❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قوتابخانه‌ی فیـــــساگۆریی(قوتابخانــــه‌ی ئیتالـــــی)//به‌شی دووه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-14 21:12:40

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPMSIE7

قوتابخانه‌ی فیـــــساگۆریی(قوتابخانــــه‌ی ئیتالـــــی)//به‌شی دووه‌م

ئه‌مه‌ش به‌شی دووه‌مه‌ له‌ قوتابخانه‌ فه‌لسه‌فیه‌کان که‌ قوتابخانه‌ی فیساگۆریه‌ لره‌ش جه‌ند فه‌یله‌سوفێک ده‌ناسن و به‌ بیرو راکانیان ئاشنا ده‌بن ...
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-1fbd672273.gif
له‌ باسی پێشووماندا ده‌رباره‌ی قوتابخانه‌ی ئایۆنی ئه‌وه‌مان بۆ روون بۆوه‌ که‌ ئه‌وان زیاتر گرنگیان داوه‌ به‌ بواره‌ میتافیزیاییه‌کان و بوراه‌ سروشتیه‌کان..وه‌هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌ی بۆمان روون بوه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌ی ئایۆنی گرنگیه‌کی ئه‌وتۆ نه‌دراوه‌ به‌ بواری ئایین و سۆفیزم..به‌ڵام له‌ باسی ئه‌مجاره‌ماندا که‌ باسی قوتابخانه‌ی فیساگۆریه‌
گرنگیه‌کی زۆر دراوه‌ به‌ بواری ئایین..سه‌رکرده‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ فیساگۆراسه‌ که‌ فه‌یله‌سوف و ماتماتیک زانکی یۆنانیه‌،بیرو باوه‌ره‌که‌ی
کاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌فلاتون، فیساگۆراس که‌سێكی ئایینی بووه‌ و باوه‌ری به‌ نه‌مری و دۆنادۆن کردنی رۆح هه‌بووه‌ وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی راگه‌یاند
که‌ جه‌نگی ته‌رواده‌ ده‌قه‌ومێت، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و پێی وابوو که‌وا زۆربه‌ی ئه‌زمونه‌کان که‌ ئێستا هه‌مانه‌ هیئه‌و ژیانه‌ی رابردووه‌.هه‌رچۆنێک بێت فیساگۆراس قوتابخانه‌یه‌کی دامه‌زراند که‌ به‌ قوتابخانه‌ی ئیتالی به‌ناوبانگه‌،هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی که‌ ناوی سیانۆ بوو یه‌کێک بوو له‌ قوتابیه‌ زیره‌که‌کانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌.

له‌ ده‌ورو به‌ری سالی 530 پ.ز ،فیساگۆراسی فه‌یله‌سوف له‌ کرۆتۆنای باکووری ئیتالیا قوتابخانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی دامه‌زراند ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ش له‌چاو قوتابخانه‌ی ئایۆنیه‌کان قوتابخانه‌یه‌کی ئاینی و سۆفیانه‌ بوو..ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ئه‌و تێروانینه‌ میتۆلۆجیانه‌ی یه‌کخست که‌له‌گه‌ل لێکدانه‌وه‌ی گه‌شه‌کردوی زانستیانه‌بوون.
دوای لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه‌ فه‌لسه‌فیه‌ی که‌ به‌ناوی فیساگۆریزمه‌وه‌ ناسرا پره‌نسیبه ژووروو سروشتیه‌کانی له‌ تێروانینێکی رۆحیانه‌ی ژیاندا ئاوێته‌ کرد.
فیساگۆراس پێێ وابوو په‌یره‌وی له‌ ڕێبازێکی بیر کردنه‌وه‌ ده‌کرد،له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و باوه‌ره‌ دامه‌زرا بوو که‌ رۆح زیندانی  ناو جه‌سته‌یه‌، له‌کاتی مردندا ئازاد ده‌بێت و له‌شێوه‌یه‌کی به‌رزتر یان نزمتری ژیاندا دۆنادۆن ده‌کاته‌وه‌.*به‌ پێی ئه‌و فه‌ز‌یله‌ته‌ی هه‌یبووه‌،
وه‌هه‌روه‌ها  رایگه‌یاند پێویسته‌ باڵاترین مه‌به‌ستی مرۆڤه‌کان بریتی بێت له‌ خاوێن کردنه‌وه‌ی رۆحه‌کانیان،
ئه‌ویش به‌ گه‌ران به‌دوای فیکریه‌کاندا و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ چێژه‌ هه‌ستییه‌کان به‌تایبه‌تی سێکس ، وه‌ موماره‌سه‌ کردنی سروتی ئایینی جیاجیا.
فیساگۆریه‌کان ئه‌و یاسایانه‌یان دۆزیبوه‌وه‌ که‌ ڕێسای میتافیزیایین و له‌وه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی که‌ جوڵانی هه‌ساره‌کان (میوزیکی جیهانه‌کان) به‌رهه‌م ده‌هێنێت،هه‌روه‌ها په‌ره‌شیاندا به‌ چاره‌سه‌ر کردن به‌ میوزیک بۆ ئه‌وه‌ مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ل ته‌نه‌ ئاسمانیه‌کان بخه‌نه‌ ناو هارمۆنیایه‌که‌وه‌.
پێناسی زانستیان له‌گه‌ل بیرکاری کرد و وه‌هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ره‌دابوون که‌ هه‌موو شته‌کان له‌ ژماره‌ وهێما ئه‌ندازه‌ییه‌کانه‌وه‌ دروست ببون.وه‌هه‌روه‌ها به‌شداریه‌کی گرنگیان له‌ تیۆری گه‌ردوون ناسی دا کردووه‌.

*دۆنادۆن:
له‌ ئایینی هیندۆسی دا واته‌ دابه‌زینی یه‌زدان بۆ سه‌ر زه‌وی له‌شێوه‌ی مرۆڤێکدا.دۆنادۆن هاوشێوه‌ی به‌رجه‌سته‌ بوونه‌که‌ی مه‌سیحه‌ له‌ ئایینی مه‌سیحی دا ،به‌ڵام دو جیاوازیان هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت ره‌چاو بکرێن:
1-خودای هیندۆسه‌کان ده‌توانێت له‌ چه‌ند شوێنێکی جیاوازدا به‌رجه‌سته‌ بێت له‌ یه‌ک کاتدا به‌ڵام به‌ دۆنادۆنێکی لاوه‌کی بکاته‌ پاڵ دۆنادۆنه‌ سه‌ره‌کیه‌کان
به‌ڵام خودای مه‌سیح ناتوانێت له‌ یه‌ک کات له‌ چه‌ند شوێنێکی جیاواز بێت وه‌ خودای مه‌سیح پێکهاتووه‌ له‌ باوک و رۆح و کور .
2-خودای هیندۆسه‌کان به‌ ته‌واوی ناچیته‌ قاڵبی مرۆڤه‌وه‌ وه‌کو مه‌سیح و به‌شداری ناکات له‌ گشت  سروشت و ئاکاره‌ مرۆییه‌کاندا.
دۆنادۆنیش زیاتر زاراوه‌یه‌کی ئایینیه‌ نه‌ک فه‌لسه‌فی به‌ڵام چونکه‌ قوتابخانه‌که‌ی فیساگۆراس قوتابخانه‌یه‌کی ئایینی بووه‌ ئه‌م زاراوه‌یه‌ به‌کار هاتووه‌.





ئا..ڕێگا شیاو
هه‌ولێــــــر
تایبه‌ته‌ به‌ کوردژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Rega Shyaw (2010-10-14 21:15:43)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-15 06:48:10

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: قوتابخانه‌ی فیـــــساگۆریی(قوتابخانــــه‌ی ئیتالـــــی)//به‌شی دووه‌م

ده‌ست خۆش بێت رێگا گیان...سه‌رکه‌وتووبیت ئه‌زیزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-15 11:14:17

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPMSIE7

Re: قوتابخانه‌ی فیـــــساگۆریی(قوتابخانــــه‌ی ئیتالـــــی)//به‌شی دووه‌م

زۆۆر سوپاس بۆ تۆ داده‌ فریشته‌ گیان ...

ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net