.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نوسینی :محمد بوننێت
ئه‌م سه‌له‌فێتییه زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌كان نی‌یه ! به‌شی چواره‌م
ووتیان فه‌قێه‌یك رێی كه‌وته گوندێكی دوور، بینی نه مزگه‌وتی تێدایه، نه مه‌لایان هه‌یه، نه هیچیش له دینه‌كه ده‌زانن.. ئه‌وانه‌ی كۆكردار كه نوێژ ده‌زانن وپێی ووتن: ئێَوه ده‌بێ نوێژه‌كانتان به كۆمه‌ڵ بكه‌ن وجومعه‌و جه‌ماعه‌تتان هه‌بێت.. فێری بانگی كردن. كه خۆی بانگیدا، ئاغای گوند هاواری كرد:
ـ ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه چییه ؟!
ووتیان : قوربان گیان ، بانگه ..
ـ ووتی : بانگ چییه ؟
ووتیان: قوربان گیان هاوارێكه‌و ده‌یكه‌ن تا هه‌موو بچنه جێیه‌ك و نوێژه‌كه‌یان به جه‌ماعه‌ت بكه‌ن ...
ـ بانگ زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌كان (مه‌رِه‌كان) نی‌یه ؟!
قوربان گیان ، نه‌خێر ..
ـ ده‌با هه‌ر بانگ بده‌ن ..
حاڵی ئه‌م برا سه‌له‌فییانه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تاندا وایه ! حكومه‌ت ئاغا ده‌پرسێ : ئه‌وه باسی چی ده‌كه‌ن ؟!
ده‌ڵێن قوربان گیان هه‌ر باسی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن كه له ئاسمانه‌و ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌و ده‌بێت بپه‌رسترێت و ..
حكومه‌ت ئاغا سه‌بری نه‌بوو رسته‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن قسه‌كه‌ی پێبرِین:
ـ ده‌رباره‌ی حكومه‌ت چی ده‌ڵێن ؟
قوربان گیان، ده‌ڵێن حكومه‌ت سێبه‌ری خوایه له‌سه‌ر زه‌وی وپیاوانی حكومه‌ت وه‌لی ئه‌مرن و نابێت بێ ئه‌وان فه‌رمان به چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی له خراپه‌ش بكرێت . هه‌ڵس و كه‌وتی ره‌عییه‌ت ده‌بێ به مۆڵه‌تی حكومه‌ت بێت ..
ـ ئێ ئێ ده‌مخۆش، له‌م قسانه‌م پێ خۆشه.. ئه‌دی ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت وئابوری ونه‌وت وململانێی چینایه‌تی وسه‌روه‌ت وسامان چی ده‌ڵێن؟
ـ قوربان گیان، هیچ !
حكومه‌ت ئاغا له خۆشیاندا به ده‌م گه‌شكه گرتنه‌وه ووتی : به راستی ره‌عیه‌تی چاكن .. ده‌ی مادام زه‌ره‌ریان بۆ بیره نه‌وته‌كان نی‌یه با هه‌ر موه‌ححید بن !!!
لای هه‌ر سه‌له‌فییه‌ك باسی كوفر‌و بێ دینی ئه‌م حكومه‌تانه‌ی ووڵاتانی ئیسلام ده‌كه‌یت، تایان لێ دێت. كه باسی بارودۆخی سیاسی موسوڵمانان وئه‌م لێقه‌ومانه شارستانێتی وشه‌رِه سه‌لیبییه ده‌كه‌یت، ده‌تخۆن. كه باسی ئه‌م ملیۆنه‌ها داماوه ده‌كه‌یت كه قووتیان ده‌دزرێت، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن ئه‌مه سزای خوایه چونكه ئه‌و خه‌ڵكه له حاكمه‌كان هه‌ڵگه‌رِاونه‌ته‌وه‌و تووشی فیتنه بوون!! خێرا راپۆرتێكیشت لێ ده‌ده‌ن!!
چونكه خۆیان جێیان گه‌رمه‌و یه‌كی سێ چوار ژنیان هه‌یه‌و له‌به‌ر بۆنی بوغوردا مه‌رِی ساغی سووره‌وه كراوی ناو فرِنی ئه‌مریكایی عافێت ده‌كه‌ن و نابیناش ده‌عوه‌تی ئه‌م ئه‌میرو ئه‌و وه‌لی عه‌هدو ئه‌و به‌رپرسی حكومیین، بۆ بانگه‌وازی خواییش به ئۆڤه‌ر تایم به نامیلكه‌یه‌كدا له‌سه‌ر (شرح كتاب التوحید) دا ده‌چنه‌وه‌و كه دێشنه گۆ ، شه‌كره قسه‌ی وا فرِێ ده‌ده‌ن هه‌ر بۆنی كوفری سوتاوی لێ دێت .
محمد ابراهیم شه‌قره‌ی شێخی سه‌له‌فییه‌كانی ئه‌رده‌ن خوا شه‌قی كات ، ئه‌وه‌ی كه نامه‌ی بۆ سه‌ددام حوسێن نووسی و تێیدا ده‌یفه‌رموو : الى الطودِ الشامِخِ والجبَلِ الراسِخِ صدام حسين وقَاهُ الله شَرَّ حاسِدِيهِ 1 . ئه‌وجا باسی فرمًێسكه‌كانی سه‌ددام ده‌كات كه له ( عينَي النِّمْرِ القويتَينِ ) دووچاوی به‌هێزی پڵنگه‌وه هاتبوونه خوار !
ئه‌م پیاوه (راستتر بڵێین: ئه‌م نێرینه‌یه) ئه‌م شه‌ریكه (راستتر بڵێن: ئه‌م فه‌ریكه ته‌ریكه یان ئه‌م ئه‌قڵ سووكه مه‌تروكه)2 كتێبێكی هه‌یه به ناوی (هي السلفية نسبة وعقيدة ومنهجا) له ل 172 دا ئاوا ده‌رِشێته‌وه:
(وأحسَبُ أنَّ مَقولَةَ دَعْ مَا لِقَيصَرَ لِقَيصَرَ ومَا للهِ للهِ كَلِمَةً تَصْلُحُ لِزَمَانِنَا) واته: وا ده‌زانم ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێ: ئه‌وی هی قه‌یسه‌ره بیده به قه‌یسه‌رو ئه‌وه‌ی هی خوایه بیده به خوا، بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه شیاو بێت !!
ده‌بێ كوێی ئه‌م قسه‌یه بۆ كام زه‌مانه‌و بۆ چ قه‌ومێك چاك بێت ؟! چ جای ئه‌وه‌ی بووترێت بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی محمد صلى الله عليه وسلم شیاوه! والله ئه‌گه‌ر خراپیه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بێت كه ناوی قه‌یسه‌ری موشریكی تێدا خراوه‌ته پێش ناوی پیرۆزی خوای گه‌وره‌وه، به‌س بوو بۆ تۆمه‌تبار كردنی! جگه له‌و شیرك وبێ ئه‌ده‌بییه‌ی له خۆی گرتووه .
كه دێته سه‌ر باسی فه‌رمان به‌چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی له خراپه‌و جیهاد ده‌ڵێ : (النهي عن المُنْكَرِ السياسي هو جزءٌ مِن الجهادِ بالبيانِ الذي نَقومُ بِهِ) مه‌به‌ستیشی دژایه‌تی كردنه‌كه‌ی شێخ سه‌لمان العوده‌و شێخ سه‌فه‌ر الحوالییه .. كه جیهادیان به زمان ده‌كرد ..
بزانه ئه‌مانه په‌نا به خوا پێیان چۆن هه‌ڵخلیسكاوه؟ چۆن مه‌تحی سه‌ددام به خواپه‌رستی ده‌زانن و دژایه‌تی كردنی داعییه ئیسلامییه‌كان به جیهاد ده‌زانن ! ئه‌مانه رووی قادیانییان سپی كرد.
ئه‌و جیهاده‌ش كه ئه‌وان په‌كیان خستووه‌و سه‌دو یه‌ك ئینحیرافیان پێ كردووه ، باش بوو كاكه‌ی شه‌قره رێگا‌و رای هه‌موو هاوله‌گه‌نانی بۆ كۆ كردووینه‌ته‌وه‌و هێنده‌ی مه‌رجی (نا شه‌رعی) و(باتڵ) وقورسی له رێی جیهاددا قوت كردۆته‌وه ، له‌وانه‌ی له په‌یامی خوای گه‌وره‌دا نین 3 ئینجا ئه‌وه‌نده‌ی خڵته‌ی بیر‌و تڵپه‌ی قیری تری كردووه به‌سه‌ریدا، مه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سانێكی ئه‌هلی ( الطائفة المنصورة ) بۆ ماوه‌یه‌كی ته‌واو هه‌ر خه‌ریكی رادانی بن4 !! به‌وه‌ی باشه شه‌قراغا جوان وه‌سفی دیدی خۆی و هاوله‌گه‌نانی خۆی ده‌كات و زۆر ئاشكرایانه غیره‌تی سه‌له‌فییه‌كانمان پێ ده‌ناسێنیت .. له لاپه‌رِه 204 ی هه‌مان كتێبدا ئاوا به‌سه‌ر جیهاده‌كه‌دا ده‌رِشێته‌وه (وَلَك أنْ تَستقرِئَ الاياتِ التي جاءتْ مُكَمِّلَةً لِايَةِ الأمْرِ بالإعدادِ وَمُوَضِّحَةً ! لِتَعْلَمِ أنَّ أفْضَلَ الجهادِ اليومَ ـ فِي وَهْنِنَا الذي نحنُ فيهِ ـ هو الإمْسَاكُ عَن الجِهادِ) واته: ده‌توانیت هه‌موو ئایه‌ته‌كانی تر بهێنیته‌وه كه هه‌موویان رۆشن كه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تی خۆ ئاماده‌كردنه‌ن تا ئه‌وه فێر بیت وبزانیت كه باشترین جیهاد له‌مرِۆژه‌دا ـ كه له لاوازی وبێ ده‌سه‌ڵاتیداین ـ بریتیه له خۆگرتنه‌وه له جیهادكردن.. ده‌فه‌رموێ : ئایه‌ته‌كانی تر (كه 122 ئایه‌تی ترن) ئه‌و ئایه‌تی (وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ) الانفال/ 60 ته‌واو ده‌كه‌ن و راڤه‌ی ده‌كه‌ن كه هۆ موسوڵمانینه جیهاد مه‌كه‌ن !
ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایه‌ته داوای هیچ نه‌كات غه‌یری فه‌رمان به خۆ ئاماده كردن (الاعـداد) به‌س بوو. چ جای راڤه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه له‌سه‌ر مینبه‌ر سێ جار فه‌رمووی : (ألَا إنَّ القوةَ الرَّمِي) رواه مسلم عن عقبة .
ئینجا گوێی لێ بگره خوا بیكاته په‌ندی زه‌مانه ده‌رباره‌ی ئه‌و (ئایه‌تی 174 ی الاعراف)ه چءن ده‌رِشێته‌وه: ( ومَنْ أَنْعَمَ النَّظَرَ فِي هذا النَّصِ يَرى أنَّهُ يَكادُ يَنْطقُ بِوجوبِ الإمساكِ عن الجهادِ حتَّى يَكونَ الإعدادُ علَى تَمَامِهِ ! وقَدْ يَكونُ مِن الاعدادِ تَرْكُ الإعدادِ ، إذْ الإعدادُ يُقصَدُ بِهِ إرهابُ أعداءِ اللهِ) ل 203 واته : ئه‌وی به دیققه‌ت سه‌رنج بداته ئه‌م ده‌قه بۆی روون ده‌بێته‌وه كه خه‌ریكه ده‌قه‌كه خۆی هاوار كات كه پێویسته جیهاد نه‌كرێت ، تا ئه‌و كاته‌ی خۆئاماده كردنه‌كه ته‌واو ده‌بێت ! له‌وانه‌شه واز هێنان له خۆ ئاماده كردن هه‌ر خۆی له خۆیدا، خۆ ئاماده كردن بێت!! چونكه مه‌به‌ست له خۆ ئاماده‌كردن ترساندنی دوژمنانی خوایه ..
سوبحانه‌الله تو خوا جیاوازی ئه‌م لۆتییه‌و قادیانی چییه؟
ئه‌مه له پێناوی چیدا نه‌علی حكومه‌تان به لچ و لێو بۆیاخ ده‌كه‌ن و پۆستاڵی جه‌للادان به زمان ده‌بریسكێننه‌وه ؟!
بۆچی ئه‌م دینه ده‌كه‌نه أفيون الشعوب ؟! خوا خه‌جاڵه‌تیان كات ؟
له پێناوی چیدا وه‌كو سه‌گی شوان به هه‌موو داعیه‌كی پاك و موجاهیدێكی چاك ده‌حه‌پن ؟! خوا ده‌سه‌ڵاتی خۆیمان له زه‌لیل كرنیاندا نیشاندا .
سه‌یری ته‌فسیری ئه‌و بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌و ته‌فسیری (ابن كثير 2/503 ) بكه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وأعِدُّوا لهَم ما اسْتَطَعْتُم . أي مَهمَا أمْكَنَكُم) واتة : هةرضةندي دةتوانن ..
ئه‌مانه مریشكی مه‌سڵه‌حه‌ن ، ته‌نانه‌ت ناتوانن بشفرِن ، كێ وویستی بیانگرێت سه‌ریان برِێت ! فس ده‌ده‌نه‌وه ..
جیهاد كه لوتكه‌ی جوامێرییه ، كه‌ی مه‌نزڵی ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌یه ؟ جا ئه‌گه‌ر جیهاد هێنده قورس و نارِه‌حه‌ت نه‌بوایه ده‌بووه مه‌زاقی شه‌واره‌ی ده‌وری زه‌یستان 5 .
جیهاد ئاگری به تینی زێرِینگه‌ره . هه‌رچی خڵته‌و پڵته‌یه‌ك به‌م ئیسلامه‌وه نووسا بێت ؛ لێی ده‌كاته‌وه‌و رایده‌دات . جیهاد مادده‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی دیندارییه .. كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی شه‌قره‌و په‌قره و هاو ئاخورِیاندا تێك هه‌ڵ دێنه‌وه .
برِوانه ئیمامی ئیبنولقه‌ییم رحمه الله كه ساڵی 751 ی مردووه چی ده‌رباره‌ی ئه‌و جیهاده رووه‌و شه‌قره ئاساكانی زه‌مانی خۆی فه‌رمووه :
( يا مُخَنَّثَ العَزْمِ أينَ أنتَ والطريق ؟! )
واته : هۆ ئیراده نێره‌مووك ، تۆ له كوێ و ئه‌م رێگایه له كوێ ؟!
به زمانی زه‌مانی ئێمه‌ی كوردیش ده‌بێ بڵێین : شه‌قره‌ی ده‌عبا ، تۆ‌و جیهاد كوجا مه‌رحه‌با ..
ئینجا ئیمامی ئیبنول قه‌ییمی ره‌حمه‌تی ده‌فه‌رموێ :
( طريقٌ تَعِبَ فيهِ آدمُ ، وناحَ لأجلهِ نوح ، ورُميَ في النار الخليلُ واضْطَّجَعَ للذَّبحِ إسماعيلُ ، وبِيعَ يوسفُ بثَمَنٍ بَخسٍ ولَبِثَ في السجنِ بِضْعَ سنينَ ، ونُشِرَ بالمنشارِ زكريا ، وذُبِحَ السيدُ الحصورُ يحيى ، وقاسَى الضُرَّ أيوبُ ، وزادَ على المقدار بكاءُ داودَ ، وسارَ مع الوحشِ عيسى ، وعالَجَ الفقرَ وأنواع َالاذى محمدٌ صلى الله عليه وسلم تَزها أنت باللهو واللعبِ ) الفوائد / 56 واته : رێی جیهاد رێگایه‌كه ئاده‌می تێدا ماندوو بوو، نووح له تاویدا هاواری لێهه‌ستاو ناڵاندی ، ئیبراهیمی هاورِێی خوایان له‌سه‌ر فرِێدایه نێو كڵپه‌ی ئاگر، ئیسماعیل هه‌ر له‌و پێناوه‌دا بۆ سه‌ربرِین پاڵ خرا، یوسفییان ئاوا به نرخێكی بێ به‌ها فرۆشت وله زینداندا چه‌ندین ساڵ بۆی مایه‌وه، ئه‌و رێیه‌ی زه‌كه‌رییای تێدا به مشار برِرایه‌وه ، یه‌حیای به‌رِێزی تێدا سه‌ر برِاو، ئه‌ییوب له قۆناغه‌كانیدا ناسۆری چێشت و داوود له حه‌ددی ئاسایی زیاتر فرمێسكی بۆ رشت، ئه‌و رێیه‌ی عیسا بۆی بووه هاوده‌نگی درِندان و ده‌ردی هه‌ژاریی خه‌ڵكی پێ ده‌رمان ده‌كرد ، ئه‌وه‌ی كه محمد ـ سه‌لامی خوای لێ بێت ـ ئه‌و هه‌موو جۆره ناسۆرو میحنه‌ته‌ی له پێناویدا چێشت !! تۆش هه‌ی لۆتی ، خه‌ریكی كاڵه‌مستێنه‌ی خۆتی .
ئه‌م شه‌قرانه چۆن وه‌ڵامی خوای گه‌وره ده‌ده‌نه‌وه ؟ و ده‌ڵێن خوایه له‌و هه‌موو ئایه‌تانه‌ی باسی به‌رده‌وام بوونی جیهاد ده‌كه‌ن، حاڵی نه‌بوو بووین؟! مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌و زانا پێیان نافه‌رموێ : درۆتان كرد.. گه‌ر جیهاده‌كه‌تان ـ له‌به‌ر بێ توانایی ـ واز لێهێنان بوو ، ئه‌دی ئیعداده‌كه هه‌ر به فه‌رزی له‌سه‌رتان نه‌مابۆوه ؟!!
ئیمامی ئیبنوته‌یمییه رحمه‌الله ده‌فه‌رموێ : ( يجِبُ الاستعدادُ للجِهادِ بإعدادِ القوَّةِ ورِباطِ الخَيلِ في وقتِ سُقُوطِهِ لِلْعَجْزِ ، فإنَّ مَا لا يَتِمُّ الواجِبُ إلَّا بِهِ فَهوَ واجِبٌ ) مجموع الفتاوى 28/259 . واته : هه‌ر له‌و كاته‌وه كه جیهاده‌كه به هۆی لاوازیه‌وه له‌سه‌ر موسوڵمانان نامێنێت ، خۆ ئاماده‌كردنه‌كه6 له‌سه‌ریان فه‌رز ده‌بێته‌وه ..
ئیمامی سه‌نعانیش له كتێبی (سُبُلُ السَّلام 4/384) دا له راڤه‌ی حه‌دیسی ژماره (1236) دا ده‌فه‌رموێ : (الاعدادُ يكونُ معَ الاعتيادِ .. مَنْ لَمْ يُحْسِنْ الرَّمِيَ لا يُسَمَّى مُعِدَّاً لِلْقُوةِ) واته: خۆ ئاماده كردن، به مه‌شق و خۆ راهێنان ده‌بێت.. ئه‌وی تفه‌نگچی چاك نه‌بێت پێی ناوترێت ئاماده‌باش .
ئه‌م تێَگه‌یشتنه‌ی سه‌له‌ف و خه‌له‌ف له كوێ و ئه‌و تێگه‌یشتنه لینگه‌و قووچه‌ی شێخی ئاخر زه‌مانی سه‌له‌فێتی دوكاندارێتی حاكمه‌كان له كوێ ؟؟!
_________________________
1 سه‌ره‌تای نامه‌كه‌ی ئاوایه : من محمّد بن إبراهيم شقرة إلى أخيه درع العراق الحصينة، وطوده الباذخ الشّامخ الرئيس صدام حسين وقاه الله شر حاسديه، وحقّق على يديه للأمّة ما هي راجية فيه، وأكرمه في أخراه، كما أعزّه في دنياه...
الكلمة عندك (عند صدّام حسين) ليست حروفاً متآلفة تجانست بحركاتها وترتيبها لتدلّ على معنى من معاني لغات الناس، وإن كانت هي في ذاتها آية من آيات الله في خلقه {ومن آياته خلق السموات والأرض واختلاف ألسنتكم وألوانكم} بل هي عندك حمم حارقة يرسلها قلب بغداد الرحيم الشّفيق على الباطل المتغطرس، فإذا هو بها زاهق "... :أنت أبا عدي (صدام) أحد الأفذاذ الذين ينتسبون إليها بصدق وولاء (لكلمة التوحيد)، هذا ظنّنا فيك، ولن يخيب إن شا‌ء الله " ... : "حتى كانت القادسيّة الجديدة، وكان فارسها السديد الأبيد (أي صدام) وقمت على أرض الرافدين طوداً شامخاً، وتداعى العراقيون إليك أطواداً أطواداً، وألقت المجوسية بكل أثقالها) الجرح والتعديل (74-75) .
2 شێخ محمدی مه‌قدیسی خوا ئازادی كات له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ی مه‌راكیشیدا نوسیوێتی كه ئه‌بومالیك محمد ئیبراهیم شه‌قره‌ی پێشه‌وای سه‌له‌فیه‌كانی به‌ر سێبه‌روپاڵانته‌وانانی سه‌له‌فی ئه‌رده‌ن ، ئێستا خوا هیدایه‌تی رێی راستی داوه‌و رێی عه‌قیده‌ی پێغه‌مبه‌رانی گرتووه‌و سنوری كوفر‌و ئیمانی لێك هه‌ڵاوێردووه . مه‌قدیسی ده‌فه‌رموێ ئه‌بو مالیك ئێستا ئه‌و ئه‌بومالیكه‌ی جاران نه‌ماوه كه ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرا ، چونكه ئێستا هه‌ر هه‌ڵوێستێكی كۆنی ده‌خرێته‌وه پێش چاو، به ته‌وازوعی خۆیه‌وه ده‌ڵێ: هه‌ڵه بووم.. ته‌نانه‌ت له ره‌تدانه‌وه‌ی سامیدا له شریتی (الكفر كفران) دا ده‌ڵێ : منیش و شێخ ناسری ئه‌لبانی هه‌ڵه بووین و سامی له‌سه‌ر حه‌ق بوو.. یان ده‌رباره‌ی ئه‌م ووشه‌و عیباره‌ته توند‌و تیژانه‌ی مه‌راكیشی ره‌حمه‌تی به شه‌قره‌ی ده‌ڵێ ، مه‌قدیسی ده‌ڵێ : كه به ئه‌بومالیك (محمد ئیبراهیم شه‌قره) م ووته‌وه‌و ووتم: له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی سپاردووه فه‌رمووی: به هه‌ر حاڵ خوا لێمان خۆش بێت.. خوا روحمی پێ بكات ،مه‌تحی كرد‌و فه‌رمووی: شایانی دوعا بۆ كردنه ..
3 خاتوو عائیشه ـ خوا لێی رازی بێت ـ ده‌فه‌رموێ : قام رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) في الناس فحمد الله وأثنى عليه ، ثم قال : ( مَا بالُ رِجَالٍ يَشْتَرِطُونَ شُرُوطَاً ليسَتْ فِي كِتابِ اللهِ عَزَّوجَلَّ ، مَا كانَ مِنْ شَرْطٍ ليسَ فِي كِتابِ اللهِ فهوَ باطِلٌ ، وإنْ كانَ مِائَةُ شَرْطٍ ) رواه البخاري / الصلاة (456 ) وابو داود / العتاق ( 3929 ) والترمذي / الوصايا ( 2124 ) والنسائي / البيوع ( 4618 ) وابن ماجة / العتق ( 2521 ) واحمد 6/81ـ82 ) ..
4 ئیمامی شه‌وكانی ـ رحمه الله ـ ده‌فه‌رموێ : ئیمامی بوخاری و موسلیم له حه‌دیسی موغیره‌ی كورِی شوعبه‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) گێرِاویانه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: (لا تَزالُ طائفةٌ مِنْ أمَّتي ظاهرينَ حَتى يأتيًهُمْ أمرُ اللهِ وهم ظاهِرونَ) واته: تاقمێك له ئوممه‌ته‌كه‌م له‌ناو خه‌ڵكیدا به حه‌قناسی ئاشكرایی ده‌مێننه‌وه ، تا ئه‌و زه‌مانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان بۆ دێت هه‌روا دیار ده‌بن .. پاشان ئه‌مه‌ی كه فه‌رمووی فه‌رمانی خوایه‌و بۆیان دێت ، ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ی ده‌ناسرێنه‌وه‌و پێی زاڵ ده‌بن ، هه‌ر ئه‌و كاره‌یه كه ئیمامی موسلیم له حه‌دیسه مه‌رفوعه‌كه‌ی عوقبه‌وه گێرِاوێتیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : (لا تَزَالُ عِصَابَةٌ مِنْ أمَّتِي يُقَاتِلُونَ عن أمْرِ اللهِ قَاهِرِينَ لِعَدُوِّهِمْ لا يَضُرُّهُمْ مَنْ خَالَفَهُمْ حَتَّى تَأتِيَهُمْ السَّاعَةُ وَهُمْ عَلَى ذلِكَ ) واته: تاقمێك له ئوممه‌ته‌كه‌م (له نێوان چل و په‌نجا كه‌سدا) له‌به‌رگریی ئه‌م دینه‌دا كوشتار ده‌كه‌ن ، دیار‌و ئاشكرای ناو خه‌ڵكن ، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركه‌وتنیان بۆ دێت هه‌روا به ئاشكرایی ده‌مێننه‌وه .. برِوانه كتێبی (ارشاد الفحول لا 142 ـ 143) سه‌رنج ده ئه‌م لێكدانه‌وه‌ی شه‌وكانی ره‌حمه‌تی چونكه چه‌كوشی ته‌پڵی سه‌ری مه‌دخه‌لی نه‌گبه‌رت و سه‌له‌فییانی به‌ر سێبه‌ره .. بۆ زیاتر حاڵی بوون له سیفه‌ته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه پێشرِه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ناوی ناون (الطائفة المنصورة) برِوانه كتێبه‌كه‌ی عبدالقادر بن عبدالعزيز: العمدة في اعداد العدة چاپی دووه‌م 1410 / 1990 لا 72 ـ 82 . یان كتێبی ( الطائفة المنصورة )ه‌كه‌ی ئه‌بو به‌سیر ..
5 ده‌بووه كاڵه مستێنه‌كه‌ی فرانسۆ حه‌ریری كه له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا گه‌نجی هه‌ولێری پێ له ته‌راویح دوور ده‌خسته‌وه .. ( ك ) .
6 ئاماده‌كردنی هێزی پیاوو چه‌ك و پاره . وه‌كو كه ئایه‌ته‌كه‌ی سوره‌تی ئه‌نفال : (وَأَعِدُّوُا لَهُمْ) داوا ده‌كات .. ( ك ) .
سه‌رچاوه سایتی دووربین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه