.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













لێره‌وه زنجیره گوتارێک بلاو ده‌که‌مه‌وه له یانه ماڵپه‌ر ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه و قوتابخانه‌کانی هیوادارم سوودی لێ ببینن چونکه به‌راستی پێوه‌ی ماندوو ده‌بم هههه
هیچ که‌سێکیش مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و بابه‌ته به‌بێ ناو هێنانی خاوه‌ن بابه‌ت و یانه و ماڵپه‌ری کوردژین له هیچ شوێنێک بلاوی بکاته‌وه
له‌گه‌ل رێزم..
قوتابخانه‌ی ئایۆنی.
فه‌لسه‌فه‌ی خۆرئاوایی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی به پله یه‌ک پێک دێت چونکه گه‌وره ترین فه‌یله‌سوفانی خۆر ئاوا له یۆنان ژیاون و ده‌رباره‌ی باسه جیاجیاکانی جیهان وه‌کو سروشت و ئایین و کۆمه‌ڵ و سیاسه‌ت و گشت بواره جیاجیکانی ئه‌م جیهانه دواون.
وه‌هه‌ر وها یه‌که‌مین فه‌یله‌سوف له یۆنان شۆرهتـــی ده‌رکردووه و بیر و بۆچونی خۆی ده‌رباره‌ی دیارده میتا فیزیاییه‌کان خستۆته روو ئه‌ویش تالیسی میلیتۆسیه و به یه‌ک له حه‌وت داناکه‌ی یۆنان ئه‌ژمار ده‌کرێن که ئه‌مانه‌ن(پرایـــن ، چیلۆنی سپارتهیی ، سیلۆبولێسی لیندۆسیی) که ئه‌مانه له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایینه‌وه ژیاون وه‌هه‌روه‌ها (پیریاندهری کۆرینسهیی که‌له 585 ی پێش زایین مردووه و پیتاکۆسی میتیلینی و سۆلۆنی ئه‌سینایی وتالیسی میلیتۆسی)
ئه‌م
فه‌یله‌سوفانه مێژوێکی پڕشنگ داریان هه‌یه له فه‌لسه‌فه‌ی جیهان و به تایبه‌تی یۆنان‌دا.
لێره‌شدا باس له یه‌که‌مین قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌که‌ین له جیهاندا به ناوی قوتابخانه‌ی ئایۆنی که له‌م فه‌یله سوفانه پێک دێن ( تالیسی میلیتۆسی و ئاناکسیمانده‌ر و ئاناکسیمێنس) هه‌ر سێکیان خه‌ڵکی شاری میلیتۆسن که ئه‌و شوێنه ئێستا پێێ ده‌ڵێن تورکیا
یه‌که‌مین فه‌یله‌سوف له مێژوودا تۆمار کرا بێت تالیسی خه‌ڵکی میلیتۆسه که ئه‌و ناوچه‌یه ده‌که‌وێته سه‌ر که‌نداوی ئایۆنیا له ئاسیای بچووک
له ده‌ورو به‌ری ساڵانی (580 ی پێش زایین) ژیاوه
که به‌هۆی زانینهکهیهوه ده‌رباره‌ی فه‌له‌کناسی شۆره‌تی ده‌رکرد(ناوبانگی ده‌کرد) ،دوای ئه‌وه پێشبینی خۆرگیرانه‌که‌ی رۆژی
28/5/585 ی پێش زایین کرد.
،تاڵیس له لایه‌ن نه‌وه‌کانی دوای خۆیه‌وه به یه‌کێک له حه‌وت پیاوه داناکه‌ی یۆنان داندراوه،
وه بایه‌خی زۆری داوه به دیارده گه‌ردوونی و فیزیای و میتیۆرۆلۆجیهکان که بریتیه له لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌تمۆسفیری زه‌وی به تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وا.
لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیه‌کانی گه‌یاندویانه‌ته ئه‌وه‌ی که‌وا بڵێت دیارده سروشتیه‌کان فۆرمی جیاجیای مادده‌یه‌کی بنه‌ره‌تین، به بڕوای تاڵیس ئه‌و ماده‌یه ئاو بووه،چونکه پێی وا بووه که‌وا به هه‌ڵم بوون و چڕبوونه‌وه پرۆسێسێکی گهردووونیه و به‌س ...
یه‌کێک له قوتابیه‌کانی تالیس ناوی ئاناکسیماندهره که فه‌یله‌سوف و ماتماتیک زان و فه‌له‌ک ناسێکی یۆنانیه له شارری میلیتۆس له دایک بووه ئه‌و ناوچه‌یه‌یه که ئێستا پێی ده‌ڵێن تورکیا ،هاورێ وقوتابی تالیسی دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان بووه.
ئاناکسیمانده‌ر ئاماژه‌ی بۆ یه‌که‌مین پره‌نسیب کردووه که هه‌موو شته‌کان له‌وه‌وه په‌ره ده‌سێنن ئه‌ویش جه‌وهه‌رێکی نه‌بینراوی هه‌ست پێ نه‌کراوی ناکۆتاییه، پێی وتووه (ئـــاپیـــرۆن) واته بێ سنوور هه‌ر چۆنێک بێت ئه‌و وای زانیوه جه‌وهه‌ری قابیلی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو شته‌کاندا هه‌یه ، بۆیه بۆچوونه‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌زه‌لییه‌ت ده‌رباره‌ی گه‌ردوونی بێ سنوور پێش بۆچوونی تازه که‌وتوه ،
ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ی ئاماژه‌ی بۆ کردووه نه‌مره‌و قابیلی تێک شکان نییه . له‌م بۆچوونه‌ی ئه‌وه‌وه‌و جه‌وهه‌ره باوه‌کان له وێنه‌ی گه‌رمی و ساردیی و زه‌وی و هه‌وا و هه‌روه‌ها ئاگریش به به‌رده‌وامی په‌ره ده‌سێنن و شته جیاجیاکان و ئه‌و ئۆرگانیزمه ده‌خه‌نه‌وه که جیهانی تێبینی کراویان پێک هێناوه...
سێیه‌مین فه‌یله‌سوفی ئایۆنی مه‌زن (ئاناکسیمێنیس) ه له ده‌روبه‌ری ساڵانی 570 تا500 ی زاینی ژیاوه و به فه‌یله‌سوفی سروشت ناسراوه و دوایین ئه‌ندامی قوتباخانه‌ی ئایۆنیهکانه ئه‌و پێی وابووه که‌وا هه‌وا توخمی بنه‌ره‌تییه و هه‌موو شته‌کان لێوه‌ی دروست بوون.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌میش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گریمانه‌که‌ی تالیس کاتێک ده‌ی وت جه‌وهه‌ره به‌راییه‌که شتێکی ئاشکرا و ماتریالییه به‌ڵام وه‌کو باسمان کرد ئاناکسیمێنس وتی ئه‌و جه‌وهه‌ره هه‌وا یه نه‌ک ئاو،ئه‌و باوه‌ری وابوو که ده‌شێت به زاراوه گه‌لێکی وه‌ک شڵه‌قان و چربوونه‌وه‌ی هه‌وا ئه‌و گۆرانه به‌سه‌ر شته‌کاندا دێن لێک بدرێنه‌وه. به‌م پێێه ئاناکسیمێنس یه‌که‌مین فه‌له‌سوف بووه که جیاوازیه چۆنایه‌تیه‌کانی به زاراوه گه‌لێکی جیاوازی چۆنایه‌تی لێک داوه‌ته‌وه.ئه‌میش میتۆدێکی بنه‌ره‌تی زانسته فیزیاییه‌کانه....
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که فه‌یله‌سوفانی قوتابخانه‌ی ئایۆنی ( تالیس و ئاناکسیمانده‌ر و ئانا کسیمێنس ) گرنگی زۆریان به دیارده میتیافیزیاییهکان داوه وه‌هه‌روه‌ها ئایۆنیه‌کان بایه‌خیان به دیارده سروشتییه‌کان داوه و یه‌که‌م هه‌نگاوی بنه‌ره‌تی( ڕادیکاڵی) به‌ره‌و لێکدانه‌وه‌ی زانستیانه‌یان هه‌ڵهێناوه، ئه‌م خوێندنگایه
بنچینه زانستییه‌کانی دۆزیه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی سروشتی جیهان و گۆڕانی چه‌ندێتی بۆ چۆنیهتیهکانیان وه‌سف کردووه.
ئا... ڕێگا شیاو ...ههولـــــــــــــێر
تایبه‌ت به کوردژین..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Rega Shyaw (2010-10-10 20:04:49)
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆشبێت كاكه ڕیگا
به‌هیوام به زنجیره‌ی ئه‌م گوتارانه ئیدامه بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی سودی هه‌موانی تێدا بێت و
بتوانین به‌دنیای فه‌لسه‌فه‌و قوتابخانه‌كانی ئاشنا بین
ده‌ستخۆشیت لێ ئه‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته
هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
به‌ڕاستی شتی نوێی تیایه تا ئێستا نه‌مبیستووه سوپاس بۆ زانیارییه‌كانت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس کاکه مهری گوڵ
منیش به‌و هیوایه‌م بمێنم تاوه‌کو له‌م بابه‌تانه به‌رده‌وام بم
دنیای فه‌لسه‌فه دنیایه‌کی ئێجگار ئالۆزه بۆیه بریارم دا له قوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌کان ده‌ست پێ بکه‌م چونکه ئه‌وان
سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه‌ن ..
منیش به‌و هیوایه‌م شتی تازه‌ترم لێ ببینن
سوپاس دووباره
ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه