.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







سەرچاوەیەكی نزیک لە پڕۆفیسۆر مارف خەزنەدار رای گەیاند ئەمشەو دووشەم ئەو ڕووناكبیرەی كورد لە نەخۆشخانەی "شیفا"ی شاری هەولێر لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دواییی كرد.
مەسعود پەرێشان ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یەكەتیی نووسەرانی كورد لە لێدوانێكی تایبەت بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت، زۆر بەداخەوە ئەمشەو سات 10:30 بەكاتی ناوەخۆیی، ڕووناكبیری كورد مارف خەزنەدار لە نەخۆشخانەی (شیفا)ی شاری هەولێر لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دواییی كرد.
زیاتر گوتی مارف خەزنەدار تەنیا مانگێك لەنێو جێگەدا كەوت، ئەگەرچی نەخۆشییەكی دیاریكراوی نەبوو، بەڵام پزیشكەكان دەیانگوت بەهۆی بەسەرچوونی تەمەنیەوە تووشی ئەو حاڵەتە بووە.
زیاتر گوتی خەزنەدار یەكێك بووە لە نووسەرە هەرە بەتواناكانی كورد، هیچ پرسیارێك لای ئەو بێ وەڵام نەدەبوو، تا كۆتاكانی تەمەنیشی لە نووسین بەردەوام بوو.
مارف خەزنەدار لە ساڵی 1930 لە شاری هەولێر لە دایك بووە، لە بنەماڵەی خەزنەدارەكانە كە یەكێكن لە بنەماڵە ناودار و سەرمایەدارەكانی شاری هەولێر، یەكێك بوو لە چیرۆكنووسە بەتواناكان، جگە لەوەش لە 7 بەرگدا مێژووی ئەدەبی كوردیی نووسییەوە كە سەرجەمیان لەسەر ئەركی دەزگەی ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە هاتنە چاپكردن.
سه‌رچاوه : ئاكانیوز
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش-به داخه‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه





خودا سه‌بوری كه‌س و كاری بدات
به‌راستی رووناكبیری وا زۆر كه‌م هه‌ڵده‌كه‌وێته‌وه
خودا له گوناهی خۆش بێت و به به‌هه‌شتی شاد بكات انشالله
ده‌ستی جه‌نابتان خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه