.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پاره‌دان به مناڵ وئاکامه‌کانی
پاره (دراو):ره‌نجده‌ره‌کان به ده‌ستی ده‌هێنن ،موفلیسه‌کان خه‌ونی پێوه ده‌بینن،زیره‌که‌کان به‌کاری ده‌هێنن .
کاریگه‌ری زۆر پاره پێدان وکه‌م پاره پێدان به مناڵ وه ئاکامه‌کانی
زۆر گرنگه که‌دایکان و باوکان زۆر ووریاو به‌ئاگا بن له پێدانی پاره به مناڵه‌کانیان ،هه‌وڵ بده‌ن باڵانسێک رابگرن به‌جۆرێک که‌پێویستی یه‌کانی مناڵه‌که پر بکاته‌وه ،نه‌زیاتر بێت له پێویست ،وه نه‌که‌متر بێت و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌و پرنه‌کاته‌وه ،چونکه له هه‌ردوو باردا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر دروست بوونی که‌سایه‌تی مناڵ . پێویسته له‌سه‌ر خێزان مناڵه‌کان وا رابهێنێت که‌به‌پێی داهاتی خێزان خه‌رجی یه‌کانیان رێکبخه‌ن ،یان داوای ئه‌و بره خه‌رجی یه بکه‌ن که خێزان بۆی دابین ده‌کرێت بۆ هه‌ر تاکێکی خێزانه‌که .
زۆر پاره‌دان به مناڵ :
زۆر خێزان وا بیر ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌کی زۆر رۆژانه بده‌ن به مناڵه‌کانیان ،به‌م کاره‌یان نازی مناڵه‌کانیان هه‌ڵ ئه‌گرن و خۆشه‌ویستی خۆیانی بۆ ده‌ر ئه‌برن و پێیان وایه که‌سایه‌تی مناڵه‌که‌یان لای ده‌ورو به‌ر به‌رز را ئه‌گرن ،وه‌ها پیشان ئه‌ده‌ن دایک و باوکێکی زۆر به ده‌ست ودڵن وئاماده‌ن له‌رێژه‌ی پێویست زیاتر پاره بده‌ن به مناڵه‌کانیان ،به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ن به‌ئاکامه خراپه‌کانی ،که ئه‌م دیارده‌یه ئه‌و مناڵه توشی چه‌ند کێشه‌یه‌ک ده‌کات له‌وانه :
1-ئه‌ومناڵه که‌له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێ یه که هاورێکانی پێیان نی یه وای لێ دێت هه‌ستی خۆ به‌زل زانی تێیدا دروست ببێت هه‌میشه خۆی وخێزانه‌که‌ی به‌رزتر ببینێت له‌هاورێکانی
2- کاتێک له‌ته‌مه‌نێکی بچوکه‌وه بڕه پاره‌ی له‌پێویستی خۆی زیاتر پێ ده‌درێت وا ڕادێت تا گه‌وره‌تر ده‌بێت داوای زیاد کردنی ئه‌و بڕه ده‌کات ،ئه‌گه‌ر ڕۆژێک خێزان توشی که‌م داهاتی هات له‌ڕوی ئابوری یه‌وه ئیتر مناڵه‌که ناتوانێت قبوڵی ئه‌و تێک چونه‌ی باری ئابوری یه‌ی خێزان بکات لێره‌وه توشی قه‌یران دێت .
3- ره‌نگه کاتێک ئه‌م مناڵه برێ پاره‌ی زیاتری له هاورێکانی پێ یه هاورێکانی وایان لێ بێت که ئه‌م دیارده‌یه به‌هه‌ل وه‌ربگرن وهاورێ یه‌تی بکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ،له پێناوی ئه‌وه‌ی خواردنیان بۆ بکرێت یان که‌لوپه‌لی یاری کردن به تایبه‌ت خوێندکاری خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تای،ئه‌مه‌ش کێشه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر چه‌ند رۆژێک ئه‌و بره پاره‌یه‌ی پێ نه‌ما ئیتر ئه‌وان ره‌نگه په‌یوه‌ندی هاورێ یه‌تی له‌گه‌ڵ بپچرێنن .
4- زۆر پاره‌دان واده‌کات مناڵ هه‌ندێ کات توشی له سنور لادان ببێت ،واته په‌یوه‌ندی یه کی ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی مناڵ ،چونکه زۆر کات که رۆژانه‌و خه‌رجی یه‌کی زۆری پێ یه ،وای لێ دێت رازی نابێت به خواردنی ئاماده‌کراوی ماڵه‌وه خواردن و له‌فه‌ی ده‌ره‌وه ئه‌خوات ،ئه‌مه‌ش زیانی ته‌ندروستی هه‌یه وه زیانی مادی هه‌یه وه دور که‌وتنه‌وه‌ی مناڵه له سفره‌و خوانی پر له‌سۆزی خێزان .
یان رۆیشتنی بۆ ئه‌و جێگایانه‌ی که ئاره‌زوی ده‌کات ،وه‌ک (شوێنی یاری کردن و سینه‌ماو بازار‌و دوکان ..... ) که‌ره‌نگه به‌رده‌وام بونی له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتاره توشی لادانی بکات له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان ،وه‌ک جگه‌ره کێشان و چه‌ند خوویه‌کی تر.....
که‌م پاره‌دان به مناڵ و ئاکامه‌کانی
زۆر پێویسته خێزان ووشیارانه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ مناڵ وپاره پێدانی رۆژانه‌ی دا بکات ،به‌رنامه‌یه‌ک دابرێژێت له‌گه‌ل گه‌وره بونی مناڵه‌که‌ی به‌پێی قۆناخه‌کانی ته‌مه‌نی بڕی پاره‌ی خه‌رجی ورۆژانه‌ی بۆ زیاد بکات ،ئه‌و بره پاره‌یه‌ی مناڵ پێش چونه خوێندنگه پێویستی یه‌تی جیاوازه له‌و بره‌ی له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تای یان له ناوه‌ندی ،یان ئه‌و بره‌ی مناڵ پێویستی یه‌تی جیاوازه له‌وه‌ی گه‌نجێک یان لاوێک پێویستی پێی ده‌بێت .
که‌م پاره پێدانیش وه‌ک زۆر پاره پێدان چه‌ند ئاکامێکی هه‌یه له‌وانه :
1- ئه‌و مناله له‌روی ئیراده‌و متمانه به‌خۆبونه‌وه هه‌میشه خۆی به‌که‌م ئه‌بینێت له‌چاو هاورێ و هاوپۆل وهاو ئاسته‌کانی دا
2- ره‌نگه ئه‌و خواست و پێداویستی یانه‌ی ئه‌و هه‌یه‌تی به‌و بڕه پاره که‌مه پر نه‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش وا بکات په‌نا بۆ چه‌ند رێگایه‌کی تر به‌رێت بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی پێداویستی یه‌کانی ، له هه‌ندێک له مناڵان دا ئه‌مه ئه‌بێته هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ دیارده‌ی دزی کردن ،ئه‌و که‌م و کورتی یه‌ی هه‌یه‌تی له بواری مادی دا هه‌وڵ ئه‌دات به رێگایه‌کی تر پڕی بکاته‌وه .
3- که‌م پاره دان به مناڵ واده‌کات که ئه‌و مناڵه حه‌زی بۆ کار کردن زیاد بکات له پێناو ئه‌وه‌ی خۆی خاوه‌نی بودجه‌یه‌کی دیاری کراو تایبه‌ت به‌خۆی بێت ،ئه‌م کار کردنه‌ش زۆر جار ئاره‌زوی مناڵ له خوێندن کاڵ ده‌کاته‌وه ،تا وای لێ دێت به ته‌واوی واز له خوێندن دێنێت له‌به‌ر کار کردن .
که‌واته ده‌گه‌ینه ئه‌و بریاره‌ی که‌ئه‌رکی خێزانه له بون و له نه‌بونی دا مناڵه‌کان رابهێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بره داهاته‌ی که خێزان هه‌یه‌تی ،بتوانن بروای مناڵ به‌ده‌ست بێنن سه‌باره‌ت به داهات وبودجه‌ی خێزان ،مناڵ به‌قه‌ناعه‌ت فێر بکرێت له هه‌موو باره‌کان دا ، هه‌رچه‌نده خێزان باری ئابوریشی به‌رز بێت ،له‌رێژه‌ی پێویست زیاتر پاره نه‌داته مناڵ له پێناو په‌روه‌رده‌یه‌کی دروست بۆ که‌سایه‌تی مناڵ ،چونکه به‌راستی که‌سایه‌تی مناڵ به‌وه به‌رز نابێته‌وه که ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌و به‌رزترین مۆدێلی هاندو مۆبایلی بۆ بکری
کاتی پاره‌دان به مناڵ
واباشه رۆژانه له‌کاتێکی دیاری کراو پاره بده‌ی به مناڵ بۆ نمونه کاتێک له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت یان پێش چونه خوێندنگا یان پێش چونی بۆلای هاورێکانی ،واته به‌شێوه‌یه‌کی گشتی یه‌ک جار پاره‌ی پێ بده‌ی له رۆژێک دا نه‌ک به پێی خواستی خۆی هه‌ر کات ئاره‌زوی کرد و داوای کرد پاره‌ی پێ بدرێت . تاکو مناڵ رابێت له‌سه‌ر یه‌ک شێواز وبه‌رنامه له وه‌رگرتن و خه‌رج کردنی پاره‌ی رۆژانه‌ی
وه‌کاتێک پاره ده‌ده‌ی به منال زۆر گرنگه ئه‌و بڕه‌ی بۆت دیاری کردووه له‌وه زیاتری پێ نه‌ده‌ی واته چاوه‌رێ بکه‌ی ئه‌و بروات باقی و بۆ بێنێته‌وه ،یان دایکان کاتێک ده‌ستیان گیراوه به کارێکه‌وه یان مه‌شخوڵن به مناڵ بڵێن خۆت برۆ له جانتاکه یان له فڵان شوێن پاره‌ی لێ یه هه‌ڵی بگره ،چونکه به‌مه مناڵ وای لێ دێت زیاتر له‌و بڕه‌ی بۆی دیاری کراوه هه‌ڵی بگرێت
مناڵ رابهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بڕێک پاره‌ی زیاده‌ی پاشه‌که‌وت بکات بۆ کڕینی ئه‌و شتانه‌ی خۆی ئاره‌زوی ده‌کات ،چونکه به‌م کرداره مناڵ فێر ده‌بێت دور ببێت له ده‌ست بڵاوی ،وه هه‌ست به خاوه‌ندارێتی بکات که ئه‌و خاوه‌نی پاره‌ی پاشه‌که‌وت کراوی خۆیه‌تی بۆ کاتی پێویست ده‌کرێت سودی لێ وه‌رگرێت ،به‌ڵام پاشه‌که‌وت کردنه‌که به‌جۆرێک نه‌بێت که وا له مناڵ بکات حه‌زی بۆ پاره زیاد بکات و فێری ره‌زیلی ببێت ئه‌م سیفه‌تی پاره کۆکردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی ئه‌ودا گه‌وره ببێت .
له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌رون ناسی -ئه‌مه‌ریکا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سوده هه‌ر بژیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastakant xosh beet hawre heyan sarkawtu beet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانی ئێوه‌ی ئازیز
به‌رێز خه‌مه
به‌رێز ره‌یان تاقانه
سوپاسی هه‌ستی ئێوه‌ی ئازیز ئه‌که‌م خۆشحاڵم که به‌رێزتان به دڵتان بووه
ده‌ست و په‌نجه‌تان ره‌نگین بێت بۆ په‌یامه رازاوه‌کانتان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده سته كانت خوش بيت هاورئ ئازيز سه ركه وتوو بيت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






سوپاس کاکه دڵداری به‌رێز چاوه‌که‌می
ده‌ستی به‌رێزیشت خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وت و به‌رده‌وام بیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌سته‌كانت خۆشبێت له‌نیا گیان
بابه‌تێكی ئێجگار به‌هێزه و جێگای سوپاس و ڕێزلێنانه
زؤر ڕاسته زۆرێك له ئێمه تا ئێستا‌و ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش ئه‌ناڵێنین به‌ده‌ست سه‌رده‌می مناڵی له‌ده‌ست چووه‌وه
نه‌بوونی به‌رنامه‌ی هیچ شتێك بۆ هیچ شتێك ،،،له‌منداڵیدا....
ئیمه تائیسته ناتوانین پلانی لاوێتیمان بۆ ئابووری و ده‌ست كه‌وته‌كانی ڕۆژانه‌مان هه‌بێت....جا بۆ مناڵ و نه‌وه‌كانمان چۆن ئه‌وانه بكه‌ین...؟ئاخ
له‌گه‌ل هه‌موو قسه‌كانت هاوڕام زۆرێك له‌لایه‌نه ده‌روونیه‌كه‌ی مناڵ ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌رفیاتی ڕۆژانه به بوون و نه‌بوونیه‌وه ....تا به‌ناز گه‌وره‌كردن و
گوێ پێنه‌دانیش.....
بۆیه زۆر جار پێویسته ئێمه وه‌ك مرۆڤ به‌رنامه‌ی ژیانمان هه‌بێت بۆ منداڵ به‌تایبه‌تی چوونكه ئه‌وان ئێمه بووین و سبه‌ی ئه‌وانیش ئێمه‌ن...
ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بێت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانی هاورێیانم
کاکه شاروخ ده‌ستی تۆش خۆش بێت سه‌رکه‌وت و بیت ئه‌زیزم
کاکه مه‌ریوان گیان سوپاس بۆ ئه‌و هه‌سته جوانه‌ت سوپاس بۆ ئه‌و خوێندنه‌وه وورده‌و
ئه‌و تێروانینه جوانه‌ت بۆ بابه‌ته‌که سه‌رکه‌وتن و ده‌ست خۆشی بۆ تۆی زێده ئازیز
به‌راستی خۆشحاڵم که په‌یامی به‌رێزتان ئه‌بینم له‌سه‌ر بابه‌ته‌که وه زۆر به‌خته‌روه‌رم که به‌رێزت
پێت وایه بابه‌تێکی شیاو بابه‌تێکی گونجاو پێویستم هه‌ڵبژاردووه ،هیوادرم بتوانین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بنوسین
که ژانکۆیه‌کی گه‌وره‌ی به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگا دروست ئه‌کات دوباره رێز‌و سوپاسم هه‌یه بۆ هه‌سته جوانه‌که‌ت
کاکه مه‌ریوان گیان نمونه‌ی به‌رێزت هه‌میشه له زیاد بون دا بێت ،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه