا ئه‌نه‌خشێنن ،، له‌ گشت فڕینه‌كاندا فڕینێك به‌ بێ باڵ ئه‌كه‌نه‌ سه‌فه‌ری دووری
و هه‌تاهه‌تاییان پێكه‌وه‌ ،، ده‌ست له‌نێو ده‌سته‌كانی یه‌ك موحیبه‌تیان له‌ ژێر سایه‌ی خالقدا ئه‌كه‌نه‌ باخیك
پڕ له‌ ڕیحانه‌ و گوڵی نه‌بینراوی ته‌مه‌نیان ،، له‌ هه‌ر گرفتێكدا توڕه‌یی ئه‌خه‌نه‌ نێو شاریك له‌ نه‌بونوو
بۆیه‌كدی باشییه‌كیان ئه‌هیننه‌ پیشه‌وه‌و ئه‌یكه‌نه‌ چاره‌سه‌ر،، له‌هه‌ركات له‌هه‌ر كوێ بن
له‌ هه‌رشاربن هه‌رچی بكه‌ن یه‌كیان بیره‌و له‌ نیو ناخی یه‌كدا ئاسوده‌ن ،،
له‌ گشت هه‌سته‌كانی یه‌كدا ئه‌ژین چ كات ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ خه‌یاڵیه‌تی
ئه‌میش له‌خه‌یاڵیه‌تی ،،موحیبه‌تێكه‌ پڕه‌ له‌ ڕاسته‌قینه‌ی پیكه‌وه‌یی ...


( ده‌ستی یه‌ك بگرن له‌نزیك ده‌ریایه‌ك ده‌ستپێكی پیكه‌وه‌یتان بنه‌خشێنن
ئه‌وه‌ی له‌ بونتانا ئاسوده‌تان ئه‌كات گه‌شبینیان و تێگه‌یشتن و مامه‌ڵه‌تانه‌ )


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6f3ff17df4.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-51703106ca.gif

* * * نـــــوســـــیــــنـــــی : ڤــــــــیـــــــان * * *
‌
* * * ڕۆحــــــیـــــكــــی دی بــــــۆ كــــــوردژیــــــن * * *
‌
* * * مــــــــافــــــــی پـــــــــارێــــــــزراوه‌ * * *

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-51703106ca.gif
‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Viyan (2010-10-09 14:32:24)

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-09 18:19:04

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

ده‌ستت خۆش بێت خاتوو ڤــــیـــــان خان بۆ ئاماده‌ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌
سه‌رکه‌وتوو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت له‌ کاره‌ جوانه‌کانتدا ،
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک له‌ ژیاندا به‌ خۆشه‌ویستیه‌کی ته‌ندروسته‌وه‌ بژین له‌ هه‌ر جۆرێکی خۆشه‌ویستی بێت گرینگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ نێو خۆشه‌ویستیه‌که‌دا پاکی و راستگۆی و وه‌فا و رێز بوونی هه‌بێت چون ئه‌وانه‌ له‌ بنه‌ماکانی بونی خۆشه‌ویستیه‌کی پاکن،،

دووباره‌ هیوام خۆشیته‌ له‌ ژیاندا
هه‌رده‌م ساغ و سه‌لامه‌ت بیت
له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت ،،،
کاتت شاد،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-09 18:46:03

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

داده‌ ڤیان گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ رێک و جوانه‌
خۆشه‌ویستی جوانترین شته‌ که‌ ناخ به‌ره‌و شادی ئه‌بات و رۆح ئاسوده‌ ئه‌کات
وه‌سف کردنی خۆشه‌ویستی ئاسان نیه‌ تا نه‌ی چێژیت
یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێ گیان بۆ بابه‌ته‌ هه‌ره‌ جوانه‌کانت
خوا سه‌رکه‌وتووت کا و ئێمه‌ بێبه‌ش نه‌که‌ی له‌بابه‌ته‌ به‌سووده‌کانت
بابه‌ته‌کانت تازه‌گه‌ری رۆحمان پێ ئه‌دات...
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

هاوڕێ گیان وه‌کو خۆشت ئاماژه‌ت پێ داوه‌ زۆربه‌ی ڕا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی دایك گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی یه‌له‌دای خالق ...
بۆیه‌ به‌رای من وا جوانتر بوو خۆشه‌ویستی خالقت پێش خستبا مه‌به‌ستم له‌نوسینه‌که‌یه‌.

به‌ڵام خۆشه‌ویستی کچ و کور زۆربه‌ی جار ناخۆشیه‌ گه‌ر له‌پێش هاوسه‌رگیری ده‌ست پێ بکات به‌ڵام دوای ئه‌وکات ئیتر وه‌کو خۆت باست کردووه‌ له‌لوتکه‌ی خۆشی ئه‌بن...
هیوای سه‌رکه‌وتن و دڵێکی پڕ له‌خۆشه‌ویستیت هه‌بێت  و ئاسووده‌ بیت
خوا پاداشتت بداته‌وه‌ بۆ بابه‌ته‌ به‌سووده‌ پڕ واتاکانت که‌ ماندووبوونێكی زۆتیان تیا دیاره‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-09 19:56:59

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

ده‌سته‌ کانت خۆش بێت ڤیان گیان بۆ ئاماده‌کرنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوان و قه‌شه‌نگه‌
سه‌ر که‌وتو بیت بۆ ئه‌م یانه‌ جوانه‌ هه‌میشه‌ نوێ خواز بیت بۆ ئه‌م گوڵانه‌

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-10 14:24:10

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

ده‌سته‌كانی تۆش خۆش كاك یادگار ،مه‌منون بۆ په‌یامت
خۆشحاڵم ،،زۆر مه‌منون بۆ وته‌كانت ،،
هیوام ئاسوده‌یت و به‌خته‌وه‌ریته‌ هه‌میشه

‌
******----******

ده‌سته‌كانی تۆش خۆش موسلیم گیان  ،، مه‌منون بۆ په‌یامت،،
هیوام سه‌ركه‌وتنته‌ هه‌میشه‌ ،،
به‌ڕێزم ئه‌وه‌ ته‌نها شێوازی دانانه‌ ئه‌ینا خۆشه‌ویستی خالق
له‌سه‌ره‌وه‌ی گشت خۆشه‌ویستییه‌كانه‌ كه‌س ئینكاری له‌وه‌ناكات
وه‌ به‌وه‌گۆڕانێكی وه‌ها ڕونادات ،،ده‌سته‌كانت خۆش .


******----******

ده‌سته‌كانی تۆش خۆش بڕوا گیان ،،خۆشحاڵم به‌په‌یامت ،،
ئه‌خوازم هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وت و ته‌مه‌ن درێژبیت .


******----******

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-10-10 14:59:51

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

خۆشه‌ویستی بێ هاوتایه‌ ئازارێکه‌ دوای نایات
عاشقێک نیه‌ باوه‌ر وێنه‌ی ئه‌و عشقه‌یی له‌ دڵ بایه



ده‌ست خۆش بێت ڤیان گیان بۆ ئاماده‌که‌ردنی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ خۆشه‌ویستی جوانترین هه‌سته‌
خالق به‌ مرۆڤ داوه‌ ئازیزم هیوای ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی پر گۆڵ ئه‌خوازم هه‌ر به‌رده‌وام بیت
باوانه‌که‌م

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-10-10 15:53:04

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

ده‌سته‌كانت خۆش بێت ڤیان گیان
بۆئه‌م بابه‌ته‌ به‌نرخه‌
به‌ڕاستی زۆر جوان لایه‌نه‌كانی خۆشه‌ویستیت ڕون كردۆته‌وه‌
به‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان و جۆره‌كانیه‌وه‌
هیوادارم هه‌میشه‌ ئاشنامان بكه‌یت
به‌و وشانه‌ی كه‌ ماناو واتاكانیانمان له‌بیركردووه‌
ئه‌خوازم به‌رده‌وام بیت و سه‌ركه‌وتوو بیت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-10-10 20:17:41

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

ده‌سته‌كانت خۆش فریشته‌ گیان ئه‌زیزم ،،خۆشحاڵم به‌په‌یامت ،،
ئه‌خوازم ته‌ندروست باش و خۆشحاڵبیت هه‌میشه‌ گیانه‌كه‌م .


******-------*******

ده‌سته‌كانی تۆش خۆش كاك مه‌ریوان گیان ،،مه‌منون بۆ په‌یامن ،،
هه‌‌میشه‌ سه‌ركه‌وت و ته‌مه‌ن دریژبیت اینشاءالله‌.


******-------*******

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-10-10 22:31:27

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPSafari

Re: *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

ده‌ستت خۆش گیانه‌که‌م بابه‌تێکی تا بڵێێ جوانه‌

به‌ڵام من ره‌خنه‌یه‌کم هه‌یه‌ ..

خۆشه‌ویستی بونی نیه‌ .. مه‌به‌ستم شتێک نیه‌ له‌ واقیعدا به‌ ناوی خۆشه‌ویستی .. چونکه‌ خۆشه‌ویستی ته‌نها هه‌ستی پێ ده‌کرێت .. ناتوانرێت ده‌ستی لێ بدرێت ..
خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بوایه‌ هه‌موومان ده‌مان توانی ده‌سکاری بکه‌ین ... هه‌موومان ده‌مان توانی به‌هیزی بکه‌ین یاخود لاوازی بکه‌ین ..!!
گه‌وره‌ فه‌یله‌سوفێک به‌ ناوی پارمنیدس بیر و رایه‌کی زۆر جوانی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ بوون ده‌ڵێت :
حاله‌تی بوون حاله‌تێکی به‌ش نه‌کراوی نه‌گۆراوه‌
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سه‌یری خۆشه‌ویستی بکه‌ین ده‌بینین نه‌ ده‌گۆرێت نه‌ به‌ش ده‌کرێت ... ئه‌گه‌ر بڵێیت به‌ش ده‌کرێت له‌ نێوان دوو که‌سدا ده‌ڵێم نا چونکه‌ خۆشه‌ویستی هه‌یه‌
تاک لایه‌نه‌یه‌ !!! .،، له‌وانه‌یه‌ خۆشه‌ویستی که‌سێک زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی تر !!!

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت هیوادارم به‌ وردی قسه‌کانم بخوێنیته‌وه‌ ... ئه‌مه‌ ته‌نها ره‌خنه‌یه‌که‌ ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌که‌ت هیوادارم دلتم نه‌یه‌شاندبێت

برات ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-10-11 16:50:11

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: *.*جــۆره‌كــانـی خـۆشـه‌ویـسـتـی ... لــه‌ بــونــدا *.*

ده‌سته‌كانت خۆش به‌ڕێز ڕێگا شیاو،،مه‌منون بۆ وته‌كانت وه‌ په‌یامت ،،
گیان من كه‌ ئه‌ڵێم بون مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نی یه‌ ببینرێت یا به‌رجه‌سته‌بێت ،
نا به‌ڵكو من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی واتایی بونی هه‌یه‌و
وه‌ به‌رده‌وام له‌ناخی گشت مرۆڤه‌كاندایه‌ بێ ئه‌وه‌ی ببینرێت ...
دووباره‌ ماندونه‌بیت ده‌سته‌كانت خۆش .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-aeb98a1a94.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net