❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌ هونه‌رمه‌ند چ كارێكیان ده‌كرد؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌ هونه‌رمه‌ند چ كارێكیان ده‌كرد؟


#1 2010-10-13 12:23:15

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌ هونه‌رمه‌ند چ كارێكیان ده‌كرد؟

زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگ پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌ هونه‌رمه‌ند هه‌ریه‌كه‌یان كاری هه‌بووه‌، ره‌نگه‌ زۆره‌به‌مان زۆر حه‌ز به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ بزانین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كان پێشتر چ كاره‌ بوونه‌، بۆ نموونه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌مان حه‌زبكه‌ین كه‌ بزانین پێشتر هونه‌رمه‌ند كازم ساهیر یان هه‌یفا وه‌هبی یان نه‌جوا كه‌ره‌م یان هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ چ كاره‌ بوونه‌، بۆیه‌ لێره‌ له‌ دوورگه‌ پیشه‌ی 39 هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی ناودارتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ ئه‌م ئیشانه‌یان هه‌بووه‌ و كردووه‌:
1-نه‌جوا كه‌ره‌م: مامۆستا بووه‌ له‌ قوتابخانه‌ی (شه‌ڕقیه‌) له‌ شاری (زه‌حله‌).
2-عاسی و مه‌نسوور ره‌حبانی: هه‌ردووكیان پۆلیس بوونه‌ له‌ شاره‌وانی (ئه‌نتڵیاس).
3-میشال تابت (كه‌ رۆڵی به‌ناوبانگی (درغام)ی بینیوه‌: پێشتر سه‌رتاش بوو.
4-سه‌باح فه‌خری: له‌ مزگه‌وت بانگبێژ بووه‌ (ئاخیره‌تی فرۆشت و دونیای كڕی).
5-هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (ته‌ڵاڵ مه‌داح): له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ فه‌رمانبه‌ر بوو.
6-كه‌مال شناوی: مامۆستای وانه‌ی هونه‌ر بوو.
7-ته‌ڵاڵ سه‌لامه‌: قۆرئانخوێن بوو (ئه‌ویش ئاخیره‌تی فرۆشت و دونیای كڕی)
8-فه‌رید شه‌وقی: فه‌رمانبه‌ر بوو له‌ مه‌سڵه‌حه‌.
9-عه‌بدوڵڵا روه‌یشد: له‌ شاره‌وانی كوێت فه‌رمانبه‌ر بوو.
10-مارون كه‌رم: سه‌رباز بوو.
11-كاتیا حه‌ڕب: له‌ دوكانێك ئیشی ده‌كرد و ته‌حینی ده‌فرۆشت.
12-ئیلی ئه‌یوب: ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی بوو.
13-سۆنیا ئبیراهیم (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): له‌ دوكانه‌ بازرگانییه‌كان ده‌گه‌ڕا و ئیشی ده‌كرد.
14-وه‌لید تۆفیق: سه‌ره‌تا له‌ دوكانێكی ئه‌لیكترۆنیات ئیشی ده‌كرد و دواتر بوو به‌ دارتاش.
15-مایز ئه‌لبه‌یاع (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): له‌ كوێت دوكانی سه‌وزه‌واتی هه‌بوو.
16-یه‌حیا فه‌خه‌رانی: پزیشكی ده‌روونی بوو.
17-دوره‌ید له‌حام (غه‌واڕ): مامۆستای كیمیا و فیزیا بوو.
18-مونا واسف :له‌ یه‌كێك له‌ تیپه‌ میللییه‌كان سه‌ماكار بوو.
19-مه‌حمود حه‌مده‌: ئه‌ویش سه‌ماكار له‌ تیپی میللی و دواتر بوو به‌ جوتیار.
20-ئه‌سعاد یونس: رابه‌ری گه‌شتیاری بوو.
21-دالیا به‌حری: ئه‌ویش رابه‌ری گه‌شتیاری بوو.
22-نووسه‌ر (ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر عوكاشه‌): مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ بوو.
23-ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر: له‌ بواری سه‌ربازی كاری ده‌كرد.
24-هونه‌رمه‌ند (سه‌عد ئاردش): له‌ ده‌سته‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كاری ده‌كرد.
25-مه‌حمود مرسی: له‌ قۆناغی دواناوه‌ندی مامۆستا بوو و وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌گوته‌وه‌.
26-هونه‌رمه‌ندی تونسی (محه‌مه‌د ئه‌لجبالی): سه‌رتاش بوو له‌ گه‌ڕه‌كێكی میللی.
27-مه‌عالی زاید: كاری له‌سه‌ر وێنه‌ ده‌كرد، چونكه‌ پسۆری له‌ وێنه‌ هه‌بووه‌.
28-عززه‌ت عه‌لالیلی: ئاماده‌كار بوو له‌ ته‌له‌ڤزیۆن.
29-ره‌زا عه‌بدوڵڵا: سه‌یه‌ق ته‌كسی بوو.
30-ئه‌لشاب خالید: له‌ شووشتنگه‌ (غه‌سل)ی ئۆتۆمبیل كاری ده‌كرد و ئۆتۆمبێلی ده‌شووشت.
31-نه‌بیله‌ عوبێد: نمایشكاری جلوبه‌رگ بوو.
32-خالید عه‌بدولڕه‌حمان: جوتیار و شوانی مه‌ڕان بوو.
33-كازم ساهیر: له‌ هاوینان سارده‌مه‌نی (مۆته‌ و كرێمستی و ئه‌زبه‌ری) ده‌فرۆشت.
34-محه‌مه‌د عه‌بده‌: به‌له‌می دروست ده‌كرد.
35-هه‌یفا وه‌هبی: نمایشكاری جلوبه‌رگ بوو له‌ ئاژانسی (نیزاڵ به‌شراوی).
36-ئایون (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): له‌ فندق كاری ده‌كرد.
37-مادلیم ته‌به‌ڕ (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): رۆژنامه‌نووس بوو.
38-مادلین مه‌ته‌ڕ (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): نمایشكاری جلوبه‌رگ بوو.
39-باسكاڵ مه‌شعه‌لانی: له‌ یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌(مه‌تعه‌م)كانی لوبنان چێشتلێنه‌ر بوو.

وه‌رگێڕانی: سه‌باح مه‌جید- به‌ڕێوه‌به‌ری دوورگه‌

سه‌رچاوه‌: يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌ هونه‌رمه‌ند چ كارێكیان ده‌كرد؟


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net