❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوو فیلمی شه‌وكه‌ت ئه‌مین له‌ فیستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان نمایش ده‌كرێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-12 09:35:14

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

دوو فیلمی شه‌وكه‌ت ئه‌مین له‌ فیستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان نمایش ده‌كرێن

دوو فیلمی شه‌وكه‌ت ئه‌مین له‌ فیستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان نمایش ده‌كرێن
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-fa95edb011.jpg

مه‌نسوور جیهانی / تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له‌ ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، له‌ به‌شی پێشبڕكێی ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌یروت له‌ وڵاتی لوبنان نمایش ده‌كرێت.
به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم" له‌ شاری هه‌ولێر، فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، له‌ به‌شی پێشبڕكێی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له‌ میانه‌ی ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌یروت له‌ وڵاتی لوبنان نمایش ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ 8 فیلمی سینه‌مایی دیكه‌ له‌ وڵاتانی لوبنان، ئیمارات، تونس، توركیا، به‌لژیكا و كۆنگۆ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ له‌ ركابه‌ریدا ده‌بێت.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ به‌شداری فیلم كۆمه‌لێك فیلم له‌ سینه‌ماكارانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی فیلمه‌ بڵنده‌كانی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، كورته‌ فیلمه‌كانی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، "فیلمه‌ دیكۆمێنتییه‌كان"، "كورته‌ فیلمه‌كان"، به‌شی "چێشتخانه‌" و به‌شی "سینه‌مای كراوه‌" له‌ رۆژانی 6 تا 13ی ئۆكتۆبه‌رله‌ شاری به‌یروت پێته‌ختی وڵاتی لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌یروتدا له‌ دوو سانسی جیاوازدا كاتژمێر 30/7 ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ 11ی ئۆكتۆبر له‌ هۆڵی "سوفیلم میترۆپۆلیسی 2" و هه‌روه‌ها كاتژمێر 10 شه‌وی سێشه‌ممه‌ 12ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ هۆڵی "سوفیلم میترۆپۆلیسی 1" نمایش ده‌كرێت.

فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌ دوو سانسی جیاوازدا، له‌وانه‌: كاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ 3ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ هۆڵی "هاركینس كامێلڤیڤ 1" Harkins Camel view و رۆژی دووشممه‌ 5ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ هۆڵی "هاركینس كامێلڤیڤ 1" له‌ میانه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سكاتسادێل" Scottsdale له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ رۆژانی 1 تا 5ی ئۆكتۆبه‌ری له‌ شاری "سكاتسادێل" له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه‌ له‌ غوبار" Crossing the Dust یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، له‌م رۆژانه‌ له‌ به‌شی تایبه‌ت به‌ ناساندن و ته‌ركیز له‌ سه‌ر سینه‌مای كوردستان به‌ ناونیشانی "سینه‌مای كوردی ـ رۆحی بێ شكه‌ست" له‌ 4 سانسی جیاوازدا له‌ میانه‌ی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پووسان" له‌ وڵاتی كۆریای باشوور نمایش ده‌كرێت.

ئه‌مساڵ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پووسان" كه‌ گرینگترین رووداوی سینه‌مایی ئاسیایه‌ به‌شێكی تایبه‌ت به‌ سینه‌مای كوردستان كردۆته‌وه‌ كه‌ 7 فیلمی كوردی دیكه‌ی له‌ خۆده‌گرێت، له‌وانه‌: فیلمی سینه‌مایی "رێگا" له‌ ده‌رهێنانی یه‌ڵماز گۆنای، فیلمی سینه‌مایی "نیوه‌ مانگ" له‌ ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، فیلمی سینه‌مایی "ده‌یوید تۆلهیڵدان" له‌ ده‌رهێنانی مانۆ خه‌لیل، فیلمی سینه‌مایی "براكوشی" له‌ ده‌رهێنانی یه‌ڵماز ئه‌رسه‌لان، فیلمی سینه‌مایی "منداڵانی دیاربه‌كر" له‌ ده‌رهێنانی میراز بیزار و فیلمی سینه‌مایی "ڤودكا لێمۆن" له‌ ده‌رهێنانی هونه‌ر سه‌لیم.

بێجگه‌ له‌ نمایشی فیلمی كوردی، چندین سیمینار و موزیكی كوردی له‌ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی پازده‌هه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پووسان" له‌ شاری پووسان له‌ وڵاتی كۆریای باشوور پێشكه‌ش ده‌كرێت.


په‌یامه‌نێڕ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-12 09:59:17

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: دوو فیلمی شه‌وكه‌ت ئه‌مین له‌ فیستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان نمایش ده‌كرێن

ده ست خؤش كاكه HaMwAr بؤ ئه م هه واله سه ركه وتووبيت

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-12 10:34:21

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

Re: دوو فیلمی شه‌وكه‌ت ئه‌مین له‌ فیستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان نمایش ده‌كرێن

سوپاس کاک ‌آحمه‌د

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net