❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر خۆکوشتن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-23 18:49:08

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر خۆکوشتن

ئاماده‌کردنی سورێن ..................تایبه‌ت به‌کوردژین

پێشه‌كى : -
خۆكوشتن : كردارێكه‌ مرۆڤ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامی ده‌دات و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات .
هه‌وڵی خۆكوشتن : كردارێكه‌ مرۆڤ ژیانی خۆی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆكوشتن بێت .
ئه‌گه‌ر مردن نه‌بوایه‌ مرۆڤ به‌دوای نهێنییه‌كانی ژیان و نه‌مریدانه‌ده‌گه‌را. ئه‌گه‌ر كوشتن نه‌بوایه‌ مرۆڤ په‌ی به‌ماناكانی خۆشه‌ویستی و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری نه‌ده‌برد. ساته‌كانی مردن لای زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ئه‌و ساتانه‌ن كه‌نه‌خواستراو و قێزه‌ونه‌، به‌ڵام له‌وه‌ش قێزه‌ونتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و مردنه‌ به‌ده‌ستی مرۆڤێك رووبدات، له‌وه‌ش قێزه‌ونتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ قوربانی ده‌سته‌كانی خۆی بێت.خۆكوشتن یه‌كێكه‌ له‌و چوار رێگه‌یانه‌ی كه‌كۆتایی به‌ژیانی مرۆڤ ده‌هێنێت كه‌ئه‌وانیش بریتین له‌ (مردنی سروشتی به‌هۆی نه‌خۆشی یان به‌ساڵاچوونه‌وه‌، كوشتن، رووداوه‌ كتوپره‌كانی وه‌ك رووداوی ئۆتۆمبیل و زه‌مین له‌رزه‌ و لافاو و…تد، خۆكوشتن).
خۆكوشتن وه‌ك حاڵه‌ت ره‌گێكی مێژوویی هه‌یه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تیدا، ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت و ئاماره‌كان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن له‌م رۆژگاره‌دا په‌نابردن بۆ خۆكوشتن زیادی كردووه‌، ئه‌گه‌رچی رێژه‌ی خۆكوشتن له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر جیاوازه‌ و فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ئایینی و ده‌روونی و ته‌ندروستی و ره‌گه‌ز و كه‌شوهه‌وا، تێكرا كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ردروستبوونی ئه‌و جیاوازییه‌ له‌رێژه‌ی خۆكوشتندا چ له‌ناو یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ له‌ماوه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی تر، چ له‌نێوانكۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر.
هۆكاره‌كانی پشت ره‌فتاری خۆكوژی زۆرن، هه‌روه‌ها ئه‌و تیۆرانه‌ راڤه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌یان كردووه‌ جۆراوجۆرن.
مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا جیاواز له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی تر زیاتر هه‌ست به‌نائارامی ده‌كات و كه‌وتۆته‌ ژێر كاریگه‌ری فشاره‌ ده‌روونییه‌كانه‌وه‌، له‌هه‌موو كات زیاتر هه‌ست به‌نامۆیی ده‌كات، وزه‌ی ده‌روونییه‌كه‌ی له‌هه‌موو كات زیاتر كه‌وتۆته‌ به‌ر هه‌ره‌شه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ و نه‌مان، په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌هه‌موو كات زیاتر بێ پێز و كرچ و كاڵن، به‌رهه‌مه‌ ته‌كنۆلۆژییه‌كانیش له‌هه‌موو كات زیاتر ته‌نگی به‌ كات و حه‌وانه‌وه‌ و خه‌و و ته‌ندروستی و ده‌رووندروستی هه‌ڵچنیوه‌، گرنگیدان به‌به‌ها رۆحانییه‌كان له‌هه‌موو كات زیاتر كه‌می كردووه‌ یان هه‌ر نه‌ماوه‌،  كێبه‌ركێی سامان كۆكردنه‌وه‌ و سه‌رقاڵبوون به‌ژیانی مادییانه‌ له‌هه‌موو كات زیاتر خانه‌ی پێشه‌نگی گرتووه‌ له‌نێو گرنگیپێدانه‌كانی.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش به‌ده‌ر نییه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی تری مرۆڤایه‌تی له‌بوونی حاڵه‌ته‌كانی خودكوژی، خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌كۆمه‌ڵگه‌كانی تر بكه‌ین له‌رووی رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی خودكوژی ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌خۆشبه‌ختانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به‌جۆره‌ها ره‌وشی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی نائاساییدا گوزه‌ری كردووه‌ كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ش ناتوانین بڵێین بوونی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوژی له‌كوردستان هه‌تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ بۆته‌ دیارده‌، نابێت بوونی چه‌ند حاڵه‌تێك ناو به‌ناو لێره‌ و له‌وێ ببێته‌ مایه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نائومێدی و دڵه‌راوكێ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، راسته‌ له‌ده‌ستدانی یه‌ك هاوڵاتی به‌م رێگه‌ نه‌شیاو و قێزه‌ونه‌ زیانێكه‌ له‌سامانی مرۆیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گه‌نج و خوێنده‌وار و رۆشنبیر بێت.


پێناسه‌ی خـۆكـوژی(suicide)

* چه‌مكى (لامفهوم) خۆكوشتن له‌و چه‌مكانه‌یه‌ كه‌مشت و مرِى زۆرى له‌ باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ ، خۆوشتن له‌لایه‌نى زمانه‌وانییه‌وه‌ ماناى له‌ناوبردنى خودى مرۆڤ ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ ووشه‌یه‌كى لاتینى كۆنه‌وه‌ وه‌گیراوه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ هه‌دوو ووشه‌ى (coeden) كه‌ به‌ماناى (ده‌ى كوژى) و (sui) به‌ماناى (خود یان من)پێك دێت وه‌ به‌ گشتى ئاماژه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ خۆى ده‌كوژێت، له‌ زمانى عه‌ره‌بیشدا (الانتحار) له‌ (نحر) ه‌وه‌ داتاشراوه‌ و به‌ماناى سه‌ربرِین دێت، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ووشه‌ و زاراوانه‌ى سه‌ره‌وه‌ ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه‌ خۆكوشتن هه‌موو ئه‌و حالًَه‌تانه‌ ده‌گرِێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌ رێگه‌ى كردارێكه‌وه‌ ئیتر به‌ هرچ شێوازێك بێت هه‌وڵى له‌ناوبردنى خودى خۆى ده‌دات و ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستى خۆى مۆمى رووناكى ژیانى بكوژێنێته‌وه‌.




كورته‌یه‌ك له‌مێژووی هێرشه‌ خۆكوژیه‌كان

دیارده‌ی خۆكوشتن و شێوازه‌كانی ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌میشه‌ مرۆڤ به‌م دیارده‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ست بووه‌ ، واته‌ له‌گه‌ڵ بوونی جیاوازیه‌كان ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌بووه‌ كاتێك مێژوونوسان باس له‌سه‌رده‌می كۆن ده‌كه‌ن و روداوه‌كانی  ( شه‌مشون ) ده‌گێرنه‌وه‌ وه‌ك كۆنترین رووداوی خۆكوژی كه‌ له‌ئینجیل دا هاتووه‌ .. به‌وشێوه‌ی كه‌ شه‌مشون په‌رستگایه‌ك به‌سه‌ر خۆیوو فه‌له‌ستینیه‌كاندا ده‌روخێنێ و خوشی و ئه‌وانه‌شی له‌وێ ده‌بن ده‌یان كوژێ, هه‌ندێكی دی وابۆیی ده‌چن كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌سه‌ره‌تایی هێرشه‌ سه‌لیبیه‌كانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ كه‌شتێك پر له‌ هێزێكی جه‌نگاوه‌ر به‌ناوی جه‌نگاوه‌رانی په‌رستگا له‌ ده‌ریادا خۆیان داوه‌ له‌ كه‌شتێكی مسوڵمانه‌كان و له‌ جه‌نگاوه‌رانی په‌رستگا 140 جه‌نگاوه‌ر ده‌كوژرێن و چه‌ندی به‌رابه‌ری ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌موسڵمانه‌كان ده‌كوژرێن ..

له‌گه‌ڵ بوونی نمونه‌ی دی وه‌ك شه‌ری فه‌ره‌نساو ئیسپانیا له‌ ساڵی 1785 دا و ساڵانی شه‌ری ناوخۆ له‌ ئیسپانیا له‌ (‌ 1936- 1939 ) یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جو‌تیارانی ڤێتنام به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانی فه‌ره‌نسی كه‌ به‌شه‌ری ( رین بیان نو ) ناسراوه‌ له‌ساڵی 1954 ... یا هێرشه‌كانی ئه‌و گروپه‌ فیداكارانه‌ی هیندی به‌رامبه‌ر به‌ ئینگلیزه‌كان له‌سه‌ر هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هێرشه‌ خۆكوژیه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا .. جگه‌ له‌وه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا باس له‌هێرشه‌ خۆكوژیه‌كان ده‌كرا كاتێك فرۆكه‌وانه‌ یابانیه‌كان خۆیان ده‌ته‌قانده‌ به‌رووی كه‌شتیه‌وانه‌ ئه‌مریكیه‌كاندا ، كه‌ به‌هێرشی ( كامیكاز ) ده‌ناسران .. به‌هه‌مان شێوه‌ هێرشی فیداكاری له‌ لایه‌ن جیابووه‌كان له‌ سریلانكا كه‌ به‌ ( پڵنگه‌كانی تامیل ) ناسرابوون .. دواتر فه‌له‌ستینیه‌كان له‌م شێوازه‌ خۆكوژیانه‌یان دژ به‌ ئیسرائیل گرته‌به‌ر و پاشان له‌شه‌ری عێراق ئێراندا ئێرانیه‌كان له‌و شه‌رێ هه‌شت ساڵه‌یه‌دا چه‌ندین هێرشی خۆكوژیان بۆ تێك شكانی به‌ربه‌سته‌كانی رژێمی به‌عسی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ و داوتر گروپه‌ توند ره‌وه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ قاعیده‌وه‌ تا جیهادو ده‌یان ناوی دی و له‌ژێر په‌رده‌ی ده‌یان درۆشمی نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیدا هێرشی خۆكوژیان ئه‌نجام داوه‌ و ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ عێراقدا دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و روخانی رژێمی به‌عسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ته‌شه‌نه‌ی كرد و تائه‌مرۆش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ...


شێوازه‌كانی خۆكوشتن :

شێوازی خۆكوشتن له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر یا له‌ناو هه‌مان كۆمه‌ڵگادا له‌ كاتێكه‌وه‌ بۆ كاتێكی تر ده‌گۆرێت به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ باون بریتیین له‌ به‌كارهێنانی چه‌ك وه‌ك ده‌مانچه‌ ، تفه‌نگ و نارنجۆك یا خۆ ژه‌هراویكردن به‌ غاز ، ده‌رمان ، ده‌رمانی مشك ،مارو مێروو هه‌روه‌ها خۆهه‌ڵواسین،خۆفرێدانه‌ ناو رووبارو ده‌ریاچه‌كان یا بازدان له‌ ته‌لاری به‌رز یا پردی سه‌ر رووباره‌وه‌، خۆسووتاندن ، خۆكوشتن به‌ ته‌زووی كاره‌باز خۆفرێدانه‌ ژێر لۆری و شه‌مه‌نده‌فه‌ر.

چه‌ند ئامارێك :

* هه‌موو ساڵێك پتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر تاپای جیهاندا خۆیان ده‌كوژن و به‌ پێی ئاماره‌كانی(WHO) رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی
ساڵانه‌ له‌ جیهاندا یه‌كێك له‌ ناو شه‌ش هه‌زار كه‌س خۆى ده‌كوژێت .
* له‌ جیهاندا ره‌گه‌زی نێرینه‌ دوو تا چوار هێنده‌ی ره‌گه‌زی مێینه‌ زیاتر خۆیان ده‌كوژن جگه‌ له‌ وڵاتی چین كه‌ ره‌گه‌زی مێیینه‌ زیاتر خۆی ده‌كوژێ .له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌ی رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ خۆیان كوشتووه‌ به‌ره‌و زیادبوون رۆیشتووه‌ به‌ڵام پێشتر خۆكوشتن له‌ مرۆڤی پێگه‌یشتوو و ته‌مه‌نداردا زیاتر بوو .






*خۆكوژی له‌روانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌:

له‌ئاینی ئیسلامدا به‌ته‌واوه‌تی خۆكوشتن حه‌رامه‌ و نه‌هی لێكراوه‌،چونكه‌ مرۆڤ له‌ رۆح و جه‌سته‌ پێك هاتووه‌،رۆحی مرۆڤ سپارده‌یی ئیلاهیه‌و نابێ‌ مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆی له‌ناوی ببات،وه‌ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تی ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌خۆمان به‌دوور بگرین له‌ خۆكوشتن،چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ده‌كوژێت له‌ئیسلامدا له‌دین ده‌رده‌چێت و پاشه‌رۆژی خراپ ده‌بێت،وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (ولاتلقوا باَیدیكم الا تهلكه‌) واته‌: به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان له‌ناو مه‌به‌ن.

*خۆكوژی له‌روانگه‌ی زانستی ده‌رونزانیه‌وه‌:

زانایانی ده‌رونزانی له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ فرۆید ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كات كه‌له‌ناخی مرۆڤدا غه‌ریزه‌ی شه‌ره‌نگێزی هه‌یه‌و سروشتیه‌و به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێ‌ هانی ده‌دات بۆ كوشتن،به‌ڵام زانایانی تری ده‌رونزانی كه‌سی خۆكوژ به‌لاوازو خه‌مۆك ناوده‌به‌ن،واته‌:ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م گرفت و كێشه‌كانی ژیان توانای خۆراگرتنیان نیه‌و كه‌سی خۆكوژ له‌ناخیداهاوار ده‌كات وده‌ست ده‌داته‌ ره‌فتاری دژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و پابه‌ندی هیچ گروپ و تاقمێك نابێت.

*خۆكوژی له‌روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسیه‌وه‌:

زانایانی كۆمه‌ڵناسی ئه‌م ده‌یه‌ی دوایان ناوناوه‌ ده‌یه‌ی قه‌یرانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،بۆیه‌ دۆركایم كه‌زانایه‌كی كۆمه‌ڵناسیه‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك خێزان و گیروگرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس ده‌كات كه‌په‌یوه‌ستن به‌خۆكوشتن،گه‌رچی له‌بۆچوونی فه‌لسه‌فیشدا دژایه‌تی خۆكوشتن كراوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌رستۆو ئه‌فلاتۆن به‌بێره‌وشتیان له‌قه‌ڵه‌م داوه‌.



هه‌وڵی خۆكوشتن :

هه‌وڵی خۆكوشتن له‌ ناو كچاندا زیاتره‌ وه‌ك له‌ كوران هه‌روه‌ها له‌ ناو گه‌نجاندا زیاتره‌ وه‌ك له‌ ته‌مه‌نداران .به‌ پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌ درێژایی ژیانی مرۆڤایه‌تی (3%) ی ژنان و (2%) ی پیاوان هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌م ئامارانه‌ ته‌نها ئه‌و مرۆڤانه‌ ده‌گرنه‌وه‌ كه‌ ده‌برێن بۆ كلینیك و نه‌خۆشخانه‌كان واته‌ ره‌نگه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر زیاتر هه‌وڵی خۆكوشتنیان دابێت به‌ڵام تۆمارنه‌كراون و له‌م ئامارانه‌دا دانه‌نراون .
له‌ هه‌وڵی خۆكوشتندا به‌بێ مه‌به‌ستی خۆكوشتن و له‌ پێناوی گه‌یاندنی په‌یامێك به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی مرۆڤ زیان به‌ خۆی ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵه‌ له‌ ده‌ستدانی گیانیی لێبكه‌وێته‌وه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن كه‌سانێكن كه‌ باری خێزانیان ته‌واو نییه‌،بێكارن،هه‌ژاران،زیاتر نه‌خوێنده‌وارن و پێشتریش هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه‌و ده‌رباره‌ی جێی نیشته‌جێبوون،په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی و شوێنی كاركردنیان جێگیرنیین و ره‌نگیشه‌ چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتدا رووبه‌رووی گرفتی یاسایی بووبن .
ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌ ئه‌نجامی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی ده‌روونیی خۆیان ده‌كوژن دنیا له‌ پێش چاویان ره‌ش ده‌بێت و هیچ ئومێدێكیان به‌ ژیان نامێنێت هه‌روه‌ها نرخ و به‌هایان لای خۆیان كه‌مده‌بێته‌وه‌ و ده‌گه‌نه‌ قۆناغێك كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌س نه‌ماوه‌ له‌سه‌ر رووی زه‌مین كه‌ بتوانێت ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژ بكات .هه‌ندێكیشیان له‌ ئه‌نجامی بوونی (هه‌لوه‌سه‌) ی به‌رده‌وام واته‌ گوێیان له‌ ده‌نگه‌ ده‌نگێكی به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ فه‌رمانیان پێده‌دات خۆیان بكوژن یا هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و ئابرووبردنیان لێده‌كات ئیدی نه‌خۆشه‌كه‌ خۆی ده‌كوژێت چونكه‌ به‌لایه‌وه‌ رێگایه‌كه‌ بۆ خۆرزگاركردن له‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌ ده‌روونییه‌ی تێیدا ده‌ژی . زۆربه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ خۆیان كوشتوه‌ یا هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه‌ پێش وه‌خت سه‌ردانی پزیشكێك یا كه‌سوكاری خۆیانیان كردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ئاماژه‌یان داوه‌ به‌و كه‌سانه‌ كه‌وا نیازی خۆكوشتنیان هه‌یه‌ به‌ڵام زۆربه‌ی كات به‌رامبه‌ره‌كه‌یان به‌وردی ئه‌و ئاماژه‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌..


په‌یڤه‌كانی كه‌سی خۆكوژ

* په‌یڤی راسته‌وخۆی زاره‌كی:

لێره‌دا كه‌سی خۆكوژ له‌سه‌ر زاری خۆیه‌وه‌ ده‌وروبه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و ده‌یانترسێنێ‌ و ده‌ڵێ‌ خۆم ده‌كوژم،به‌ڵام به‌رامبه‌ر تۆمه‌ت بار ده‌كات و ده‌ڵێ‌:من له‌داخی تۆو،یان ده‌بێ‌ بمده‌ن به‌و كوره‌،یان ئه‌و شته‌م بۆ دابین بكه‌ن.

*په‌یڤی ناراسته‌وخۆی زاره‌كی:

له‌م كاته‌دا كه‌سی خۆكوژ گوته‌ی نائومێدی له‌سه‌ر زاری ده‌بیسترێ‌،واته‌:كه‌سی گوێگر راسته‌وخۆ گوێی له‌ ووشه‌ی كه‌سی خۆكوژ نابێ‌،به‌ڵام بێهیوایی و نائومێدی له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌بینێ‌،وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سی خۆكوژ ده‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر یه‌كجاری تریه‌كمانمان بینی،یان ده‌لێ‌ مردنم پێ‌ خۆشتره‌.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن (2010-10-23 18:59:58)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-23 19:01:06

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر خۆکوشتن

هۆكاره‌كانی خۆكوشتن لای ئافره‌تان

هۆكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك چه‌مكێكی سه‌ره‌كی لای ئافره‌تان بۆ پاساودانی دیارده‌ی خۆكوشتن به‌دیار ده‌كه‌وێت ئه‌و پاله‌په‌ستۆ تونده‌ی له‌دژی ئه‌نجام ده‌درێت و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن پیاوه‌وه‌ ، دابرانی ئافره‌ت و رێگه‌نه‌دان به‌ده‌ربرینی بیروراوبۆچونه‌كانی و هه‌میشه‌ سه‌ركوت كردنی .. ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ت ده‌یه‌وێ له‌ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیانی خاوه‌ن بریارو بۆچونی خۆیی بێت ، به‌زۆر دانی به‌شوو به‌بێ ویستی خۆیی له‌ شێوازه‌كانی ژن به‌ژن و گه‌وره‌ به‌بچوك و ماره‌برینی له‌ سه‌ر بێشكه‌ و ماره‌برینی له‌ پیاوی به‌ته‌مه‌ن و بردنیه‌ ماڵێك ته‌نها بۆ خزمه‌ت و كارپێكردن وه‌ك خزمه‌ت كارو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كردنیشی به‌شێوازێكی نامرۆڤانه‌ .. به‌شێوازێك لایه‌نی ده‌رونی ئه‌و ئافره‌ته‌ و هێزه‌كانی له‌كارده‌كه‌ون و ده‌گاته‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نها رێگا چاره‌سه‌ر بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌م ژیانه‌ خۆكوشتنه‌ ..
كێشه‌كانی نێو خێزان و خراپی مامه‌ڵه‌كردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌وه‌ .. شه‌ره‌ف ، له‌و هه‌ڵانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ هه‌میشه‌ مرۆڤ لێوه‌یان به‌دورنیه‌ و زۆربه‌ی كات ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌م گرفتانه‌وه‌ ده‌ناڵن .. له‌و ئافره‌تانه‌ن كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ تۆری هه‌ندێك له‌و پیاوه‌ بێ ویژدانانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگا ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی بۆ ئه‌و شێوه‌پیاوانه‌ پاراستوه‌ و له‌به‌رامبه‌ریان مه‌رگ و كۆتایی هاتن به‌ژیانیش بۆ ئافره‌تان‌ .. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌ زۆر كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كانی دوونیا كۆتایی پێهاتووه‌ و یاساو ده‌زگاپه‌یوه‌ندی داره‌كان و رۆشنبیری كۆمه‌ڵگا و له‌یه‌ك گه‌یشتن و دادپه‌روه‌ریه‌كان له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن و رێزگرتن له‌یه‌ك و به‌یه‌ك چاو سه‌یركردن بێ جیاوازیه‌كانی نێرو مێ ، كه‌ كۆمه‌ڵگای كورده‌واری هێشتا له‌م خاڵه‌دا له‌سه‌ره‌تای قۆناغه‌كانی دایه‌ و ده‌بێ كاربۆ گۆرانكاریه‌كان بكرێت و هاوكاری ئه‌و هه‌وڵانه‌ بكرێت كه‌ بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و بنه‌مایانه‌ كارده‌كه‌ن له‌لایه‌كی دی بوونی دیارده‌ی توندو تیژی به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان به‌و شێوازه‌ هۆكارێكه‌ بۆ بوونی دیارده‌ی خۆكوژی كه‌ ئافره‌ت ده‌زانێت ده‌ره‌نجامی هه‌ڵوێستی كه‌س و كارو ده‌وروبه‌ر به‌كۆمه‌ڵگاشه‌وه‌ چۆن ده‌بێت به‌رامبه‌ری ، بۆیه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و بریاره‌ی كه‌ خۆیی كۆتایی به‌ژیانی بێنێت ، با‌شتره‌ له‌وه‌ی به‌شێوازێكی ئه‌و سزایی مه‌رگه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ  دوعا  و  شه‌وبۆ و ده‌یان هه‌زاری وه‌ك ئه‌وان كرا و بوونه‌ قوربانی ئه‌و داب و نه‌ریته‌ی كه‌ ئه‌مرۆ به‌شێكه‌ له هۆكاره‌كانی خۆكوژی .. كه‌واته‌  ‌ئافره‌تان و كۆمه‌ڵگاو ده‌وروبه‌ر و كۆیی خێزان ئه‌و به‌شه‌ كاریگه‌ره‌ن له‌ دروست كردنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ و بره‌ودان به‌و دیارده‌یه‌ و ده‌كرێ وه‌ك به‌ئه‌نجام گه‌ێنه‌رێكی سه‌ره‌كی له‌ ئه‌نجام دانی ئه‌وتاوانه‌ سه‌یر بكرێت و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌كرێ ئه‌وانه‌ی له‌م روانگه‌یه‌وه‌ به‌تاوان بارده‌زانرێن سزابدرێن و دواتر كار بۆ گۆرینی یاساكانی كۆمه‌ڵگا له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ كا‌ریگه‌ری خۆی له‌ گۆرانكاریه‌كاندا هه‌بێت .






هۆكاره‌كانی خۆكوشتن لای گه‌نجان

گه‌نج به‌و پێوه‌رانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قۆناغێكه‌وه‌ كه‌ ژیانی زیاتر له‌هه‌موو كات پێویستی به‌چاودێری و هاوكاری هه‌یه‌ .. بێ گومان سه‌ره‌تایی ژیانی گه‌نجایه‌تی و ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ لاوان له‌ بێزاری و گه‌یشتنه‌ ده‌ره‌نجامێكی به‌ستوو له‌ نه‌دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك بۆ خۆدۆزینه‌وه‌ و زه‌مینه‌ له‌بار نه‌بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ژیانێكی ئاسایی و ئازاد شیاو بۆ گه‌نج وه‌ك خواسته‌ گه‌نجایه‌تیه‌كان .. ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامێكی ئاسایی یه‌ بۆ زۆر له‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ ده‌گه‌نه‌ دوا ئاكام و كاره‌ساته‌ خۆكوژیه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ...  زانا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دیارده‌ی خۆكوشتن و هۆكاره‌كانی به‌و ساته‌ وه‌ختانه‌ی كه‌ مرۆڤ خۆیی تێدا ده‌كوژێت نابه‌ستنه‌وه‌ ، له‌م كاته‌دا هۆكاره‌كان به‌رابردووه‌ وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ ... له‌ شێوه‌ژیانی ئه‌و مرۆڤه‌ و گرفته‌كانی و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵ بوونیان و مململانێی خۆیی له‌گه‌ڵیاندا تا دوائاكامی ئه‌نجام دانی كاره‌ خۆكوژیه‌كه‌ ...

لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ قۆناغی گه‌نجیه‌تی و تازه‌پێگه‌یشتوان له‌ 15 بۆ 19 ساڵی زۆرترین له‌و قۆناغانه‌یه‌ كه‌ دیارده‌ی خۆكوژی تێیدا ده‌بینرێ ، له‌و روانگه‌یه‌وه‌ كه‌ قۆناغێكی نائارام و خێراگه‌شه‌ سه‌ندووه‌ و گۆرانی به‌سه‌ردادێت و كاریگه‌ریه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و لایه‌نی ده‌رونی و ئه‌و گۆرانكاریه‌ سایكۆلۆژیه‌ی به‌سه‌ریدا دێت و گرفته‌ خێزانیه‌كان ، كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ته‌واویان له‌سه‌ر گه‌نج ده‌بێت .. بێ گومان گۆرانكاریه‌كان له‌ له‌شی گه‌نج دا نابنه‌ هۆی گه‌یشتنه‌ بریاری خۆكوشتن ... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌نج رووبه‌رووی زۆر له‌ ره‌خنه‌و گله‌یی و گازه‌نده‌ و فه‌رمان به‌سه‌رداكردن به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌و و هه‌ڵسانگاندنی به‌ده‌یان شیوازی جیاواز له‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه‌ ... له‌و كاتانه‌ی كه‌ گه‌نجیش ده‌یه‌وێ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ژیانی ببه‌خشێت له‌ رێگای پرسیارو تێگه‌یشتن له‌ ده‌وروبه‌وه‌كه‌ی كه‌ هه‌ندێ جار نه‌بوونی وه‌ڵام و لاوازی شیوازه‌كانی تێگه‌یاندن و لێك نه‌گه‌یشتنی ده‌بنه‌ مایه‌ی نائومێدی و له‌ده‌ست دانی مانایی بوونی خۆیی .
كه‌واته‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكاره‌كان لای گه‌نجان له‌ هۆكاره‌ ده‌رونیه‌كان و گرفته‌ خێزانیه‌كان و بێ كاری و هه‌ژاری و تێوه‌گلانی به‌تاوان و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سزا دادگایه‌كاندا و ماده‌ بێ هۆشكه‌ره‌كان و خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبی زۆرو زۆر بوونی قه‌رزاری ... سه‌ره‌رای گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ...






هۆكاره‌كانی خۆكوشتن لای به‌ساڵاچوان

دیارده‌ی خۆكوشتن لای كه‌سایه‌تیه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رێژه‌یه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی 65 بۆ 74 ساڵی .. پزیشكه‌كان له‌وه‌ ده‌دوێن كه‌ شێوازی چاره‌سه‌ركردن یان كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ لای كه‌سایه‌تی به‌ساڵاچوو كه‌متره‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێ .. خۆكوشتن له‌ ریزبه‌ندی ده‌یه‌م دا دێت له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ده‌بنه‌ هۆی له‌ده‌ست دانی گیانی به‌ساڵاچوان له‌ ئه‌مریكا .

هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیارخستنی هۆكاره‌كانی خۆكوشتنی به‌ساڵاچوان زۆر له‌ پزیشكان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌رێننه‌وه‌ كه‌ دیارده‌یه‌كی رۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ، چونكه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكانی دی دونیادا به‌و شێوه‌یه‌ به‌ربڵاونیه‌ وه‌ك له‌ ئه‌مریكا .. چونكه‌ دابرانه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و له‌ده‌ست دانی ها‌وسه‌ری ژیان و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان و بروابوون به‌وه‌ی كه‌ بارودۆخه‌كان به‌پێی رۆژگار به‌ره‌وباش بوون ناچن و رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و خراب بوون ده‌چن ..


خۆكوشتن لای پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند و كه‌سایه‌تی ناودار

خۆكوشتنی ملیاردلێری ئه‌ڵمانی ( ئه‌دۆلف مركل ) دوای ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی توشی شكست هات ده‌ره‌نجامی قه‌یرانه‌ ئابوریه‌كانی ئه‌مرۆ ... ئه‌دۆلف ته‌مه‌ن 74 ساڵ خۆیی خسته‌ ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌ و خۆی كوشت .. به‌ پێنجه‌مین كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ئه‌ڵمانیادا ده‌ژمێرددراو سه‌روه‌ت و سامانی ده‌گه‌یشته‌ 6،9 ملیار ئۆیرۆ و ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی خۆیی له‌ 100 كارگه‌ ده‌دا له‌ كارگه‌ی  چیمه‌نتۆو ده‌رمان ..
كه‌واته‌ كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌ماند به‌رێژه‌یه‌كی زۆر شكسته‌ ئابوریه‌كان و ئه‌و گرفتانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌گه‌نه‌ دوا ئاكام و بێ ئومێدی له‌ رێگا چاره‌سه‌ر ، بریاری خۆكوشتن ده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌و هۆكارانه‌ی دی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تیه‌كان جیاوازیان نیه‌ ..

سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌كان

ژیانی كه‌سایه‌تی ناودار پره‌ له‌ جیاوازی و گۆران و روداوی تایبه‌ت مه‌ندو سه‌رنج راكێش .. هه‌میشه‌ كه‌سایه‌تی ناودار له‌ روكه‌ش ده‌م به‌خه‌نده‌و به‌جوانترین جل وبه‌رگ و گرانترین ئۆتۆمۆبیل و كه‌شخه‌ترین و به‌ به‌هاترین و نوێ ترین مۆدێلی شتومه‌كی ناوماڵ و سه‌روه‌ت وسامان له‌ بانكه‌كان خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆر و سوارچاكی چاوپێكه‌وتنه‌ ته‌له‌فزیۆنی و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ..  سه‌یر له‌وه‌دایه‌ كه‌ دواتر له‌رێگای راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌بیسترێ كه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و له‌ دڵه‌راوكێ وده‌یان گرفت دا ده‌خولێنه‌وه‌ و ده‌ره‌نجام خۆكوشتن دوا ئاكامی ژیانی ناوداریانه‌ ..

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر له‌و ناودارانه‌ی دونیا كۆتایی ژیانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌رونیاكان و شوێنه‌ تایبه‌تیه‌كان به‌ پیرو په‌ككه‌وته‌ و به‌ساڵاچوان به‌سه‌ر بردووه‌ یان له‌ دابرانی كوشنده‌ی ته‌نهایدا بێ هیچ ویژدان و ساده‌ترین به‌زه‌یی مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ كۆتایی به‌ژیانیان هاتووه‌ ..

  ناوی نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكی ( ئارنست هه‌مه‌نگوای ) له‌بیرناكرێت كه‌ خاوه‌نی رۆمانی ( شێخ و ده‌ریا ) یه‌ و نوسه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌ ئاداب وه‌رگرتووه‌ .. دواتر بووه‌ سه‌رمه‌شقانی ئه‌ده‌بی جیهانی و چه‌ندین كتێب له‌ ئه‌ده‌بی مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌م دا .. دواتر نووسه‌ر خۆیی له‌ ته‌نهایه‌كی كوشنده‌دا دۆزیه‌وه‌ و له‌ كۆتاییه‌كانی ژیانی دا نه‌خۆشی ته‌واوی ژیانی ته‌نی بوو ، سه‌ره‌رای ناوداری و بوونی خوێنه‌رێكی زۆر ، بریاری دا به‌و شێوازه‌ی خۆیی به‌لایه‌وه‌ په‌سه‌نده‌ كۆتایی به‌ژیانی خۆیی بێنێت و به‌و چه‌كه‌ كۆنه‌ی كه‌لای خۆیی هه‌بوو خۆیی كوشت و یه‌كێك له‌ رۆژه‌كانی ساڵی 1961 دا كۆتایی به‌ژیانی خۆیی هێنا ..

نوسه‌ری ناوداری ئه‌مریكی ( دایل كارینگی ) كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ داوساته‌كانی ژیانی دا به‌هۆی دابران و ته‌نهایی و نه‌خۆشیه‌كانیه‌وه‌ كۆتایی به‌ژیانی خۆیی هێنا كه‌ خاوه‌ن چه‌ند په‌رتوكێك بوو له‌ هونه‌ری چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا و خاوه‌ن زۆرترین فرۆشی كتێبه‌كانی بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ به‌ملیۆنه‌ها له‌ كتێبه‌كانی ده‌فرۆشران و زۆربه‌یان بۆ زۆر له‌ زمانه‌كانی دی وه‌رگێردران له‌وانه‌ ( چۆن هاورێی نوێ په‌یداده‌كه‌یت   و كاریگه‌ر ده‌بیت له‌سه‌ر خه‌ڵك ) ..

هونه‌رمه‌ندی ناوداری پۆڵه‌ندی ( ڤان كوخ ) یا نوسه‌ری ناوداری مسری (ئیسماعیل ئه‌دهه‌م ) و شاعیری لوبنانی ( خلیل حاوی )(صادقى هیدایه‌ت)ى فارس, زۆر له‌و ناوه‌ ناودارانه‌ی كه‌ له‌ دونیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا به‌گوێمان ئاشنابوون به‌تایبه‌ت له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵات كه‌ زۆر به‌ی كات ئه‌م شێوه‌ كۆتاییه‌ ده‌بێته‌ دوا ماڵ ئاوایی ژیانیان و ده‌ره‌نجامه‌كانیش له‌ دابران و ته‌نهایی و گرفته‌ ناوخۆیه‌كانیان و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان و دابران له‌و كۆمه‌ڵگایه‌


هۆكاره‌كانى خۆكوشتن

گومانى تێدا نییه‌ كه‌ هۆكاره‌كانى خۆكوشتن هه‌مه‌لایه‌ن و جۆراوجۆرن و هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ كاریگه‌رى خۆیان هه‌یه‌ له‌پشت هه‌موو برِیارێكى خۆكوشتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن له‌مانه‌:-

1- هۆكاره‌ ده‌روونییه‌كان:- گرینكترین شت له‌م دیارده‌یه‌دا هۆكاره‌ ده‌روونیه‌كانه‌ چونكه‌ دیارده‌ى خۆكوشتن زیاتره‌ وه‌ك دیارده‌یه‌كى ده‌روونى سه‌یر ده‌كرێت و ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ى سایكۆلۆژیانه‌ى بۆ ده‌كرێت، پتر له‌ هه‌موو كه‌سێك زانا ده‌روونیه‌كان شیكردنه‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ هه‌ندێك لایه‌نى ده‌روونى ده‌كه‌ین:-

* خه‌مۆكى:زۆربه‌ى قورسایى هۆكاره‌كانى خۆكوشتن زیاتر بۆ خه‌مۆكى ده‌گه‌رێته‌وه‌و توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 80% ى ئه‌وانه‌ى هه‌وڵى خۆكوشتن ده‌ده‌ن خه‌مۆكیان هه‌یه‌.

* شیزۆفرینیا:- هه‌ندێك جار ئه‌و وه‌همانه‌ى ئه‌م كه‌سانه‌ هه‌یانه‌ جآ به‌ جآى  ده‌كه‌ن به‌بآ ئه‌وه‌ى ئاگایان له‌ واقع بێت ته‌نها جێبه‌جآ كارى فه‌رمانه‌كانن.

* تێكچوونى بارى ئاسایى له‌ رِه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌ ده‌روونیه‌كانه‌وه‌ كه‌ زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانى پێشتریدا.

* لاوازى كه‌سایه‌تى ئه‌و كه‌سه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كێشه‌ و گیروگرفته‌كان و نوشوستییه‌ چاوه‌ رِواننه‌كراوه‌كان له‌ژیانیدا.

*لاوازی كه‌سایه‌تی له‌به‌رده‌م گرفته‌كانی ژیاندا.

*خۆبه‌كه‌م زانین(الشعورباالنقص) له‌كه‌سانی تر خۆی به‌كه‌متر ده‌بینێ‌ چی به‌هۆی كه‌م و كورتی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی بێ‌، یان به‌هۆی بێبه‌ش بوونی له‌پێداویستی ژیان.

*ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان:كه‌لایه‌نی بیری و ژیری ئه‌و كه‌سه‌ تێك ده‌چێت و په‌نا ده‌باته‌ به‌رخۆكوشتن.

*بوونی غه‌ریزه‌ی دوژمنكاری لای مرۆڤ: فرۆید پێی وایه‌ مرۆڤ  له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌ململانێدایه‌و له‌ناخیدا پاڵنه‌رێك هه‌یه‌ بۆ كاولكاری كوشتن.


2- هۆكاره‌ كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان:-هۆكاره‌ كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان كاریگه‌رى خۆیان هه‌یه‌و ده‌شێت هه‌ندێك جار ئه‌م كاریگه‌ریانه‌یان كه‌متر نه‌بێت له‌فاكته‌ره‌ ده‌روونیه‌كان و لێره‌دا به‌ چه‌ند خالێك ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین.

*فشار خستنه‌ سه‌ر كه‌سێك و سه‌پاندنى كاروبیرو بۆ چونێك به‌زۆر به‌سه‌ریدا.

* نه‌بونى تواناى روبه‌روبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌لك و گه‌رِانه‌وه‌ بۆ ژیانى ئاسایى به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ كارێكى ئابرِومه‌ندانه‌ یان شكست خواردنه‌وه‌ى ئه‌نجام دابێت هه‌ست بكات بوبێت به‌ خاڵى سه‌رنجى خه‌لكى و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌سوك سه‌یر بكرێت.

* په‌شیمان بونه‌وه‌ى له‌ رِاده‌به‌ده‌رى له‌ كارێك كه‌ خۆى وه‌ك تاوانێك تێیده‌رِوانێ‌ و كه‌ رِه‌نگه‌ له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێكى دیكه‌ یان خۆیدا ئه‌نجامى دابآ و پاشان هه‌ستى گوناه و پاشگه‌زبونه‌وه‌ له‌م كاره‌ به‌ره‌و خۆكوشتنى به‌رێت. په‌رچه‌ كرداره‌كانى ده‌وروبه‌ر هانى بده‌ن كه‌ بۆ پاكبونه‌وه‌ له‌و گوناهه‌ى خۆى بكوژێت یان خۆكوشتن له‌و خاڵه‌ى باشتره‌.

* گرفت و كێشه‌ و ململانێى ناو خێزان. واتا بونى گرفتى به‌رده‌وام له‌ناو تاكه‌كانى خێزاندا.

* هه‌ستكردن به‌ ته‌نهایى و پچرِانى په‌یوه‌ندى تاك له‌گه‌ڵ تۆرِى كۆمه‌لآیه‌تى خۆیدا.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-23 19:03:39

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر خۆکوشتن

*نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری(العداله‌) واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ده‌كوژێ‌ ده‌بینێ‌ جیاوازی هه‌یه‌و بێبه‌شكراوه‌و زوڵمی لێكراوه‌و له‌مپه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌.

*راگه‌یاندن: به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌ جیهانگیریه‌ی كه‌ زۆر به‌ ئاشكرایی دیمه‌نی كوشتن و توندو تیژی پیشان ده‌درێت.
   

3- هۆكاره‌ ئابووریه‌كان:-هۆكاره‌ ئابوریه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى سه‌باره‌ت به‌ خۆ كوشتن ئه‌م لایه‌نانه‌ ده‌گرێته‌وه‌:-

*ده‌ست رِانه‌گه‌یشتن و پێنه‌گه‌یشتن به‌ شێوه‌یه‌كى رِه‌ها بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌ داراییانه‌ى كه‌ ئه‌م كه‌سه‌ پێیوایه‌ ژیان به‌ بوونى ئه‌مانه‌وه‌ ماناى ده‌بێت.

*ژیان لێكه‌وتنێكى قورس و سه‌رنه‌كه‌وتنێكى گه‌وره‌ى چاوه‌رِواننه‌كراو له‌ بوارى ئیشوكارو مامه‌ڵه‌دا كه‌ شۆكێكى قورس لاى ئه‌م كه‌سه‌ ده‌خاته‌وه‌و به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت خۆى له‌ژێر فشاریدا ده‌رباز بكات و به‌سه‌ریدا زاڵبێت.

* زه‌ره‌و زیانی ماددی: بۆنموونه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی ماددی ده‌كات،كه‌سێك بۆی پرنه‌كاته‌وه‌، تووشی رووخانده‌بێ‌.

*نه‌گه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌ی ماددی به‌شێوازی ره‌ها،كه‌كه‌سێك ده‌یه‌وێت پێی بگات،بۆنموونه‌ له‌ ووڵاتی لوبنان فه‌رمانبه‌رێكی ده‌ست پاك له‌ یه‌كێك له‌ ده‌زگاكانی حكومی به‌هۆی كه‌می مووچه‌كه‌یه‌وه‌ خۆی كوشت.


خۆپاراستن له‌ خۆكوژی:


دیارده‌ى خۆكوشتن دیارده‌یه‌كى ترسناكه‌و بنه‌ماى كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌ته‌كێنآ له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌رده‌وان ده‌رونزان و كۆمه‌ڵناس و پزیشكان له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ن به‌لآم له‌ هه‌وڵه‌كانیان سه‌رنه‌كه‌وتووبون. دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌ بۆ خۆپاراستن له‌و دیارده‌یه‌ ده‌توانین له‌رێگاى ئه‌م خالآنه‌ى لاى خواره‌وه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌و زۆر كه‌سى له‌مردن و خۆكوشتن رِزگاربكه‌ین و دووباره‌ تین و گورِى مۆمى ئاوات و و هیواى ژیانیان به‌هێز بكه‌ینه‌وه‌:-



چاره‌سه‌ری ده‌روونی:

أ.پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ هێور بكرێته‌وه‌و تێبگه‌ین له‌ هه‌لسوكه‌وتی و باسی خۆكوژی بۆ بكه‌ین كه‌ دروست نیه‌و خوای گه‌وره‌ پێی خۆش نیه‌و ده‌رچوونه‌ له‌دین و بۆ پاشه‌رۆژ خراپه‌.بۆی روون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ رێزی له‌مرۆڤ گرتووه‌،تامرۆڤیش رێز له‌خۆی بگرێت(ولقد كرمنا بنی ادم)

ب.چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان:وه‌ك خه‌مۆكی،ئه‌ویش به‌سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی. نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌نیایی و نامۆیی و گۆشه‌گیرى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ و زیادكردنى په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان.

ت.به‌خشینی ئیراده‌ به‌و كه‌سه‌،وه‌ك گۆته‌ ده‌ڵێت(مه‌رجی سه‌ركه‌وتن بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌)
*ده‌ست نیشان كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى نیازى خۆكوشتنیان هه‌یه‌ ئه‌ویش له‌رێگه‌ى زانینى نیشانه‌كانى خۆكوشتنه‌وه‌ ئینجا هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى هۆكاره‌كانى بدرێت.

*تێبگه‌یه‌ندرێن كه‌ كوشتنى ئه‌وان هیچ له‌ ژیان ناگۆرِآ و ته‌نها بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك خه‌ڵكان خه‌م و خه‌فه‌تیان بۆ ده‌خۆن دواى ئه‌وه‌ له‌بیر ده‌چنه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ندآ كه‌س به‌ خه‌یاڵى خۆیان به‌و خۆكوشتنه‌یان تۆڵه‌ له‌ كه‌سانى تر ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌تا هه‌تایه‌ توشى خه‌م و خه‌فه‌تیان ده‌كه‌ن.

*نابێت به‌هێمنى و ئارامى و پشووى ده‌رونى دواى هه‌ڵچوون و گرژى هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێین چونكه‌ زۆر جار ئه‌و هێمنى و ئارامییه‌ ده‌روازه‌یه‌ بۆ رِوودانى زریان و گه‌رده‌لولى هه‌ڵچون و توند و تیژى. ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت ئه‌وه‌ى جارێك هه‌وڵى خۆكوشتن ده‌دات ئه‌گه‌رى دووباره‌بونه‌وه‌ى زۆره‌.



چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی:

أ. سرینه‌وه‌ی هه‌ستی گوناه لای ئه‌و كه‌سه‌،كه‌پێی بڵێین ئاساییه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ت كردووه‌،پاشان خێزان و كۆمه‌ڵگا هیوا به‌خش بن بۆی.
ب. هه‌وڵدان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌نیه‌ بچراوه‌ی كه‌سی خۆكوژ وای لێ‌ بكه‌ین له‌گۆشه‌گیری بیركردنه‌وه‌ی هه‌له‌ رزگاری بكه‌ین.
ت. لابردنی فشاره‌ قورسه‌كانی سه‌رشانی كه‌سی خۆكوژ كه‌می بكه‌ینه‌وه‌،چی ماددی بێ‌ یا مه‌عنه‌وه‌ی.

پ.راگه‌یاندن و دام و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان:
له‌لایه‌ك پێویسته‌ راگه‌یاندن بینراو بیستراو به‌دور بن له‌ بابه‌تی خۆكوژی و خه‌یاڵی كه‌ زیاندمه‌نده‌ به‌تایبه‌تی هه‌رزه‌كار،له‌لایه‌كی تر ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێویسته‌ شوێنی حه‌وانه‌ی گه‌نج بن چاره‌سه‌ری به‌تاڵه‌ی گه‌نج بن،وه‌كۆرو سیمیناری رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی بۆ دایكان و خێزانه‌كان ببه‌ستن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری.


*ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار بكرێنه‌وه‌ كه‌ مه‌رج نى یه‌ خۆكوشتنه‌كه‌یان سه‌ر كه‌وتوبێت له‌وانه‌یه‌ سه‌رنه‌كه‌ون و له‌ئه‌نجامدا توشى شێواندن و ئوقوستانى و ریسوایى ببن و ئیتر هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ بناڵێنن.

*ده‌رخستنى كاره‌سات و مه‌ینه‌تى كه‌سانى تر. هه‌ندێك كه‌سى له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بیر له‌ خۆكوشتن بكه‌نه‌وه‌ كه‌له‌ كه‌سانى تر كه‌مترن به‌لآم ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ تێبگه‌یه‌نرێن كه‌ نابێت ته‌نها سه‌یرى سه‌روى خۆیان بكه‌ن به‌ڵكو ده‌بێت سه‌یرى خوار خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و چاوێكى نوقستانه‌ ئه‌وا كه‌سانى تر هه‌ن كه‌ هه‌ردوو چاویان كوێره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست یان قاچ یان گوێیه‌كى نیه‌ ئه‌وا كه‌سانێكى تر هه‌ن كه‌ هه‌ردووكیان نى یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌نها خواردنى ژه‌مێكى هه‌یه‌ ئه‌وا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ژه‌مێكیشیان نییه‌. ئه‌م به‌ده‌رخستنه‌ زۆر له‌ خه‌م و ئازارى ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ئه‌م بۆچونه‌یان لا دروست ده‌بێت كه‌ هه‌ر ئه‌وان به‌ته‌نها نین به‌ڵكو خه‌ڵكانى زۆر له‌وان خراپتر هه‌ن و هیچ كاتێكیش بیر له‌ خۆكوشتن ناكه‌نه‌وه‌.

چاره‌سه‌ری ئابووری:

ئه‌مه‌ش له‌وێوه‌ ده‌شت پێده‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانی گه‌وره‌ی لێ‌ كه‌وتووه‌ هاوكاری بكرێت،هه‌روه‌ها له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته‌ باری گوزه‌رانی ئه‌و كه‌سانی باش بكات به‌تایبه‌تی گه‌نجان،وه‌ دابه‌شكردنی داهاتی ووڵات تا گه‌نجانیش ره‌شبین نه‌بن و بێ‌ جیاوازی و دادپه‌روه‌ی هه‌بێ‌،بۆیه‌ دڵنه‌وای كه‌سی خۆكوژ زۆر پێویسته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێین،ژیان ته‌نها پاره‌نیه‌و ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه‌ت لێ‌ هاتووه‌ سبه‌ی ده‌وڵه‌ند ده‌بی،تاگه‌شبین بێ‌ و هیواو ئاواتی بۆ بگه‌رێته‌وه‌.


ئه‌نجام:-

به‌ئه‌نجام دان و كۆتایى هاتنى رِاپۆرته‌كه‌ گه‌یشتنه‌ چه‌ند ده‌رئه‌نجامێك وا له‌ خواره‌وه‌ گرنگ ترینیان ده‌خه‌ینه‌ رِوو:-

*له‌ده‌رئه‌نجامى دیارده‌ى خۆكوشتن گیشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ خۆكوشتن دیارده‌یه‌كى ئاڵۆزى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك هۆكارى ده‌ره‌كى و ناوه‌كى ده‌بنه‌ هۆى رِوودان و زیادكردنى هه‌ندێك له‌ حاڵه‌ته‌كانى به‌ پله‌ى سه‌ره‌كى بۆ هۆكارى ده‌روونى و هه‌ندێكى تریان بۆ هۆكارى كۆمه‌لایه‌تى و هه‌ندێكی تر ئابوورى و هه‌ندێكی تریان بۆ هۆكارى جه‌سته‌یى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ به‌لآم هۆكارى خۆكوشتن هه‌رچ شتێك بێت ((ده‌روونى، ئابوورى، كۆمه‌لآیه‌تى، جه‌سته‌یى)) ده‌بێته‌ هۆى دروست كردنى رێژه‌یه‌كى زۆر له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و ئازارو دڵه‌ رِاوكآ و گرژى. جۆرى كه‌سایه‌تى مرۆڤ رِۆلى خۆى هه‌یه‌ له‌ زیادكردن و كه‌م كردنه‌وه‌ى رێژه‌ى خۆكوشتن ئه‌وانه‌ى كه‌سایه‌تیه‌كى لاوازیان هه‌یه‌ زیاتر په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر خۆكوشتن و هه‌ره‌س هێنان.........

كوشتن كارێكی دژه‌مرۆڤایه‌تی یه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئاینه‌كان رێگا به‌وه‌ ناده‌ن و ئاینی ئیسلامیش كاره‌ خۆكوژیه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كات و رێگایان پێ نادات و خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تێك دا ده‌فه‌رمێ ( یاآیها الژین آمنو لا تآكلوا آموالكم بینكم بالباگل إلا آن  تكون تجاره‌ عن تراچ منكم ولا تقتلوا آنفسكم إن الله‌ كان بكم رحیما ) النساء 29 .
ئاینی ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌و ئاینانه‌ی كه‌ خۆكوشتن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ ‌ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ مرۆڤ خاوه‌ن گیانی خۆیی نیه‌ و ئه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌یه‌ ده‌بێ به‌قه‌ده‌ری په‌وه‌ردگاربێت و مرۆڤ بۆیی نیه‌ به‌ده‌ستی خۆیی ژیانی كۆتایی پێبێنێت ... بێ گومان ئه‌مه‌ له‌رووی ئاینه‌وه‌ ، به‌ڵام كاتێك له‌ رووی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌روانین و شێوازی ژیان و گۆرانكاری له‌ بنه‌ماكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وه‌ سه‌یربكرێت

له‌م رۆژگارانه‌ی دواییدا  باری ده‌رونی و گوزه‌ران و گۆرانكاریه‌كان و لایه‌نه‌ جیاجیاكانی تری ئه‌م ژیانه‌ به‌شێكی دین له‌بره‌ودان و ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ .

( فرۆید ) له‌لێكدانه‌وه‌ی بۆ خۆكوشتن ئه‌ڵێ  ( خۆكوشتن دژایه‌تی مرۆڤه‌ له‌گه‌ڵ نه‌فسی خۆیی ) .. زانایانی دی له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌سێ به‌شدا لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن (  ویستی مرۆڤه‌ بۆ مردن و خۆكوشتن .... ویسته‌ بۆ كوشتن .... ویسته‌ له‌وه‌ی كه‌ بوكوژێت  )

كه‌واته‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌دوو شێوازدا خۆیی ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌ویش خۆكوژی و خۆكوژی دووه‌م بۆ كوشتنی به‌رامبه‌ره‌ و له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا كوشتنی رۆحی خودی ئه‌و مرۆڤه‌یه‌



سه‌رچاوه‌كان:

1-قورئانی پیرۆز
2-نووسینی : د. نزار محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین,پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان – سلێمانی
3-مه‌ریوان عبدالمجید,توێژه‌ری ده‌روونی-چه‌مچه‌ماڵ
4-گۆڤاری پزیشكی نوێ ، ژماره‌ 4 ، پاییزی 2008
5-ده‌رونزانی تاوان-اكرم رحیم
6-نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان,د.افرام
7-گۆڤاری توێژینه‌وه‌ 9
8-دیارده‌ی خۆكوژی-گۆڤاری سه‌نگاو 2006
9-خۆكوژی ژنان گۆڤاری ره‌هه‌ند-16
10-گۆڤاری روناكبیر-10
11-زانستی سه‌رده‌م -25

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net