❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاتی مۆبایل و کاریگه‌ریه‌کانی...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-16 11:55:52

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPMSIE7

چاتی مۆبایل و کاریگه‌ریه‌کانی...

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b7693d702e.jpg

له‌ ژیانی ئه‌مرۆماندا  ئینته‌رنێت به‌شێکی زۆری ژیانمان داگیر کردووه‌ ، به‌ ملیۆنان سایت و ماڵپه‌ر رۆژانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا کاریان تێدا ده‌کرێت بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌کانیان.به‌ هه‌مان شیوه‌ میلله‌تی کوردیش سوود مه‌ند بووه‌ له‌م ته‌کنه‌ لۆژیا تازه‌یه‌ ،به‌ده‌ر له‌ ئینته‌رنێتی کۆمپیوته‌ر
ئینته‌رنێتی مۆبایلیش سه‌ری هه‌ڵداوه‌و رۆژانه‌ کوران و کچان له‌ گشت وڵاته‌کانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و وڵاته‌ دواکه‌وتووه‌کان به‌ ڕێژه‌یه‌کی  به‌رچاو رووی تێده‌که‌ن.ئینجا بۆ مه‌به‌سته‌ تایبه‌تیه‌کانیان
ئایا بۆ (تێر کردنی ئاره‌زووه‌ سێکسیه‌کانیانه‌ یاخود بۆ کات به‌سه‌ر بردن یاخود بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاورێی چاکه‌ ، یاخود بۆ هه‌ر شتێکی تر... )که‌ گه‌نجان حه‌زی پێ بکه‌ن
لاوانی کوردستانیش ئه‌م چاته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی وا ئاوێته‌یان بووه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن تا رۆژی جارێک نه‌چینه‌ ناو ئه‌م جاتانه‌ دڵیان ئاو ناخواته‌وه‌ !
له‌ یه‌کێک له‌ چاته‌کان که‌ به‌ Nimbuzz ناسراوه‌ له‌لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانی
خه‌ڵکێکی زۆر رویێ ده‌که‌ن له‌ هه‌موو جیهان منیش قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیان کرد که‌ له‌ وڵاتی جیاواز دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سیما کچێکی شاری هه‌ولێره‌ و له‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌ : گوتی من به‌شێوه‌یه‌ک ئاوێته‌ی ئه‌م چاته‌ بووم که‌ ئه‌وه‌ دوو ساڵی مه‌کته‌بی له‌سه‌ر دابنێم به‌راستی ناتوانم وازی لێ بهێنم داواشی له‌ هه‌موو گه‌نجان ده‌کرد که‌ واز له‌ چات بهێنن .
نایس بۆی کورێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵانه‌ و له‌ شاری سلێمانیه‌ ده‌ڵێت من ته‌نها بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه‌ سێکسیه‌کان دێم بۆ ئه‌م  چاته‌ .
ئه‌حمه‌د عه‌ره‌بێکه‌ و له‌ به‌غدایه‌ که‌ ته‌مه‌نی 43 ساڵه‌ و ده‌ڵێت من ماوه‌ی سێ ساڵه‌ دێم بۆ چات ته‌نانه‌ت وام لێهاتووه‌ تا گه‌ر نه‌یه‌م بۆ چات وا ده‌زانم نانم نه‌خواردووه‌ ! ئه‌م به‌غدادیه‌ خێزانیشی هه‌یه‌ و سه‌باره‌ت به‌ خێزانه‌که‌ی ده‌ڵێت زۆر کێشه‌مان بۆ دروست بووه‌ له‌سه‌ر چات ته‌نانه‌ت خیانه‌تی هاوسه‌ریشی به‌دوای خۆی هێناوه‌ !
حه‌قی گه‌نجێکی میسریه‌ و له‌ شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی میسر ژیان ده‌باته‌ سه‌ر و ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ میسر زۆربه‌ی گه‌نجه‌کانمان روو له‌ نیمبوز ده‌که‌ین  زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری لاوان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر دێنه‌ چات و زۆرترینیان له‌ پێنا تێر کردنی ئاره‌زووه‌ سێکسیه‌کانیان رووی تێ ده‌که‌ن
عبدالله‌ گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ی شاری حه‌له‌بی سوریایه‌و ئه‌ویان بۆ مه‌به‌ستێکی تر دیته‌ چات ئه‌ویش بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاورێیه‌ وه‌کو خۆی باسی ده‌کات هاورێی چاک له‌ چاتدا تاک و ته‌را له‌ واتێدا ده‌دۆزرێته‌وه‌ !
پراڤدا کچه‌ روسێکه‌ و ئیسلامه ته‌مه‌نی 16 ساڵانه‌ و ده‌مێکه‌یه‌ ده‌یناسم ‌ ئه‌و زۆر له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ ناومان بردن جیاوازتره‌و بۆ بانگه‌واز کردن بۆ ئیسلام دێت بۆچات و زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئیسپانی ده‌زانێت ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی چاته‌وه‌ ئه‌مش جیاواز له‌مانه‌ی تر هاتۆته‌ ئه‌م چاته‌
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ین که‌ هاتونه‌ته‌ چات زۆربه‌یان بۆ کاره‌ سێکسیه‌کان هاتوونه‌ ئه‌مش زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ مرۆڤه‌کان کاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و نه‌وه‌ی داهاتوی کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا ده‌بێت !
وه‌کو زاناینیش ده‌ریان خستووه‌ که‌ زۆر به‌کار هێنانی مۆبایل یاخود چاتی مۆبایل کاریگه‌ری ده‌روونی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر تاکێک و وای لێ ده‌کات توشی خه‌مۆکی ببێت...

تێبینی//ئه‌م گفتو گۆیانه‌ هه‌موی به‌ زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ ئه‌نجام دراون جگه‌ له‌ کورده‌کان نه‌بێت

ئاماده‌ کردی ڕێگا شیاو.... هه‌ولێر
تایبه‌ته‌ به‌ کوردژین

ئه‌م بابه‌ته‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر له‌ ماڵپه‌ری کوردژین بلاو کراوه‌ته‌وه‌... له‌گه‌ڵ ڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-16 14:05:23

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: چاتی مۆبایل و کاریگه‌ریه‌کانی...

ده‌ست خۆش بێت برای زۆر ئازیزم رێگاو شیاو بۆ ئاماده‌که‌ردنی ئه‌م بابه‌ته‌ گرینگه‌یه‌ به‌ راستی کێشه‌کانی چات له‌ کوردستانی ئیمه‌ش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ رۆژانه‌ بابه‌تی ئه‌وها له‌ سایته‌ کوردیه‌کان به‌لاو ئه‌کرێنه‌وه‌ کێشه‌ی زۆر گه‌ۆره‌ش رووی داوه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ که‌ گه‌نچانی ئیمه‌ ئه‌م هێڵه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌کار دێنن..به‌ رای من ئه‌مه‌ش چۆره‌که‌ له‌ نه‌خۆشیه‌کانی ده‌روونی،،ده‌سته‌کانێت خۆش بێت بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان بوو ئافه‌رین به‌ هیوای به‌رده‌وامیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-10-16 14:06:29)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-16 16:12:35

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPMSIE7

Re: چاتی مۆبایل و کاریگه‌ریه‌کانی...

زۆۆر سوپاس داده‌ فریشته‌ گیان بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت ماله‌که‌م

داده‌ گیان ئه‌و کێشانه‌ رۆژ له‌ رۆژ قولتر ده‌بنه‌وه‌ ... رۆژ له‌ رۆژ چاره‌سه‌ریان که‌متر ده‌بێته‌وه‌ ...

به‌راستی ده‌بێت حکومه‌ت وه‌ک ئه‌رکی خۆی چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کیسه‌ گه‌وره‌ دابنێت ...

جونکه‌ ئه‌مه‌ روخاندنی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده‌ ...

به‌ دلنیاییه‌وه‌ نه‌خۆشی ده‌روونیه‌ .. جونکه‌ له‌گه‌ڵ مێشک کارلێک ده‌کات به‌ تایبه‌تی ئینته‌ر نێت

ڕێگا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net