.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بــــــــــــــــــوون
په‌روه‌ردگارمان هه‌موو شتێکی دروست کردووه، ژیانی به ههرزیندهوهرێک داوه، مرۆڤیش له‌نێو هه‌موویاندا له‌باشترین شێوه خه‌لق کراوه، به‌هاتنه دونیای هه‌ر یه‌کێکمان بوونمان ده‌ست پێ ئه‌کات، به‌ڵام ئایا ژیان و بوون هه‌مان شتن ئایا ژیان بوونه وه بوون ژیان یا جیاوازن؟؟؟
که‌سانێک هه‌ن گله‌یی ئه‌که‌ن له‌ژیانیان له‌بوونیان و، زۆریان پێ ناخۆشه که‌هه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ژیرانه‌یه؟؟؟ له‌وانه‌یه چه‌ندان هۆی هه‌بێت، به‌ڵام هۆی سه‌ره‌کی سه‌یرکردنی ژیانه له‌یه‌ک دیده‌وه ئه‌ویش ئه‌و دیده‌ی که خۆی تیایدا ئه‌ژیێت،،، به‌مه‌ش ره‌شبین ئه‌بێت، به‌م ڕه‌ش بینیه‌ش بۆی هه‌یه به‌چاوێکی گوماناوی له‌شته‌کان بڕوانێت، که‌له‌و جۆره که‌سانه‌ش بپرسین ئه‌ڵێت: من ته‌نها ناخۆشیم دیوه...
ئێمه هه‌ین، که‌واته له‌بوون داین و له‌دونیا ئه‌ژین، به‌بوونی من ئه‌وترێت ژیانم به‌ژیانم ئه‌وترێت بوونم،،،که‌واته بۆگلهیی له‌ژیان و له‌بوونی خۆم بکه‌م؟؟؟ گه‌ر گله‌ییش بکه‌م ئه‌بێ سه‌ره‌تا له‌خۆمی بکه‌م، دیاره‌بۆ، چونکه من تائێشتا ونێکی نێو ژیان و بوونم، تائێستا نازانم من کێم، که‌واته بوون بۆمنه من تیایدا ئه‌ژیم به‌ڵام له‌قوڵایی ناخۆشی بوون ئه‌کرێ به‌هه‌وڵدان بگه‌مه هه‌رشتێک کهبمهوێ، گشت دیده جوانه‌کانی ژیان، ئێ که‌واته بوون ناتوانێ ناخۆشیم پێ بدا به‌ڵکو خۆمم که خۆم له‌ناو ناخۆشی بووندا ون کردووه، که ئێمه بڵێین بوون ناخۆشیم پێ ئه‌دا ئه‌ی خۆشی مانای چیه؟؟؟ خۆ بوون خۆشیمان پێ نادا به‌ڵکو خۆمانین خۆمان ئه‌گه‌یه‌نینه ئاسووده‌یی،،، بوون گه‌ر هه‌بێت ئه‌بێ ڕێگای هه‌بێت، که‌واته بوون بریتی نیه له‌یه‌ک ڕێگا، به‌ڵکو چه‌ندان ڕێگان که‌ئه‌توانین به بڕیاری دروست و ڕێی راست بگه‌ینه ئه‌وشته‌ی که ئه‌مانه‌وێ، هه‌مانه گله‌یی ئه‌کات له‌ژیان چونکه ئه‌ڵێت: ژیان به‌بێ داوای خۆم و رازی بوونی خۆم من گرتۆته خۆی!!! خوا ئێمه‌ی به‌دیهێناوه بوون و ژیانیشی به‌دیهێناوه، به‌ڵام له‌کاتێکا که ئێمه له‌دایک ئه‌بین ژیانمان و بوونمان ده‌ست پێ ئه‌کات، ئیتر بۆ خۆم بده‌م به‌ده‌سته‌وه، جادهستی کێ؟ ده‌ستی ناخۆشی له‌بوون، ئێمه کهتێناگهین بۆ وا بڕیار بده‌ین؟ گه‌ر ئێمه چه‌ند ناخۆشیه‌ک ببێنین و بڵێین ته‌واو ئیتر خۆمان به‌ده‌سته‌وه‌دا، خۆ ئێمه زۆر له‌وه به‌هێزترین که‌واته ژیان ناتوانێ بمکاته کۆیله‌ی ناخۆشی، ئێمه مرۆڤین چه‌ندان هێزی دژ یه‌ک له‌ناوماندا هه‌ن، به‌ڵام سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر خراپه‌کاندا و گه‌یشتن به باشه‌کان با هیوامان بێت.
ئه‌وه‌ی تێبینی لێ ئه‌کرێت بۆ ئه‌و که‌سانه نه‌بوونی خۆشه‌ویستیه بۆ گه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ی که له‌بووندا خۆشیمان پێ ئه‌ده‌ن...
ئایا بهخۆشهویستیمان بۆشتێک ئاسان نیه که‌پێی بگه‌ین؟؟؟ ئه‌مانه‌ش هه‌روا که‌واته با به خۆشه‌ویستی و هه‌وڵدان خۆمان بگه‌یه‌نین به‌ڕێگا خۆشه‌که‌ی بوون...[/color/] [size] 
[color=red][size=16]له‌کۆتاییا سه‌یری ئه‌م وتانه بابکهین،،، بانه‌ڵێین ئێمه گه‌ر ببین ده‌بێ به‌خۆشیه‌وه بژین، نا به‌ڵکو مامۆستا (ابن قیم الجوزیة) وتوویه‌تی:' ژیان وه‌ک گه‌شتێکه مرۆڤیش وه‌ک گه‌شتیار، کاتێک مرۆڤ خۆشی هه‌تا هه‌تا ئه‌کا که گه‌شته‌که‌ی ته‌واو بوو جگه له‌چه‌ند خۆشیه‌کی رۆحی که گه‌شتیار لهئیسراحهتی شه‌وانه ئه‌یبینێت، کاتێک گه‌شتیار بارگه‌ی دائه‌نێت دیارنیه که که‌ی به‌ڕێ ئه‌که‌وێته‌وه به‌ڵکو ئه‌بێ هه‌مووکات ئاماده‌بێت بۆ به‌رده‌وامی گه‌شته‌که‌ی' مرۆڤیش وایه به‌ڵام گه‌شتی ئێمه هه‌موو ته‌مه‌نمانه له‌کاتێ له‌کاتی ئیسراحه‌تی گه‌شتیار خۆشیهکانمانه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌مان نه‌بێت له‌وه ئه‌بێت ئاماده‌ی هه‌ر ناخۆشیه‌ک بین که تاقی کردنه‌وه‌ی خوایین بۆمان خواش شتێک دانانێت له‌سه‌رمان مه‌گه‌ر توانای ئه‌ومان نه‌بێت.
بروسلی وتوویه‌تی:' گرنگ بوون نیه گرنگ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاکانی بوونه' .
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
کوردژیــــــــــــــــــــن هه‌ره‌باشترین
ئاماده‌کردنی: مــوسلـیــــــــــــم
تایبه‌ت به: کـوردژیــــــــــــــــــــــن
=+=+=+=+=+=+=+=+=+=+=+=+=+=
له‌سه‌ر هێڵ نییه
چونکه من تائێشتا ونێکی نێو ژیان و بوونم،
ده‌سته‌کانت خۆش بێت موسلیم گیان
بابه‌تێکی هه‌ر زۆر زۆر زۆر جوانه
کوردژین خاوه‌نی که‌سانی وه‌ک ئێوه بێت به پشتیوانی خوا هه‌ر به پێشه‌نگی ئه‌مێنێته‌وه،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه موسلیم گیان
سه‌ر که‌وتو بیت به‌قوربان هه‌میشه له خۆشی‌دا بیت
هه بمێنیت له‌گه‌ل زانیاره و شته جوانه‌کانت بۆ کوردژینی گول

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێیانی خۆشه‌ویست
سوپاس بۆ وشه جوانه‌کانتان
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
داده سۆزی گیان
کاکه بروای خۆشه‌ویست
خاتوو ڕۆنیاسی ئازیزمان
سوپاس بۆ هه‌ستی جوان و ناسکتان
خۆشحاڵم سوودمه‌ندبین و به‌دڵتان بێت
هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه موسلیم گیان بۆ ئاماده کردنی ئه‌م بابه‌ته جوانه،
ئه‌م بابه‌ته زیاتر له‌وه‌یه ئه‌بینم وه‌کو هاندانێکه بۆ رۆهی مرۆڤایه‌تی که له‌م ژیانه‌دا بوونی هه‌یه
بابه‌ته‌که‌ت تابڵێ جوان و پر له مانایه هیوا به‌خشه به‌و که‌سانه‌ی که بێ ئومێد بوونه له ژیان ،
به‌ڵام باوه‌رکه کاکه موسلیم گیان هه‌موو کات ئه‌مه ئه‌ڵێم هه‌ر دهشیلێمهوه
(( بوونی مرۆڤ وه‌کو مرۆڤ!! له بوونی نیشتیمانێکی یاساییدا ده‌بینمه‌وه نه‌ک له نیشتیمانێک که یاسا بۆ چینێکی دیاری کراو بێت!!))
به راشکاوانه ده‌ڵێم له‌م نیشتیمانه‌ی خۆماندا بوون وه‌کو ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌یه‌وێت زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و بوونه بێت که خۆی و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ئه‌یانه‌وێت...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌کو لایه‌نه ئایینیه‌که سه‌یری بوون بکه‌ین دیسان خوای گه‌وره به به‌نده‌کانی ده‌ڵێت له ئێوه جوڵه(حره‌که ت) له من به‌خشین (به‌ره‌که ت)،، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانین هه‌موو جوڵه‌یه‌ک له ژێر رکێفی یاسادا ده‌بێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر یاسا بونی نه‌بێت ئه‌و جوڵه‌یه‌ش وه‌کو نه‌بوون وایه ،،،
دووباره ده‌ستت خۆش بێت براکه‌م بۆ ئاماده کردنی ئه‌م باباته جوانه ،، ببوره هاورێی گیان ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌که لام دابێت ،،،
هیوام خۆشیته له ژیاندا ،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس کاکه یادگاری ئه‌زیز و خۆشه‌ویست
وهکانت زۆر جوانن سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت
ئیتر چی بکه‌ین ئێمه‌ش کهوتوونینهته ناوبوون له‌م نیشتمانهیا
به‌ڵام وه‌کو خۆت وتت له ئێمه حه‌ره‌که‌ت له خوا به‌ره‌که‌ت
وته‌کانت په‌سه‌ندن براگیان
براگیان زۆر ئاساییه به‌ڵکو ئه‌مانه شتانێکن که به‌یه‌که‌وه به‌ندن
زۆر خۆشحاڵم به به‌شدار بوونی تۆی خۆشه‌ویست و وشه جوانه‌کانت
زۆر سوپاس هاوڕێ گیان منیش هیوادارم له‌ژیانتا به‌خۆشی بیت
و ئاسووده و سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت ، دووباره سوپاس...
له‌سه‌ر هێڵ نییه