.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هه‌ندێك پێیانوایه، كه ئافره‌تان ناتوانن نهێنگیربن، به‌ڵكو هه‌رزوو ئه‌وه‌ی له دڵیاندایه ئاشكرای دهكهنو ناتوانن بۆخۆیان پارێزگاری لێبكه‌ن، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌ڵمانی ئه‌وه پیاوانن، كه نهێنی گیرنینو ناتوانن پارێزگاری له‌و نهێنییانه بكه‌ن، كه له‌لایان هه‌یه، به‌ڵكو هه‌ركاتێك توڕه‌بوون، ئه‌وا ده‌یده‌نه‌وه به‌ڕووی خاوه‌نه‌كانیاندا.
توێژینه‌وه ئه‌ڵمانییه‌كه جه‌ختله‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژنان به به‌راورد به پیاوان حه‌زیان به قسه‌كردنی زیاتر هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانن پارێزگاری له هه‌ندێك له نهێنییه‌كان بكهنو نهیدركێنن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ندێك له پیاوانیش نهێنگیرن.
توێژینه‌وه‌كه نهێنییه‌كانی بۆ سێ جۆر دابه‌شكردووه:
* ئه‌و نهێنییانه‌ی كه هه‌رگیز نادركێنرێن، ئه‌وه‌ش ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 10%و په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداو‌و به‌سه‌رهاته شپرزه‌و زۆر تایبه‌تانه‌وه هه‌یه كه له ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌ر مرۆڤێكدا ڕووده‌دات.
* ئه‌و نهێنییانه‌ی له‌نێوان هاوسهرهكانو كه‌سه نزیكه‌كاندا بۆیه‌كتری دهدركێنرێن، كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به تهندروستیو باری داراییه‌وه هه‌یه، ڕێژه‌كه‌شی ده‌گاته له 60%. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه خاوه‌نی ئه‌م جۆره كه‌سایه‌تییانه كاتێك دان به نهێنییه‌كانی خۆیاندا ده‌نێن له‌بارێكی ئازایهتیدان، دواتریش هه‌رزوو په‌شیمان ده‌بنه‌وه، كاتێك ئه‌و نهێنییه ده‌دركێنن.
* جۆری سێیه‌م له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌كانه‌وه به نهێنی ئاشكرا ناوده‌برێت، چونكه په‌یوه‌ندییان به كێشه‌و گرفتی ڕۆژانه‌ی كار‌و نێوماڵه‌وه هه‌یه.
هاوكات توێژینه‌وه‌كه هێما به‌وه ده‌كات دركاندنو ئاشكراكردنی نهێنییه‌كان زیاتر په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی كاتی پێویسته‌وه هه‌یه له سهیڤكردنو گلدانه‌وه‌و شاردنه‌وه‌ی له‌نێو ناخی مرۆڤدا، یاخود په‌یوه‌ندی به‌بێ توانایی مرۆڤه‌كه‌وه هه‌یه له شاردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كاندا. ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه‌یه كه جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه منداڵان زیاد له هه‌ركه‌سێكی تر، توانای نهێنگیریو شاردنه‌وه نهێنییه‌كانیان هه‌یه بۆ ساڵانێكی زۆر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك داوایان لێده‌كرێت پارێزگاری له نهێنییه‌ك بكه‌ن، ئه‌وا شكست دههێننو خۆیان پێڕاناگیرێت.
هه‌ڵبه‌ت له ژیانی ههرمرۆڤێكدا نهێنی هه‌یه‌و ته‌نیا خاوه‌نه‌كه‌ی دهیزانێتو هه‌ر به نهێنیش ده‌مێنێته‌وه.
دیسان ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی چاپی به‌ریتانی پشتبه‌ستوو به داتای ڕووپێوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تیایدا 3 هه‌زار ئافره‌ت به‌شدارییان تێداكردووه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، زۆربه‌ی كات ئافره‌ت له‌ماوه‌ی كه‌متر له 47 كاتژێرو 15 خولهك، نهێنییه‌كی خۆی به كه‌سێك ده‌ڵێت. هه‌روه‌ها هه‌ر 4 ژن له‌كۆی 10 ژن دانی به‌وه‌داناوه، كه ناتوانێت پارێزگاری له نهێنییه‌كانی خۆی بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌و نهێنییانه تایبه‌تمه‌ندیش بن.
هاوكات 9 ژن له كۆی 10 ژن متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بووه كه ده‌توانن پارێزگاری له نهێنییه‌كانیان بكهنو پووخته‌ی ئه‌و ڕووپێوییهش ئه‌وه‌بووه، كه ئه‌گه‌ر ژنان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 3 نهێنیان لا بێت، ئه‌وا یه‌كێك له نهێنییه‌كان ئاشكرادهكهنو یه‌ك بۆ سێی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه‌ش ئیعترافیان به‌وه‌كردووه، له‌دوای دركاندنی نهێنییه‌كانیان هه‌ست به پهشیمانیو گوناهدهكهن.
سه‌باره‌ت به‌پرسی نهێنیگیری له لای پیاوان‌و ژنان ڕاو بۆچوونی ژماره‌یه‌ك له ژنان‌و پیاوان وه‌رگیراوه كه به‌م جۆره‌یه:
دیمه‌ن عه‌لی، ده‌رچووی زانكۆ، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئافره‌تان نهێنیگیرنو ئاماده‌نین زۆر نهێنی به كه‌سانی دیكه بڵێن، به‌ڵكو ئه‌وه پیاوانن خۆیان بۆ ناگیرێت‌و ئه‌گه‌ر نهێنییه‌كیان لابێت ئه‌وا به شانازییه‌وه باسی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌و كه‌سه له ژیانیدا په‌یوه‌ندی به ژنێكه‌وه هه‌بووبێت یان هه‌یبێت.
دیلان كه‌ریم، فه‌رمانبه‌ر، ده‌ڵێت: "ژنان ده‌توانن پارێزگاری له نهێنییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش هه‌رچی په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌وه، به‌ڵام پیاوان ئه‌وه‌یان پێناكرێت‌و نهێنییه‌كانیان بۆ چه‌ندان كه‌س ئاشكراده‌كه‌ن."
شادان محه‌مه‌د، فه‌رمانبه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه له ئێستادا خاوه‌نی ئه‌زموونه‌و وه‌ك جاران بیرناكاته‌وه كاتێك كه بیویستایه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك خۆی ساغبكاته‌وه نهێنییه‌كانی خۆی بۆ كه‌سانی تر ده‌دركاند، تا هاوكاری بكهنو ڕێنمایی‌و ئامۆژگاری پێبده‌ن، به‌ڵام دواتر بۆی ده‌ركه‌وت كه هه‌موو كه‌سێك شایه‌نی ئه‌وه نییه نهێنی خۆتی لا بدركێنیت.
رێبوار جه‌میل، مامۆستایی ئاماده‌ییش ده‌ڵێت:"كاره‌كه ڕێژه‌ییه‌و ناكرێت بوترێت ئافره‌تان زیاتر له پیاوان نهێنیگیر یان زووتر نهێنییه‌كانیان ده‌دركێنن، ڕه‌نگه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته نه‌كرابێت، به‌ڵام من وایده‌بینم ئه‌گه‌ر ئافره‌تان نهێنییه‌كانی خۆیان نه‌دركێنن، ئه‌وا په‌یوه‌ندی به كلتووری كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌و دابونه‌ریته‌وه هه‌یه كه هه‌موو شتێك به عه‌یبه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه."
ره‌نگه پیاوانیش هه‌موو شتێكی خۆیان نه‌دركێنن زۆر نهێنی هه‌یه كه ته‌واو شهخسیو تایبه‌تمه‌نده‌و ناكرێت بدركێنرێت ته‌نانه‌ت بۆ نزیكترین كه‌سیش.
سه‌نگه‌ر نه‌ریمان، كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه، ئه‌و پێیوایه هه‌ندێك ڕاز‌و نیاز هه‌یه، كه باشتروایه بدركێنرێتو له‌لای كه‌سه‌كان نه‌مێنێته‌وه، چونكه مانه‌وه‌یان له ناخی مرۆڤدا كاریگه‌ری سلبی بهجێدههێڵنو دركاندنیان ئارامی به‌خاوه‌نه‌كانیان ده‌به‌خشێت.
س. خه‌ندان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش بێت به‌ڕێز نیگار بابه‌تێكی جوانه سه‌ركه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor sopas hawar gyan bo peyamket
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor sopas yaldz gyan bo peyamket
له‌سه‌ر هێڵ نییه