❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بــیـــنـــیـــنـــێـــك بــــۆ ژیــــان و هــــاوڕیــــیــــه‌تــــی . . .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-14 09:50:41

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

بــیـــنـــیـــنـــێـــك بــــۆ ژیــــان و هــــاوڕیــــیــــه‌تــــی . . .

بــیـــنـــیـــنـــێـــك بــــۆ ژیــــان و هــــاوڕیــــیــــه‌تــــی . . .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6df7bf7b75.png

له‌ئێستایا به‌خت لای مرۆڤه‌كان بۆته‌ شتێكی سه‌ره‌كی لایان وه‌ زۆركات بیری لێئه‌كه‌نه‌وه‌و وه‌ كاتیان ئه‌بات ،،
به‌خت وشه‌یه‌كی بیمانایه‌ ،، شتێكی ئاوانی یه‌ ناوی به‌ختبێت یا باشتربڵێم بونی هه‌بێت ،،
گشت شته‌كان به‌یوه‌ندی به‌هه‌وڵ و كۆششی خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌ ،،
به‌ڵام مرڤ هه‌یه‌ ئه‌توانی هه‌له‌كان بقۆزێته‌وه‌و وه‌ سه‌ركه‌وتووبێت ،، وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ .


خه‌ڵكی دووجۆركه‌سن ،، كه‌سێكیان ده‌یه‌وێت له‌ژیاندا شتێك بێت و ئه‌ویتریان ده‌یه‌وێت هه‌ر به‌زیندووی بمێنێته‌وه‌
و وه‌ به‌و به‌شه‌ی كه‌ پیی دراوه‌ ڕازییه‌ وه‌ هیچ كات هه‌وڵی گۆڕان نادات و نایه‌وێت ژیانی ئاقارێكی دی وه‌رگرێت ،،
وه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌قسه شێوازێكی دی خۆی ده‌ربخات وه‌ كرده‌وه‌ی نه‌بێت ،، ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ هیچ هه‌و‌ڵنادات
بۆ گۆڕانی ژیانی ئه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌جێگه‌ی خۆیی ئه‌مینێته‌وه‌و وه‌ به‌سستی وه‌ هیچ شتێكیش به‌نسیبی ناباێت ،،
گه‌ر بڕوانین له‌ ژیانی ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌بینین زۆر نائارامن وه‌ به‌رده‌وام له‌ ناخۆشیدان وه‌ ڕه‌شبینن ،،
به‌ڵام خودی خۆیان زۆركه‌م هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ن و ناشیانه‌وێت خۆیان واده‌ربخه‌ن بۆیه‌ قسه‌ ئه‌كه‌نه‌ چیك بۆ ئه‌مه‌ ،،
به‌ڵام كرداریان ئاشكراو ڕونه‌ .


ژیان خۆشی و ناخۆشی تێدایه‌ وه‌ ناڕه‌حه‌تی شێوازی ژیان و وه‌ نه‌بونی جا هه‌ر نه‌بونییه‌ك بیت ،،
گه‌ر سه‌یر بكه‌ین بژیوی له‌ لادێ یه‌ك بۆ شارێ بۆ وڵاتی ئه‌گۆریت وه‌ گه‌ر له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كاندا
بژێوی كه‌م بێت وه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مه‌ به‌رده‌وام وابێت به‌ڵكو ئه‌گۆڕێت وه‌ تاسه‌ر وانابێت ،،
بۆیه‌ وریابه‌ بوارمه‌ده‌ ته‌نگانه‌ی ئه‌مڕۆ گیانی هه‌نگاو نان و كۆششه‌كانت كپ بكات به‌رده‌وام هه‌ڵبده‌ ،،
بونی ناڕه‌حه‌تی و ئازار جا به‌هه‌رشیوه‌یه‌بێت قورسترینن له‌به‌رده‌متا بۆئه‌وه‌ی ڕیگربن له‌ سه‌ركه‌وتنت وه‌ گه‌شبینیت ،،
بۆیه‌ واسه‌یر ئه‌وانه‌مه‌كه‌ بێته‌ هۆیی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌وڵو كۆششت كات به‌ڵكو واسه‌یری بكه‌ن كه‌ بێته‌ به‌رده‌وامی و زیاتر هه‌وڵدان .


هه‌موكات كاتێك كه‌ ئیشو كاره‌كانت ئاڵۆزئه‌بن هه‌وڵده‌ پێبكه‌نیت
چون به‌بیتاقه‌تیت كاره‌كانت وه‌ جه‌سته‌ت سست ئه‌كات ،،
وه‌ به‌مه‌ خۆت ئه‌دۆڕینی وه‌ شكستت به‌سه‌ر خۆتا سه‌باندووه‌ .


كاتیك كه‌ خه‌مێكت هه‌یه‌ هه‌لبده‌ لای نزیكترینت باسی بكه‌یت كه‌ دلسۆزت بیت وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵتبێت
بۆ هه‌مووشتیكی باش و سه‌ركه‌وتنت ،، جا ئه‌وكه‌سه‌ دایكت یا باوكت یا خوشك یا برا یا هاوڕی یا ...
چون گه‌ر باسی نه‌كه‌یت و بیده‌نگ بیت به‌مه‌ ناره‌حه‌تی و ئازاری زیاتر بۆخۆت دروست ئه‌كه‌یت ،،
وه‌ به‌لام به‌رده‌وام ئاگاداری ئه‌وه‌به‌ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵی ئه‌دوێیت بزانه‌ كێیه‌ له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌
به‌باشی بیخوێنه‌وه‌و ئاگاداربه‌ ،، چون نه‌ك ڕۆژیكیش ئه‌و زه‌ره‌رت لێبدات و ئه‌و كات بڵێت به‌ختم خراپه‌ یا هه‌رشتێكی دی ...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-8b24d0a53a.gif

لیره‌دا له‌كۆتایدا ده‌لێم ئیمه‌ی مرۆڤ زۆر ئازار ئه‌كیشین به‌ده‌ست گشت ناڕه‌حه‌تییه‌كانی ژیانه‌وه‌ ،،
به‌ڵام ئه‌بیت به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان له‌بیربیت كه‌ خالق بۆ ته‌نها ساتێ جێمان ناهێڵێت و له‌گه‌ڵمانایه‌ ،،
وه‌ ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ هیچ شتێك له‌ خودی خۆمان گه‌وره‌ترنی یه‌ ،،
بۆیه‌ نابێت بێ ئومێدبین و دانیشین هه‌وڵنه‌ده‌ین ... به‌رده‌وام هه‌ڵده‌ بۆ باشترین .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ab7992ce3d.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e3242b7b62.jpg

* * نــــوســـیــــنـــی : ڤــــیــــان * *

* * رۆحـــیـــكـــی دی بــــۆ كــــوردژیــــن * *

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e3242b7b62.jpg

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-14 10:26:43

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: بــیـــنـــیـــنـــێـــك بــــۆ ژیــــان و هــــاوڕیــــیــــه‌تــــی . . .

ده‌ست و په‌نجه‌کانت خۆش بێت Viyan خان ،،،
ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی که‌ زۆر زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام :

هه‌موكات كاتێك كه‌ ئیشو كاره‌كانت ئاڵۆزئه‌بن هه‌وڵده‌ پێبكه‌نیت
چون به‌بیتاقه‌تیت كاره‌كانت وه‌ جه‌سته‌ت سست ئه‌كات ،،
وه‌ به‌مه‌ خۆت ئه‌دۆڕینی وه‌ شكستت به‌سه‌ر خۆتا سه‌باندووه‌ .

به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانه‌ هه‌ر بژیت ،
هیوام خۆشی و ئاسووده‌ییته‌ ،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-14 10:28:15

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: بــیـــنـــیـــنـــێـــك بــــۆ ژیــــان و هــــاوڕیــــیــــه‌تــــی . . .

داده‌ گیانی هاوڕێی خۆشه‌ویستمان به‌راستی وه‌هات باسکردووه‌ هیچی وتنم بۆی نیه‌ جگه‌له‌وه‌:
'گه‌ر بڵێین به‌خت بوونی هه‌یه‌ ئه‌وا له‌ژێر ده‌ستی خۆمانایه‌، چونکه‌ ئه‌مرۆ به‌خت وه‌ها باس ئه‌کرێت که‌ په‌یوه‌ندی به‌ خۆشیه‌وه‌ هه‌یه‌ یا به‌وه‌ی شتێکمان بۆ دێت یانا، ئه‌مانه‌ش له‌ژێر ده‌ستی خۆمانان واتا وه‌کو خۆت ئاماژه‌ت پێداوه‌ هه‌وڵ و کۆششی خۆمان.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ ڤیان گیان
بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ زۆر به‌هێزه‌ سوپاس مامۆستاگیان
شتی باشمان فێر ئه‌که‌یت هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت
ئینشآءالله‌ بێ به‌شمان ناکه‌یت له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کانت
هه‌رده‌م له‌خۆشی دابیت و به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-15 09:14:58

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: بــیـــنـــیـــنـــێـــك بــــۆ ژیــــان و هــــاوڕیــــیــــه‌تــــی . . .

ده‌سته‌كانی تۆش خۆش كاك چۆڤین ،، مه‌منون بۆ په‌یامت ،،
منیش هیوام هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنته‌ بۆت ...


*************************
***********


ده‌سته‌كانی تۆش خۆش به‌ڕێز موسلیم ،،مه‌منون بۆ وته‌كانت ،،
خۆشحاڵم به‌په‌یامت ،،وه‌ نازناوی مامۆستایشم وه‌رگرت ،،
ئه‌خوازم وابێت ،، دووباره‌ مه‌نون بۆ وته‌كانت وه‌ په‌یامت ،،
ئه‌خوازم بتوانم زۆرترین كات زۆرترین سودبگه‌یه‌نم ،،
هیوام به‌خته‌وه‌ریت و هه‌میشه‌ ئاسوده‌یته‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net