.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1 2






بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعدة....
و بعد:
نوێژ كردن ڕاوەستانی موسڵمانە لە بەرامبەر خوای پەروەردگار و بەرز ڕاگرتنی بە سوجدە بۆ بردن و پاڕانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جوانترین گفتوگۆیە لەنێوان بەندەی موسڵمان و خوای پەروەردگار.
بەڵام بەداخەوە زۆربەی موسڵمانان بەتایبەت لاوان پێچەوانەی ئەم ئایەتە پیرۆزە بونەتەوە كە خواری پەروەردگار ئەفەرموێ: [يَا بَنِى آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] (سورة الأعراف:21)
زانایان سەبارەت بە [عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] ئەڵێن واتە: لە هەموو نوێژێكدا.
ئەگەر دیقەت بكەین ئەبینین زۆرێك لە لاوان كە ئیشێكی هەبێ یان فەرمانبەری فەرمانگەیەك بێ یان فێرخواز بێ بەیانی زوو هەڵدەسێ سەرقاڵی خۆ گۆڕین و خۆجوانكردنەوەیە، ڕەنگە چەن ڕەنگێك تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕەنگە هەڵبژێرێ لەگەڵ پێڵاوەكانی بگونجێ، ڕەنگە هێندە دوا بكەوێ فریای خواردنی نانی بەیانی نەكەوێ، هەموو ئەمانەیش لەپێناو چی ؟ لەپێناو ئەوەی خەڵكی نەڵێن بێ زەوقە، نازانێ جل لەبەر بكات، دواكەوتوە... هتد. لەولایشەوە ئاگای لەخۆی نیە كە بوەتە هۆی توڕەبوونی پەروەردگار. ڕەنگە بپرسن چۆن خۆ جوان كردنەوە ئەبێتە هۆی توڕەبونی پەروەردگار ؟ خۆ ئیسلام دینی پاك و خاوێنی و جوانیە ؟ ئەڵێم ڕاست ئەكەن، بەڵام ئاخۆ ئەو كاتانەش كە ئەبنە میوانی پەروەردگار و نوێژ ئەكەن بەهەمان شێوە خۆتان ئەڕازێننەوە ؟ نەخێر بەڵكو زۆرێك لەم ڕۆژگارە هەركە گەیشتە ماڵەوە جلەكانی دەرەوەی زوو ئەگۆڕێ لەترسی ئەوەی لەكاتی نوێژكردن ئوتوەكەی تێك نەچێ، لە بەرامبەردا جلێكی سادە لەبەر ئەكات كە تەنانەت شەرم ئەكات پێوەی بچێتە دەرەوە بۆ شت كڕین. باشە لەخۆت بپرسە خوای پەروەردگار شایستەیە لەكاتی ڕۆیشتن بۆ ماڵەكەی یان لەكاتی گفتوگۆ كردنت لەگەڵیا خۆت بڕازێنیتەوە، یان خۆ ڕازاندنەوە بۆ خەڵكی ؟
هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم موسڵمان واز لە خۆ جوانكردنەوە بهێنێت، بەڵكو هانیان ئەدەم بەردەوام جلی باش لەبەر بكەن و پاك و خاوێن بن بەڵام لە سنوری شەرعی خوا تێنەپەڕێ. كەچی بەداخەوە ئەو جل و بەرگەی زۆرێك لە موسڵمانان لە كاتی نوێژكردن لەبەری ئەكەن، شەرم ئەكەن پێوەی بچنە بازاڕ شەرم ئەكەن پێوەی بچنە شایی و ئاهەنگ و میوانی، شەرم ئەكەن پێوەی سەردانی هاوڕێكانیان بكەن، بەڵام شەرم ناكەن و لەئاست پەروەردگاریان بەو جلەوە ڕائەوەستن و ئەشیانەوێ پەروەردگار لێیان توڕەنەبێ، مەترسی دارترین جلیش لاوان گیرۆدەی بونە و لە نوێژ كردن لەبەری ئەكەن
جلی وەرزشی یە وەك (تراكسوت و فانیلەی یاری و شۆرت و سێ چارەك) كە زۆرێك لە زانایان نوێژكردن بەم جلانەوە بە بەتاڵ ئەزانن. ئەم جلانە چەند مەترسیەكیان هەیە لەسەر نوێژی موسڵمان:
1 ـ تراكسۆت و سێ چارەك دەبنە هۆی دەركەوتنی عەورەتی موسڵمان، هەربۆیە زانایانی هاوچەرخ تەنانەت مەرجیان داناوە بۆ نوێژ كردن بە پانتۆڵیشەوە كە دەبێ (فراوان بێ و لەسەروی قاپ دان بێ و كراسەكەش بدرێ بەسەریا لەترسی دەركەوتنی عەورەت) كەواتە حوكمی تراكسۆت قورسترە.
2 ـ هێمای تیپەكان لەسەر جلە وەرزشیەكان بە گشتی یان خاچە (صلیب) یان (وێنەی گیاندار)ە یان (ووشەی ناشیاو) وەك ووشەی (NIKE) كە زانایان ئەڵێن نوێژكردن پێوەی دروست نیە. هەموو جلە وەرزشیەكانیش هێمای (NIKE) یان پێوەیە
3 ـ جلە وەرزشیەكان یان ووشەی (NIKE)ی پێوەیە یان ئەم هێمایە (43) كە مەبەست پێی (NIKE) ە، (NIKE) یش واتە: خوای سەركەوتنی ڕۆمانەكان، ئەمەش هاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوای پەروەردگار، كەچی زۆرێك لەكاتی نوێژەكانیان لەبەری ئەكەن.
4 ـ نوێژكردن بە جلی وەرزشی بە بچوك ڕوانینە بۆ نوێژ و پێچەوانە كردنەوەی ئەم ئایەتەیە: [يَا بَنِى آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] (سورة الأعراف:21) كە فەرمانی داخوازی (أمر)ی تیایە.
5 ـ جلە وەرزشیەكان دەبنە هۆی سەرقاڵ كردنی چواردەور لە نوێژەكانیان چونكە ڕەنگە تۆ جلی یاریزانێك لەبەر بكەی هەموو ئەوانەی خۆشیان ئەوەێ و ئەوانەش ڕقیان لێیەتی بە ڕوانینیان بۆ ئەو جلە سەرقاڵ ئەبن و بیریان ئەكەوێتە لای ئەو یاریزانە و نوێژەكانیان بە ناتەواوی و كەم و كوڕیەوە ئەنجام ئەدەن، چونكە بیریان لای فانیلەی ئەو یاریزانەیە كە تۆ لەبەرت كردوە، لەم حاڵەتەشدا تۆ هۆكاری ئەو تاوانەی.
هەروەها سەبارەت بە جلی وەرزشی زانای پایەبەرز [ صالح بن فوزان الفوزان ] لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بەو كەسانەی جلی وەرزشی لەبەر ئەكەن فەرمووی: موسڵمان بۆی نیە ئەو جۆرە جلانە لەبەر بكات كە وێنەی گیانداری پێوە بێت. وە ئەگەر ئەو وێنانە تایبەت بێت بە بێ باوەڕانەوە ئەوا كارەكە ترسناكتر و توند ترە چونكە بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستیان. ئاشكرایشە خاچ (صلیب) و (NIKE) تایبەتە بە بێ باوەڕانەوە.
هەروەها سەبارەت بەم جلانە لیژنەی هەمیشەیی فەتوا دان ئەڵێن: نابێت بە جلێكەوە نوێژ بكرێت كە وێنەی گیاندار (مرۆڤ و ئاژەڵ و پەلەوەر) ی پێوە بێ، وەنابێ لە كاتەكانی تریش لەبەر بكرێت.
ئەگەر دیقەتی جلی یانە وەرزشیەكانی تۆپی پێ بدەی دەبینیت زۆرێكیان وێنەی مرۆڤی پێوەیە وەك (یانەی ئەیاكس) یان وێنەی گیاندار وەك (یانەی رۆما)... هتد.
كەواتە ئەگەر وێنەی گیاندار و ناوی یاریزان ڕێگە پێنەدراو بێت ئەوا وێنەی خاچ مەترسیدارترە، هەر لەم بارەیەوە لە بوخاری هاتووە لە پێغەمبەری خواوە ئەگێڕنەوە كەوا: لم يكن يترك في بيته شيئا فيه تصاليب إلا نقضه والتصليب صور الصليب، غاية المرام / 142 (التصلیب واتە وێنەی خاچ)
[هەروەها تراكسۆتەكان 3 مەترسی گەورەی تیایە] :
یەكەم / ئاشكرایە تراكسۆتەكان زۆر تەسكن: ئەمەش لەكاتی نوێژ و لە ركوع و سجودەكاندا ئەبێتە هۆی دەركەوتنی عەورەت، ئاشكرایشە یەكێك لە مەرجەكانی نوێژی وەرگیراو ئەوەیە خاوەنەكەی خۆی بپارێزێ لە دەركەوتنی عەورەتی، بۆیە ناچار كاكی نوێژگەر لەبەر تەسكی تراكسۆتەكەی و لەترسی دەركەوتنی عەورەتی سجودو ركوعەكانی تەواو ناكات بەمەش تاوانبار ئەبێ و خوای پەروەردگار سەیری نوێژەكەی ناكات هەروەك پێغەمبەری خوا ئەفەرموێت: [لا ينظر الله عز وجل إلى صلاة عبد لا يقيم صلبه بين ركوعها وسجودها ] .
هەروەها ئەم جۆرە كەسانە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە(دز) ناویان ئەبات. وەك ئەفەرموێ: دز ترین خەڵكی ئەوانەن كە دزی لە نوێژەكانیان ئەكەن. فەرمویان چۆن ئەی پێغەمبەری خوا ؟ فەرموی: نە ڕكوعی بە تەواوی دەكاو نە سجودی.
هەروەها ابو هریرە رضي الله عنه فەرمویەتی: كەسی وا هەیە شەست ساڵ نوێژ ئەكات كەچی تەنها نوێژێكی لێی وەرناگیرێ، پرسیان چۆن ؟ فەرموی: نەڕكوعی بەتەواوی دەكاو نەسجودی و نە وەستانی و نە خشوعی.
دووەم / تراكسۆتەكان شۆڕن و لە خواروی قاپدانی كاكی نوێژگەرەوەن، بۆ ئەمەش خوای پەروەردگار بەڵێنی داوە بەو كەسانەی كە جلەكانیان لە خواروی قاپدانیانەوەیە كە سزایەكی سەختیان بدات هەروەك پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێت: [ ثَلَاثَةٌ لَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ "... الْمُسْبِلُ ] . واتە: سێ جۆر كەس هەن خوای پەروەردگار لە قیامەتدا نە قسەیان لەگەڵ ئەكات و نە سەیریان دەكات و نە لە تاوانیش پاكیان دەكاتەوە، وە سزایەكی سەختیشیان بۆ هەیە لەوانەش: كەسێك جلەكەی لە خواروی قاپ دانیەوە بێت.
سێ یەم / تراكسۆت لەو جۆرە جلانە نیە كە خوای پەروەردگار فەرمانی پێ كردوە لە نوێژەكانمان خۆمانی پێ بڕازێنینەوە وەك لەو ئایەتەی سەرەوە خستمانە ڕوی، كەچی كاكی نوێژگەر بە مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگار نوێژ ئەكات بەڵام لە لایەكی ترەوە سەرپێچی ئەو فەرمانەی پەروەردگار ئەكات كە فەرمانی پێ ئەكات بە جلێكی شایستەوە نوێژەكانی ئەنجام بدات. لێرەدا حەق وایە هەموو موسڵمانان لەخۆیان بپرسن ئاخۆ هیچ خاچ پەرست و بێباوەڕێك ئامادەیە لەكاتی نوێژ كردنی تایبەت بەخۆیان جلێك لەبەر بكات كە [لا إله إلا الله] ی پێوە بێت یان ناوی (الله) یان (محمد) یان وێنەی (كعبە) و(مزگەوت) یان هەر دروشمێك لە دروشمەكانی ئیسلامی پێوە بێت ؟؟
نەخێر لەبەری ناكەن بەڵكو بە هەموو هێز و توانایانەوە دژایەتی دروشمەكانی ئیسلام ئەكەن و هەوڵ ئەدەن لە پێش چاو خەڵكی چەواشەیان بكەن. كەواتە موسڵمانی بەڕێز ئاگەدار بە لە كاتی نوێژەكانت و لە كاتەكانی تریشت دروشمی بێباوەڕان لەبەر مەكە، مەهێڵە دروشمی دوژمنانی خوا لەسەر جلەكانت بێ، ئەگەر خوا و پێغەمبەرەكەیت خۆش ئەوێ لەكاتی نوێژەكانت ئاگات لە جلەكانت بێ. جلێك لەبەر بكە شایستەی ئەو زاتە بێ سوژدەی بۆ ئەبەی، جلێك لەبەر بكە وێنە و ناو و دروشمی بێ باوەڕانی پێوە نەبێ. پاشان خوای پەروەردگار ئەفەرموێ: [ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ ] (العنكبوت: 45)
واتە: بە ڕاستی نوێژ بەرهەڵستی مرۆڤە لە كاری خراپ و ناپەسەند و تاوان.
كەواتە كوا نوێژی كەسێك بەرهەڵستی ئەكات لە كاری خراپ و ناپەسەند و تاوان لەكاتێكدا نوێژ بە جلێكەوە بكات وێنە و دروشمی كافران و بێباوەڕان و دوژمنانی خوا و پێغەمبەرەكەی پێوە بێت ؟!! یان نوێژ بە جلێكەوە بكات عەورەتی دەربخاو ناشەرعی بێت.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
سه‌رچاوه سایتی : ba8.org
هه‌ندێ وێنه که نیشانه‌ی سه‌لیب و شه‌یتان .................... له‌سه‌ره
له‌سه‌ر درێسی یانه‌ی مانجسته‌ر یونایتد وێنه‌ی شه‌یتان هه‌یه
له‌سه‌ر درێسی یانه‌ی لیڤرپوول کۆمپانیای بیره و ئاره‌قه



له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ست خؤش بؤ ئه م زانياريه به سودانه خوداى كه وره باداشتت بداته وه سه ركه وتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش كاكه ONE بابه‌تێكی زۆربه‌سووده سوپاس بۆئه‌م زانیاریانهخوداپاداشتت بداته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet gyan bo am zanyary be suden xwa padshtat be xer bdatawa

له‌سه‌ر هێڵ نییه








مرۆڤی مسوڵمان هیچ پێویست ناكات خۆی به‌م جۆره شتانه خه‌ریك بكات ، وا دیاره ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه ئه‌وه نه‌بێت كه بیر له جله وه‌رزشیه‌كان بكه‌ینه‌وه ئاخۆ ڕێكلامی بیره‌ی له‌سه‌ره یان نه ، زۆر شتی گه‌ره‌تر هه‌یه بابه‌تی له‌سه‌ر بنووسی كاكی نووسه‌ر ، ئاشتیتان لێبێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





به‌ریزم ئه‌وه تۆ ده‌یلی دیاره لای تۆ زۆر ئاساییه !!!!!!!!
چۆن ئه‌وه کێشه نیه تۆ رێکلام بۆ بیره ده‌که‌ی ئه‌وه هیچ نیه !!!!!!!!!!!!!!!!
ئه‌گه‌ر به‌و جلانه نوێژ بکه‌ی نوێژهکهشت قبوڵ نه‌بی چۆن ده‌چیه به‌هه‌شت رۆنالدۆ یان میسی دهتبکا نا نا کاسیاس !!!!!!!!!!!!!!!
من ههرئهوهندم له‌لای خۆم پێده‌کری بۆ دینه‌که‌م که‌ی توانیم شتی گه‌وره‌ت بکه‌م ده‌یکه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بۆ وا به توره‌ییه‌وه قسه ئه‌كه‌ی مامه گیان !!
ئاده‌ی با بزانم به‌رێزت ئینگلیزیه‌كه‌ت باشه ئه‌وه بخوێنیه‌وه كه له‌سه‌ری نوسراوه رێكلامی بیره !!! بۆ مه‌گه‌ر ئێمه بیره ئه‌خۆینه‌وه تا ڕێكلامی بۆ بكه‌ین؟؟؟
من ئه‌و تیمهم خۆش ئه‌وێ بۆیه جله‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌كه‌م وه گرینگ ئه‌وه نیه چ رێكلامێكی له‌سه‌ر بێ !!! مه‌گه‌ر من خوا ناپه‌رستم به‌رێزم ؟!!
من میسی م خۆش ئه‌وێ چونكه یاری جوانه ... وه ئه‌مه شتێكی جودایه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ خودا ؟!!!
به‌رێزم له جیاتی ئه‌م بابه‌ته هه‌ندێك دوعات دانابه بۆ مسوڵمانانی غه‌ززه !!!
خودا یارمه‌تیت بدات
ئاشتیت لێبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ستتت خوش بیت خوا با داشتان بدا ته وه بببه ریزسوام تكا یه به شیوه یه كی جوانتر له كه ل ئه ندا مانی یا نه بجو لیوه و وا مه كه هه ستی كه سانی تر بریندا ربكه یت

[/]له‌سه‌ر هێڵ نییه








mn halam , aewa rastn .
ئه‌و كه‌سه بێ ئه‌قڵه كه رای جگه له خۆی هی كه‌سانی تر وه‌رناگرێ
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانتان خۆش بێت براینه موناقه‌شه شتێکی زۆر جوانه به‌ڵام گه‌ر ڕێزی تیا بمێنێت
کاکه سوامی برام ئه‌وه‌نده‌ی ناوێ بۆ له‌سه‌ر ئه‌مشته هه‌ستی یه‌کتر و موناقه‌شه‌ی ناخۆشی له‌سه‌ر بکرێ
ته‌واو له‌شته‌کان بگه پاشان زۆر به‌شێوه‌یه‌کی جوان و رهخنهگرانانه قسه‌ی خۆت بکه
به‌ڕێز وه‌ن به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه تۆ بزانه کهبهڵگهکهی له‌جێی خۆیه‌تی یا نا
ئه‌و کات وه‌کو ره‌خنه‌گرێک رای په‌سه‌ندی خۆت ده‌ر ببڕه
براگیان هه‌موومان مرۆڤین، هه‌موومان به‌شدارین له‌وه‌ی مرۆڤین
که‌واته رای هه‌ریه‌کێکمان گرنگه، که‌واته ئه‌توانین ببین به‌زنجیره‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کان چاره‌بکرێن
نابێت هه‌مووکات بڕیاره‌کانمان له هه‌ستمانه‌وه بدرێ
بۆیه ره‌خنه‌ی لێبگره به‌ڵام به ره‌خنه‌گرانه
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست هه‌موومان براین.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سلاو به‌ریزان له‌یاساکانى یانه هاتووه که نابیت هه‌ستى یه‌ک برینار بکه‌ن له په‌یامه‌کان به‌ریزان ئیره شوینى شهر نییه
ئه‌و بابه‌ته‌ى ئه‌و به‌ریزه دایناوه زۆر زۆر راسته
پیویست ناکات به‌ریزتان به توندى په‌یام بنوسن ئیوه برا و خوشکى یه‌کن وه‌ک ئه‌ندامیکى ئه‌م یانه من قبولم نیه ئاوا له گه‌ل یه‌کا بدوین
ئیوه براى يه‌کن
عاجز نةبن ليم خوشكى بجوكتان رؤنياس


له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas bray barezm kaka muslim xoshawisty mny , rezm bo tebinyakat
dyara qsakany aw brindar kar nyn , mn bochuny xomm nusiwa , balam aw ba shewaky tr walamy dawatawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه
هەر باسێك دەوروژێنن با لەچوارچێوەی ڕێزدا بێت ..
نووسەر ئازادە لە نووسینی هەر بابەتێك..بەڵام ئەبێ بابەت سەرچاوە پەسەند بێت بخرێتە قاڵبی گفتوگۆوە
...
زۆربەمان ئەو فەرموودەی پێغەمبەر دەزانین(د.خ) :
((إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امرئ ما نوي))
سەرەتا و پێش هەموو شتێك لە کام فەرموودە و لەکام سورەتی قورئان باسی جۆرایەتی جل‌و بەرگ کراوە لە عیبادەتدا؟؟؟
من نازانم کەسانێك خۆیان بە کۆمەڵێ باسەوە خەریك دەکەن کە زۆر بێ مانایە (لەگەڵ ڕێزم) .
من کە دەچم بۆ مزگەوت بۆ نوێژ دەچم ناچم ڕیکلام بۆ بیرە یان بۆ هەر شتێكی تر بکەم .دوای ئەوەش عیبادەت کردارێكی ڕووحانییە نەوەك بەرجەستە
ئەگەر کەمێك لەڕاستی نزیك بینەوە جلوبەرگ بە شووشتن و مانەوەی کاڵ دەبێتەوە و تێك دەچێت کەواتە ئەمە ڕیکلامێکی کاتیی بوو !!!!
نە لەقورئان نە لەفەرموودەکانی پێغەمبەر(د.خ) خراپەی سەر جلوبەرگ کراوە مەبەستم جۆری جلوبەرگە تەنها باسی پۆشینی جلوبەرگ کراوە و چۆنیەتی دابەش بوونی (حەیا) بەسەریدا کە ٩ قسمی بۆ ئافرەتە و تەنها یەك قسمی بۆ پیاوە ..نە پێغەمبەر و نەهیچ سەحابەیەک (ر.خ) خۆیان بەم باسانەوە خەریک نەکردووە نەوەک لەبەر ئەوەی ئەو کاتە ریکلام نەبووە بەڵکو لەبەر ئەوەی باسێكی بێ بایەخە ..من نامەوێت زۆر لەسەر باسەکە بڕۆم
بۆیە تکایە هاوڕێیان باسێكی لەم جۆرە ئەوە ناهێنێت کەدڵی یەکتر زویر بکەن.
ڕێز و خۆشەویستی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas bo tebinyakat kaka brwa , har bzhyt
له‌سه‌ر هێڵ نییه








کاکه بڕوا گیان ده‌ست خۆش بۆ روونکردنه‌وه‌که‌ت...
به‌ڵام براگیان تێبینی:
* بڕیاری زانایان ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه که ئهجلانهی که له‌به‌رمان ئه‌بن له‌کاتی نوێژ کردنا نابێت نوسراوی خراپی له‌سه نووسرابێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ڕای زانایان وه‌ر ئه‌گرێ چونکه سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رمان ئه‌م شتانه نه‌بوون.
به‌ڵام هه‌رجوان نیه ئێمه به‌شتانێک بچینه به‌رده‌م په‌روه‌ردگار که ناوی خراپی له‌سه‌ر نوسرابێت، وه‌کو ناوی شه‌راب و شتی وا، چونکه ئه‌وکاته کاتی راوه‌ستانمان و په‌یوه‌ندیمانه له‌گه‌ڵ خوا، وه هاوڕێ گیان ئه‌و فه‌رمووده‌ی که تۆی خۆشه‌ویست داتناوه له‌سه‌ر ئه‌مشته په‌یڕه و ناکرێ به‌ڵکو ئه‌مه بۆ ئیخلاصیه، ئێمه که ئه‌چینه به‌رده‌می زاتی پاکی خوا با به‌شێوه‌یه‌ک بچین که رێکین تا ڕێکترین. چونکه ئه‌و کاته کاتێکی تایبه‌ته...
ڕێز خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه و بۆ رایهکانتان ته‌نها ویستم روونکردنه‌وه بده‌م
سه‌رکه‌وتوو بن هه‌میشه...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
لەگەڵ ڕێز...بەڵام لە زۆر شوێنی تریش وتوومە : من باوەڕم بە قورئانە بە پلە یەک پاشان فەرموودەکانی پێغەمبەر ..هەر شتێك لە قورئان و فەرموودەکان باس نەکرابێت من باوەڕم پێ نییە.
ئەم جلە ناپاڕێتەوە ئەزیزان تۆی ئەپاڕێیتەوە تۆی عیبادەت ئەکەی ...من زۆر تێکەڵ بەو باسانە نابم بەڵام کۆمەڵێ بابەت هەیە زۆر بە ئاڕاستەیەکی هەڵە دەڕوات ..ئێستا بابەتێك لەسەر ڕوونکردنەوەی بنچینەکانی ئایینی ئیسلام و بەڵگەکانی قورئان زۆر زۆر بەسوودترە .
دنیایەك ڕێز
له‌سه‌ر هێڵ نییه









توخوا با ريز له و ئايينه بيرؤزه بكرين ئيمه ى موسولمان به يه كه وه جوانين كه ريز له يه كتر بكرين و هه ستى يه كتر بريندار نه كه ين.
بيكومان منيش %1000 له كه ل قسه كانى به ريز one كيان ئه كه م جونكه هه موو كه سيك ئه زانيت ئه م جلانه حرامه له به رى بكه يت انجا نه ك بئ بجيته مزكه وت‌و شوينى كشتى,من ئه و بابه ته 7سال بيش ئيستا زانيوم كه ئه و دريسانه حرامن به لئ حرامه.هيوادارم نه بيته هؤى حاله تىكفرى و زياده قسه كردن.له سه ر ئه م بابه ته.انشالله له يه كتر تيكه يشتوين و.ئيمه به يه كه وه جوانين suaamكيان به ريز مرؤف سه ربه سته جى ئه كات و جى ناكات به لام هاورييان نه سيحه تيان كردووى تؤش به قسه يان بكه.جونكه بروابكه قسه كانيان هه مووى له جيكاى خؤيه تى.تؤش ليبورده به يعنى جى ئه بيت ئه كه ر بليى من هه له م ليم ببورن.
هيوام وايه به قسه كانم دلكران نه بيت به خوا به خوا بر به دل حه ز ئه كه م كه سيك نه سيحه تيكم بكات بليت دلدار تؤ ئه م شته ت هه له يه.بزانم توره ئه بم به لام من وا هه ست ئه كه م به قسه كانى ئيمه دلكرانيت.
هيوادارم به قسه ى ئه ندامان بكه يت.قسه ى هه موو يان جوانن له جيكاى خويه تى.
هيوام وايه نه ك له قسه كانى من به لكو له قسه ى هيج ئه نداميك توره نه بيت باشه.سوباست ئه كه م


له‌سه‌ر هێڵ نییه








hhhhhhhhhh sayra , agar jly yanayak labar bkay 7arama , balam 7aram nya gwe la gorany zakaria rabgry lasar bira... zor supas kaka dldar
له‌سه‌ر هێڵ نییه









هههههههههههههههههه كاكه كيان تؤ له مه به ستى به يامى هيج كاميك له و ئه ندامانه نه كه يشتى
سوباس به قوربان به لام ئيمه له مه به ستى تؤ تيكه يشتين.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








hhhhhhhhh wa dyara
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1 2
