.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













سلاوتان لێ بێت
من له لاپتۆپه‌که‌م که دوێنێ فۆرماتم کرد ویندۆز سێڤن داناوه
فۆنتی یونی کوردم ئینستۆڵ کردوه به‌ڵام هه‌مان فۆنته که دوو ساڵ پێش ئێستا هه‌مبووه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ئه‌و فۆنته‌ی که ئێستا هه‌مه دوو ساڵ به‌ر له ئێستا داونلۆدم کردوه
ئه‌گه‌ر له‌و فۆنته نوێ هاتوه بۆ ویندۆز سێڤن من ئاگادار نیم !!
جا ئه‌گه‌ر جیایه له‌گه‌ل ویندۆز ئێکس پی بۆ روون بکه‌نه‌وه .. سوپاستان ئه‌که‌م
چونکه له ئێکس پی هیچ کیشه‌یه‌که‌م نی‌یه ..
برا بجوکتان ڕێگا
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Rega Shyaw (2010-10-16 10:15:36)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
خۆی له ڕاستیدا فۆنتی کوردی هه‌ر نیه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی یاسای له مایکرۆسۆفته‌وه
ئه‌وه‌ی که‌به‌رێزت دات به‌زاندووه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تاکو ئێسته تازه نه‌کراوه‌ته بۆ ویندۆسی 7 هه‌مان شته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










کاکه رێگا گیان ئه‌وه‌ی کوردژینت به‌کارهێناوه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێت هیچ کێشه‌ی نیه لای من
له ئێکس پیش و له سێڤنیش ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بۆتی رون ده‌که‌مه‌وه چونکه شێوازه‌که‌ی له‌وانه‌یه یه‌ک تۆز فه‌رقی هه\بێت له‌گه‌ل ئێکس پی بۆ دابه‌زاندن

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
BrWa_94 نووسی:
سڵاو و ڕێز...
دەستی کاکە دیدار خۆش بێت بۆ ڕوونکردنەوەکە بەڵام ئەم تەختەکلیلە واتە تەختەکلیلی کوردئایتی کێشەی بزوێن و چەند کێشەیەکی تری هەیە کە باس کراون لە خوارەوە...هیوام وایە هەموو ئەندامان تەختەکلیلەکانیان بگۆڕن بۆ تەختەکلیلی چاوگ ..سەیری ڕوون کردنەوەکان بکە...
---------------------
---------------------
لەوانەیە سەرنجی ئەوەت دابێ کاتێک دەنووسیت "مه‌کۆ" پەنجە بە چوار کلیلدا دەنێیت لەسەر تەختی کلیلەکان (Keyboard) وە ڕووکەش کە دەیبینیت تەنها لە چوار پیت پێکهاتووە، بەڵام کە دەیسڕیتەوە ئەبێت ٥ جار پەنجە بنێیت بە کلیلی Backspace تا هەموو پیتەکان بسڕێنەوە. ئایا بۆ؟
لە دواترین وەشانی تەختەکلیلی کورد ئایتی گروپ بۆ ویندۆز پیتە بزوێنی خڕ بەم شێوەیە پێناسە کراوە "پیتی هاء(ه)+nonjoiner "nonjoiner بریتییە لە جیاکەرەوەیەکی نەبینراوی وەک "|" کە لە پاش پیتی "ه" دێت تا نەهێڵێت پیتی هاء بە پیتی پاش خۆیەوە بلکێت بەو شێوەیەش وەک پیتە بزوێن دەردەکەوێت. کەواتە کاتێک پیتی بزوێن دەنووسیت لە دوای پیتی هاء، nonjoiner دێت. بە هەردوو پیتی هاء و nonjoiner پیتی بزوێن پێکدەهێنن. هەر ئەم nonjoiner ـەش هۆکاری ئەوەیە کە لە هەندێک پڕۆگرام ناتوانین پیتی بزوێن بنووسین.
بۆ پیتی "کاف" ـیش دوو پیتی جیاوازمان هەیە کە هەریەکەیان بە جۆرێک پێناسە کراون و بە جۆرێک دەردەکەون لە کۆتاییدا، بۆ نموونە وشەی "پاک، پاك" بەڵام لە سەرەتا و ناوەڕاستدا وەک یەکن، بۆ نمونە لە وشەی "کورد، كورد". بەڵام سەرەنجام هەر یەک لەو دوو پیتە یونیکۆدیان جیاوازە و وەک دوو پیتی جیاواز هەژمار دەکرێن.
جیاوازیی تەختەکلیلی کوردی
هەموو ئەمانە لە ویندۆز، بەڵام لە لینوکس لەسەر تەختەکلیلی کوردی پیتیە بزوێنی خڕ بە دروستی پێناسە کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە. کەواتە لێرەدا دوو پیتی بزوێنمان هەیە لە ڕوواڵەتدا وەک یەکن بەڵام بە دوو شێوەی جیا پێناسە کراون.
گەڕان لە بزوێنەری گەڕانەکاندا
بوونی دوو پیت بە دوو شێوازی جیا زۆر کێشەدارە کە لە بزوێنەری گەڕانەکاندا وەک دوو پیتی جیاواز چاویان لێ دەکرێت ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەنجامەکان بە دروستی نەدۆزرێنەوە. بۆ نموونە تۆ زانیاریت پێویستە دەربارەی کۆمپیوتەر بۆیە لە گووگڵ بە دوای وشەی "کۆمپیوتەر" دەگەڕێیت، ئەو وشەیەی تۆ بە شێوەیەک نووسیوتە کە پیتی کاف تیایدا بریتیە لە "ک" و پیتە بزوێنی خڕی دروست بەکاردەبەیت (واتە "ـە" نەک "ـە|") بەڵام کەسێک کە لە ماڵپەڕەکەی خۆی ئەو وشەیەی بە تەواوەتی بە پێچەوانەی تۆوە نووسیوە ("ك" لەگەڵ "ـە|") لەم کاتەدا ئەو بابەتە وەک ئەنجامێک بۆت نادۆزرێتەوە. تەماشای ئەم دوو ئەنجامە جیاوازەی گەڕان بکە لە گووگڵ بۆ وشەی "کۆمپیوتەر":
تەختەکلیلەکە
چاوگ تەختەکلیلێکی نوێی دروستکردووە کە ئەو پیتە بزوێنەی پێناسەکراوەی لەسەر جێگیرکراوە. پیتە بزوێنەکە لە ویندۆزی XP ـدا لەگەڵ هەندێک فۆنتی وەک Tahoma و Arial و ...هتد کێشەیەکی هەیە کە بە پیتی پێش خۆیەوە نالکێت، بەڵام لەگەڵ فۆنتەکانی یونی‌کورد بێ کێشەیە. ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە لەسەر ڤیستا و ویندۆز ٧ لەگەڵ هیچ فۆنتێکی نووسینی ئاسایی‌دا کێشەی نییە و بە پیتەکانەوە دەلکێت. لە وێنەکەی سەرەوە ڕوونتر دەردەکەوێت کە بە فۆنتی تەهۆما لەسەر XP و Vista پیتە بزوێنە خڕەکان بە چ شێوەیەک دەردەکەون.
شێوازەکانی
تەختەکلیلەکە بە دوو شێواز دروستکراوە یەکێکیان لەسەر بنەمای تەختەکلیلی ئینگلیزی ئەوی تریان لەسەر بنەمای تەختەکلیلی عەرەبی تا نەبێتە کێشە بۆ ئەوانەی بە هەر کام لەو تەختەکلیلانە دەنووسن.
داگرتن و دامەزراندن
لە خوارەوە کرتە لە داگرتنی تەختەکلیل بکە. لە نێو پەڕگە پەستێنراوەکەدا پەڕگەیەکی setupی تیادایە، لە دوای دامەزراندنی پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە دیمەنی تەختەکلیلەکانی تیادایە. پاش دامەزراندن لە Task bar کرتەی ڕاست لە language bar بکە پاشان Settings (یان لە Control Panel ـدا Regional and Languages بکەرەوە پاشان تابی Keyboard and Languages و کرتە لە Change Keyboards بکە یان لە ویندۆز xp کرتە لە Details بکە) .
لەخزمەتدام بۆ پرسیار و ڕوونکردنەوەکان گەر پێویستی کرد
----------------------
ویکی چاوگ
----------------------
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







زۆۆۆر سوپاس بۆ روون کردنه‌وه‌کانتان هاورێکانم مانووم کردن
کاکه بروا گیان زۆۆر سوپاست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر به وێنه بۆم روون بکه‌یته‌وه گیانه‌که‌م
کاکه بروا ده‌ستت خۆش بێت دلی من .. کاکه ئاره‌ش گیان وه‌هه‌روه‌ها تۆش
رێگا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







زۆۆۆر سوپاس هاورێکانم ...
ده‌ستی تۆش خۆش کاکه بروا گیان ماندووم کردیت ..
ببورن یه‌که‌م جاره ویندۆز سێڤن دابه‌زێنم بۆیه هیچ شاره‌زاییم له‌باره‌وه نه‌بوو
براتان رێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه