❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ///بیرۆکه‌ی خۆم\\\

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-20 17:37:23

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

///بیرۆکه‌ی خۆم\\\

سڵاو هاوڕێیان

ئه‌مجاره‌ خواردنێکم بۆ ئاماده‌ کردون له‌ بیرۆکه‌ی خۆمه‌ زیاتر په‌تاته‌ی تیا به‌کار هاتووه‌،، جا نازانم ناوی بنێم چی ،، ناوه‌که‌ی بۆ ئێوه‌ جێ ئه‌هێڵم هههه

بفه‌رموون:

پێداویستیه‌کان:

هه‌ویر: (( هه‌ویری پیتزا= 1 په‌رداخ ئاوی گه‌رم + 4 که‌وچک شیر +‌‌ په‌رداخێک زه‌یت + 2 هێلکه‌ +2 په‌رداخ ئاردی سپی + 1 که‌وچک په‌کین پاوده‌ر + 1 که‌وچک خه‌میر + نیو که‌وچک شه‌کر ))

3 په‌تاته‌

نیو کیلۆ قیمه‌

سنگی مریشک

1 پیاز

تۆزێک ئاڵه‌ت

که‌ره‌وز یان مه‌ئده‌نوس

خوێ

زیره‌ یاخود به‌هاراتی تێکه‌ڵه‌

زه‌یت


ئاماده‌کردنی:

هه‌ویره‌که‌ هه‌ر هه‌مان هه‌ویری پیتزایه‌ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئاماده‌ ئه‌کرێت : هه‌موو پێداویستیه‌کان تێکه‌ڵ بکه‌ ته‌نها ئارد و ئاوو زه‌یته‌که‌ نه‌بێت پاشان ئارده‌که‌ی تیبکه‌و هه‌ڵیشێله‌ بۆ ماوه‌ی 1 کاتژمێر دایبنێ تا هه‌ڵیه‌ت و پاشان بیکه‌ره‌وه‌.


قیمه‌که‌ سور که‌ره‌وه‌
مریشکه‌که‌ بکوڵێنه‌ و دواتر پارچه‌ پارچه‌ی بکه‌
په‌تاته‌که‌ ورد بکه‌ و سوری بکه‌ره‌وه‌
پیازه‌که‌ ورد بکه‌ و له‌ 2 که‌وچک زه‌یتدا سوری بکه‌ره‌وه‌ پاشان که‌ره‌وزه‌که‌ ورد بکه‌و له‌گه‌ڵی سوری بکه‌ره‌وه‌ و زیره‌ و خوێ و ئاڵه‌ته‌که‌شی تێبکه‌ له‌گه‌ڵ قیمه‌و په‌تاته‌و مریشکه‌که‌ و که‌مێک له‌سه‌ر ئاگر جێی بهێڵه‌..

ئیستا هه‌موو پێداویستیه‌کان ئاماده‌یه‌ ،، سینی فرن بێنه‌ که‌مێک چوری بکه‌ و هه‌ویره‌که‌ به‌ جوانی تیایدا بڵاو بکه‌ره‌وه‌ و هه‌موو ئاماده‌کراوه‌کانی پێشوش به‌جوانی به‌سه‌ر هه‌ویره‌که‌دا بڵاو بکه‌ره‌وه‌

پاشان بیخه‌ره‌ فرن بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ک


له‌گه‌ڵ که‌چه‌پ و زه‌ڵاته‌ یاخود سوپ ئاماده‌یه‌ بۆ خواردن

به‌ هیوام به‌ دڵی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بوبیت،، شاد و به‌خته‌وه‌ربن

ئاماده‌کردنی: فریشته‌ی جوانی



http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3f23a43805.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-49e74e3aa4.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-08e099ddfb.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-05a1435485.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5421e49ac4.jpg

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-20 17:56:41

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ///بیرۆکه‌ی خۆم\\\

به‌خوا ناوی ناوێت من خه‌ریكه‌ زیقی بۆ ئه‌كه‌م هههههههههه
ده‌ستت خۆش بێت خاتوو فریشته‌ وه‌ڵا خۆش دیاره‌
هیوادارم زیاتر ئاشنامان بكه‌ی به‌خواردنی نوێ....

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-20 19:28:33

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ///بیرۆکه‌ی خۆم\\\

ده‌ستوو چاوت خۆش بێت هاورێ به‌رێزم Frishtay jwani 
به‌ نسبه‌تی ناوه‌که‌یه‌وه‌ ناوی بنێ ( پیتزای خۆماڵی )
بێ گومان خۆشه‌ قیمه‌ و مریشک ی تیا بێت هه‌ر خۆش ئه‌بێ 2
ماندوو نه‌بی سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بیت هاورێ گیان

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-20 20:20:38

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: ///بیرۆکه‌ی خۆم\\\

ئەمە چیە کچی زۆرر زۆریشم برسیە ئەم بابەتەم کردووە زیاتر برسیم بوو
بەخوا زۆر خۆش دیارە فریشتە گیان لە باتی منیش بیخۆ یاخوا ئەو دەستانەت خۆش
ماندوو نابیت هیچ کات ،،،لە ژیان هەمووکات سەرکەوتو بــــــــــیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-22 11:51:20

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ///بیرۆکه‌ی خۆم\\\

به‌ڕێز باوه‌نوری گیان زۆر سپاسته‌که‌م ههههههه تاقی بکه‌ره‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ خواردنه‌ خۆشه‌کان لای من
سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم


خه‌مه‌ گیان سپاسته‌که‌م ئه‌زیزم وه‌ڵا خۆ ناوێکی باشه‌ ههههههههههه ئه‌گونجێ ههه
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت به‌قوربان




خوشکی شیرینم دنا گول سپاس ماڵه‌که‌م هیوای خۆشی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم
ئاسوده‌بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net