❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیاننامەی شەهید ( شێخ کەریم قڵاگەیی )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-23 22:49:43

قڵاگەیی
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2010-10-23
په‌یامه‌كان: 2
WindowsXPFirefox

ژیاننامەی شەهید ( شێخ کەریم قڵاگەیی )

http://www.qlagayi.org/img/wene15.jpg
شەهیدی نەمر (کەریم شێخ محمد شێخ عثمان) ناسراو بە (شێخ کەریم قڵاگەیی) لەساڵی 1943 لە کەلاری کۆن لە دایک بووە، لەساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆرشی ئەیلولی مەزنەوە کرد. لەبەر زیرەکی و لێهاتویی کرا بە سەر لق 3 لەبەتالیونی 9 گەرمیان، لە بەرواری 15/3/1968
لە دێ ی قەڵاتەبزان شەهید بووە، هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید (کەریم) و هەموو شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان.

ئەگەر بە مێژوودا بچیتەوە چەندین حیکایەتت بۆ دەردەکەوێت کە زۆربەیان لە ئەفسانە دەچن بەڵام لە ڕاستیدا خۆی حەقیقەتە. گەلی کوردیش بەشێکە لەو حیکایەتانەی کە بەدڕێژەی زەمانە چەندین پیاوان و ژنانی کوردی لێهاتوو تێدا هەڵکەوتووە وە خۆیان بە موڵکی گەل زانیوە نەوەک موڵکی خێزان و عەشیرەت و خێڵەکی. گەلێک لەو مەردانە جێگای سەر سووڕمان بوونە. کێن ئەوانەی ڕێگەی ڕاستیان گرتوەتە بەر ئەوانەن کە نەژیاون بۆ خۆیان کە زۆیان کردۆتە مۆمی سووتاو بۆ گەل و نیشتمان، بیری خەیاڵاویم زۆر بیرەوەری خۆش و ترش و تاڵی تێدایە لەگەڵ ئەم کەڵەپیاوەدا. ئەوەندەم لە بیرە کە شێخ کەریم قڵاگەیی شەیدای کوردایەتی بوو هەر لە گەنجییەوە هەندێک لەو بیرەوەریانەم ئەم باتە دوواوە بۆ ساڵی 1961 کە مامەم بردمی بۆ ماڵی خۆیان لە دەربەندیخان هەموو ئیوارەیەك ماڵی جێ دەهێڵا و دەڕۆیشت بۆ بارەگای خەبات کاتێك لەسەر کار دەهاتەوە. ئێوارانێك هاتەوە زۆر بە پەلە ووتی بە خانەوادەکەی کە عەفاو خانە ئەبێت بتان بەم بۆ کەلار وە منیش بڕۆم لەگەڵ هاوڕێکانمدا بۆ شاخ چونکە ڕژێم پەلاماری کوردستان دەدا دەبێت بەرگری لێ بکەین. هەروەها
لە دێ ی کەلار کە ئەوکاتە سەنتەری شۆڕشگێرێتی بوو خەڵکانی شۆڕشگێری لەوێ خۆی حەشاردابوو مامەم زۆر گەنج بوو هاوڕێکانی وەک
لالە فایەق خوالێ خۆش بوو صابری عەزیز فارس بەداخەوە ئەوەنی ترم لە یاد نەماوە پێکەوە ئاگری نەورۆزیان کردەوە لە پێش ماڵی
مصظفی بگی جاف وە بەخەتێکی گەورە نووساندیان لەسەر ئەرز ( کوردستان یا نەمان ) وە چاڵیان کرد پڕیان کرد لە خەڵوز ئێوارە نەورۆز
ئاگریان تێ بەردا خەڵکێکی زۆر لەدەوری شێخ کەریم قڵاگەیی کۆ بوونەوە ئەویش چووە سەر کورسیەک بەبۆنەی یادی نەورۆز خوتابی دا..
لەبیرمە دەیووت ( ئاگری نەورۆز بە شاپلیتە ناکرێتەوە دەبێت وەک زەنگە قڵیشەی دار خەڵک لەسەری کۆبێتەوە ) کە کۆتایی هات
مامەم و و هاوڕێیانی ڕێگای خەباتی کوردستان ڕێ کەوتن بۆ سەر قەڵای شێروانە لە کەلار لەوێش هەمان شێوە ئاهەنگی نەورۆزیان کردەوە
ئەم پیاوە مەزنە هەموو جەسەدی کوردایەتی بوو گڵپەیەکی ئاگرین بوو خۆی ئامادە کردبوو بۆ مردن لە ڕێگەی نیشتماندا
هەروەها لە کەلار شێخ کەریم قڵاگەیی چایخانەیەکی دانابوو بەناوی ( خەبات ) هەر لەوێ کۆبونەوەکان دەکرا وە شۆڕشگێرەکانی
ئەو سەردەمە کۆ دەبوونەوە ئاڵوو گۆڕی بیروو باوەڕیان دەکرد. مامەم زۆر گەنج بوو زۆر بەتین بوو هێزی ئەویش لە بیروو باوەڕی کوردایەتیدا بوو. ئەو زاتانە کە لە چایخانەی خەبات ئامادە دەبوون لە بیرمە عەلی سلیم بەگی جاف، رشید قالە جاف، حسین حاجی محی الدین
و رضا قادر جاف و هەڤاڵانی تر... وەلەم چایخانەدا چاوپێکەوتنی ئەندامانی پارتی بوو لەو سەردەمەی میللەتی ئێمە زۆر کەڵە پیاوانی
وەک شێخ کەریم قڵاگەیی لە دەست چوون زۆریانیش تۆزی زەمانە دایان پۆشیوە. چاوەڕوان دەکرا بە ڕزگاری کوردستان
کە هەموو کەسێک بە گوێرەی پێوەری ڕاستەقینە بگاتە مافی خۆی

نوسینی: پارێزەر جەماڵ شێخ عبدالقادر






به‌ڕیز دانانی لینکو به‌سته‌ری مه‌لپه‌ری کوردی ڕیگه‌ پینه‌دراوه‌ له‌گه‌ل ریزمان وه‌ وینه‌که‌ له‌ کوردژین باربکه‌ ............به‌ریوبه‌رایه‌تی کوردژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن قڵاگەیی (2010-10-23 23:08:05)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-23 23:07:41

قڵاگەیی
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2010-10-23
په‌یامه‌كان: 2
WindowsXPFirefox

Re: ژیاننامەی شەهید ( شێخ کەریم قڵاگەیی )

داوای لێبوردن دەکەین نەم زانی دانانی بەستەر ڕێپێنەدراوە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net