.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













زۆر جار گوێمان لێ ده‌بێت که فلانه که‌س هاوسه‌ریشی هه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی تر به شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی بینیراون !
خیانه‌تی هاوسه‌ری پێناسه‌یه‌کی دیاری کراوه نییه تاوه‌کو ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه هه‌نگاوی جددی بنێین بۆبه‌ره‌و پێشه‌وه بردنی و بنه‌بر کردنی.
ئه‌گه‌ر بچین سه‌یری دادگاکانی کوردستان بکه‌ین ڕێژه‌ی (طلاق) به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه،هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ش خیانه‌ته له‌لایه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه.
یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی خیانه‌تی هاوسه‌ری له‌م سه‌رده‌مه‌یا پێشکه‌وتنی تهکنهلۆژیایهوو نه‌زانینی به‌کار هێنانی وه‌کو پێویست که سودی لێ وه‌ربگیردرێت که ده‌رئه‌نجامی خراپی به‌دواوه‌یه،چات کردن له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر
بووه به دیارده.بۆ نمونه ئافره‌ت هه‌یه ده‌ڵێ مێرده‌که‌م شه‌و تا به‌یانی له‌گه‌ڵ کچانی سێکس چاته‌کاندا چات ده‌کات و ئه‌وه‌نه‌ی چێژ له‌و ئافره‌ته له‌ش فرۆشانه وه‌رده‌گرێت له ڕێگه‌ی وێب کامهکهیهوه ئه‌وه‌نه چێژ له من وه‌رناگرێت که له ته‌کیا ده‌خه‌وم !
بۆیه منیش بۆ تێر کردنم په‌نا ده‌به‌مه به‌ر خیانه‌ت هه‌روه‌ک ئه‌ویش خیانه‌ت ده‌کات له ڕێگه‌ی نێت.
یه‌کێکی تر له هۆکاره‌کان چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ته له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه به حوکمی ئه‌وه‌ی ئافره‌ت دره‌نگتر ده‌گاته پله‌ی ئۆرگانیزم یاخود به واتا ته‌قلیدیه‌که‌ی(ره‌حه‌ت بوون).به‌ڵام پیاو زووتر ئه‌گات به‌م پله‌یه،له‌مه‌یاندا پیاو خۆپه‌رستی ئه‌کات جوکه که خۆی گه‌یشت
به‌م پله‌یه‌و ئاسووده بوو واز له ژنه‌که‌ی ده‌هێنێت و ئه‌مه‌ش وا له ژنه‌که‌ی ده‌کات هه‌ست به نا ئاسووده‌یی بکات‌و،ئینجا جا چ له ڕێگه‌ی مۆبایل یاخود هه‌ر شتێکی تر بێت ئافره‌ته په‌نا بۆ خیانه‌ت ئه‌بات.
ئه‌مه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بووینی هۆشیاری سێکسی پیاوه‌که .
یه‌کێکی تر له گرنگترین هۆکاره‌کان نه‌بوونی هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستیه له نێوان ئافره‌ت وپیاوه‌که ئه‌مه‌شیان دووباره ده‌گڕێته‌وه بۆ نه‌بونی هۆشیاری کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ،ئه‌گه‌ر کچ و کوره‌که پهیوهدندیهکی خۆشه‌ویستی و رۆحی ه نێوانیاندا هه‌بێت به دڵنیاییه‌وه ئه‌مجۆره رووداوانه که‌م ده‌بێته‌وه،
به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا تا ئێستا باوک سالاری په‌یره‌و ده‌کرێت،تاراددهیکی زۆر کور ئازاده له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر به‌ڵام له هه‌مان کاتدا کچ ئه‌وه‌نه ئازاد نییه که هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت،
ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌بوونی ئازادی تاکه‌که‌سی ،که خۆت نا‌توانیت بڕیار له‌سه‌ر شته‌کان بده‌یت به ئازادی.
ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکه‌ین پێویستی به ئارامییه‌کی زۆر هه‌یه ، کۆمه‌ڵگای ئێمه له‌به ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌که زیاتر په‌یوه‌سته به خورهوشته جوانه‌کانی ئیسلامه‌وه ئه‌م حاله‌تانه تیایدا که‌متره وه‌کو له رۆژ ئاوادا هه‌یه،
له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا و رۆژائاوا به گشتی له %65 تا %75 ی خێزانه‌کان دیارده‌ی خیانه‌تیان تیادا کراوه،خۆشبه‌ختانه ئه‌مه نه‌بووه‌ته دیارده له کوردستانی خۆمان به‌ڵام ته‌نها حاله‌ت هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا بڕات و ڕێگه‌ی لێ نه‌گیردرێت و حکومه‌ت پلانی نه‌بێت ئه‌مه ده‌بێته دیارده!
خاڵی سه‌ره‌کی چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه نه‌بوونی هۆشیاری سێکسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێمه زانیمان چۆن ته‌کنه‌لۆژیا به‌شێوه‌یه‌کی راست و دروست به‌کار دێت و چۆن ده‌توانین سودی لێوه‌ربگرین به دڵنیایی خیانه‌تی ئه‌لیکترۆنی به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌بێته‌وه،وه‌هه‌روه‌ها بوونی هۆشیاری
سێکسی ئه‌گه‌ر ئێمه کۆمه‌ڵگامان هۆشیار کرده‌وه فێری ئه‌خلاقه سێکسیهکانمان کرد ئه‌م جۆره خیانه‌ته له‌لایه‌ن ئافرهتوه روونادات چونکه هۆی سه‌رکه‌ی تێر نه‌کردنی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره به تایبه‌تی مێیه ،
وه ئه‌گه‌ر ئێمه ئازادیمان به‌خشی به هه‌ر تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه که خۆی بڕیار بدات له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری دوارۆژی به دڵنیایی خیانه‌تی هاوسه‌ری که‌م ده‌بێته‌وه
ئا... ڕێگا شیاو
هه‌ولێر
تایبه‌ته به کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh rega gyan bo aw wta jwanana hewadarm bardawm byt
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆۆر سوپاس کاکه کۆسار گیان ماڵه‌که‌م هیوای سه‌رکه‌وتن بۆتۆی گوڵ ئه‌خوازم ..
ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه