.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















23 ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژێكی وەكوو ئەمڕۆدا،واتە 20/10/1987، (تاهیر تۆفیق)ـی هونەرمەند لە تەمەنی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان و هونەر كرد و لە شارە جوانەكەی كۆیە لە نێو شەپۆلی خەم و پەژارەی هونەرپەروەراندا بە خاكی پاكی نیشتیمان سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە گەورە و دەنگڕەسەنەی كورد، لە ساڵی 1922ـدا لە شارۆچكەی (كۆیە) هاتووەتە دنیاوە، لە باوەشی خێزانێكی هەژاردا چاوی كردووەتەوە و تا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندوویەتی.
لە ناوەڕاستی ساڵانی سییەكانی سەدەی بیستەمدا، لەو كاتەدا كە قوتابیی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی بووە، بەهرەی گۆرانیبێژی لە ناخیدا سەری هەڵداوە و بووەتە سرودبێژێكی دەنگخۆش و مامۆستاكانی هانیان داوە تا لەسەر گۆرانیگوتن بەردەوام بێت.
هونەرمەند لە سەرەتای ژیانی هونەریدا، كەوتووەتە بەر كاریگەریی گۆرانیبێژە لێهاتووەكانی ئەوسای كۆیە وەكوو (سێوە، مەلا ئەسعەد) و سوودێكی زۆریشی لە هونەرمەند (ئەحمەدی حەمەمەلا) وەرگرتووە، بەڵام كاتێك كە بازووی هونەری گۆرانیگوتنی بە هێز بووە، هەوڵی داوە دەنگ و ڕێبازی تایبەتیی خۆی هەبێ و لە ناوەڕاستی چلەكانی سەدەی ڕابردووەوە بووەتە گۆرانیبێژێكی خاوەن دەنگ و ڕێبازێكی تایبەتیی خۆی.
(تایەر تۆفیق) لە ساڵی 1945ـدا بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی كردووە و چەند گۆرانییەكی نیشتیمانی و نەتەوەیی بە دەنگە خۆشەكەی چڕیوە و گوێگرانی سەرسام كردووە، چونكە ناوەرۆكی گۆرانییەكانی جگە لەوەی بە مانا بوونە، خاوەن دەنگێكی زوڵاڵیش بووە و گەڕاوە بە دوای ئەو شیعرانەی لە لایەن شاعیرە مەزنەكانی كوردەوە نووسراون و كردوونی بە گۆرانی.
هەر كەسێك ئاشنای هونەر و ئاواز و گۆرانیی كوردی بێت و گوێی لە ناوی (تایەر تۆفیق) بێت، یەكسەر دەزانێت بەرهەمە ناوازەكانی وەكوو “لەسەر شەو و ڕۆژی داناوە”ـی (حاجی قادری كۆیی) و “لە باغان ئاه و ناڵێن دێ”ـی (وەفایی) هیی ( تایەر تۆفیق)ـن و غەزەلە تەڕ و پاراوەكانی (مستەفای بەگی كوردی، سافی هیرانی، عوسمان عەونی، بەختیار زێوەر، فایەق بێكەس، ئیبراهیم ئەحمەد) و چەند هۆنراوەیەكی ناسكی شاعیرانی دیكەی وەكوو (هێمن، هەژار، گۆران، مەدهۆش، دڵدار، مەجید ئاسنگەر، بێ خەو)ـی كردووەتە هەوێنی گۆرانییەكانی.
(تایەر تۆفیق) گەورە گۆرانیبێژی كورد، خاوەن هەڵوێستێكی نیشتیمانیی جوان بوو، لە هیچ كۆڕ و كۆبوونەوەیەكدا گۆرانی بۆ كاربەدەستانی میری نەگوتووە و هەموو گۆرانییەكی بۆ كورد و شادكردنی دڵی هونەردۆستان چڕیوە و لە ماوەی ژیانیدا شەش نامیلكە و پەڕتووكی بەو دەقە شیعرییانەی كە بە گۆرانی گوتوونی، بە چاپ گەیەندراوە و لە نێوانیاندا پەڕتووكی “گوڵی سەربەستی” یەكێكە لە كتێبە بە ناوبانگەكانی ئەو هونەرمەندە كە بە پێشەكی نووسەری لێهاتوو (كەریم شارەزا) نووسراوە و لە ساڵی 1983 بە چاپ گەیەندراوە.
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین، ئەو هونەرمەندە دەنگڕەسەنە، تاوەكوو ئێستاكەیش بە چاوی ڕێزەوە سەیر دەكرێت و تا ئێستایش هەر بە زیندویی ماوەتەوە، لە ساڵیادی 23 ساڵەی كۆچی دواییدا، چەپكەگوڵی ڕێز و وەفا بۆ گڵكۆكەی دەنێرین.
HAWLER POST
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن DLDAR-H (2010-10-20 20:01:25)


لهسهر هێڵ نییه