.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















له‌گوندێكی باكوری هیندستان، منداڵێك به‌دوو ڕووی له‌یه‌كچوو به‌یه‌ك سه‌ره‌وه له‌دایكده‌بێت، زۆربه‌ی گوندنشینان‌و هه‌ژاره‌كانی ناوچه‌كه‌ش گرنگییه‌كی زۆر به‌و منداڵه دهدهنو به‌جه‌سته‌یه‌كی نوێی داده‌نێن كه ڕۆحێكی خواوه‌ندانه‌ی هه‌بێت.
ئاژانسی (ئه‌سۆشێتد پرێس) له‌زاری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی تێدا له‌دایكبووه بڵاویكرده‌وه، (لالی) ماوه‌ی مانگێگه به‌ته‌ندروستییه‌كی زۆر باش‌و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایكبووه، له‌دوای هه‌شت كاتژمێریش له له‌دایكبوونه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه، شیریش له‌ڕێگه‌ی ده‌مییه‌وه ئاسایی ده‌یخوات‌و هه‌ر چوار چاوه‌كانیشی له‌یه‌ك كاتدا ده‌كاته‌وه‌و دایاندهخاتهوه، وتیشی:"حاڵه‌تی لهدایكبووهنی ئه‌و منداڵه زۆر ده‌گمه‌نه، چونكه جومگه‌كانی بهیهكهوهنو یه‌ك سه‌رو دوو ڕووی هه‌یه، هه‌ر به‌شێك لهڕووشی دوو دوون، وه‌ك (چوار چاو، دوو دهمو دوو لووت) جگه لهگوێچكهكانی كه ته‌نها دووگوێی هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیش هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌و پێویستیش ناكات هنهشتهرگهریی بۆ ئه‌نجامبدرێت".
دایكی (لالی) وتی:"له‌سه‌ره‌تادا زۆر گرانبوو به‌لامه‌وه ماچی بكه‌م، به‌ڵام ئێستا زۆر ئاساییهوهو وه‌ك هه‌موو منداڵێكی دیكه دهیبینمو زۆرم خۆشده‌وێت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م منداڵمانهو ڕۆژانه به‌سه‌دان كه‌س بۆ بینینی (لالی) سه‌ردانی ماڵه‌كه‌مان دهكهنو له‌دوای بینینیشی پاره‌ی بۆ داده‌نێن".
له‌دایكبوونی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه، مانگێَك دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی هندییه‌كان دێت، كه چه‌ند ئه‌ندامێكی زیاده‌ی منداڵێكی هیندییان، لێك جیاكرده‌وه كه به‌چوار دهستو چوار قاچه‌وه له‌دایكببوو.
سه‌رچاوه: radionawxo
له‌سه‌ر هێڵ نییه








masha alla barasti saira
dasta kant xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان به‌ڕێزان یاڵدز و احمد ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه