❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە !!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-11 19:33:31

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە !!

Toshiba تەلەفزیۆنی 3D بێ چاویلکە دەخاتە بازاڕەوە.

کۆمپانیای تۆشیبەی ژاپۆنی بۆیەکەم جار تەلەفزیۆنی٣ دی بێ بەکارهێنانی چاویلکە ڕەوانەی بازاڕەکانی ژاپۆن دەکات.
زۆربەی کۆمپانیاکانیە ئەلکترۆنییەکان سەرقاڵی دروستکردنی تەلەفزیۆنی ٣ دی بێ چاویلەکەن ، بەکارهێنانی چاویلکە هۆکاریکی گرنگە کە خەڵک تەلەفزیۆنی ٣ دی نەکڕن ، چونکە بەکاهێنانی چاویلکە بۆ خێزانێکی گەورە یاخود هاتنی میوان و کڕینی ژمارەیەکی زۆر چاویلکە ، خەرجی زۆری دەوێت ، سەرەڕای ئەوەی لەڕێگەی چاویلکەوە چاو ماندوو دەبێت.
کۆمپانیای تۆشیبا دوو تەلەفزیۆنی ١٢ و ٢٠ ئینجی نمایشکرد کەوا دەتوانرێت بێ چاویلکە وێنەکان بەشیوەی ٣ دی بگوازێتەوە.
ئەم تەلەفزیۆنانە لەمانگی ١٢ دا لە وڵاتی ژاپۆن دەنێردرێنە بازاڕەوەو نرخی تەلەفزیۆنیک کە پیشانگەرەکەی ١٢ ئینج بێت ١٢٠ هەزار یەنی ژاپۆنییە کە دەکاتە نزیکەی ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکایی.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-80bdaf0d72.jpg
وە نرخی تەلەفزیۆنە ٢٠ ئینجەکەیان ٢٤٠ هەزار یەنی ژاپۆنییە کەدەکاتە ٣٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکایی.
هەروەها کۆمپانیای بەرهەم هێنەر تەلەفزیۆنیکی ٥٦ ئینجی نمایشکرد ، بەڵام هیچ ئاماژەیەکیان بە کاتی بڵاوکردنەوەی نەکر.
شایانی باسە بیرۆکەی دروستکردنی تەلەفزیۆنی ٣ دی بێ چاویلکە نوێ نییە ، کۆمپانیای LG لە ساڵی ٢٠٠٦ دا تەلەفزیۆنێکی دروستکرد ، بەڵام دەبوایە ڕاستەخۆ بەرانبەر تەلەفزیۆنەکە دابنیشی ، ئەوەش هۆکاری سەرنەکەوتنی ئەو تەکنلەۆجیایەبوو.


دەتوانن

نمایشەكە بە ڤیدیۆ ببینن


http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

فەیسبووک و خزمەتگوزاریەکی نوێ

بەرواری٨/١٠ ”Mark Zuckerberg ” بەڕێوەبەری فەیسبووک خزمەتگوزاریەکی نوێی ڕاگەیاند بەمەش بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن لە نێوان هاوڕێ و خێزانەکانیان گرووپی بچووک دروستبکەن و گفتوگۆی ڕاستەخۆ لەگەڵ یەکتری ئەنجام بدەن.
ئەم گرووپانە دەتوانن گرووپەکەیان دابخەو نهێنی بن و بەکارهێنەرانیتر لەدەرەوەی ئەم گرووپە نەتوانن بیانبینن وە دەشتوانن کراوەی بکەن بۆ بەکاهێنەرانی تر وەکو ژوورەکانی Paltalk.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-4ab81779f7.jpg
هەروەها مارک ئاماژەی بە کردارێکی تر کرد ئەوەش ڕێگە دەدات بە بەکارهێنەرانی فەیسبووک ، کۆپی هەموو ئەو داتایانە بکەن کە بەرزیانکردۆتەوە بۆ مالپەڕی فەیسبووک ،وە ناوبراو وتی ، هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە خاوەنی داتاو زانیارییەکانی خۆیبێت.


http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

کۆنفرانسی ڤیدیۆی بە تەلەفزیۆن

کۆمپانیای Cisco  پێیان وایە بەکارهێنانی پیشانگەری لاپتۆپ یا کۆمپیوتەری ئاسایی بچووکە بۆ ئەنجام دانی گفتوگۆی ڤیدیۆی ، بۆیە بیریان لە بەکارهێنانی تەلەفزیۆن کردۆتەوە بۆ ئەم کارە ، چونکە ئێستا تەلەفزیۆنی پلازما و LCD ی گەورە بوونەتە باو ولە زۆربەی ماڵەکاندا بوونی هەیە.
لە بەرئەوە کۆپانیای Cisco لەم هەفتەیەدا پاکەتێک بەناوی Umi ە( you-me) بڵاودەکاتەوە کە چارەسەری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بەتەواوی تێدایە.
Cisco Umi پێکهاتووە لە ڤیدیۆکامیرایەکی HD ونەرمەواڵەی پێوسیت و هەموو پێوستیەکان بەستنەوەی وەکو کابڵە جۆربەجۆرەکانی High-Definition Multimedia Interface ە (HDMI) و پێوسیەتیەکانی لەگەڵدایە.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-acdfeeff44.jpg
تایبەتمەندی Umi لەوەدایە کە دەتوانرێت چاتی پێبکرێت لەگەڵ پرۆگرامەکانیتر وەکو گوگڵ ڤیدیۆچات ، کەواتە دەتوانرێت پەیوەندی بە کەسانێکەوە بکەیت کە Umi نەبێت.
Cisco Umi لە مانگی ١١ لە ووڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەوێتە بازاڕەو و نرخی ٥٩٩ دۆلاری ئەمەریکایی دەبێت ، وە دەبێت بەکارهێنەران ئابوونەی مانگانە بڕی ٢٥ دۆلار بدەن بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە.


http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

مایکرۆسۆفت Adobe دەکڕێت

مایکرۆسۆفت و Adobe یەکدەگرن دژی Apple.
نیوۆرک تایمز بڵاوی کردۆتەوە کەوا Steve Ballmer بەڕێوەبەری مایکرۆسۆفت لەگەڵ Shantanu Narayen ی Adobe کۆبونەتەوە بۆ ئەوەی یەکبگرن دژی کۆمپانیای ئەپڵ.
هەردوو کۆمپانیا هەست دەکەن کەلەلایەن ئەپڵەوە فشاری زۆریان کراوەتە سەر بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەپڵ ڕێگەی نەدا بە Adobe فلاش لە ئایفۆندا و ئایپاد و بەرهەمەکانی داجێگەی ببێتەوە .
هەرچەندە ئەپڵ لە هەردوو بواری بەکارهێنەران و پسپۆڕەکانەوە لە ڕیزی پێشەوەیە لە بازاڕەکانی مۆبایل دا ، بەڵام شرۆڤەکەران پێشبینی دەکەن گەر مایکرۆسۆفت Adobe بکڕیت ئەوا ئەمانیش لە لیستەکەدا پلەی دووەم بۆخۆیان داگیردەکەن ، چونکە مایکرۆسۆفت لەماوەیەکی نزیکدا Windows Phone 7 دەخاتە بازاڕەوە، چاوەڕوان دەکرێت پێشوازییەکی باشی لێبکرێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b2f40f8b47.jpg
هەوروەها یەکگرتنی مایکرۆسۆفت و Adobe ئاسانکارییەکی باش دەبێت بۆ پرۆگرامەکان و پێشخەرەکان.
مایکرۆسۆفت نکوڵی کردووە لەو بڕەپارەیەی کە بەنیازە تەرخانی بکات بۆ کڕینی Adobe ، بەڵام بەپێی نیوۆرک تایمز و بەرپرسان لە Adobe ، بەڕێوەبەرانی هەردوو کۆمپانیا کۆبونەوەیان ئەنجام داوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەم یەککگرتنە ، گفتوگۆکان زیاتر دەربارەی Adobe Flash بووە ، بەڵام کڕینی هەموو Adobe تەوەرێکی تری باسەکەیان بووە.
شایانی باسە لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم زانیارییە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، پشکەکانی Adobe لە بازاڕی بۆرسەدا بە ڕێژەی ١١،٥% بەرزبۆتەوە.


http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg



ڤی ئڵ سی بۆ ئایپاد دروست کرا

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-68f5da5d52.jpg

مێدیا پلایه‌ری به‌ناوبانگ  "ڤی ئڵ سی" (VLC) له‌ لایه‌ن کۆمپانیای Applidiumه‌وه‌ بۆ ئایپاد دروست کرا. ئه‌م مێدیاپلایه‌ره‌ که‌ پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ زۆربه‌ی جۆره‌کانی ده‌نگ و ره‌نگ ده‌ناسییه‌وه‌ ناوبانگی ده‌رکردبوو. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کۆدی ئه‌و جۆره‌ ده‌نگ و ره‌نگانه‌ له‌ نێویدا دانراون. ئێستاش له‌به‌ر ئه‌وهۆیانه‌ بۆ ئایپادیان ئاماده‌ کردووه‌...

http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

Ubuntu 10.10 وەشێنرا

ئەمڕۆ یەکشەممە وەشانێکی نوێی ئوبونتو وەشێنرا.
بەپێی هەندێک سەرچاوە کە تاقییانکردۆتەوە بەباشترین وەشانی ئوبونتو هەژمارییان کردووە ، لەم وەشانەدا گرنگی بە کەم بەکاربردنی بیرگەو فراوانکردنی پشتگیری مۆبایل و باشترپشگیری ئەو لاپتۆپانەی پیشانگەرەکانیان بچوکن و پێشاندانیان بە شێوەیەکی باشتر.
هەروەها بواردان بە بەرزکردنەوەو پاشەکەوتکردنی پەڕگە لە نێت بەخۆڕایی " Drop box" تا قەبارەی ٢ گیگابایت و زیادکردنی پشتگیری لێدانی موزیک لە نێت بۆ هەردوو ئایفۆن و ئەندرۆید ، بەڵام ئەم کردارەیان بە خۆڕایی نییە.
کردارێکی تری گرنگ ، پشتگیری کردنی تەواوی ساوپەردە (تەچ) بۆ ئەو ئامێرانەی کە ئەم کردارەیان تێدایە.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d1504ee572.jpg





http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

بەرهەم هێنانى Nokia C7

ماوەى زۆر نییە Nokia N8 بڵاوکراوەتەوە،لە دواى ئەم جۆرە مۆبایلە کۆمپانیاى نۆکیا جۆرێکى ترى بەرهەم هێنا بەناوی Nokia C7 ئەم جۆریان کەمێک لە Nokia N8 دەچێت و سیستەمى کارپێکردنى Symbian^3 لە سەرە و کامێراکەى megapixel 8 ـە،بیرگە 8 GB پشتگیرى ٣٢ گێگابایت بیرگەى دەرەکى دەکات بواری فراوانکردنی هەیە تا ٤٠ گێگابایت، لەگەڵ کۆمەڵێک کراداری تر.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-da4e6b54b9.png




_______________________________
_______________________________
سەرچاوەی هەواڵەكان : Kurditgroup.org
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی بابەت : بــــــڕوا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-11 19:41:00

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە !!

ده‌سته‌کانت خۆش بێط کاکه‌ بروا گیان
بۆ کۆکردنه‌وه‌یه‌ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ زانیاریو هه‌والانه‌
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت و به‌رده‌وام بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-11 20:27:20

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە !!

سوپاس کاکە بڕوا گیان
سوپاس بۆ پەیامە جوانەکەت

هەر شاد و سەرکەوتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net