❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / *:* فـــشــــار وه‌ك هــــۆیـــه‌ك بـــۆ شـــه‌كـــه‌تـــــی زۆر ... *:*

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-07 09:58:21

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

*:* فـــشــــار وه‌ك هــــۆیـــه‌ك بـــۆ شـــه‌كـــه‌تـــــی زۆر ... *:*

فــــشـــــار وه‌ك یـــــه‌كـــــێــــك لــــه‌ شــــه‌كــــه‌تــــی زۆر . . .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9fd4d90e5d.gif

هه‌ریه‌كێ له‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ توشی چه‌ندان فشارئه‌بین جا له‌ هه‌ر ڕویه‌كه‌وه‌بێت ،، فشار كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی
له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌یه‌ كه‌ ته‌واو شه‌كه‌ت و توڕه‌ی ئه‌كات ،، به‌رده‌وام ناخ ئه‌خاته‌ ئازار و وه‌ زه‌ختێكی
زۆر ئه‌كات له‌ هه‌موو ژیانی كه‌سه‌كه‌ ،، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ڕاهاتن بۆی ناڕه‌حه‌ته‌ وه‌ به‌تایبه‌ت
زانینی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵی ،، كاتێ كه‌ فشارێكت له‌سه‌رئه‌بێت هه‌موو خۆشییه‌كانت ئه‌كه‌یته‌
ناڕه‌حه‌تی و له‌ ڕێگای خه‌مه‌كانتا خه‌نده‌كانت ئه‌كه‌یته‌ قوربانی ،، ئێستا ئه‌پرسم كێ له‌ ئێمه‌
باری شانی گران نی یه‌ به‌و فشارانه‌ی له‌ گشت لایه‌كه‌وه‌ ڕومان تێ ئه‌كه‌ن ؟؟
ئه‌گه‌ر چی ئه‌شزانین فشاره‌كان هه‌موو وه‌ك یه‌ك نین ،، فشار هه‌یه‌ ئینسانه‌كه‌ سست ئه‌كاو ته‌و له‌ناوی ئه‌بات ،،
به‌ڵام فشاری واشمان هه‌یه‌ چالاكی زیادئه‌كات و به‌رده‌وامی بۆ باشترین ئه‌دات ،،
ئه‌وه‌ی بێته‌ به‌ڵگه‌ بۆئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤانێك هه‌ن ئه‌توانن زاڵبونی خۆیان بسه‌لمێنن
له‌ كاتی زۆرترین فشاردا كه‌ له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا دێته‌ پێشیان ،،
وه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانین شتێك ڕونادات وه‌ك كێشه‌و فشاره‌كان كه‌ له‌خودی مرۆڤه‌كان گه‌وره‌تربێت ،،
ئێمه‌ ئه‌توانین هه‌وڵی زۆربده‌ین بۆ باش بونوو وه‌ زاڵبون به‌سه‌ر فشاره‌كاندا .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-8b7ad4c870.jpg

هه‌ندێك له‌ نیشانه‌كانی فشار

ئه‌گه‌ر زۆر سه‌رنج بده‌یت ئه‌بینیت یه‌كه‌م هه‌نگاو فشاره‌كان له‌ مرۆڤدا به‌گۆڕانی
ڕه‌فتار ده‌ست پێ ئه‌كات ،، وه‌ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌كان ده‌ستپێكه‌ بۆ نائاسوده‌یی یه‌كی زۆر .


*زوو توڕه‌بوون و زیاد ناڕه‌حه‌ت بوون له‌ كاتی كێشه‌كاندا .

*بێتاقه‌تی یه‌كی زۆر و ته‌مه‌ڵی كردن .

*هێنانه‌پێشه‌وه‌ی كێشه‌كان و كردنه‌ موشكیله‌ی گه‌وره‌ له‌ژیاندا .

*په‌یوه‌س بوون به‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌و كه‌ ئه‌بێته‌ له‌كار وه‌ستانی پێش ده‌ستپێكردنی كار.

*هه‌ستكردنێكی زۆر و هه‌میشه‌یی به‌ خه‌موكی و به‌دبینی .

*له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵكردنی كار و باره‌كان ،،،
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویستییه‌كان زۆر گه‌وره‌ن و مرۆڤه‌كه‌ ناتوانێ كۆنترۆڵی بكات .


*كاردانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی وه‌ك خێرا لێدانی دڵ و شڵه‌ژانی
گه‌ده‌و عه‌ره‌ق ده‌ردان فڕینی چاو و خورانی پێست .


*به‌هه‌ند وه‌رگرتنی گۆڕانه‌ كوت و پڕه‌كان ده‌بێته‌ زیاتربونی ئاسته‌نگه‌كانی ژیان ،،
یان ده‌بێت گۆڕانی به‌رده‌وامی بارو دۆخ كه‌ مرۆڤ نه‌گونجێ له‌گه‌ڵیداو خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌ .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-58dd7046a7.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f6be2994bc.gif

* * * نــــوســــیــــنـــــی : ڤـــــــیــــــان * * *

* * * ڕۆحــێـــكــــی دی بــــۆ كـــــوردژیـــــن * * *

* * * مـــــافــــــی پــــــارێــــــزراوه‌ * * *

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f6be2994bc.gif

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-09 18:55:47

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: *:* فـــشــــار وه‌ك هــــۆیـــه‌ك بـــۆ شـــه‌كـــه‌تـــــی زۆر ... *:*

ده‌ستت خۆش بێت ڤیان گیان بۆ ئاماده‌ کردنی بابه‌تێکی وه‌ها جوان له‌سه‌ر فشاره‌کان سه‌ر مرۆڤ.
به‌ هیوای زاڵ بونی هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌سه‌ر فشاره‌ ده‌رونیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ کات توشی ماندوێتی و شه‌که‌تی ژیان نه‌بن ،،
به‌رده‌وامی بۆ تۆی هاورێی له‌ کاره‌ جوانه‌کانت له‌ نێو یانه‌ی کوردژیندا
له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت هه‌میشه‌ له‌ ژیاندا .....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-09 19:53:45

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: *:* فـــشــــار وه‌ك هــــۆیـــه‌ك بـــۆ شـــه‌كـــه‌تـــــی زۆر ... *:*

ده‌سته‌کانت خۆس بێت ڤیان گیان بابه‌تێکی زۆر جوانه‌
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت بۆ ئه‌م یانه‌ جوانه‌ کامه‌ران بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-10 08:17:25

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: *:* فـــشــــار وه‌ك هــــۆیـــه‌ك بـــۆ شـــه‌كـــه‌تـــــی زۆر ... *:*

ده‌سته‌كانت خۆش كاك یادگار گیان ،، مه‌منون بۆ په‌یامت ،،
منیش هیوام ئاسوده‌یت و خۆش به‌ختیته‌ له‌ ژیانتا اینشاءالله‌ .


********---***---*********

ده‌سته‌كانی تۆش خۆش بڕوا گیان،،خۆشحاڵم به‌ په‌یامت ،،
ئه‌خوازم هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر و ته‌مه‌ن درێژ بیت .


********---***---*********

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net