❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌كادیمیایه‌كی وه‌رزشی له‌ كوردستان داده‌مه‌زرێ و دوویاریزانی به‌ناوبانگی به‌رشه‌ و ریال دێنه‌ كوردستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-13 19:03:38

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

ئه‌كادیمیایه‌كی وه‌رزشی له‌ كوردستان داده‌مه‌زرێ و دوویاریزانی به‌ناوبانگی به‌رشه‌ و ریال دێنه‌ كوردستان

ئه‌كادیمیایه‌كی وه‌رزشی له‌ كوردستان داده‌مه‌زرێ و دوویاریزانی به‌ناوبانگی به‌رشه‌ و ریال دێنه‌ كوردستان


ره‌زا كاكه‌یی/ هه‌ولێر - برِیاره‌ ئه‌كادیمیایه‌كی وه‌رزشی له‌ كوردستان دابمه‌زرێ و دوو یاریزانی به‌ناوبانگی به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ مه‌درید بێنه‌ كوردستان و 4000 درێسی ئه‌و دوو یانه‌یه‌ به‌ خۆرِایی دابه‌ش بكرێت.

ئه‌مرِۆ له‌ هۆڵی هوتێلی هه‌ولێر پلازا، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ (كامه‌ران ره‌هبه‌ری) به‌رِێوه‌به‌ری كۆمپانیای پارسیان به‌سترا.


له‌م كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا، ره‌هبه‌ری تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و كاروچالاكییانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ كوردستان ئه‌نجامی داوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ مه‌به‌ست له‌م كارانه‌ ته‌نها خزمه‌ت كردنی وه‌رزشه‌ له‌ كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆنگره‌كه‌، ناوبراو به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی خسته‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان، كه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌كادیمیایه‌كی وه‌رزشی تایبه‌ت به‌ هۆڵ و جێگه‌ی تایبه‌ت به‌ خوله‌ جۆراوجۆره‌كانی و سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی وه‌رزشوانان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستییان به‌ 35 دۆنم زه‌وی هه‌یه‌و كاره‌كانی پـڕۆژه‌كه‌ برِیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2011 ده‌ست پێ بكات و سه‌ره‌تای ساڵی 2012 به‌كۆتا دێت، هه‌روه‌ها 20 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كردووه‌.


هه‌روه‌ها گووتی: برِیاره‌ له‌ 23 تا 28/1/2011 پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی فراوان به‌ به‌شداری چه‌ندین كۆمپانیای جیهانی له‌ هه‌ولێر بكرێته‌وه‌، له‌م پێشانگه‌یه‌ كه‌لو په‌لی وه‌رزشی و كتێبی تایبه‌ت به‌ بواری وه‌رزشی و رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م پێشانگه‌ ده‌بێ له‌م جۆره‌ و تێیدا 270 كۆمپانیا به‌شداری ده‌كات.

وتیشی: بڕیاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشانگایه‌ دوو یاریزانی به‌ناوبانگی به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ مه‌درید بێنه‌ كوردستان و 4000 درێسی ئه‌و دوو یانه‌یه‌ به‌ خۆرِایی دابه‌ش بكرێت.


له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆنگره‌كه‌ د. كامه‌ران ئاماژه‌یكرد به‌ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی تایبه‌ت به‌ وه‌رزش له‌ هه‌ولێ، كه‌ ده‌توانرێ له‌ رێگه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌وه‌ یارییه‌ جیهانییه‌كان به‌ زمانی كوردی بگوازرێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ئاژانسه‌كانی جیهانه‌وه‌ ده‌بێ بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.


په‌یامنێر

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-13 19:05:54

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌كادیمیایه‌كی وه‌رزشی له‌ كوردستان داده‌مه‌زرێ و دوویاریزانی به‌ناوبانگی به‌رشه‌ و ریال دێنه‌ كوردستان

wala mw hima
messi w krestyanman bo benn hhhhhhhhh
ch fawzayak rw  ayat
dastt xosh

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-13 21:00:59

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌كادیمیایه‌كی وه‌رزشی له‌ كوردستان داده‌مه‌زرێ و دوویاریزانی به‌ناوبانگی به‌رشه‌ و ریال دێنه‌ كوردستان

وه‌لا راست کریستیان و میسی ئیشوکاریان نیه‌ دێن بۆ کوردستان هههه
سوپاس رۆنیاس خان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net