.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









رۆژێكیان سەردانی یەكێ لە پاڕكە گشتیەكانم كرد و دوای ماوەیەك گەڕان بینیم كەسێك
بانگم ئەكات ئەڵێت:" تۆ ئەو كەسەیت كە لە فڵان "تەلەڤزیۆن" كار دەكەیت, بەراستی من
دەمێكە بە دوای كەسێكدا دەگەرێم بۆ ئەوەی دەردە دڵی خۆمی بۆ باس بكەم ئەكرێت گوێم
لێبگریت؟ منیش وتم فەرموو... ئەویش بەبێ ئەوەی هەست بەوە بكات كە من لەوەیە
بەنسبەت ئەوەوە كەسێكی غەریب و نامۆبم هەر لەسەرەتاوە بەریزكردنی كۆمەڵێك ووشەی
جوان سەرنجی راكێشام و وتی:" هەر لەو ساتەوەی مرۆڤ دێتە بوون چارەنوسی بۆ دیاری
كراوە, هەندێ جار خۆم گومانم لەسەر ئەمە دەبێت و بەردەوام دەپرسم ئاخۆ بۆچی
چارەنوسی من بەو جۆرەیە؟ بۆچی من هەر لەسەرەتای بونمەوە وەك گەورە سەیركرام و بێ
ناز و بێ باوەش بێ ئەوەی كەس هەبێت لە من بگات ساتی مناڵیم لێ سەندرایەوە و لە
خوێندن دەریان هێنام وەكو مناڵانی تری ئەم كوردستانە بەشمەینەتە دەستمكرد
بەكاركردن, ئەوكات تەمەنم 9 ساڵان بوو كە یەكەم كارم دەستیپێكرد بیرم دێت باوكم پێی
ئەوتم ئەگەر رۆژی 4 دینار قازانج نەهێنیتەوە ئەوا ناتوانیت لەم ماڵە بژیت, منیش
ناچار لە بەیانی تا ئێوارە بە سكی برسیەوە ئەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ بگەڕێ نەوەكو باوكم
نەهێڵێت بڕۆم بۆ ماڵەوە, ئەمە بۆ؟؟ بۆچی ئەبێت من باجی باوكێك بدەم كە من هێشتا
مانای ژیان نازانم؟ نازانم پێناسەی خۆم بكەم؟ نازانم ئایا هەڵگری نازەكانم كێیە و
باوەشی دایك و باوك چۆنە؟ نازانم براكانم كێن تەنها شەوانە نەبێت ئەوانیش وەكو من
هیلاك و ماندو, شەوانیش كە ئەچووینە ماڵەوە ئەوەنە هیلاك بووین لە پڕا ئەخەوتین,
كاتێ مناڵ بووم ئەم وت قەیناكە ئێستا مناڵم كە بوم بە گەنج هەموو تەمەنم قەرەبوو
ئەكەمەوە, بەڵام ئێستا وا گەنجم كەچی هەر هەمان بارودۆخی جارانم هەیە و بگرە
خراپرتیش, چونكە ئێستا كات خەریكە كێبەركێم لەگەڵا ئەكات و پێم ئەلێت تەمەنی
گەنجیشت وا بەسەرچوو, كەسەیری خۆشم ئەكەم هێشتا تۆسقاڵێ خۆشی دونیام نەبینیوە,
زۆرجار لە خۆم ئەپرسم ئاخۆ كێ هۆكاری ئەوەیە كە من بەو جۆرە بژیم؟ كەتەمەنم 8
ساڵان بوو باوكم منی هەم ئەبرد بۆ خوێندنگا و هەم فێری كاریشی ئەكردم, جاری وا
هەبوو مناڵەكانی تر گاڵتەیان پێئەكردم و سەرزەنشتیان ئەكردم, من بێنازبووم چۆن
بێنازییەك وەك ئەو بولبولەی كە مرۆڤەكان ئێستا ئەیخەنە ناو قەفەزی تەنیایی بۆمەرام
و خۆشی خۆیان و دوور لە نازی سرووشت, من ئێستا گەنجم بەڵام كە مرۆڤ بۆ یەك لەهزە
بمبینێ زوو ئاشنام ئەبێت وەك ئەوەی دەیان ساڵە ئەمناسێت, هەندێ جار ئەڵێم بۆ
ئەبێ سیمای روخسارم بەو شێوەیە بێت..؟! بەڵام كە بیر ئەكەمەوە ئەزانم كە هۆكارەكەی
هەر بەتبەختی خۆمە, چونكە هەر لەمناڵیەوە وا راهاتووم كە لەگەڵ خەڵك و كۆمەڵگا بژیم
نەك لەژێر نازی دایك و باوك, من كاتێ مناڵبووم هەموو هیوایەكم گەیشتن بە تەمەنی
گەنجی بوو, ئەم وت بەڵكو لەم مەینەتییە رزگارم بێت وخۆم بونیاد بنێم, ئێستا كە
گەنجم هەر هەمان هیوای مناڵیم بۆتەوە خولیا, ئەڵێم كاتێ تەمەنم بوو بە چل ساڵان
ئەتوانم كاریگەری لەسەر كۆمەڵگاكەمان و دەوروبەرم دروستبكەم و خەڵكی ئەو كاتە گوێ
لە ئازارەكانی دڵم ئەگرن, ئەڵێم كاتێ كەمن ئەبم بە باوك ئەبێت نازی خۆم كە
لەرابردوو دا نەمبینیوە ئەم نازە بەتەواوی لە مناڵەكانما بەرجەستە بێت, هەست بە كەم
و كوڕی نەكەن, بەداخەوە ئێمە وامان لێهاتووە لەناو كۆمەڵگایەكی ناتەوندرووستا
خەریكە سەر دەرئەهێنین, كاتێ كەمناڵَین پێمان ئەڵێن مناڵە و با كاری خۆی بكات!!!
كاتێكیش كە گەورە ئەبین پێمان ئەلێن وابكە و وا مەكەن, من نازانم كاری میدیا و
لایەنی پەروەردە لەمڕۆدا ئەبێت چی بێت, نازانم مامۆساتاكان كاسبی ئەكەن لە
خوێندنگاكان یان مناڵ پەرەوەردە ئەكەن, نازانم مەلاكان خۆشەویستی لەناوخێزانەكاندا
دروست ئەكەن یان بەزۆر خێزانەكان توشی دین و ئیسلام ئەكەن لە كاتێكدا خودا دەفەرمێت
(لااكراە فی الدین)من نازانم ئایا خوێندنگا لە وڵاتی ئێمەدا گرنگی چی هەیە..؟
قوتابی لە قۆناغی سەرەتاییەوە ئەخوێنێت تاكو ئامادەیی تەواو دەكات دواتر ناوی لە
شوێنیبَك دێتەوە كە پێچەوانەی خواست و حەز و ئەزمونی خۆیەتی بەجۆرێك هەمو شتێك لێرە
وای لێهاتووە بە حەزی كەسەكان تەی ناكات, من نازانم ئێمە سەر بە چ سەدەیەكین؟ ئاخۆ
كاری رۆشنبیران ئەبێ چیبێت, ئەوانیش زیاتر هەلومەرجی سیاسی بۆخۆیان ئەخولقێنن لە
بری ئەوەی ئاورێك لەمناڵی بێ ناز بدەنەوە, من وا هەست ئەكەم ئەم كۆمەڵگایە زۆر
لەمن ئەچێت, چونكە منیش لەسەردەمی مناڵی هیوام بە ئایندەبوو بۆ گۆڕانكاریم ئێستاش
كە گەنجم هیوام تەمەنێكی ترە بۆ گۆڕان دواتریش خۆم لە شوێنێكی ئەبەدیدا ئەبینمەوە
كەواتە تكایە " بەسەرما تێمەپەڕن بمخوێننەوە".
ئامهدهکردنی\ سۆران
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش کاکه سۆران بابهتێکی جوانه ههربژیت
بهڵام ئاماژه به سهرچاوهکهی بکه
ئهگهر خۆشت ئامادهت کردووه بنوسه ئامادهکردنی خۆم بۆ ئهوهی لانهبرێت
سهرکهوتووبیت
لهسهر هێڵ نییه










دهست خۆش بێت کاکاه سۆۆران گیان بابهتێکی جوانه
ئاسودهبیت


لهسهر هێڵ نییه









بهڕێزم تکایه ئاماژه به سهرچاوهی بابهتهکهت بده بۆ ئهوهی ڕهش نهکرێتهوه له لایهن بهڕێوهبهرایهتیهوه . لهگهڵ ڕێزم .
لهسهر هێڵ نییه



سەرجەمی ئەو بابەتانەی كە ئەیاننێرم لەلایەن خۆمەوە ئەنوسرێن
سوپاس بۆ هۆشداری دانتان هاوڕێ جوانەكانم
براتات: سوران
لهسهر هێڵ نییه