.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















تاهیر تۆفیق (1922-1987)
هونه‌رمه‌ندو ناودارو نه‌مری گه‌له‌که‌مان مامۆستا تایه‌ر تۆفیق، ناوی ته‌واوی تایهرکوڕی تۆفیق کوڕی ئاوڕه‌حمانی کوڕی حه‌مه‌دی شێخانییه.
وه‌ک خۆی له‌سه‌رزاری دایکی ده‌یگێرێته‌وه، ساڵی 1922 له گه‌ره‌کی (به‌فری قه‌ندی)ـی شاری کۆیه، له‌و کاتانه‌ی که له‌لایه‌ن ئینگلیزهکانهوهو کۆیه بۆردوومان ده‌کرا، واته له ساڵی (ته‌یاران) له‌دایکبووه.
ساڵی 1929 باوکی ده‌یبات بۆ سوخته‌خانه "حوجره"ی (مه‌لای ڕه‌ش) و له‌وێ فێری ته‌جویدی قورئان بووه‌و گوڵستان‌و بوستان-ی سه‌عدی خوێندووه.
ساڵی 1932 خراوه‌ته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی کۆیه‌و مامۆستاکانی له‌بری پۆلی یه‌که‌م له پۆلی دووه‌م دایانناوه، تاکو پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی خوێندووه.
هه‌ر له‌و کاته‌وه هه‌ستیانکردووه ده‌نگی خۆشه‌و خستویانه‌ته تیپی سروودی قوتابخانه‌وه. هێشتا هه‌رزه‌کار بووه که له ساڵی 1936 ده‌ستیکردووه به گۆرانیوتن.
شیعره‌کانی (نالی، کوردی، حاجی قادر، بێخود، صافی، عه‌ونی، مه‌یلی، زهکیو دڵدار)ـی له‌به‌رده کرد که له لایه‌ن گۆرانیبێژه‌کانی کۆیه‌ی وه‌ک (سێوه، مه‌لا ئه‌سعه‌د، ئه‌حمه‌دی حه‌مه مه‌لا، حه‌مه‌ده‌مینه گۆجه، قادری حه‌مدی حه‌مامچی، حوسه‌ینی حهبهتۆز، فه‌قێ ئه‌حمه‌ده کۆره، وه‌ستا قادری لبادچیو حه‌مه ڕه‌شیدی شێرزاد) پێیان ئاشنا ببوو.
له ساڵانی 1936 تا 1940 له هه‌موو باخ‌و مزگهوتو ماڵێکدا له ئاهه‌نگی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌رو کۆڕ‌و دانیشتنی تایبه‌تی خۆی مه‌قام و به‌سته‌ی کوردی له‌سه‌ر زار بوو، چونکه ئه‌وکات کۆیه شارێکی پڕ خۆشی‌و شادی بوو، مه‌ڵبه‌ندی ساز‌و ئاواز‌و گۆرانی کوردی بووه.
ساڵی 1945، له کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا، به‌هۆی خوالێخۆشبوو صه‌مه‌دی حاجی موحه‌مه‌دی به‌ننا"وه که خزمی خۆی بووه" ده‌چێته به‌شی کوردی ڕادیۆی به‌غداو یه‌که‌م گۆرانی که له‌و ئێستگه‌یه‌دا بڵاویده‌کاته‌وه مه‌قامی حیجازی نیوه‌شه‌و "له‌گۆرێ له سۆره گۆرێ‌و به‌سته‌ی کراس زه‌ردێ" بوون که هه‌ردووکیان هۆنراوه‌ی فۆلکلۆرین. هه‌روه‌ها به‌رداوام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێستگهدا هه‌بووه.
ساڵێ 1956، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر، وه‌ک فه‌رمانبه‌رێک داده‌مه‌زرێت به‌ڵام دوای ساڵێک ده‌گوازرێته‌وه بۆ "وه‌زاره‌تی ناوخۆ" له به‌غدا، له‌م کاته‌دا دیسان هاتوچۆی ئێستگه ده‌کاته‌وه‌و کۆمه‌ڵێک مهقامو سروودی کوردی‌و به‌سته‌ی فۆلکلۆری تۆمارده‌کات.
بۆ دواجار ساڵی 1960، داوای گواستنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر دهکاتو به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاری له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان دا ئاهه‌نگی گۆرانی سازکردووه‌و چه‌ندین چاریش به‌سه‌ردان بۆ شاری کۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
خاڵه تایه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند تیپێکی مۆسیقای وه‌ک "باواجی و مه‌وله‌وی"و به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک "قادر دیلان، نه‌جاتی عه‌بده‌و ویلیم یۆحننا. ئاهه‌نگی گێڕاوه.
تایه‌ر تۆفیق جگه له کاری هونه‌ریی، کۆمه‌ڵێک کتێبی له‌سه‌ر گۆرانی کوردی بهگشتیو گۆرانییه‌کانی خۆی به‌تایبه‌تی، به چاپ گیاندووه، وه‌ک 'چه‌پکه گوڵ، ئاوازی به‌سۆز، گۆرانی‌و هه‌ڵپه‌ڕکێ، گۆرانی‌و ژیان‌و گوڵی سه‌ربه‌ستی"، مامۆستا تاهیر به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت رۆژی20\10\1987، وه‌ک جه‌سته ماڵئاوایی دهکاتو له زێدی خۆی شاری کۆیه، به خاک ده‌سپێردرێت.. به‌ڵام ده‌نگه به سۆز‌و ڕه‌سه‌نه‌کی بۆ هه‌میشه له ئاسمانی هونه‌ری کوردی‌دا وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگدار ده‌دره‌وشێته‌وه.
کورد سات

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێط فریشته گیان
به‌راستی هونه‌رمه‌ندێکی مه‌زنه
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس برای ئازیزم ده‌ستی تۆش خۆس بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت انشالله
له‌سه‌ر هێڵ نییه